دیارده‌ی خۆكوشتن هۆكار و چاره‌سه‌ریه‌كانی
پۆڵێنه‌كان
Full Description
دیارده‌ی خۆكوشتن هۆكار و چاره‌سه‌ریه‌كانی
] kurdish – كوردی – كردي [
حاجی ئومێد چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿ ظاهرة الانتحار: الأسباب والعلاج ﴾
« باللغة الكردية »
أوميد عمر علي
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
دیارده‌ی خۆكوشتن هۆكار و چاره‌سه‌ریه‌كانی
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان و درود و صه‌ڵات وسه‌لامیش بۆ سه‌ر گیانی پایكی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی وئال و به‌یت و یار وریاوه‌رانی هه‌تا ڕۆژی دوایی ،
خۆشه‌ویستان لێره وله‌وێ ڕۆژانه له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه گوێمان لێ ده‌بێت له فڵان گوند وله فڵان شار‌و شارۆچكه گه‌نجێك، لاوێك، مێرد منداڵێك، خۆی خنكاندووه، یان ئافره‌تێك خۆی سووتاندووه، یان به فیشه‌كێك كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه، ئه‌م دیارده مه‌ترسیه‌ی كه ڕووی له‌كۆمه‌ڵگای كوردی كردووه ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕووی له‌هه‌ڵكشانه وپێویسته له‌سه‌ر به‌رپرسان و خه‌مخۆرانی ئه‌م گه‌ل وووڵاته بیرێك له‌هۆكاره‌كانی ئه‌م دیارده مه‌ترسیه بكه‌نه‌وه وپاشانیش به‌هه‌موو لایه‌كیانه‌وه چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ دابنێن.
له‌هه‌مووی زیاتر ئه‌وه‌یشی جێگای خه‌م وخه‌فه‌ته ئێمه‌ی كورد زمان له كۆمه‌ڵگایه‌كی موسڵمان و به‌ناو ئیسلامیشدا ده‌ژین كه ئاینه‌كه‌مان زۆر ڕێزی له مرۆڤایه‌تی و گیان و ڕۆحی ناوه و حه‌رام و قه‌ده‌غه‌ی كردووه كه به‌بچوكترین شێوه ئازاری ده‌رونیشی بدرێت تا چ جای ئه‌وه‌ی ده‌گاته كوشتن و كۆتایی پێهێنانی .
ئازیزان له‌م ڕوانگه‌یه‌وه حه‌زم كرد به‌خێرای تیشكێك بخه‌مه سه‌ر هه‌ندێك له‌و هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌وونیانه‌ی كه پاڵنه‌ری كه‌سانی نه‌زان وجاهلین بۆ په‌نابردنه به‌ر خۆكوشتن و كۆتایی هێنان به‌ژیانی خۆیان :
یه‌كه‌م : لاوازی هانده‌ری دینی لای ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خۆشكوشتن وهه‌ست نه‌كردن به مه‌ترسی و گه‌وره‌یی ئه‌م تاوانه كه پاشتر ده‌بێته هۆی مه‌حرومكردنی ئه‌و نه‌فه‌سه‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوه و مافی ژیانی هه‌یه له دونیادا، ئه‌مه جگه له جه‌هل بێ ئاگایی ئه‌و كه‌سانه له سزای نه‌بڕاوه‌ی دۆزه‌خ له پاشه ڕۆژدا .
