هه‌ندێك له‌و ئاداب و ڕه‌وشتانه‌ی كه پێویسته حاجیانی ماڵی خودا پێش ئه‌وه‌ی بكه‌ونه ڕێ له‌وڵاتی خۆیان ڕه‌چاوی بكه‌ن
پۆڵێنه‌كان
Full Description
- هه‌ندێك له‌و ئاداب و ڕه‌وشتانه‌ی كه پێویسته
- حاجیانی ماڵی خودا پێش ئه‌وه‌ی بكه‌ونه ڕێ
- له‌وڵاتی خۆیان ڕه‌چاوی بكه‌ن
هه‌ندێك له‌و ئاداب و ڕه‌وشتانه‌ی كه پێویسته
حاجیانی ماڵی خودا پێش ئه‌وه‌ی بكه‌ونه ڕێ
له‌وڵاتی خۆیان ڕه‌چاوی بكه‌ن
﴿ بعض الآداب للحاج قبل سفره ﴾
سمية عبد الله
هه‌ندێك له‌و ئاداب و ڕه‌وشتانه‌ی كه پێویسته
حاجیانی ماڵی خودا پێش ئه‌وه‌ی بكه‌ونه ڕێ
له‌وڵاتی خۆیان ڕه‌چاوی بكه‌ن
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره وميهرهبان ودرودی نهبڕاوهش بۆسه‌رگیانی پاكی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی و ئال وبهیت و هاوه‌ڵ وشوێن كه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه.
سه‌ره‌تا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌روه‌ردگار لوطفی له‌گه‌ڵ كردوون و یارمه‌تی داون كه ناویان له تیروپشكدا ده‌رچووه، پێویسته له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌یه‌دا كه شادیان ئه‌كات به‌دیداری ماڵه پیرۆزه‌كه‌ی خۆی زۆر سوپاس وشوكری ئه‌و زاته پیرۆزه بكه‌ن، چونكه كه‌سانێكی زۆر هه‌یه چه‌ند ساڵێكه ناوی خۆیان تۆمار ئه‌كه‌ن كه‌چی ناویان ده‌رناچێت وكهسانێكیش هه‌ن هه‌ر به‌و ئاواته‌وه چوونه‌ته ژێر گڵ وسه‌ریان ناوه‌ته‌وه، داواكارین له‌خوای گه‌وره كه نیه‌تی ئه‌و كاره خێرهشی بۆ ئه‌وان نووسی بێت .....
ئه‌گه‌ر هه‌ركاتێك مرۆڤی موسڵمان وباوه‌ڕدار نیه‌تی ئه‌وه‌ی هێنا وبڕیاری دا كه حه‌جی ماڵی خوای گه‌وره بكات، ئه‌وه پێویسته چه‌ند ئاداب و كارێكی گرنگ هه‌یه ئه‌نجامیان بدات له‌وانه :
یه‌كه‌م : ته‌وبه‌یه‌كی ڕاست ودروست بكات، كه به ته‌وبه‌ی نه‌صوح ناسراوه، ئه‌مه‌ش به نه‌صوح دانانرێت هه‌تاوه‌كو مه‌رجه‌كانی ته‌وبه‌ی تێدا نه‌یه‌ته‌دی كه بریتی یه له : وازهێنان و دووركه‌وتنه‌وه له‌و گوناهـ و تاوانه‌ی كه ته‌وبه‌ی لێ ده‌كات، له‌گه‌ڵ په‌شیمانی ده‌ربڕین لێیان، پاشان عه‌زم ویهكلایی بوونه‌وه له‌وه‌ی كه جارێكی تر نه‌گه‌ڕێیته‌وه سه‌ر ئه‌و تاوانانه، خۆ ئه‌گه‌ر زوڵمێك یان سته‌مێكت له‌كه‌سێك كردبێت ئه‌وه پێویسته هه‌وڵ بده‌یت كه هه‌ق ومافه‌كانیان بۆ بگێڕیته‌وه، یان گه‌ردنی خۆتیانی پێ ئازاد بكه‌یت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه نه‌وه‌ك له‌و سه‌فه‌ره‌دا ئه‌جه‌لت هاتبێت و جارێكی تر ئه‌و كه‌سانه نه‌بینیته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش تۆ هه‌ر له‌ماڵه‌كه‌ی خۆته‌وه نێوانت له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاردا خۆش كردبێت، به ئومێدی ئه‌وه‌ی إن شا‌ء الله ئه‌م كاره پیرۆزه‌ت لێ وه‌ربگرێت ....
