×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان، ده‌روازه‌ی شازده‌یه‌م: له‌ باره‌ی صوڵح وڕێكوتنه‌وه‌یه‌، كه‌‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م: مانا ومه‌به‌ستی صوڵح وڕێكه‌وتن‌ وبه‌ڵگه‌ی مه‌شروعیه‌ت ودروستی، بابه‌تی دووه‌م: جۆره‌كانی صوڵح وڕێكه‌وتن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، بابه‌تی سێهه‌م: چه‌ند حوكمێكی په‌یوه‌ست به‌ صوڵح وڕێكه‌وتن .

    فیقهی ئاسان: پهرتووكی مامهڵهكان: دهروازهی شازدهیهم: له بارهی صوڵح وڕێكهوتنهوه

    الفقه الميسر: كتاب المعاملات: الباب السادس عشر: في الصلح

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: حاجی ئومێد عومهر چرۆستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    صوڵح وڕێكهوتن

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر موحهممهدی كوڕی عهبدوڵڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    بهڕیزان و خۆشهویستان له چوار چێوهی پهرتووكی مامهڵهكان، جارێكی تر هاتینهوه خزمهت ئێوهی بهرێز، ئهمجاره بهیارمهتی خوای گهوره له بارهی صوڵح وڕێكهوتنهوه سێ بابهتتان بۆ باسدهكهین، بابهتی یهكهم : مانا ومهبهستی صوڵح وڕێكهوتن وبهڵگهی مهشروعیهت ودروستی، بابهتی دووهم : جۆرهكانی صوڵح وڕێكهوتن بهشێوهیهكی گشتی، بابهتی سێههم : چهند حوكمێكی پهیوهست به صوڵح وڕێكهوتن .

    بابهتی یهكهم : مانا ومهبهستی صوڵح وڕێكهوتن وبهڵگهی مهشروعیهت ودروستی :

    1- مانا ومهبهستی صوڵح له زمانهوانیدا : به مانای ڕێكهوتن دێت، واتا : نههێشتنی ناكۆكی و ناتهبایی .

    له زاراوهی شهریعهتی ئیسلامیشدا : مهبهست لهو گرێبهستهیه كه ناكۆكی و ناتهبایی له نێوان دوو لایهنی ناكۆكدا ناهێڵێت .

    2- بهڵگهی مهشروعیهت ودروستی صوڵح وڕێكهوتن : قورئانی پیرۆز و سوننهت و كۆدهنگی زانایان ههر ههمووی بهڵگهن لهسهر ڕاست و دروستی ومهشروعیهتی صوڵح ورێكهوتن له ئیسلامدا، خوای گهوره له قورئانی پیرۆزدا فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱑ ﱒﱓ ﱠ ([1]) .

    واتا : ئاشتیی و ڕێكهوتن لهو دڕدۆنگیی ولاساریی وناحهزیهی پیاو وتهڵاق وجیابوونهوهیه چاكترو باشتره.

    ههروهها فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲉ ﲊ ﲋ ﲌ ﲍ ﲎ ﲏﲐ ﱠ ([2]) .

    واتا : ئەگەر دوو لایەن یان دوو دەوڵەت یان دوو هۆز لە ئیمانداران ناكۆكی وناخۆشیی کەوتە نێوانیان و لەگەڵ یەکتریدا بەشەڕ هاتن، ئەوە ئێوە بکەونە نێوانیان و هەوڵ بدەن بە ئامۆژگاریی لەگەڵ یەك ئاشتیان بکەنەوە .

    له جێگایهكی تردا فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱁ ﱂ ﱃ ﱄ ﱅ ﱆ ﱇ ﱈ ﱉ ﱊ ﱋ ﱌ ﱍ ﱎ ﱏ ﱐ ﱑﱒ ﱓ ﱔ ﱕ ﱖ ﱗ ﱘ ﱙ ﱚ ﱛ ﱜ ﱠ ([3]) .

    واتا : له زۆربهی چپه و سرته و قسه نهێنیهکانیاندا هیچ خێرێک بهدی ناکرێت و تیایدا نیه، مهگهر چپهی ئهو کهسهی که فهرمان بدات بهبهخششێک، یان چاکهیهک، یان ڕێکخستن و صوڵح و ئاشتبوونهوهیهکی نێوان خهڵکی بێت، جا ئهوهی (ئهو شێوازه چاکهیه) ئهنجام بدات و مهبهستی تهنها دهستکهوتنی ڕهزامهندی خوا بێت، ئهوه له ئایندهدا پاداشتی زۆرو بێ سنوور و گهورهی پێدهبهخشین.

