حوکمی ئه‌و نوێژانه‌ی که‌به‌عه‌مدی له‌ده‌ست دراون
پۆڵێنه‌كان
Full Description
حوکمی ئه‌و نوێژانه‌ی که‌به‌عه‌مدی له‌ده‌ست دراون
] kurdish – كوردی – كردي [
هەڵگورد مصطفی گه‌ڵاڵی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿ حكم الصلاة التي تُركت عمدًا ﴾
« باللغة الكردية »
هَلكورد مصطفى كلالي
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
حوکمی ئه‌و نوێژانه‌ی که‌به‌عه‌مدی له‌ده‌ست دراون
1_ شێخ (ابن باز) ره‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێت: (ئه‌و که‌سه‌ی نوێژه‌کانی به (عه‌مدی) واته به‌بێ سه‌به‌ب له ده‌ستی داون و فه‌وتاندوونیه‌تی ئه‌وا گێڕانه‌وه‌ی له‌سه‌رنیه، چونکه له‌ده‌ست دانی نوێژ به‌عه‌مدی کوفره له‌لای زۆربه‌ی زانایان، ئه‌م جۆره که‌سانه به کافر حیسابن بۆیه کاتێك تۆبه ده‌کات و ده‌ست ده‌کاته‌وه به نوێژکردن ئه‌وا ئه‌مری گێڕانه‌وه‌ی نوێژه‌کانی پێ ناکرێت، چونکه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: « الإسلام یهدم ما کان قبله والتوبة تهدم ما کان قبلها » واته: ئیسلام بوون گشت تاوان و خراپه‌کانی پێش خۆی ده‌سڕێته‌وه و نایانهێڵێت وه‌هه‌روه‌ها ته‌وبه‌کردنیش له‌تاوانه‌کان گشت تاوانه‌کان ده‌سڕێته‌وه که مرۆڤ له‌پێشدا ئه‌نجامی دابوون.
وه خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: ( وإني لغفار لمن تاب وآمن وعمل صالحا ثم اهتدی) واته: (من لێ‌خۆش بوومه له‌وکه‌سانه‌ی که ته‌وبه ده‌که‌ن و ئیمان دێنن و کرده‌وه‌ی باش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌ڕۆن له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت و هیدایه‌ت وه‌رده‌گرن).
به‌ڵام ئه‌م جۆره که‌سانه پێویسته به‌رده‌وام بچن بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت و زۆر سوننه‌ت و کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌یری فه‌تاوای (اللجنة الدائمه) بکه به‌سه‌رپه‌رشتی شیخ ابن باز ره‌حمه‌تی خوای لێبێت جوزئی (6) صه‌فحه‌ی (41) بابی (تأخیر الصلاة عن وقتها أو ترکها عمدا).
2_ شیخ (ابن عثیمین) ره‌حماتی خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێت: (هه‌رکه‌سێك نوێژێك به‌عه‌مدی نه‌کات له‌کاتی خۆیدا بیفه‌وتێنێت که خوای گه‌وره نوێژی تیادا فه‌رز کردووه ئه‌وا ئه‌و که‌سه گێرانه‌وه‌ی نوێژه فه‌وتاوه‌که‌ی لێ قه‌بووڵ ناکرێت ئه‌گه‌ر هه‌زار نوێژیش بکات. چونکه کاتی دیاریکراوی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی بۆیه هه‌روه‌کو چۆن نابێت له‌پێش هاتنی کاتی خۆی نوێژ ئه‌نجام بدرێت ئاواش نابێت له‌دوای نه‌مانی کاتی خۆی ئه‌نجام بدرێت، خوای گه‌وره کاتی نوێژ کردنی دیا‌ری کردووه که‌ده‌فه‌رمووێت: ﴿إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا﴾ [سورة النساء: 103]واته: نوێژکردن واجب کراوه له‌سه‌ر ئیمانداران له‌کاتێکی دیاریکراوی خۆیدا.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو که‌سێك نوێژی له‌ده‌ستدا به‌هۆی عوزرێکی شه‌رعی وه‌کو له‌بیرچوونی نوێژ یان خه‌و لێکه‌وتن له‌کاتی ئه‌نجامدانی نوێژه‌که و کاتێك له خه‌و هه‌ستا کاتی نوێژه‌که نه‌مابوو ئه‌وا ئه‌م جۆره که‌سانه بۆیان دروسته هه‌رکاتێك به‌بیریان هاته‌وه که نوێژێکیان نه‌کردووه یان خه‌ویان لێکه‌وتبوو نوێژه‌که‌یان یه‌کسه‌ر به‌بێ ته‌ئخیرکردن بگێڕنه‌وه و ئه‌نجامی بده‌ن چونکه ئه‌م جۆره حاڵه‌ته به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ره هه‌روه‌کو پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ربێت ده‌فه‌رمووێت: « من نام عن صلاة أو نسیها فلیصلها إذا ذکرها لاکفارة لها إلا ذلك». واته: هه‌رکه‌سێك خه‌وی لێکه‌وت له‌کاتی ئه‌نجامدانی نوێژه‌که‌ی له‌بیرچوو بیکات ئه‌وا با یه‌کسه‌ر نوێژه‌که‌ی بکات کاتێك به‌خه‌به‌ردێته‌وه له‌خه‌ویدا یان به‌بیری دێته‌وه کاتێك له‌بیری چوبوو ئه‌نجامی بدات. (أنظر_فتاوی نور علی الدرب/ جزء_124_صفحة/88.
جابۆیه خوێنه‌ری به‌ڕێز پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت نه‌یفه‌رمووه هه‌رکه‌سێك به‌عه‌مدی نوێژی له‌ده‌ستدا ئه‌وا بابیگێڕێته‌وه له‌دواییدا، وه‌گشت موسوڵمانێك له‌سه‌ری واجبه شوێنکه‌وته‌ی به‌ڵگه‌بێت هه‌رشتێك به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ربوو ئه‌وه ده‌بێت ده‌ستی پێوه بگرێت و شوێنی بکه‌وێت وه‌هه‌رشتێك به‌ڵگه‌ی له‌سه‌رنه‌بوو ئه‌وه ده‌بێت لێی دووربکه‌وینه‌وه و وازی لێ بێنین ئه‌گه‌ر ڕه‌ئی چه‌ند زانایه‌کیشی له‌سه‌ربێت، جا سه‌باره‌ت به گێڕانه‌وه‌ی نوێژی به‌عه‌مد نه‌کراو ئیمامی شافعی و چه‌ند زانایه‌کی تر ڕایان وایه که‌واجبه گێڕانه‌وه‌ی به‌ڵام ڕای ئه‌وانه‌ی که‌ده‌ڵێن گێڕانه‌وه نیه زیاتر موافقی به‌ڵگه‌ی ئایه‌ت و حه‌دیسه، بۆیه پێویسته ئێمه شوێنکه‌وته‌ی به‌ڵگه‌بین نه‌ك ده‌مارگیریمان هه‌بێت ته‌نها بۆ ئیمامێك یان چه‌ند زانایه‌ك چونکه گشت زانایه‌ك له بۆچونه‌کانیدا یان ده‌یپێکێ یان نایپێکێ ته‌نها پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بێت (دروودی خوای له‌سه‌ربێت). بۆیه ئیمامی (مالك) ده‌فه‌رمووێت: هه‌ریه‌ك له ئێمه هه‌ندێك بۆچوونی مه‌قبووڵه وه‌هه‌ندێك بۆچونی مه‌ردوده ته‌نها پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بێت (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت). وه‌پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووێت (صلی الله علیه وسلم): « إذا حکم الحاکم فإن أصاب فله أجران وإن أخطأ فله أجر واحد» واته: زانا و پێشه‌واکان کاتێك بڕیارێکی شه‌رعی ده‌رده‌که‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو بڕیاره‌که‌ی ڕاست بوو ئه‌وا دوو پاداشتی بۆ هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیاره‌که‌ی هه‌ڵه‌بوو ئه‌وا یه‌ك پاداشتی بۆ هه‌یه.
به‌ڵام بۆ هیچ که‌سێك درووست نیه شوێن هیچ زانایه‌ك بکه‌وێت له‌هه‌ڵه‌دا به‌ڵکو ده‌بێت شوێن زاناکان بکه‌وێت کاتێك بۆچوونه‌که‌یان موافقی قوڕئان و حه‌دیسه. وه‌له‌کۆتاییدا داواکارم له خوای په‌روه‌ردگار لێمان قه‌بوڵ بکات و هیدایه‌تمان بدات بۆ ڕێگای ڕاست.
http://www.regayislam.com