×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ این العثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" وه‌ك دیاره ‌له‌م دوایانه‌دا یادى جه‌ژنى خۆشه‌ویستى ده‌گێرِرێت (به‌تایبه‌تى له‌نێوان خوێندكاراندا) ئه‌وه‌ش جه‌ژنێكه ‌له‌ جه‌ژنه‌كانى گاوره‌كان، جل و به‌رگه‌كان به‌ته‌واوى ده‌كرێن به‌سوور و گوڵى سوور ده‌گۆرِنه‌وه‌...ئایا ئه‌م بۆنه‌یه‌چ حوكمێكى هه‌یه‌؟ وه‌چ ئاماژه‌و رِوونكردنه‌وه‌یه‌كتان هه‌یه‌بۆ موسڵمانان له‌م بۆنه‌یه‌دا؟".

 

حوكمی یادگێڕانی جه‌ژنی خۆشه‌ویستی

 

 

 

پرسیار : وه‌ك دیاره ‌له‌م دوایانه‌دا یادى جه‌ژنى خۆشه‌ویستى ده‌گێرِرێت (به‌تایبه‌تى له‌نێوان خوێندكاراندا) ئه‌وه‌ش جه‌ژنێكه ‌له‌ جه‌ژنه‌كانى گاوره‌كان، جل و به‌رگه‌كان به‌ته‌واوى ده‌كرێن به‌سوور و گوڵى سوور ده‌گۆرِنه‌وه‌.....ئایا ئه‌م بۆنه‌یه‌چ حوكمێكى هه‌یه‌؟ وه‌چ ئاماژه‌و رِوونكردنه‌وه‌یه‌كتان هه‌یه‌بۆ موسڵمانان له‌م بۆنه‌یه‌دا؟

وه‌ڵام :یادگێرِانى جه‌ژنى خۆشه‌ویستى جائیز نی یه ‌له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك:

یه‌كه‌م: ئه‌و جه‌ژنه‌بیدعه‌یه‌و هیچ بنه‌مایه‌كى نی یه ‌له‌شه‌رع دا.

دووه‌م: ئه‌وه‌بانگت ده‌كات بۆ عه‌شق و غه‌رامات.

سێهه‌م: ئه‌وه‌بۆ سه‌رقاڵ كردنى دڵه‌به‌شتى بێ مانا و پێچه‌وانه‌ى سه‌له‌فى صاڵحه‌(رِه‌زاى خوایان لێ بێت).

بۆیه‌له‌م رِۆژه‌دا نابێت و حه‌رامه‌كه‌هیچ دروشمێك رِووبدات چ له‌ بوارى جل و به‌رگ و خواردن و خواردنه‌وه‌كان و دیارى به‌خشین ،وه‌ له‌سه‌ر موسڵمانان پێویسته‌كه‌به‌عزه‌ته‌وه‌ده‌ست به‌ دینه‌كه‌یانه‌وه‌بگرن و دواى ئه‌وانه‌نه‌كه‌ون.....

داوا له‌خواى گه‌وره‌ده‌كه‌م كه‌موسڵمانان بپارێزێت له‌هه‌موو فیتنه‌یه‌كى دیار و نادیار ...