دووه‌م : لاوازی باوه‌ڕ و ئیمان وكامڵ نه‌بوونی لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌نا ده‌بنه به‌ر خۆكوشتن و كۆتایی هێنان به‌ژیانی خۆیان، به‌شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕیان به قه‌زاو وقه‌ده‌ری خوای گه‌وره ته‌واو و دامه‌زراو نییه، چۆن كه‌سێك باوه‌ڕی به‌خوای گه‌وره به‌هێز بێت وڕازی بێت به‌و قه‌زاو قه‌ده‌ره‌ی په‌روه‌ردگار بۆی دیاریكردوه له‌ژیانیدا په‌نا ده‌باته به‌ر خۆكوشتن، چونكه خۆكوشتن به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتن وڕازی نه‌بوون به‌و قه‌ده‌ره‌ی خوای گه‌وره بۆی دیاریكردوویت، كه‌سێك باوه‌ڕی به‌خوای گه‌وره دامه‌زراو چه‌سپاو بێت له‌ناخ و دڵ‌و ده‌روونیدا دونیای بۆیه ده‌وێت تا بیكاته كێڵگه‌یه‌كی به‌پیت وبه‌ره‌كه‌ت بۆ مسۆگه‌ركردنی ژیانی دواڕۆژ و خوا له‌خۆ ڕازی كردن، بۆیه هه‌میشه سه‌یری ئه‌و ئاسۆ و ئامانجه ڕوونه‌ده‌كات، و كۆسپ وناخۆشی وته‌گه‌ركانی دونیا وای لێ ناكات په‌نا به‌رێته به‌ر خۆكوشتن، هه‌روایشه ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه په‌نایان بردۆته به‌ر خۆكوشتن بۆ كۆتایی هێنان به‌ژیانی خۆیان سه‌رجه‌میان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له‌دونیادا هیچ ئامانجێكیان نه‌بووه له‌ژیانیاندا و كه‌سانێكی نه‌زان و باوه‌ڕ لاواز بوون .
سێهه‌م : نه‌زانی و خراپ تێگه‌یشتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خۆكوشتن له هه‌قیقه‌تی كۆتای هێنان به‌ژیانی خۆیان، به‌وه‌ی وا ده‌زانن به‌م كاره‌یان سنوورێك داده‌نێن بۆ ئه‌و ناخۆشی ونه‌هامه‌تیانه‌ی كه دووچاریان بووه له‌ژیانیاندا، وبه‌م كاره‌یان كۆتایی ده‌هێنن به‌و گرفتانه‌ی كه ناتوانن چاره‌سه‌ریان بكه‌ن، بۆیه پاش ماندوو بوون له چاره‌سه‌كردنیان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خۆكوشتن به ئومێد وهیوای ئه‌وه‌ی ئیتر كه‌مێك پشوو بده‌ن و بۆ ساتێك له‌م دونیا پڕ له‌جه‌نجاڵیه ڕزگاریان ببێت، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه نازانن ده‌رگای ناخۆشی و نه‌هامه‌تیه‌كانیان ئه‌و كاته ده‌ست پێده‌كات كه به‌ده‌ستی خۆیان كۆتایی به‌ژیانی خۆیان ده‌هێنن، ئه‌ی ئه‌وه نییه خوای گه‌وره له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه نه‌فسێك ده‌كوژێت چی ده‌فه‌رموێت : ﴿مَن قَتَلَ نَفۡسَۢا بِغَيۡرِ نَفۡسٍ أَوۡ فَسَادٖ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ ٱلنَّاسَ جَمِيعٗا) {الا‌نعام : 32} واته : هه‌ركه‌سێك نه‌فسێك بكوژێت به‌بێ هیچ هه‌ق ومافێك وبه‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی تری كوشت بێتیان خراپه وتاوان بڵاو بكاته‌وه له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو خه‌ڵكی كوشت بێت .
بێگومان له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا مرۆڤ خاوه‌نی نه‌فس و ده‌روونی خۆی نییه تا سه‌ربه‌ست بێت چی پێ ده‌كات و چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، به‌ڵكو خاوه‌نی هه‌قیقی هه‌موو ده‌روون و نه‌فسه‌كان خوای گه‌وره‌یه، وده‌روون وگیانی مرۆڤ ته‌نها ئه‌مانه‌تێكی خوای گه‌وره‌یه لای مرۆڤه‌كان بۆیه ده‌بێت به‌چاكترین شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌مانه‌ته‌ی په‌روه‌ردگاریاندا بكه‌ن .
پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : « مَن قتل نفسه بشيء في الدنيا عذب به يوم القيامة » {رواه البخاري ( 5700 ) ومسلم ( 110)} واته : هه‌ركه‌سێك به‌شتێك خۆی بكوژێت له‌رۆژی دواییشدا هه‌ر به‌وه سزا ده‌درێت .
له‌فه‌رمووده‌یه‌كی تریشدا فه‌رموویه‌تی : « كان فيمن كان قبلكم رجل به جرح فجزع فأخذ سكيناً فحز بها يده فما رقأ الدم حتى مات . قال الله تعالى : بادرني عبدي بنفسه حرمت عليه الجنة » {رواه البخاري ( 3276 ) ومسلم (113)} واته : له ئوممه‌تانی پێش ئێوه پیاوێك بریندار بوو پاشان چه‌قۆیه‌كی هه‌ڵگرت وكردی به‌خۆیدا، ئه‌وه‌نده خوێنی لێچوو تامرد، خوای گه‌وره فه‌رمووی : عه‌بده‌كه‌م ده‌ستی خۆی پێشخست و خۆی كوشت بۆیه منیش به‌هه‌شتم له‌سه‌ر حه‌رام كرد .
چواره‌م : ئارام نه‌گرتن وهه‌ڵه‌شه‌یی وهه‌ڵچوون و تووڕه‌یی بێ ڕاده لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌نا ده‌به به‌رخۆكوشتن، و خۆته‌سلیم كردن به نا‌ئومێد وبێ هیوای له‌ژیان، ئه‌مه‌ش شوێنكه‌وتنی هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتانی نه‌فرین لێكراوه كه خوای گه‌وره مرۆڤ ونه‌وه‌كانی ئاده‌می لێ ئاگاداركردۆته‌وه كه نه‌كه‌ن شوێنی بكه‌ون، وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ﴿يٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّبِعُواْ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيۡطَٰنِۚ وَمَن يَتَّبِعۡ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيۡطَٰنِ فَإِنَّهُۥ يَأۡمُرُ بِٱلۡفَحۡشَآءِ وَٱلۡمُنكَرِۚ ﴾ {النور : 21} واته : ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕتان هێناوه شوێن هه‌نگاو پلانه‌كانی شه‌یتان مه‌كه‌ون، چونكه هه‌ركه‌سێك شوێن هه‌نگاوه كانی ئه‌و بكه‌وێت ئه‌و بێگومان فه‌رمانی پێ ده‌كات به خراپه وتاوان .
جا چی شتێك له‌وه خراپ و تاوان تره كه مرۆڤ ده‌ستی بچێته ده‌روونی خۆی و كۆتاجار خۆی بكوژێت و شه‌یتانی نه‌فرین لێكراو به‌و كاره‌ی دڵخۆش بكات .
