ئایا خۆ شۆردن جێگای ده‌ست نوێژت بۆ ده‌گرێته‌وه
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ عبد الكریم الخضیر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئایا كه‌سێك ئه‌گه‌ر خۆی شۆرد به‌نیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ئه‌و خۆشۆردنه‌ی جێگای ده‌ست نوێژیشی بۆ ده‌گرێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك ئاو بگاته هه‌موو لاشه‌ی به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌ست نوێژی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بشوات ؟.
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێخ عبدالكریم الخضیر كرا :
پرسیار : ئایا كه‌سێك ئه‌گه‌ر خۆی شۆرد به‌نیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ئه‌و خۆشۆردنه‌ی جێگای ده‌ست نوێژیشی بۆ ده‌گرێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك ئاو بگاته هه‌موو لاشه‌ی به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌ست نوێژی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بشوات ؟
وه‌ڵام : ئاوكردن به‌هه‌موو لاشه‌دا به‌نیه‌تی لابردنی له‌شگرانی ( غسل الجنابة ) ئه‌وه ئه‌و كه‌سه ده‌ست نوێژیشی گرتووه و ده‌ست نوێژگرتنه‌كه‌ی بۆ ده‌چێته ناو لابردنی لهشگرانیهكهیهوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو خۆشۆردنه‌كه‌ی یان ئاو بهخۆداكردنهكهی ته‌نها بۆ خۆ فێنك كردنه‌وه بوو بۆ لابرندنی له‌شگرانی نه‌بوو، ئه‌وا ئه‌و خۆ فێنكردنه‌وه‌ی جێگای ده‌ست نوێژیشی بۆ ناگرێته‌وه به‌ڵكو ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆ فێنك كردنه‌وه‌كه‌دا نیه‌تی ده‌ست نوێژ گرتنیش بهێنێت و به‌ته‌رتیب و یه‌ك له‌دوای یه‌ك ئاو بكات به ئه‌ندامانی ده‌ست نوێژیدا..... خوای گه‌وره پشت وپه‌نای هه‌مووان بێت .