فیقهی ئاسان: په‌رتووكی حه‌ج: ده‌روازه‌ی پێنجه‌م: ئه‌و جێگایانه‌ی كه دروسته زیاره‌ت بكرێن له مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره
پۆڵێنه‌كان
سەرچاوەکان
Full Description
فیقهی ئاسان: په‌رتووكی حه‌ج
ده‌روازه‌ی پێنجه‌م: ئه‌و جێگایانه‌ی كه دروسته زیاره‌ت بكرێن له مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره
الفقه الميسر: كتاب الحج: الباب الخامس: في الأماكن التي تشرع زيارتها في المدينة
< كوردی -كردي - kurdish >
ده‌سته بژێرێك له زانایان
نخبة من العلما‌ء
وه‌رگێڕانی: حاجی ئومێد عومه‌ر چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني
مراجعة: بشتیوان صابر عزیز
ئه‌و جێگایانه‌ی كه دروسته زیاره‌ت بكرێن له مه‌دینه
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سه‌ر محمدی كوڕی عه‌بدوڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره له‌م ووتاره‌دا باسی سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی ده‌كه‌ین، بابه‌تی یه‌كه‌م : زیاره‌تی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم )، بابه‌تی دووه‌م : زیاره‌تی گۆڕی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم )، بابه‌تی سێهه‌م : ئه‌و جێگایانه‌ی تر كه له شاری مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره دروسته زیاره‌ت وسه‌ردانی بكرێن .
بابه‌تی یه‌كه‌م : زیاره‌تی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) :
سوننه‌ته سه‌ردانی كردنی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم ) له‌شاری مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره، وخۆ ئاماده‌كردن وكۆڵ وبار پێچانه‌وه بۆی له هه‌ر سات وڕۆژێك له‌سات وڕۆژه‌كانی ساڵ، جا پێش وه‌رزی حه‌ج یان دوای وه‌رزی حه‌ج بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م زیاره‌ت وسه‌ردانی كردنه كاتێكی تایبه‌تی نیه، و هیچ په‌یوه‌ندی به حه‌ج و ئه‌ركان و مه‌رج و واجباتی حه‌جه‌وه نیه، به‌ڵام واباشه ئه‌وه‌ی كه نیه‌تی به‌جێهێنانی حه‌جی هه‌یه له پێش یان پاش ئه‌دا كردنی حه‌ج سه‌ردانی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم ) بكات، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌به‌ر هه‌ر هۆیه بێت ناڕه‌حه‌ته وبۆیان ناكرێت سه‌ردانی ئه‌و خاكه پیرۆزه بكه‌ن، جا ئه‌گه‌ر هاتوو حاجیان بۆیان لوا كه سه‌ردانی ئه‌و مزگه‌وته بكه‌ن، ئه‌وا جوانتر وگه‌وره‌تر بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاداشتێكی خاس وته‌واو ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو كاره چاكه‌كه پێكه‌وه كۆ بكه‌یته‌وه : به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له‌گه‌ڵ سه‌ردانی كردنی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم ) و نوێژكردن تێیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌بێت بزانین وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا كه ئه‌م زیاره‌ت وسه‌ردانی كردنه‌ی مه‌دینه و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم ) هیچ په‌یوه‌ندی به حه‌جه‌وه نیه، بۆیه ده‌ڵێین: حه‌ج كردن به‌بێ ئه‌م زیاره‌ت وسه‌ردانی كردنه كامڵ وته‌واوه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك نیه له نێوان حه‌ج و سه‌ردانی كردنی شاری مه‌دینه‌دا .
ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه باس له مه‌شروعیه‌تی سه‌ردانی كردن و كۆڵ وپار پێچانه‌وه ده‌كه‌ن بۆ مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم ) ونوێژ كردن تێیدا :-
1- ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: }لاتشدوا الرحال إلا إلى ثلاثة مساجد : المسجد الحرام، ومسجدي هذا والمسجد الأقصى{ ([1]) ، واته : كۆڵ و بار مه‌پێچنه‌وه بۆ سێ مزگه‌وتان نه‌بێت، مزگه‌وتی حه‌رام – له‌مه‌ككه‌ی پیرۆز- وئه‌م مزگه‌وته‌ی من، ومزگه‌وتی ئه‌قصا .
2- پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : } صلاة في مسجدي هذا ، أفضل من ألف صلاة فيما سواه ، إلا المسجد الحرام ، وصلاة في المسجـد الحـرام ، أفضـل من صـلاة فـي مسجـدي هذا بمائة صلاة { ([2]) ، واته : نوێژكردن له‌م مزگه‌وته‌ی من خێری هه‌زار نوێژ زیاتره له‌نوێژكردن له‌مزگه‌وته‌كانی تر, جگه له‌مزگه‌وتی حه‌رام نه‌بێت.
ئه‌م ده‌قانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر مه‌شروعیه‌تی سه‌ردانی كردنی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم ) بۆ ئه‌نجامدانی نوێژ تێیدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌زڵێكی زۆر و چه‌ند به‌رامبه‌ری هه‌یه، له هه‌مان كاتدا به‌ڵگه‌شه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حه‌رامه كۆڵ وبار پێچانه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی عیبادهت ونوێژكردن بۆ هه‌ر مزگه‌وتێكی تری غه‌یری ئه‌م سێ مزگه‌وته، بۆیه دروست نیه سه‌فه‌ر وخۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ر جێگایه‌تی تر له جیهان به مه‌به‌ستی په‌رستن وخه‌ڵوه‌ت كردن تێیدا، جگه له‌و سێ مزگه‌وته‌ی كه له فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه، نیه‌تهێنان وسه‌فه‌ر كردن بۆ ئه‌نجامدانی نوێژ له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم ) كارێكی مه‌شروع وڕێگا پێدراوه بۆ ئافره‌تان و پیاوان، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه ئاماژه‌مان پێدا .
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ئه‌م سه‌ردانی و زیارهتكردنهیش پێمانخۆشه به وودری سه‌رنجی ئێوه‌ی به‌ڕێز بۆ ئه‌م دێرانه‌ی خواره‌وه ڕابكێشین : كاتێك گه‌شتیار وموسافیر گه‌یشه ناو مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم ) سوننه‌ت وایه قاچی ڕاستی پیش بخات وئه‌و نزا ودوعا مه‌شروعه بكات كه له‌باره‌ی چوونه ناو هه‌ر مزگه‌وتێكه‌وه هاتووه، و بڵێ: } بسم الله والصلاة والسلام علی رسول الله، اللهم افتح لي أبواب رحمتك { واته : به‌ناوی خوای گه‌وره و صه‌لات وسهلام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خودا، ئه‌ی خوای گه‌وره ده‌رگاكانی ره‌حمه‌تی خۆتم لێ بكه‌ره‌وه .
بۆ چوونه ناو مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم ) هیچ نزا ودوعایهكی تایبه‌ت نیه، پاشان ئه‌گه‌ر كاتی كردنی نوێژه فه‌رزه‌كان نه‌بوو، دوو ڕكات نوێژی سڵاو كردن له‌مزگه‌وت) تحیة المسجد) ئه‌نجام ده‌دات له‌هه‌ر جێگایه‌ك بۆی كرا له‌ناو مزگه‌وت، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) لهفهرموودهیهكی صهحیحـدا فه‌رموویه‌تی } : إذا دخل أحدكم المسجد، فلیركع ركعتین قبل أن یجلس { ([3])، واته: هــهركهسێك له‌ئێوه ڕۆشته مزگه‌وته‌وه با دوو ڕكات نوێژ بكات پێش ئه‌وه‌ی دابنیشێت .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر توانیت ئه‌و دوو ڕكاته نوێژه له ڕه‌وضه‌ی شه‌ریفه بكات باشتره، له‌به‌ر ئه‌م فه‌رمووده صهحیحهی كه هاتووه وده‌فه‌رموێت : }مابین بیتي ومنبري روضة من ریاض الجنة، ومنبري علی حوضي { ([4]) واته : نێوان ماڵه‌كه‌م و مینبهرهكهم باخێكه له‌باخه‌كانی به‌هه‌شت، ومینبهرهكهشم له‌سه‌ر حه‌وزه‌كه‌مه .
هه‌ر كه‌سێك زیاره‌تی شاری مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره بكات پێویسته پابه‌ندی ئه‌وه بێت هه‌موو نوێژه فه‌رزه‌كانی له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌نجام بدات، وه زۆر یادی خوای گه‌وره و نزا وپاڕانه‌وه له‌وێ بكات، وه نوێژه سوننه‌ته‌كانی له ڕوضهی شه‌ریفه بكات، به ئومێدی ونیاز ومه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی فه‌زڵ و پاداشتی زیاتری خوای گه‌وره، به‌ڵام سه‌باره‌ت به نوێژه فه‌رزه‌كان باشتر وایه وپێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ئه‌م شاره دره‌وشاوه ده‌كه‌ن ته‌واوی نوێژه فه‌رزه‌كان له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌نجام بدات، وه هه‌وڵبدات تا بۆی ده‌كرێت له ڕیزی یه‌كه‌م وپێشهوهی نوێژ خوێنان بێت، چونكه له پێشه‌وه‌ی ڕه‌وضه‌ی شهریفهوهیه.
بابه‌تی دووه‌م : زیاره‌تی گۆڕی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) :
كاتێك مرۆڤی موسڵمان سه‌ردانی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوای كرد( صلی الله علیه وسلم ) سوننه‌ته سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌ی و گۆڕی هه‌ردوو هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كه‌شی ئه‌بو به‌كری صدیق وعومه‌ری كوڕی خه‌تاب ( خوایان لێ ڕازی بێت ) بكات، چونكه سه‌ردانی ئه‌م گۆڕانه به‌شێكه له سه‌ردانی مزگه‌وته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوای كرد( صلی الله علیه وسلم )، نه‌ك به ته‌نها مه‌به‌ست له سه‌ردانی شاری مه‌دینه سه‌ردانی ئه‌م گۆڕانه بێت، ئا ئه‌مه‌یه سه‌ردانی ڕێگا پێدراو و مه‌شروع، بۆیه ده‌بێت بزانین دروست نیه مرۆڤی موسڵمان مه‌به‌ستی له سه‌ردانی شاری مه‌دینه و كۆڵ وبار پێچانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و شاره ته‌نها زیاره‌ت كردنی ئه‌و گۆڕانه بێت، یان كۆڵ وباری بپێچێته‌وه بۆ زیاره‌ت كردنی گۆڕی هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك له پێغه‌مبه‌ره‌كانی تریش ( صهڵات وسه‌لامی خوایان لێ بێت )، یان بۆ هه‌ر مزگه‌وتێك له مزگه‌وته‌كانی تر غه‌یری ئه‌و سی مزگه‌وته‌ی كه ئاماژه‌مان پێدا، مزگه‌وتی حه‌رام، و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم )، مزگه‌وتی ئه‌قصا، بۆیه زانایان كۆدهنگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حه‌رامه خۆ ئاماده كردن وكۆڵ وبار پێچانه‌وه بۆ سه‌ردانی وزیاره‌ت كردنی هه‌ر گۆرێك لهگۆڕهكان، وه هه‌ر كه‌سێكیش ئه‌وه بكات ئه‌وه گوناهو وتاوانی كردووه، چونكه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كردووه كه باسمان كرد و ئاماژه‌مان پێدا .
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی سه‌ردانی وزیاره‌ت كردنی گۆڕی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) وهه‌ردوو هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كه‌ی ( خوای لێ ڕازی بێت ) به‌م شێوه‌یه ده‌بێت كه باسی ده‌كه‌ین : به ئه‌ده‌ب وڕێز وئیحترام وبێ ده‌نگی ڕوو به‌ڕووی گۆڕی پیغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌وه‌ستێت و ده‌ڵێت : ( السلام علیك یا رسول الله ورحمة الله وبركاته ) چونكه پیغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : }ما من أحد یسلم علي إلا رد الله علي روحي حتی أرد علیه السلام { ([5]) ، واتا : هه‌ر كه‌سێك سه‌لام له من بكات، خوای گه‌وره ڕۆحم ده‌كاته‌وه به‌به‌ردا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی سه‌لامه‌كه‌ی بده‌مه‌وه .
خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو ووتی : ( السلام علیك يا خيرة الله من خلقه, أشهد أنك قد لغت الرسالة وأديت الأمانة, ونصحت الأمة, وجاهدت في الله حق جهاده، اللهم آته الوسيلة و الفضيلة, وابعثه المقام المحمود الذي وعدته, اللهم اجزه عن أمته خير الجزاء ) هیچ گرفت نیه وده‌توانیت ئه‌مه‌شیان بڵێت .