دووه‌م : خۆ یه‌كلایی كردنه‌وه و ( اخلاص ) بۆ خوای گه‌وره، به‌ومانایه‌ی كه مه‌به‌ستت ته‌نها له ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره پیرۆزه‌دا ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره بێت، و هیچ مه‌به‌ستێكی تری له پشته‌وه نه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی خوانه‌خواسته مه‌به‌ستت له ئه‌نجامدانی ئه‌م حهجهت سومعه و شوهره‌ت و ڕیا و ڕوپامایی بێت بۆ خه‌ڵكی، چونكه كارێكی له‌م شێوه‌یه خوای گه‌وره پێویستی پێی نیه، ئه‌وه‌ش بزانه هه‌موو كارێك لای خوای گه‌وره به‌و مه‌رجه وه‌رده‌گیرێت كه ته‌نها بۆ ئه‌و بێت و به‌پێی سونه‌تی پێغهمبهرهكهیشی بێت ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌موو كارێكیش لای په‌روه‌ردگار به‌پێی نیه‌تی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی وه‌ك پێشه‌وای ئازیزمان فه‌رموویه‌تی : ( إنما الأعمال بالنيات .... ) { رواه البخاري ومسلم }, خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : (مَنْ كَانَ يُرِيدُ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا وَزِينَتَهَا نُوَفِّ إِلَيْهِمْ أَعْمَالَهُمْ فِيهَا وَهُمْ فِيهَا لَا يُبْخَسُونَ (15) أُولَئِكَ الَّذِينَ لَيْسَ لَهُمْ فِي الْآَخِرَةِ إِلَّا النَّارُ وَحَبِطَ مَا صَنَعُوا فِيهَا وَبَاطِلٌ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (16) ) { هود : 15 – 16 } واته : هه‌ر که‌سێك ته‌نها ژیانی دنیا‌و ڕازاوه‌یی و (خۆشگوزه‌رانی) یه‌که‌ی بوێت. ئه‌وه پاداشتی هه‌وڵ و کۆششی ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌ده‌ینه‌وه له دنیادا، ئه‌وانیش تێیدا هیچیان لێکه‌م ناکرێته‌وه (15) ئا ئه‌وانه ئه‌وانه‌ن له ڕۆژی دوایدا جگه له ئاگری دۆزه‌خ هیچی تریان بۆ نیه و ئه‌وه‌ی که کردیان له دنیادا پووچه‌ڵ بوه‌ته‌وه و بێ نرخه، هه‌روه‌ها ئه‌و کاروکرده‌وه‌ی که ده‌یانکرد به‌تاڵ و پووچ و بۆشه.
سێهه‌م : هه‌وڵ بدات ڕه‌زامه‌ندی دایك وباوكی ئه‌گه‌ر له ژیاندا مابن به‌ده‌ست بهێنێت و ههرچۆنیهكی كردوه ڕازیان بكات و داوای دوعا ونزای خێریان لێ بكات كه خوای گه‌وره یارمه‌تی بدات وسه‌ركه‌وتووی بكات له‌م گه‌شته پیرۆزه‌یدا، چونكه دوعای دایك وباوك بۆ ڕۆڵه‌یان گیرا ده‌بێت، وه گه‌ردنی خۆیانی پی ئازاد بكات، له‌وه‌ی كه پێشتر ڕووی داوه له‌نێوانیاندا، یان خوانه‌خواسته نه‌وه‌ك دڵیانی عاجز كردبێت ....
چواره‌م : هه‌وڵ بدات قه‌رزاری هه‌ر كه‌سێكه قه‌رزه‌كانیان بداته‌وه و ئه‌مانه‌ت و سپارده‌ی هه‌ر كه‌سێكیشی لایه بۆیان بگێڕێته‌وه یان ئیزنی ئه‌وه‌یان لێ وه‌ربگرێت كه لای بمێنێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی خۆیان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رده‌بڕن ....
پێنجه‌م : بۆ خه‌رجی ئه‌نجامدانی ئه‌م حه‌ج وكاره پیرۆزه‌ی هه‌وڵ بدات له حه‌ڵاڵترین و خاوێن ترین ماڵ ودارایی خۆی ئه‌نجامی بدات، كه دوور بێت له‌حه‌رام وگومانی حه‌رام، چونكه خوای گه‌وره خۆی پاكه و هه‌رشتێكیش پاك وخاوێن نه‌بێت په‌روه‌ردگار وه‌ری ناگرێت و پێویستی پێی نیه، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا فه‌رموویه‌تی : ( إن الله تعالی طیب، لایقبل إلا طیبا .... ) { رواه مسلم } .
وه دیسان وه‌صیه‌تی خۆی بۆ ماڵ ومنداڵی بنوسێت و شاهیدییشی له‌سه‌ر بگرێت
شه‌شه‌م : تا بۆی ده‌كرێت هه‌وڵ بدات له‌م سه‌فه‌ره پیرۆزه‌یدا هاوڕێیه‌تی كه‌سانێكی باش و ڕۆح سووك بێ گرفت بكات، چونكه هاوڕێیه‌تی كه‌سانی باش كاریگه‌ری ده‌بێت له هه‌ل ڕه‌خساندن بۆ زیاتر عیبادهت كردن و ئه‌نجامدانی نوێژه‌كان به كۆمه‌ڵ له ( حرمی مكي )، چونكه هاوڕێیه‌تی كه‌سی باش وه‌ك ئه‌و كه‌سه وایه كه بچێته لای دوكانی عهطر فرۆشێك ئه‌گه‌ر بۆنی خۆشیشی لێ نه‌كڕیت خۆ بۆنی خۆشی لێ ئه‌كه‌یت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هاوڕێه‌تی كه‌سی خراپیش وه‌ك وه‌ستان لای كه‌سێك وایه كه كووره‌ی ئاسن توانه‌وه‌ی هه‌بێت ئه‌گه‌ر جله‌كانیش نه‌سوتێنێت ئه‌وه بێگومان بۆنی ناخۆش ودوكهڵ هه‌ر دێت به‌سه‌رتا، جا تا ده‌توانیت هاوڕێیه‌تی كه‌سی باش و ڕه‌وشت جوان بكه له‌م سهفهرتدا ...
به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی إن شا‌ء الله سه‌فه‌رێكی پڕ خێر و پڕ به‌ره‌كه‌ت بێت بۆ ته‌واوی حاجیان و حاجیانی كوردستانی خۆشه‌ویست به‌تایبه‌تی ...
وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم