حوكمی شیكاری خوێن و به‌خشینی خوێن بۆ ڕۆژوه‌وان
پۆڵێنه‌كان
- به‌تاڵكه‌ره‌وه‌كانی ڕۆژوو << ڕۆژوو گرتن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
پرسیار: ئايا حوكمی شیكاری خوێن و به‌خشینی خوێن بۆ ڕۆژوه‌وان چیه ؟
وه‌ڵام: شیكاری خوێنكردن به‌وه‌ی كه كه‌مێك له‌خوێن له‌مرۆڤ ده‌ربهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شفی نه‌خۆشیه‌كه‌ی بۆ بكرێت ودكتۆر چاره‌سه‌ری بۆ دابنێت، ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه ئاشكرا وڕوون بوه‌ته‌وه هیچی تێدا نییه، به‌ڵام به‌نسبه‌ت به‌خشینی خوێن ئه‌گه‌ر زۆر بێت ئه‌وه حوكمی كه‌ڵه‌شاخی هه‌یه وڕۆژووی پێ ده‌شكێت، وه به‌و ڕۆژوهوانهیش ده‌وترێت كه ڕۆژووی واجب ده‌گرێت : خوێن مه‌به‌خشه مه‌گه‌ر هه‌ر زۆر زه‌رور وپێویست بێت، ئه‌وكاته هیچی تێدا نییه وقه‌یدی ناكات، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر دكتۆره‌كان پێیان ووت : ئه‌وه نه‌خۆشێك تووشی خوێن به‌ربوون بووه، وئه‌گه‌ر خوێنی نه‌درێتێ ده‌مرێت به‌ڵا ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه ڕۆژوه‌وانه خوێنی بداتێ ژیانی پێ ئه‌به‌خشرێته‌وه، له‌م كاته‌دا به‌م كه‌سه ڕۆژوه‌وانه ده‌وترێت : ڕۆژوه‌كه‌ت بشكێنه وخوێن بده به‌و نه‌خۆشه، ئه‌و ماوه‌یه‌شی كه‌ماوه له‌ڕۆژ بابخوات وبخواته‌وه، چونكه له‌به‌ر زه‌روره‌ت وپێویستی ڕۆژوكهی شكاندووه، وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌كاتی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌دا یان له‌كاتی خنكانی كه‌سێكدا ڕۆژوه‌كه‌ی ده‌شكێنێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك له‌ناو ئاگردا یان له‌ناو ئاودا ڕزگار بكات .
خوای گه‌وره له‌هه‌مووان زاناتره .