پاشان سه‌لام له ئه‌بو به‌كری صدیق و عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ده‌كات ( خوایان لێ ڕازی بێت )، سه‌ره‌تا ده‌چێته نزیك گۆڕی ئه‌بو به‌كر و ده‌ڵێت : ( السلام علیك یا أبا بكر) پاشان سه‌لام له عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ده‌كات وده‌ڵێت : )السلام علیك یا عمر بن الخطاب( ، ئه‌مه‌ش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر (خوایان لێ ڕازی بێت) هه‌ركاتێك سه‌لامی له پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و هه‌ر دوو هاوه‌ڵه‌كه‌ی بكرادیه له‌مه زیاتر هیچی تری نه‌ده‌وت : }السلام علیك یا رسول الله، السلام علیك یا أبا بكر، السلام علیك یا أبتاه { ([6]) و پاشان ئه‌وێی به‌جێ دههێلا .
حه‌رامه ده‌ستهێنان وماچكردن وته‌واف كردنی ئه‌و حوجره‌یه‌ی كه گۆڕه‌كانی تێدایه، یان له‌كاتی نزا وپاڕانه‌وه ڕوو به‌روویان بوه‌ستیت، یان داوای پێویستی و نیازی دڵ ولادانی به‌ڵا وناڕه‌حه‌تی و شیفای نه‌خۆش وهاوشێوه‌ی ئه‌مانه له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) بكه‌یت، چونكه هه‌موو ئه‌مانه مافی خوای گه‌وره‌ن و ده‌بێت ته‌نها وته‌نها هه‌ر له ئه‌و داوا بكرێن، وه ئه‌وه‌ش بزانه سه‌ردانی وزیاره‌ت كردنی گۆڕی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و هه‌ردوو هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كه‌ی واجب نین، وهیچ له مه‌رج وئهركانهكانی حه‌ج نین، وه‌ك هه‌ندێك كه‌سی نه‌زان و بێ ئاگا وای ده‌بینن، به‌ڵكو ته‌نها هێنده هه‌یه سوننه‌تێكه له سوننه‌ته‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ردانی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌كه‌ن، وه هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوان حه‌ج و سه‌ردانی كردنی گۆڕی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) نیه، وه ئه‌و فه‌رمووده وڕیوایهتانهشی له‌و باره‌یه‌وه هاتوون و هه‌ندێك كه‌س ده‌یكه‌ن به به‌ڵگه له‌سه‌ر دروستی كۆڵ وبار پێچانه‌وه ته‌نها به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی كردنی گۆڕی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و گوایه ئه‌و سه‌ردانی كردنه له ته‌واوكاریه‌كانی فه‌ریزه‌ی حه‌جن، هه‌موو ئه‌و ڕیوایه‌تانه ڕیوایه‌تی لاوزا و ناردوست و هه‌ڵبه‌ستراون و هیچ ئه‌صڵ وبنهمایهكیان نیه، و هك ئه‌و ڕیوایه‌ته‌ی كه ده‌ڵێت : ( من حج ولم يزرني فقد جفاني ) واتا : هه‌ركه‌سێك حه‌ج بكات و زیاره‌تم نه‌كات ئه‌وه بێ ئه‌مه‌كه‌ی كردووه به‌رامبه‌رم، یان ئه‌و ڕیوایه‌ته‌ی تر كه ده‌ڵێت : ( من زار قبري وجبت له شفاعتي ) واتا : هه‌ركه‌سێك سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌م بكات ئه‌وه شه‌فاعه‌تی منی بۆ واجب ده‌بێت، ڕیوایه‌تی تر له‌م باره‌یه‌وه زۆرن، كه هه‌موویان ثابت وجێگر نه‌بوون له پێغه‌مبه‌ری خواوه ( صلی الله علیه وسلم ) ، نه‌ك هه‌ر هێنده به‌ڵكو هه‌ندێك له زانایان زۆر به‌دڵنیاییه‌وه ووتویانه : هه‌موو ئه‌و ڕیوایه‌تانه درۆ وده‌له‌سه‌ن و به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ری خواوه ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌ڵبه‌ستراون .
بابه‌تی سێهه‌م : ئه‌و جێگایانه‌ی تر كه له شاری مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره دروسته زیاره‌ت وسه‌ردانی بكرێن
سوننه‌ته ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ردانی شاری مه‌دینه‌ی مننهوهره ده‌كات پیاو بێت یان ئافره‌ت، ده‌ست نوێژ بگرێت و پاشان بچێت بۆ مزگه‌وتی قوبا و له‌وێ دوو ڕكات نوێژی سوننه‌ت بكات، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا‌و ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌ر كاتێك به سواری یان به پیاده‌ڕێ سه‌ردانی مزگه‌وتی قوبای بكردایه له‌وێ دوو ڕكات نوێژی ده‌كرد ([7]) .
هه‌روه‌ها له‌م باره‌یه‌شه‌وه فه‌رموویه‌تی : } من تطهر في بيته ثم أتى مسجد قباء فصلى فيه صلاة كان له كأجــر عمرة { ([8]) ، واتا : واته : هه‌ركه‌س له‌ماڵی خۆی ده‌ست نوێژ هه‌ڵبگرێت و پاشان بڕوات بۆ مزگه‌وتی (قباء) ونوێژێكی تێدا بكات، پاداشتی وه‌ك پاداشتی عومره كردنێك وایه .
هه‌وره‌ها سوننه‌ته بۆ پیاوان سه‌ردانی گۆڕستانی به‌قیع و شه‌هیدانی ئوحود بكات و سه‌لامیان لێ بكات ونزایان بۆ بكات، وه‌ك گۆڕی حه‌مزه‌ی مامی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) وچه‌ندان هاوه‌ڵی تر كه له‌وێ نێژراون، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) سه‌ردانی ئه‌م گۆڕستانه‌ی ده‌كرد و سڵاوی لێده‌كردن و له‌خوای گه‌وره بۆیان ده‌پاڕایه‌وه، هه‌روه‌ها به به‌ڵگه‌ی گشتگیری ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : } زوروا القبور فإنها تذكر الموت { ([9])، واتا: سه‌ردانی گۆڕه‌كان بكه‌ن، چونكه مردوو به بیری مرۆڤ ده‌هێنێته‌وه .
پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هاوه‌ڵانی فێر ده‌كرد هه‌ر كاتێك سه‌ردانی گۆڕ و گۆڕستان بكه‌ن بڵێن : } السلام علیكم أهل الدیار من المؤمنین و المسلمین، وإنا إن شا‌ء الله بكم لاحقون، أسأل الله لنا ولكم العافیة { ([10]) , واتا : سه‌لامتان لێ بێت ئه‌ی خه‌ڵكی ووڵات له باوه‌ڕداران و موسڵمانان، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیه‌وێت پێتان ده‌گه‌ین، له‌خوای گه‌وره داواكارین ئێمه وئێوه‌ش به‌دوور بگرێت له‌خراپه وناڕه‌حه‌تی .
ئه‌وه‌ی باسمان كرد و ئاماژه‌مان پێدا ئه‌و جێگا وشوێنانه بوو كه مه‌شروع و دروسته مرۆڤی موسڵمان له شاری مه‌دینه سه‌ردان وزیارهتیان بكات.
