×
ئه‌م پرسیاره‌ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه‌:\” ئایا ئه‌و كارانه‌ چین كه‌ دروسته‌ رۆژ‌ووه‌وان ئه‌نجامیان بدات، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان به‌ڕۆژووه‌كه‌ی بگات \”.

    ئهو كارانهی كه دروستن رۆژووهوان ئهنجامیان بدات

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2011 - 1432

    ﴿ الأعمال التي يجوز للصائم أن يفعلها من غير أن يضر بصومه ﴾

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    ئهو كارانهی كه دروستن رۆژووهوان ئهنجامیان بدات

    پرسیار : ئایا ئهو كارانه چین كه دروسته رۆژووهوان ئهنجامیان بدات، بهبێ ئهوهی زیان بهڕۆژووهكهی بگات ؟

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره و صهڵات وسهلام بۆ سهر گیانی پاكی پێشهوای مرۆڤایهتی محمد المصطفی و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه، ئهو شتانهی كه بۆ ڕۆژوهوانان دروسته چهند شتێكن كه بریتین له :

    1ـ خۆشۆردن بۆ خۆ فێنك كردنهوه:

    عن أبي بَكْرِ بن عبد الرحمن عن بَعْضِ أَصْحَابِ النبي (صلی الله علیه وسلم) قال لقد رأيت رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) بِالْعَرْجِ يَصُبُّ على رَأْسِهِ الْمَاءَ وهو صَائِمٌ من الْعَطَشِ أو من الْحَرِّ . { رواه أبو داود 2348} واته : ئهبوبهكرى كوڕى عهبدوڕهحمان دهڵى: له هاوهڵێكى پێغهمبهرم (صلی الله علیه وسلم) بیست وتى: "پێغهمبهرم (صلی الله علیه وسلم) دى له عهرج دا ئاوى دهكرد بهسهریداو بهرۆژوویش بوو له تینویهتیدا یان له گهرماندا".

    2ـ ئاو له دهمو لووت رادان بهبێ زیادهڕۆیی:

    عن لَقِيطِ بن صَبْرَةَ قال: قال رسول اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) بَالِغْ في الِاسْتِنْشَاقِ إلا أَنْ تَكُونَ صَائِمًا . { رواه أبو داود 142 والترمذي 788 حديث صحيح} واته : لهقیتى كوڕى صهبره (رهزاى خواى لێ بێت) دهڵێ: پێغهمبهر(صلی الله علیه وسلم) فهرمووى: " له ئاو رادانه دهمو لووت دا زیاد ههڵیمژه مهگهر به رۆژوو بیت".

    3ـ ماچ كردنو یارى كردن:

    ئهگهر كهسێ تواناى خۆگرتنى ههبوو ئهوه دروسته خێزانى ماچ بكات یان یارى لهگهڵدا بكات، عن عَائِشَةَ رضي الله عنها قالت كان النبي (صلی الله علیه وسلم) يُقَبِّلُ وَيُبَاشِرُ وهو صَائِمٌ وكان أَمْلَكَكُمْ لِإِرْبِهِ) { رواه البخاري 1927 ومسلم 1106} واته : عائیشه (رهزاى خواى لێ بێت) دهڵێ: "پێغهمبهر(صلی الله علیه وسلم) خێزان ماچ دهكردو یاریشی لهگهڵدا دهكرد بهرۆژوویش بووو ئهو له ههمووتان خۆگرتربوو".

    4ـ بهلهش گرانى رۆژ بكاتهوه:

    عن عَائِشَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) كان يُدْرِكُهُ الْفَجْرُ وهو جُنُبٌ من أَهْلِهِ ثُمَّ يَغْتَسِلُ وَيَصُومُ . { رواه البخاري 1925ء 1926} واته : عائیشه (رهزاى خواى لێ بێت) دهڵێ: "بێگومان بانگى بهیانى دهبوو پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) لهش گران دهبوو به رهفاقهتى خێزانى، پاشان خۆى دهشۆردو بهرۆژوو دهبوو".

    5ـ خوێن گرتن (كهڵهشاخ گرتن)

    عن ابن عَبَّاسٍ قال احْتَجَمَ رسول اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) وهو صَائِمٌ .{ رواه البخاري 1939 وأبو داود 2355 والترمذي 772} واته : عهبدوڵڵاى كوڕى عهبباس (رهزاى خواى لێبێت) وتى: "پێغهمبهرى خوا (صلی الله علیه وسلم) كهڵهشاخى گرتو بهرۆژووش بوو".

    بهڵام ئهگهر له بهر لاوازى ترسی ههبوو ئهوه دروست نییه كاتى بهرۆژووبوون خوێن بگرێت عن ثَابِت الْبُنَانِيَّ يسأل أَنَسُ بن مَالِكٍ رضي الله عنه أَكُنْتُمْ تَكْرَهُونَ الْحِجَامَةَ لِلصَّائِمِ؟ قال لَا إلا من أَجْلِ الضَّعْفِ .{ رواه البخاري 1940} واته : سابیتى بهنانى دهڵێ: پرسیارم له ئهنهسی كوڕى مالیك كرد (رهزاى خواى لێ بێت) ئایا ئێوه كهلهشاخ گرتنتان به چاك نهدهزانى بۆ رۆژووهوان؟ ئهنهسیش وتى: نهخێر مهگهر لهبهر لاوازى و بێ هێزى".

    6ـ سیواك كردن:

    عن عبيد اللَّهِ بن عَامِرِ بن رَبِيعَةَ عن أبيه قال رأيت رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) يَسْتَاكُ وهو صَائِمٌ مالا أَعُدُّ ولا أُحْصِي. { رواه أبو داود 2364 والترمذي 725} واته : عهبدوڵڵای كوڕی عامیری كوڕی ڕهبیعه له باوكیهوه دهیگێڕێتهوه كه ووتویهتی : " چهند جار كه لهژماره نایهت پێغهمبهرم (صلی الله علیه وسلم) بینیووه سیواكی دهكرد وبهڕۆژوویش بوو " .

    7-چاو ڕشتن و بۆنی خۆش لهخۆدان وقهترهكردنه گوێ وچاو :

    ئهمانه ڕۆژوو ناشكێنن چونكه هچ بهڵگهیهك نییه لهسهر ڕۆژووش كان بهم شتانه، ئهگهر ڕۆژوویان پێ بشكایه پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) وخوای گهوره ڕوونیان دهكردهوه بۆمان، كه ئهوان لێی بێ دهنگ بوون، كهواته ئهصڵ وایه نهیشكێنن .

    خوای گهورهش لهههموو كهس شارهزا و زاناتره.