حوكمی ئه‌و ذیكره به‌كۆمه‌ڵانه چیه كه له‌نوێژه‌كانی ته‌راویحدا ده‌وترێت
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه :
پرسیار : خۆشه‌ویستان له‌هه‌ندێك مزگه‌وته‌كانی ناو شاری سلێمانیدا له‌كاتی نوێژی ته‌راویح وبه‌دیاری كراوی له‌نێوان هه‌ردوو ڕكاتێكدا هه‌ندێك ذیكر و وویرد ده‌خوێنرێت وده‌وترێت وه‌ك ( سبحان القائم الدائمي سبحان الدائم القائمي سبحان ربي الاعلی سبحانه وتعالی) و هه‌ندێك ذیكری تریش، ئایا خوێندنی ئه‌مانه سوننه‌تن ؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان ودرود وصهڵات وسهلام بۆ سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه .
خوێندنی ذیكری به‌كۆمه‌ڵ وووتنهوهی به‌یه‌كه‌وه له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دا نه‌هاتووه، هیچ كه‌سێكیش له‌خه‌لیفه‌كانی ڕاشدین نه‌یانكردووه، وه به‌دیاری كراویش ئه‌و ذیكرهی جه‌نابت ئاماژه‌ت پیكردووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌نێوان ڕكاته‌كانی نوێژی ته‌راویحدا ووتنی سوننه‌ت نییه، به‌ڵكو ده‌چێته چوار چێوه‌ی بیدعه وزیادهكردنی عیبادهتێكهوه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌نجامی نه‌داوه، هه‌رشتێكیش ئه‌و ئه‌نجامی نه‌دابێت ئه‌وه ده‌درێته‌وه به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یدا ولێ‌ی وه‌رناگیرێت، وه‌ك له‌فه‌رمووده‌ی سه‌حیحدا هاتووه: عن عائشة رضي الله عنها قالت قال رسول الله صلى الله عليه وسلم « من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد » [متفق علیه] واته: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: هه‌ركه‌سێك هه‌رشتێك له‌م ئاینه‌ی ئێمه‌دا دابهێنێت وتێیدا نه‌بێت ئه‌وه ده‌درێته‌وه به‌سه‌ریدا .
بۆیه مه‌سئه‌له‌ی عیبادات وپه‌رستن له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا كارێكه له‌سه‌ر به‌ڵگه وده‌لیل ڕاوه‌ستاوه، هیچ كه‌سێك ناتوانێت عیباده‌تێك یان په‌رستنێك له‌دیندا بڕیار بدات ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی له‌قورئان وسوننه‌ت له‌سه‌ر نه‌بێت .
ئه‌و ذیكرهیش كه تۆ له پرسیاره‌كه‌تدا باست كردووه، یان هه‌ر ذیكرێكی تر كه به‌ده‌نگی به‌رز بووترێته‌وه له‌نێوان ڕكاته‌كانی نوێژی ته‌راویحدا ده‌چیته ئه‌م چوار چێوه‌یه‌وه وبه بیدعه داده‌نرێت و دروست نییه مادام پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌نجامی نه‌دابێت ..