وه سه‌باره‌ت به هه‌ندێك جێگای تر له شاری مه‌دینه كه هه‌ندێك كه‌سی نه‌خوێنه‌وار وا گومان ده‌به‌ن كه دروست ومهشروعه موسڵمان خۆی بۆ ئاماده بكات وزیارهتیان بكات هیچ ئه‌صڵ وبنهمایهكی شه‌رعی نیه، ئه‌و جێگایانه‌ش وه‌ك : سه‌ردانی كردنی بیری عوسمان وحه‌وت مزگه‌وته‌كه، ومزگه‌وتی دوو قیبله، وهه‌ندێك جێگای تر كه خه‌ڵكی خویان پێوه گرتووه وسه‌ردانی ده‌كه‌ن، كه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤی باوه‌ڕدار نوێژه‌كانی له‌ناو مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بفه‌وتێت، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك له پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وه ثابت وجێگر نه‌بووه كه سه‌ردانی ئه‌و جێگایانه كردبێت، یان فه‌رمانی كردبێت به سه‌ردانی كردنیان، هه‌روه‌ها له سه‌له‌فی صالحیشهوه وارد نه‌بووه كه سه‌ردان وزیاره‌تی ئه‌و جێگایانه‌یان كردبێت، وه ئه‌وه‌ش بزانن هیچ مزگه‌وتێك له‌ناو شاری مه‌دینه نیه جگه له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ومزگه‌وتی قوبا كه فه‌زڵی تایبه‌تیان هه‌بێت تاوه‌كو مرۆڤی موسڵمان به تایبه‌ت بچێت بۆی، دیاره پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌چه‌ند فه‌رمووده‌دا ڕێگری كردووه له موسڵمانان كه له‌خۆیانه‌وه شتێك له دیندا دابهێنن كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) نه‌یكردبێت یان فه‌رمانی پێ نه‌كردبێت، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : } من عمل عملا لیس علیه أمرنا فهو رد { ([11]) ، واتا : هه‌ركه‌سێك كارێك بكات كه فه‌رمانی ئێمه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وا ده‌درێته‌وه به‌سه‌ریدا ولێ‌ی وه‌رناگیرێت .
بۆیه پێویسته له‌سه‌ر مرۆڤی موسڵمان كاتێك سه‌ردانی شاری مه‌دینه‌ی كرد پابه‌ند بێت به‌و جێگایانه‌ی كه دروست و مه‌شروعه زیاره‌ت بكرێن، وه دوور بكه‌وێته‌وه له سه‌ردانی و زیاره‌ت كردنی ئه‌و جێگایانه‌ی كه دروست نین بچێت بۆیان .
لهكۆتایهوه له‌خوای گه‌وره داواكارم سه‌ردانی شاری مهدنیهی منهوره ومزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و نوێژ كردن تێیدا بكات به نصیبی هه‌موو خوشك وبرایانم .
وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم تسلیما .
([1]) بوخاری موسلیم هاوڕان : بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (1189) وموسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (1350) ڕیوایه‌تیان كردووه .
([2]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (1190) وموسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (1394) ڕیوایه‌تیان كردووه .
([3]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (1167) ڕیوایه‌تی كردووه .
([4]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (1196) وموسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (1391) ڕیوایه‌تیان كردووه .
([5]) ئه‌بو داود به فه‌رمووده‌ی ژماره (2041) ڕیوایه‌تی كردووه، وه ئه‌حمه‌د (2/527) له فه‌رمووده‌یه‌كی ئه‌بو هوره‌یره‌وه ڕیوایه‌تی كردووه، ئیمامی نه‌وه‌وی سهنهدهكی به سه‌نه‌دێكی صه‌حیح داناوه له په‌رتووكی (الاذكار) ژماره (349) دا، ابن القیم یش له په‌رتوكی (جلاء الافهام ) ژماره (32) هێناویه‌تی، شێخ ئه‌لبانیش به فه‌رموده‌یه‌كی حه‌سه‌ن داناوه، بڕوانه : صحیح الترغیب ژماره (1666) .
([6]) سه‌یری الموطأ ی ئیمام مالیك به‌رگی 1/لاپه‌ڕه66 بكه .
([7]) بوخاری وموسلیم هاوڕان، بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (1194) وموسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (916) ڕیوایه‌تیان كردووه .
([8]) ئه‌حمه‌د ڕیوایه‌تی كردووه (3/487)، وه ابن ماجه به فه‌رمووده‌ی ژماره (1412) ڕیوایه‌تی كردووه، وه نه‌سائیش كردویه‌تی (2/37)، غه‌یری ئه‌وانیش هه‌ر ڕیوایه‌تیان كردووه، شێخ ئه‌لبانیش به فهرموودوهیهكی صه‌حیحی داناوه، بڕوانه : صحیح الترغیب ژماره (1181)، هه‌روه‌ها سه‌یری په‌رتووكی : ئه‌و فه‌رموودانه‌ی له‌سه‌ر فه‌زڵی مه‌دینه هاتوون، لاپه‌ڕه (542) بكه .
([9]) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (976) ڕیوایه‌تی كردووه .
([10]) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (975) ڕیوایه‌تی كردووه .
([11]) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (1718) ڕیوایه‌تی كردووه .