حوكمی خواردنی گۆشتی سه‌ربڕاوی ده‌ستی ئافره‌ت
پۆڵێنه‌كان
Full Description
حوكمی خواردنی گۆشتی سه‌ربڕاوی ده‌ستی ئافره‌ت
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ صاڵح الفۆزان
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿ حكم ذبيحة المرأة ﴾
« باللغة الكردية »
الشيخ صالح بن فوزان الفوزان
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
حوكمی خواردنی گۆشتی سه‌ربڕاوی ده‌ستی ئافره‌ت
پرسیار : ئایا دروسته بۆ ئافره‌ت ئاژه‌ڵ سه‌رببڕێت، یان ئه‌م كاره تایبه‌ته به پیاوانه‌وه ؟
وه‌ڵام : هیچ شتێكی تێدا نییه كه ئافره‌ت ئاژه‌ڵ سه‌رببڕێت، وجیاوازیش نییه له‌نێوان پیاوان و ئافره‌تاندا له‌م مهسئهلهیهدا وههردوولایان یه‌كسانن، چونكه ئافره‌تێك له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دا مه‌ڕی ده‌له‌وه‌ڕاند، له‌پڕ گورگ كه‌وته ناو ڕانه مهڕهكهیهوه ودانهیهكیان ده‌م پێگه‌یاند وبرینداری كردن، ئافره‌ته‌كه‌ش به‌په‌له مه‌ڕه‌كه‌ی سه‌ربڕی كه هێشتا گیانی تێدا مابوو، پاشان پرسیاری كرد له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌باره‌ی گۆشته‌كه‌یه‌وه ئایا حه‌ڵاڵه، ئه‌وه بوو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) یش ڕێگایدا كه گۆشته‌كه‌ی بخۆن، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له‌لایه‌ن ئافره‌ته‌وه هیچ شتێكی تێدا نییه وسه‌ربڕینی ئه‌وان وه‌ك سه‌ربڕینی پیاوان وایه، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ) إِلاَّ مَا ذَكَّيْتُمْ ( {المائدة :3} واته گۆشتی ئاژه‌ڵ حه‌رامه بخورێت جگه له‌وه نه‌بێت كه سه‌ری ده‌بڕن، ئه‌م حوكمه شمولی موسڵمان ده‌كات جا ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه نێر بێت یان مێ، وه شمولی ئه‌هلی كتاب ده‌كات ژن بێت یان پیاو، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ی تر كه باس له‌وه ده‌كات خواردنی ئه‌هلی كتاب حه‌ڵاڵه بۆ موسڵمانان و خواردنی موسڵمانیش بۆ ئه‌وان حه‌ڵاڵه، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ) وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ حِلٌّ لَّكُمْ ( {المائدة :5} واته : خواردنی ئه‌هلی كتاب (جوله‌كه وگاوره‌كان) بۆ ئێوه حه‌ڵاڵه، خواردنیش لێره‌دا وه‌ك زانایان ووتویانه، مه‌به‌ست پێی سه‌ربڕاوی ده‌ستی ئه‌وانه، جا ئه‌و سه‌ربڕاوه ئافره‌تێكی ئه‌وان یان پیاواێكیان سه‌ری ببڕێت هیچ جیاوازی تێدا نییه وحه‌ڵاڵه لێی بخورێت به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی به ڕێگایه‌كی شه‌رعیانه سه‌رببڕێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر موسڵمانیكی پیاو یان ئافره‌تیش سه‌ری بڕی به‌هه‌مان شێوه بۆ خۆیان بۆ ئه‌وانیش جهڵاڵه ودروسته بخورێت ..
خوای گه‌وره زاناتره.