×
دوژمنانی ئیسلام هه‌میشه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌گوایه‌ ئیسلام زوڵم وسته‌می له‌ئافره‌ت كردووه‌ وهیچ مافێكی پێ ڕه‌وا نه‌بینیوه‌، یان ته‌نها وه‌ك خزمه‌تكارێك سه‌یری ئافره‌ت ده‌كات... هه‌موو ئه‌مانه‌ تانه‌ وته‌شه‌ر وگومانن، وزۆر دوورن له‌ڕاستیه‌وه‌.

    ڕێز وپلهوپایهی ئافرهت له ئیسلامدا

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    سومهیه عبد الله (دایكی خالید)

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2012 - 1433

    ﴿ مكانة المرأة في الإسلام ﴾

    « باللغة الكردية »

    سمية عبد الله

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    ڕێز وپلهوپایهی ئافرهت له ئیسلامدا

    دوژمنانی ئیسلام ههمیشه باس لهوه دهكهن كهگوایه ئیسلام زوڵم وستهمی لهئافرهت كردووه وهیچ مافێكی پێ ڕهوا نهبینیوه، یان تهنها وهك خزمهتكارێك سهیری ئافرهت دهكات، یان ئهوهتانێ ئافرهت لهئیسلامدا هۆكاری لهزهت لێوهرگرتنه وبهس .

    ههموو ئهمانه تانه وتهشهر وگومانن، وزۆر دوورن لهڕاستیهوه، ئهوهی كهمێك به ئینصافهوه خوێندنهوهیهكی ووردی ههبێت بۆ مێژووی پێش هاتنی ئیسلام ئهوهی لاڕوون دهبێتهوه كهكاتێك پێغهمبهر ئیسلام هات چ ڕێزو پلهو پایه و مهكانهتێكی دا بهئافرهتان، له زهلكاوی نهفامی ونهزانی دهریهێنان، كردنی به هاوبهشی پیاوان، فهرمانی كرد بهكۆمهڵگا كه نهرم ونیان بن لهگهڵیاندا، بهكورتی وبهكوردی ئیسلام ئافرهتی وهك مرۆڤێك ناساند به كۆمهڵگا دواكهوتهوهكانی ئهو سهردهمه .

    عهرهب پێش هاتنی ئیسلام زۆر ڕقیان دهبوویهوه له كچان، نهك ههر ئهوهنده بهڵكو به خاڵێكی ڕهش ولهكهیهكیان دادهنا بهناوچهوانی ئهو كهسهوه كه كچی دهبوو، ئاشكراشه لهمێژوودا باسكراوه كه ههندێك له هۆزهكانی عهرهب لهبهر ئهوهی ههستیان بهشهرمهزرای دهكرد لهناو خهڵكدا ئهوانهیان كچی دهبوو ههر بهمنداڵی زینده بهچاڵیان دهكرد، بۆ ئهوهی ئهو شهرمهزاری ولهكهیهی بهنێوچاوانیهوه بوو بیسڕێتهوه، خوای گهوره بۆمانی دهگێڕێتهوه ودهفهرموێت : ) وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُم بِٱلۡأُنثَىٰ ظَلَّ وَجۡهُهُۥ مُسۡوَدّٗا وَهُوَ كَظِيمٞ )٥٨( يَتَوَٰرَىٰ مِنَ ٱلۡقَوۡمِ مِن سُوٓءِ مَا بُشِّرَ بِهِۦٓۚ أَيُمۡسِكُهُۥ عَلَىٰ هُونٍ أَمۡ يَدُسُّهُۥ فِي ٱلتُّرَابِۗ أَلَا سَآءَ مَا يَحۡكُمُونَ )٥٩( {النحل :58- 59} واته : خۆ ئهگهر مژدهی بوونی کچ بدرێت به یهکێك لهو نهفامانه، ڕووی گرژو تاڵ دهبێت و ڕهش دادهگیرسێت و سینهی پڕ دهبێت له خهم و پهژاره )٥٨( له داخ و خهفهتی ئهو مژده ناخۆشه، خۆی دهشارێتهوه له خهڵکی و بهتهنها (بیر دهکاتهوه) ئایا بیهێڵێتهوه به زهلیلی و سووکی و بێ نرخی، یاخود زینده بهچاڵی بکات و بیخاته توێی خاکهوه، ئاگاداربن؟! ئای که چهنده خراپه ئهو بڕیارهی که دهیدهن!! (وهچهو نهوهی خۆیان زینده بهچاڵ دهکهن) )٥٩( .