پێنجه‌م : نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و سسته‌مێكی تۆكمه توندوتۆڵ كه له‌سایه‌یدا ته‌واوی خه‌ڵكی ئه‌م ووڵاته هه‌ست به ئاسووده‌یی بكه‌ن، چونكه ئه‌و سسته‌مه‌ی ئێستا كاری پێ ده‌كرێت سسته‌مێكی كۆن و ئیكسپایه‌ر بووه، وده‌رد و زامه‌كانی ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێستا ساڕ‌ێژ ناكات، بۆیه ده‌بینین گه‌نجێك جا چ كوڕ بێت یان كچ پاش هه‌وڵو ماندوو بوون وشه‌ونخونیه‌كی زۆر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واو ده‌كات كه‌چی له‌سایه‌ی سسته‌می سه‌قه‌تی په‌روه‌رده‌یی ئه‌م هه‌رێمه له زانكۆیه‌كی حوكمی وه‌رناگیرێت و ده‌سه‌ڵات وتوانای زانكۆ ئه‌هلیه‌كانیشی نییه وه‌ك كوڕ وكه‌سوكاری به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌م ووڵاته، یان زۆرێك له قوتابیان و خوێندكارانیش پاش ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر كوێره‌وه‌ریه‌ك بێت زانكۆ ته‌واو ده‌كه‌ن كه‌چی له‌كۆتاییدا ده‌رفه‌ت وهه‌لی دامه‌زراندنیان بۆ ناڕه‌خسێنرێت تاوه‌كو به پله‌كانی ژیاندا سه‌ربكه‌ون و بگه‌نه خه‌ونه‌كانی خۆیان، بۆیه هه‌رچی ده‌یهێنیت و ده‌یبات و بیری لێ ده‌كاته‌وه به‌بۆچوونی خۆی مانایه‌ك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ ژیان، له‌به‌ر ئه‌وه له‌كۆتاییدا په‌نا ده‌باته به‌ر خۆكوشتن، ئاخر كه‌ی مه‌عقوله ئه‌و هه‌موو داهات وبوودچه زه‌به‌لاحه‌ی دێته كوردستان زۆرێكی ده‌چێته باخه‌ڵی كۆمه‌ڵه كه‌سێكی دیار وناسراو وخزمانیانه‌وه، زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردیش ده‌بێت هه‌ر زڵته‌ی چاوی بێت، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه، دوو ئاستی زۆر له‌یه‌ك دوور دروست ببێت، ئاستێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و زه‌نگین كه له‌هیچ شتێكی ژیان و خۆشگوزره‌انی كه‌میان نه‌بێت، ئاستێكی زۆر هه‌ژار وكه‌م ده‌رامه‌تیش كه هه‌رچی ده‌كه‌ن ناگه‌ن به‌دابینكردنی پێداویستی وخواسته‌كانی ژیانیاندا، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه له حكومه‌ت و سیاسه‌ته‌كانی نیگه‌ران بن وهیچ ئینتمایه‌كیان نه‌مێنێت بۆ نیشتمانه‌كه‌یان .
شه‌شه‌م : ئه‌و كرانه‌وه به‌ناو ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنه بێ شوماره ناته‌ندروسته‌ی كه به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا باڵی كێشاوه، وای كردووه له نه‌وه‌ی نوێی ئه‌م سه‌رده‌مه لاساییه‌كی كوێرانه‌ی ڕۆژئاوا‌و ووڵاتانی تر بكه‌نه‌وه و پێیان كاریگه‌ربن وگوێ نه‌ده‌ن به ده‌ستگرتن به‌داب و نه‌ریته ڕه‌سه‌كانی كورده‌واریی، ئه‌مه‌یش وای له‌زۆرێك گه‌نجان ولاوان كردووه پێناسی خۆیان له‌ده‌ست بده‌ن .
حه‌وتم : زۆربوونی گرفت و ته‌نگه‌ژه خێزانیه‌كان كه زۆرێك له‌كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهانی ئیسلامی پێوه‌یان ده‌ناڵێنێت، ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌یش وایكردووه كه هه‌ندێك له‌خێزانه‌كان له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵبوه‌شنه‌وه، ودیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌شیاو ناباو بڵاو ببێته‌وه كه دیاریترینیان بریتیه له دیارده‌ی خۆكوشتن .
چاره‌سه‌ریه‌كانی دیارده‌ی خۆ كوشتن :
چاره‌سه‌ری سه‌ره‌كی بۆ بنه‌بڕكردنی ئه‌م دیارده پڕ مه‌ترسیه گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕاستگۆیانه‌یه بۆلای په‌روه‌ردگاری به‌رز وبڵند وپابه‌ند بوون به فه‌رمانه‌كانیه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه له‌قه‌ده‌غه ویاساغكراوه‌كانی، ئه‌مه‌ش به په‌روه‌رده‌یه‌كی دروستی ڕاستی باوه‌ڕدارانه ده‌كرێت كه ئه‌م خاڵانه‌ی تێدا ڕه‌چاو بكرێت :
یه‌كه‌م : پابه‌ند بوونی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به په‌روه‌رده‌كردنی تاكه‌كانی به‌په‌روه‌رده‌یه‌كی ئیسلامیانه‌ی ڕاست ودروست وجێ به‌جێكردنی له‌واقعی ئێستاماندا، به‌شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری سه‌ركه‌وتوو و گونجاو بۆ سه‌رجه‌م كێشه وگیروگرفت ودیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه نه‌شیاو وناپه‌سه‌نده‌كان ده‌ست نیشان بكات .