    له سوننهتیشدا بهڵگه زۆرن لهسهر صوڵح وڕیكهوتن، پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) لـــهو بـــارهیــهوه فــهرموویهتی: } الصلح جائز بين المسلمين إلا صلحا أحل حراما، أو حرم حلالا { ([4]).

    واتا : صوڵح وڕێكهوتن دروست وڕێگا پێدراوه، جگه ئهو صوڵح وڕێكهوتنه نهبێت كه حهرام كراوێك حهڵاڵ بكات، یان حهڵاڵ كراوێك حهرام بكات .

    ههروهها پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) خودی خۆی له ژیانیدا ههڵساوه به چهندان ڕێكخستن و صوڵح وئاشتهوایی كردن لهنێوان خهڵكیدا .

    ههروهها زانایانی ئیسلامیش ههموو كۆدهنگن لهسهر دروستی و مهشروعیهتی صوڵح وڕێكهوتن وئاشتهوایی كردن له نێوان خهڵكیدا، بهمهبستی بهدهستهێنانی ڕهزامهندی خوای گهوره، و پاشان ڕهزامهندی لایهنه ناكۆكهكان .

    بۆیه قورئان وسوننهت و كۆدهنگی زانایان ههموو بهڵگهن لهسهر مهشروعیهت وڕاست ودروستی پڕۆسهی صوڵح وڕێكهوتن و ئاشتهوایی له نێوان خهڵكی و لایهنه ناكۆكهكاندا .

    بابهتی دووهم : جۆرهكانی صوڵح وڕێكهوتن بهشێوهیهكی گشتی :

    صوڵح وڕیكهوتن وئاشتهوایی لهنێوان خهڵكیدا به شێوهیهكی گشتی چهند جۆرێكه :

    1- صوڵح وڕێكهوتن له نێوان ژن وپیاودا، ئهگهر ترسی ئهوه ههبوو كه لێك جودا ببنهوه، لهم بارهیهشهوه خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱮ ﱯ ﱰ ﱱ ﱲ ﱳ ﱴ ﱵ ﱶ ﱷ ﱸ ﱹ ﱺ ﱻ ﱼ ﱽ ﱾﱿ ﲀ ﲁ ﲂ ﲃ ﲄ ﱠ ([5]) .

    واتا : ههندێک جار ناکۆکی نێوان ژن و پیاو دهگاته ئاستێك که ژنهکه لای قازی شکات له مێردهکهی دهکات، یاخود داوای تهڵاقی لێ دهکات، یاخود مێردهکه هێنده بێزار دهبێت که بچێته لای قازی بۆ ئهوهی ژنهکهی تهڵاق بدات. جا خودای گهوره لهم بارهیهوه به قازیهکان و دهم ڕاستانی نزیك و خزمی ژن و مێردهکه دهفهرموێت: ئهگهر ههستتان کرد به ناخۆشی و ناکۆکیهك له نێوان ژن و مێردێکدا، پێش ئهوهی ناکۆکیهکه تهواو پهره بسێنێ و توند ببێت و بگاته ڕادهی تهڵاق، ئێوه دوو کهس بکهنه حهکهم، با یهکێك لهو دوو حهکهمه له کهسوکاری ژنهکه بێت و ئهوی تریشیان له کهسوکاری مێردهکه بێت.. تاوهکو ئهو حهکهمانه بکهونه نێوان ژن و مێرده ناکۆکهکهو بزانن هۆی ناکۆکیهکهیان چی یه؟! وه ههوڵبدهن بۆ لابردنی، ئینجا ئامۆژگاری دڵسۆزانهی ههردوو لایان بکهن. جا ئهگهر حهکهمهکان ههوڵێکی چاك بدهن و به جیددی بیانهوێت ژن و مێردهکه ئاشت بکهنهوهو ڕێکیان بخهنهوهو، ژن و مێردهکهیش خۆیان ڕێککهوتنیان بوێت، ئهوه خودا ڕێکیان دهخاتهوهو یارمهتیان دهدات و، ڕێگای پێکهاتنهوهیان بۆ ئاسان دهکات و دهستیان دهگهیهنێتهوه به یهکتری. بهڵام ئهگهر حهکهمهکان بۆیان دهرکهوت که ههوڵدانهکانیان بێ سوودهو گهیشتنه ئهو قهناعهتهی که جیابوونهوهی ئهو ژن و مێرده باشتره، ئهو کاته دهتوانن بڕیاری جیابوونهوهیان بدهن، بێگومان خودا زۆر ئاگادارو شارهزایه به مهرامی ئهوانهو بهوهی له دڵیاندایه ههروهها زۆر شارهزایهو ئاگاداره له هۆی تێکچوونی نێوان ژن و مێرد.