    لهسهردهمی نهفامی و پێش هاتنی ئیسلام ئافرهت ئهگهر مێردهكهی بمردایه ئهوا خزم وكهسوكارهكهی ههموو میراتی پیاوهكهیان دهبرد وئهویان بێ بهش دهكرد، دوایش ئهگهر بیانوویستایه ئهوه دهیاندا بهكهسێكی تر، خۆ ئهگهر بیشیان وویستایه ئهوا تامردن نهیاندههێشت شوو بكاتهوه وبهو حاڵهوه دهیانهێشتهوه، بهڵام كاتێك ئاینی پیرۆزی ئیسلام هات ههموو ئهمانهی ههڵوهشاندهوه و ڕێز وپلهوپایهی بۆ ئافرهت وهك مرۆڤێك گهڕاندهوه وكردنی بههاوبهشی پیاوان لهسهرجهم مافهكاندا .

    ئهوهتانێ پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) لهفهرموودهیهكیدا لهم بارهیهوه دهفهرموێت : « إنما النساء شقائق الرجال»{رواه أحمد وأبو داود والترمذي} واته : ئافرهتان هاوبهش وهاوسهری پیاوانن لهمافهكاندا .

    لهئیسلامدا بههیچ شێوهیهك دژایهتی وناتهبایی نییه لهنێوان ئافرهت و پیاواندا، وهك ئهوهی بێباوهڕان ودوژمنانی ئیسلام وهصفی دهكهن، بهڵكو پهیوهندی نێوان پیاوان وئافرههتان لهئیسلامدا پهیوهندی وپرۆسهیهكی یهكتر تهواوكردنه لهههموو بوارهكانی ژیاندا .

    خوای گهوره لهقورئاندا لهزۆر جێگادا باسی یهكسانی نێوان ئافرهت وپیاوی كردووه كه ههردوولایان یهكسانن له باوهڕهێنان وكار وكردهوه وپاداشتدانهوهدا، وهك فهرموویهتی : ) إِنَّ ٱلۡمُسۡلِمِينَ وَٱلۡمُسۡلِمَٰتِ وَٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ وَٱلۡقَٰنِتِينَ وَٱلۡقَٰنِتَٰتِ وَٱلصَّٰدِقِينَ وَٱلصَّٰدِقَٰتِ وَٱلصَّٰبِرِينَ وَٱلصَّٰبِرَٰتِ وَٱلۡخَٰشِعِينَ وَٱلۡخَٰشِعَٰتِ وَٱلۡمُتَصَدِّقِينَ وَٱلۡمُتَصَدِّقَٰتِ وَٱلصَّٰٓئِمِينَ وَٱلصَّٰٓئِمَٰتِ وَٱلۡحَٰفِظِينَ فُرُوجَهُمۡ وَٱلۡحَٰفِظَٰتِ وَٱلذَّٰكِرِينَ ٱللَّهَ كَثِيرٗا وَٱلذَّٰكِرَٰتِ أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُم مَّغۡفِرَةٗ وَأَجۡرًا عَظِيمٗا( {الاحزاب :35} واته : بهڕاستی پیاوه موسوڵمانهکان و ئافرهته موسوڵمانهکان وه پیاوه باوهڕدارهکان و ئافرهته باوهڕدارهکان و پیاوانی ههمیشه گوێڕایهڵ و ئافرهتانی ههمیشه گوێڕایهڵ و پیاوه ڕاست گۆکان و ئافرهته ڕاست گۆکان و پیاوان و ئافرهتانی خۆگرو بهئارام وه پیاوانی لهخوا ترس و ژنانی لهخوا ترس و پیاوان و ئافرهتانی بهخشنده و پیاوان و ئافرهتانی ڕۆژوهوان پیاوان و ئافرهتانی داوێن پاك پیاوانێ که زۆر یادی خوا دهکهن و ئافرهتانێ که زۆر یادی خوا دهکهن خوای گهوره لێخۆش بوون و پاداشتی گهورهی بۆ بۆ ههموویان ئاماده کردووه .