دووه‌م : ئاگاداركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌مه‌ترسی ئه‌م دیارده‌یه به‌گشت ڕێگاكانی ڕاگه‌یاند وپه‌روه‌رده وفێكردن و ته‌رخانكردنی ووتاره‌كانی هه‌ینی بۆ ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن مامۆستایانی ووتار بێژه‌وه .
سێهه‌م : به‌هێزكردنی هه‌ستی چاودێری كردنی په‌روه‌ردگار بۆ به‌نده‌كانی، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی ئاگاداری ئه‌وه بێت كه خوای گه‌وره هه‌میشه وهه‌رده‌م ئاگای لێیه‌تی و چاودێری ئه‌كات ولێ‌ی غافڵ نابێت وا له‌مرۆڤ ده‌كات كه نه‌كه‌وێته شوێن پلان و هه‌نگاوه نه‌گریسه‌كانی شه‌یتان و شوینكه‌وتوانیه‌وه، دواجار وای لێ دێت كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستی ناچێته خوێنی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بكوژێت، چونكه ئه‌زانێت له ڕۆژی دواییدا خوای گه‌وره لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات له‌سه‌ر گشت كاروكرده‌وه‌كانی .
چواره‌م : هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یشت له بارودۆخی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌وڵی خۆ كوشتن ده‌ده‌ن، پاشان ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ درێژ بكرێت و كه‌مووكورتیه‌كانیان بۆ پڕبكرێته‌وه ویارمه‌تیان بدرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان .
شه‌شه‌م : لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وورد بكرێت له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ ولایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان به‌م كێشانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و هۆكارانه بكۆڵرێته‌وه كه ده‌بنه هۆی خۆكوشتنی كه‌سه‌كان، تا دواتر سه‌رجه‌م ڕێگاكانی خۆپاراستن بگرێته به‌ر به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا.
حه‌وته‌م : هێنانه‌كایه‌ی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ویش له‌ڕێگای دانانی سسته‌مێكی تۆكمه وتوند وتۆڵه‌وه، تاوه‌كو سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ئه‌م نیشتمانه سوود مه‌ندببن له‌داهات وخێر وبێری هه‌رێمه‌كه‌یان، هه‌ر ئه‌مه‌یشه ده‌بێته هۆی دروستكردنی ئینتما وخۆشه‌ویستی بۆ گه‌نج ولاوان كه خاكه‌كیان خۆش بوێت و ئاماده بن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگری لێ بكه‌ن، چونكه ئه‌م (جیله) سه‌رمایه‌یه‌كی به‌نرخی ئه‌م ووڵاته‌ن، وه گه‌رنا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی دیارده‌ی ترسناكتروخراپتر له خۆكوشتن بكه‌ین .
هه‌شته‌م : دابین كردنی هه‌لی كاری گونجاو بۆ گه‌نج ولاوان به‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌وه، به‌تایبه‌تی بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان كه ساڵانێكی دور ودرێژه به‌سه‌رما و گه‌رما ونه‌بوونی توانیویانه بڕوانامه‌یه‌ك به‌ده‌ست بهێنن.
له‌كۆتاییدا له‌خوای گه‌وره داواكارم هه‌موو لایه‌كمان سه‌ربه‌رز و سه‌ركه‌توو وسه‌رفراز بكات بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی دین وژینی گه‌ل ونیشتمانه‌كه‌مان.