لای ڕاست ولای چه‌پی ئیمام كامیان باشتره
پۆڵێنه‌كان
- ئیمام ومهئموم << نوێژ << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
لای ڕاست ولای چه‌پی ئیمام كامیان باشتر وخێردارتره ؟
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێخ صالح الفوزان كرا :
پرسیار : ئایا كام لایان باشتر وخێری زیاتره، لای ڕاستی ئێمام یان لای چه‌پی ؟
وه‌ڵام : باشتر وخێرداتر لای ڕاستی ئیمامه، مه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر هاتوو لای چه‌پی ئیمام خاڵی بوو یان بۆشاییه‌كی تێدابوو، ئه‌وه ئه‌و كاته باشتر وئهفزهڵتر ئه‌وه‌یه لای چه‌پی ئیمام ته‌واو بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆشاییه هه‌بوو وهتوانرا پڕ بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو لای چه‌پ ته‌واو بوو وه هیچ بۆشاییه‌كی تێدا نه‌بوو، ئه‌وه ئه‌و كاته بێگومان لای ڕاست باشتر و ئهفزهڵتره بۆ نوێژكردن، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه عائیشه‌ی دایكی باوه‌ڕداران (خوای لێ ڕازی بێت) له پێغه‌مبه‌ری خوداوه ( صلی الله ععلیه وسلم) ڕیوایه‌تی كردووه كه فه‌رموویه‌تی : «إن الله وملائكته يصلون على ميامن الصفوف»[ رواه أبو داود في سننه ج1/ ص178، ورواه ابن ماجه في سننه ج1 /ص321] واته : بێگومان خوای گه‌وره و فریشته‌كان صه‌ڵاوات ئه‌ده‌ن له‌سه‌ر نوێژ خوێنانی لای ڕاستی صهفهكانهوه .
خوای گه‌وره زانا وشارهزاتره.