    لهم ئایهته پیرۆزهدا خوای گهوره شان بهشانی پیاوان ئافرهتانیشی باسكردووه و جودای نهكردونهتهوه، لهسهرجهم بوارهكاندا، هاوبهشی كردوون لهگهڵ پیاواندا .

    لهجێگایهكی تردا فهرموویهتی : ) مَنۡ عَمِلَ سَيِّئَةٗ فَلَا يُجۡزَىٰٓ إِلَّا مِثۡلَهَاۖ وَمَنۡ عَمِلَ صَٰلِحٗا مِّن ذَكَرٍ أَوۡ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَأُوْلَٰٓئِكَ يَدۡخُلُونَ ٱلۡجَنَّةَ يُرۡزَقُونَ فِيهَا بِغَيۡرِ حِسَابٖ( {غافر :40} واته : ههركهسێك خراپهیهكی كرد 'لهدونیادا' ههر بهقهدهر ئهوه تۆڵهی لێ دهسنرێت، ئهوهش چاكهیهكی كرد له پیاو، یان له ژن، و لهههمان كاتدا بڕواداریش بێت، ئا ئهوانه دهچنه بههشهتهوه وبێ ئهژمارو بێ سنوور لهوێدا رزق و رۆزیان ئهدرێتێ واته: مهگهر تهنها خوا خۆی بزانێ چۆن پاداشتیان ئهداتهوه .

    پێغهمبهری خوادش (صلی الله علیه وسلم) باسی خۆشهویستی خۆی كردووه بۆ ئافرهتان وفهرموویهتی : « حبب إلي من دنياكم النساء والطيب وجعلت قرة عيني في الصلاة» {رواه أحمد والنسائي وصححه الالباني} واته : لهدونیاتان ئافرهت وبۆنی خۆشم لا خۆشهویست كراوه، وه ڕووناكی چاوهكانیشم لهنوێژدا دانراوه .

    زۆر ئهستهمه پێغهمبهرێك (صلی الله علیه وسلم) بهم شێوهیه باسی خۆشهویستی خۆی بكات بۆ ئافرهتان كهچی لهوه لاشهوه زوڵم وستهمی لێ بكات، یان ڕقی لێی بێتهوه، ئهمه ههرگیز ڕێی تێ ناچێت.

    بۆیه كاتێك نیوه دوورگهی عهرهب خێرهندار بوو بههاتنی پێغهمبهری ئیسلام ئیتر لهو ڕۆژهوه بهدواوه حاڵ و گوزهرانی ئافرهتان گۆڕا وههموو ئهو نهریت وعورفه جاهیلیانهی لهناو كۆمهڵگهدا سڕیهوه وقهدهغهی كرد كه ئافرهتان زیندهبهچاڵ بكرێن، نهك ههر ئهوهنده بهڵكو هانی باوكان ودایكانیشی دا كه بهپهروهردهیهكی ڕاست ودروست كیژهكانیان پهروهرده بكهن، ووهصیهتیشی كرد بهكۆمهڵگا كه بهچاكی لهگهڵ ئافرهتاندا مامهڵه بكهن، تهماشا بكهن بزانن پێغهمبهری ئیسلام بهچ شێوهیهك باسی پهروهردهكردنی كچان وپاداشتی گهورهی ئهو كهسهش دهكات كه به پهروهردهیهكی ئیسلامیانه پهرورهردهیان دهكات، لهم بارهیهوه فهرموویهتی : « من عال جاريتين حتى تبلغا، جاء يوم القيامة أنا وهو - وضم بين أصابعه -»{ رواه مسلم} واته ههركهس دوو كچ پهروهرده وبهخێو بكات تا باڵغ دهبن، ئهوه لهڕۆژی دواییدا من وئهو كهسه ئاوههاین _ئاماژهی بهههردوو پهنجهكهی كرد - .