    ههروهها خوای گهوره له شوێنێكی تردا فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱁ ﱂ ﱃ ﱄ ﱅ ﱆ ﱇ ﱈ ﱉ ﱊ ﱋ ﱌ ﱍ ﱎ ﱏﱐ ﱑ ﱒﱓ ﱠ ([6]) .

    واتا : ئهگهر ئافرهتێک له لووت بهرزی یان پشت ههڵکردنی مێردهکهی ترسا، ئهوه هیچ گوناهیان لهسهر نیه و کارێکی چاکه: ئهگهر نێوان خۆیان چاک بکهن و لهسهر شێوازێک ڕێک بکهون (وهک ئهوهی ئافرهتهکه دهست ههڵگرێت لهههندێ مافی خۆی تابهڕێزو سهربهرزیهوه بمێنێتهوه لهگهڵ مێردهکهیدا) ههمیشه ڕێکهوتن و تهبایی شتێکی چاک و پهسهنده .

    2- صوڵح وڕیكهوتن و ئاشتهوایی لهنێوان دوو لایهنی شهڕكهری موسڵماندا، لهم بارهیهشهوه خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲉ ﲊ ﲋ ﲌ ﲍ ﲎ ﲏﲐ ﱠ ([7]) .

    واتا : ئەگەر دوو لایەن یان دوو دەوڵەت یان دوو هۆز لە ئیمانداران ناكۆكی وناخۆشیی کەوتە نێوانیان و لەگەڵ یەکتریدا بەشەڕ هاتن، ئەوە ئێوە بکەونە نێوانیان و هەوڵ بدەن بە ئامۆژگاریی لەگەڵ یەك ئاشتیان بکەنەوە .

    3- صوڵح وێكهوتن له نێوان موسڵمانان و بێباوهڕانی شهڕكهردا .

    4- صوڵح وڕێكهوتن له نێوان دوو لایهنی ناكۆك، كه ناكۆكیهكهیان لهسهر ماڵ ودارایی نهبێت .

    5- صوڵح وڕێكهوتن له نێوان دوو لایهنی ناكۆك، كه ناكۆكیهكهیان لهسهر ماڵ ودارایی بێت، ئهوهشی كه مهبهستی ئێمه لهم ووتار و لێكۆڵینهوهیه ئهم جۆرهیه له صوڵح و ئاشتهوایی، ئهویش دوو جۆره : -

    جۆری یهكهم : صوڵح وڕیكهوتن و ئاشتهوایی لهگهڵ دانپێدانان، ئهمیش دوو جۆره :

    أ) صوڵح وڕێكهوتنی ئهستۆ پاكبوونهوه : بریتیه له صوڵح وڕێكهوتن لهسهر ئهو شتهی كه دانی پێدانراوه، وهك ئهوهی كهسێكی خاوهن فام وڕوشد دان بنێت به قهرزێك یان به شتێك بۆ كهسێكی تر كه لهسهریهتی، پاشان كهسی خاوهن ههق وماف له ههندێك لهو قهرزهی یان ههندێك لهو شتهی كه دانی بۆ پێدانراوه خۆش بێت وه ئهوی دیكهی وهربگرێت، ئهمهش بریتیه له ئهستۆ پاك بوونهوه له ههندێك لهو قهرزهی دانی پێداناوه به لهفزی صوڵح وڕێكهوتن، ئهم جۆرهش له صوڵح وڕێكهوتن كارێكی دروست و ڕێگا پێدراوه بهو مهرجهی ئهو كهسهی لهو بهشهی مافهكهی خۆش دهبێت لهو كهسانه بێت كه دهتوانێت ماڵو دارایی خۆی ببهخشێت، وه بهو مهرجهش ئهو لێخۆش بوونه به مهرج نهگیرا بێت له دانپێدانانهكهدا .

    ب) صوڵح و رێكهوتنی بهرامبهر : ئهمهش بریتیه لهوهی كه صوڵح وڕێكهوتن لهسهر شتێكی تری جگه لهو شته بكرێت كه دانی پێداناوه، وهك ئهوهی كهسێك دان بهوهدا بنێت كه قهرزێك یان مافی كهسێكی تری بهسهرهوهیه، پاشان ههردوولا بێن صوڵح ورێك بكهون لهسهر پێدانی شتێكی تری جگه لهو شتهی كه دانی پێدانراوه، ئهمهش حوكمی كڕین وفرۆشتنی ههیه، خۆ ئهگهر صوڵح وڕێكهوتنهكه لهسهر سوود و مهنفهعهیهك بێت، ئهوا حوكمی بهكرێدانی ههیه .