    ئهمهش ئاماژهیه به بهرزی وگهورهیی وپلهوپایهی ئهو كهسه، تهنها لهبهر ئهوهی دوو كچی خۆی بهخیوكردووه تاوهكو باڵغ بوون لهبهههشتدا دهبێته هاورێی پێغهمبهری خواد (صلی الله علیه وسلم) .

    لهفهرموودهیهكی تری نزیك لهم واتایه فهرموویهتی : « من كان له ثلاث بنات، أو ثلاث أخوات، أو بنتان، أو أختان، فأحسن صحبتهن، واتقى الله فيهن، فله الجنة » {رواه الترمذي وصححه الألباني } واته : ههركهسێك سێ كچی، یان سێ خوشكی، یان دوو كچی یان دوو خوشكی، بهباشی پهروهرده بكات ولهگهڵیاندا مامهڵهی باش بێت ولهخوا برتسێت لهههقیاندا، ئهوه بهههشت بۆ ئهوه .

    لهبواری فێكردن وپهروهردهكردنیشدا پێغهمبهری ئیسلام ڕۆژێكی بۆ ئافرهتان دیاری كرد، لهو ڕۆژهدا كۆدهبوونهوه وئهوهی خوای گهوره بۆی ناردبوو لهوهحی بۆی باس دهكردن ودینهكهی فێردهكردن.

    ئیسلام وهك ئهوهی دوژمنان و نهیارانی باس دهكهن، ئافرهتی زیندان نهكردووه لهقوژینی ماڵهوهدا وگۆشهگیری كردبێت، نهخێر واللهی بهڵكو ڕێگای بهئافرهتان داوه لهماڵ بچنه دهرهوه بۆ سهردانی كردنی خزمان ونهخۆش و جێ بهجێكردنی پێداویستیهكانی خۆیان لهكڕینی كهل وپهل لهبازاڕ وهاتووچۆی مزگهوت وئامادهبوون لهنوێژهكانیشدا، بهڵام بهمهرجێك كه پارێزگاری له جلوبهرگ وشهرم وحهیای خۆیان بكهن، نهك ههر ئهوهنده بهڵكو نههیشی كردووهكه هیچ كهسێك ڕێگریان بكات لههاتوچۆی مزگهوت، وهك پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) فهرموویهتی : « لا تمنعوا نسائكم المساجد » {رواه أحمد والترمذي} واته : ڕێگری ئافرهتهكانتان مهكهن لهچوونیان بۆ مزگهوتهكان .

    وه وهصیهتیشی كردووه بۆ ئوممهتهكهی كه لهگهڵ ئافرهتاندا باش بن، وهك فهرموویهتی : « استوصوا بالنساء خیرا » {متفق علیه} واته : وهصیهت بكهن كهلهگهڵ ئافرهتاندا بهباشی ههڵسوكهوت بكهن .

    ههموو ئهمانهش بهڵگهن لهسهر مامهڵی جوانی ئیسلام لهگهڵ ئافرهتاندا، لهڕێز وپلهوپایه ومهكانهتیان، له ڕهچاوكردنی مافهكانیان، له ئهزیهت وئازارنهدانیان، بهپێچوانهشهوه ههركهسێك ئهم وهصیتانهی پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) پشتگوێ بخات دووچاری سزای خوای گهوره دهبێتهوه.