    جۆری دوههم : صوڵح وڕێكهوتن لهگهڵ ئینكار و دان پێدانهنان : وهك ئهوهی كهسێكی بانگهشهی ئهوه بكات مافێكی بهسهر كهسێكی ترهوه ههیه، یان قهرزی بهلایهوهیهتی، بهڵام ئهو كهسهی كه داواكهی لێكراوه ئینكاری ئهو مافه یان ئهو قهرزه دهكات، یان بێدهنگ بێت و نهزانێت كه مافێكی لهو شێوهیهی بهسهرهوهیه، پاشان كهسی داواكار صوڵح ڕێكهوتن بكات لهسهر ئهو شتهی بانگهشهی بۆ دهكرد بهرامبهر ماڵ وسامانێكی حازر، یان ماڵ وسامانێكی دواخراو، ئهم صوڵح وڕێكهوتنه بهم حاڵهوه صوڵحێكی دروسته، ئهگهر هاتوو كهسی داواكراو ئینكاری ئهو مافه بكات و باوهڕی وابێت بانگهشهیهكی باتڵ و نادروسته، بهڵام بۆ دهفعی بهڵا ونههێشتنی ناكۆكی و دوور بوون له سوێند خواردن ڕازی بێت ئهو ماڵ وبڕه پارهیه بدات به داواكارهكه، له ههمان كاتدا كهسی داواكار باوهڕی به ڕاست ودروستی بانگهشه وداواكهی ههبێت، بۆیه ئهو ماڵو بڕه پارهیه وهك قهرهبووی ههق ومافهكهی خۆی وهردهگرێت .

    بابهتی سێههم : چهند حوكمێكی پهیوهست به صوڵح وڕێكهوتن :

    1- دروسته صوڵح كردن وڕێكهوتن لهسهر ههق ومافێكی نادیار، ئهویش بهوه دهبێت هیچ زانیاریهكی نهبێت لهبارهی ئهو قهرز و شتهی كه له نێوان دوو كهسدایه، وهك ئهوهی كه دوو كهس حساب و مامهڵهیهكیان له نێواندا بووبێت و كات وماوهیهكی بهسهردا تێپهڕ بووبێت، بــهڵام هیـچ كهسێكیان نهزانێت چ ههق ومافێكی بهسهر هاوڕێكهیهوه ههیه .

    2- دروسته صوڵح وڕێكهوتن لهسهر ههر شتێك كه دروست بێت قهرهبووی لهبهرامبهردا وهربگیرێت، وهك صوڵح وڕێكهوتن لهسهر وازهێنان له قیصاص وتۆڵهكردنهوه بهرامبهر به وهرگرتنی ئهو بریتی و قهرهبووهی كه شهرع دیاری كردووه، یان بهصوڵح كردن به كهمتر یان زیاتر لهوهی شهرع دیاری كردووه .

    3- دروست نیه صوڵح و ڕێكهوتن لهسهر شتێك كه دروست نیه قهرهبووی له بهرامبهردا وهربگیرێت، وهك صوڵح وڕێكهوتن لهسهر حدود و سنوره شهرعیهكان، چونكه جێ بهجێكردنی حدود و سنوره شهرعیهكان بۆ ئهوه دانراون كه ببن به هۆی گێرانهوهی كهسانی تاوانبار له تاوانهكهیان و لهههمان كاتیشدا ببێت به دهرس و پهند وهرگرتن بۆ كهسانی تر كه زاتی ئهوه نهكهن كه تاوانێكی لهو شێوهیه ئهنجام بدهن .

    [ لهخوای گهوره داواكارین كه به میهرهبانی و بهخشندهیی خۆی ناكۆكی وناتهبایی نێوان موسڵمانان كۆتایی پێ بهێنێت و ڕێزهكانیان یهكبخات، وه ئاشتهواوی وگیانی برایتی نێوانیان بههێزتر بكات، تاوهكو ئهو سهربهرزی وعیزهتهی كه موسڵمانان پێشتر ههیان بوو بۆیان بگڕێتهوه] وهرگێڕ

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    ([1]) سورهتی النساء : ئایهتی 128 .

    ([2]) سورهتی الحجرات : ئايةتي 9 .

    ([3]) سورهتی النساء : ئایهتی 114 .

    ([4]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (2257) و موسلیم به فهرموودهی ژماره (1229) ڕیوایهتیان كردووه، لهفزهكهش لهفزی بوخاریه .

    ([5]) سورهتی النساء : ئایهتی : 38 .

    ([6]) سورهتی النساء : ئایهتی : 128.

    ([7]) سورهتی الحجرات : ئايةتي 9 .