دوو ئامۆژگاری بۆ زانستخوازان
پۆڵێنه‌كان
Full Description
دوو ئامۆژگاری بۆ زانستخوازان
] kurdish – كوردی – كردي [
ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی عبدالرحمن كوڕی قودامه‌ی المقدسي
وه‌رگێڕانی: زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿ نصيحتان لطلبة العلم ﴾
« باللغة الكردية »
أحمد بن عبد الرحمن بن قدامة المقدسي
ترجمة: زاكروس هموندي
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
دوو ئامۆژگاری بۆ زانستخوازان
ئامۆژگاری یه‌كه‌م :
ابن قدامة ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئامۆژگاری زانستخوازان ده‌كات و ده‌ڵێت :
بزانه زانسته به‌قه‌درو چاكه‌كان ده‌كرێت به دوو به‌شه‌وه:
یه‌كه‌م: هه‌تا دواین پله به‌قه‌در وڕێزه، هه‌تا زۆر تربێت چاكتر وباشترهكه بریتیه له ناسینی خودای مه‌زن وسیفه‌ته‌كانی وكرداره‌كانی وله كارزانی خودا ،له ڕێكخستنی ڕۆژی دوایی له سه‌ر دونیا ، ئه‌م زانسته خۆی له خۆیدا پێویسته وبه هۆی ئه‌و زانسته‌وه به‌خته‌وه‌ری ڕۆژی دوایی به ده‌ست دێت، ئه‌و ده‌ریایه‌یه كه قوڵایهكهی نازانرێت وبنی نیه، هه‌ركه‌س به پێی توانای خۆی به ده‌وریدا خول ده‌خوات هه‌تا پێی بكرێت.
به‌شی دووه‌م: ئه‌و زانستانه‌ن كه به ئه‌ندازه‌یه‌كی تایبه‌تی نه‌بێ قه‌درو ڕێزیان نیه، بریتیه له وزانستانهی كه فه‌رزی كیفایه‌ن كه باسمان كردون، كه‌واته تۆ یه‌كێك به له‌م پیاوانه: یان سه‌رقاڵی خۆت به، یا خۆت یه‌كلا بكه‌ره‌وه دوای ته‌واو كردن ولێبونهوه له خۆت بۆ خه‌ڵكی تر، به‌ڵام نه‌كی خۆت خه‌ریك بكه‌ی به چاكسازی غه‌یری خۆته‌وه وخۆت له بیر بكه‌ی، سه‌رقاڵی پاك كردنه‌وه‌ی ده‌روونی خۆتبه وپاكی بكه‌ره‌وه له ڕه‌وشته خراپ وبه‌ده‌كان، وه‌ك چاوچنۆكی و ڕژدی وئیره‌یی وڕیاكردن وخۆپهسهندی پێش چاكسازیكردن وجوانكردنی ڕووی ده‌ره‌وه‌ت، به‌م شێوه‌یه به پشتیوانی خوای مه‌زن له به‌شی ڕه‌وشته له ناوبهرهكاندا _ المهلكات _ باسی دێت، ئه‌گه‌ر خۆت یه‌كلایی نه‌كرده‌وه له‌وه‌دا خۆت خه‌ریك مه‌كه به فه‌رزه كیفایهتهكاندا، چونكه خه‌ڵكی تر زۆرن هه‌ڵسن به‌و كارانه، بێگومان كه‌سێك خۆی له‌یاد بكات له‌به‌ر چاكسازی و ئامۆژگاری كردنی خه‌ڵكی تر ئه‌وه بزانه گه‌وجی وبێ ئاوهزاییه، وێنه‌ی ئه‌و كه‌سه وه‌ك وێنه‌ی كه‌سێكه دووپشك چووه‌ته ناو پۆشاكه‌كه‌ی خۆی كه‌چی ئه‌و مێش له خه‌ڵكی تر ده‌رده‌كا ودووردهخاتهوه، ئه‌گه‌ر خۆتت ته‌واو كرد‌و پاكت كرده‌وه، دوای ئه‌وه خه‌ریكی فه‌رزی كیفایه به و په‌له‌ی تیامهكه و له‌سه‌ر خۆت بڕۆ ، یه‌كه‌م جار له كتێبه‌كه‌ی خوداوه ده‌ست پێبكه كه قورئانه، پاشان سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) پاشان به‌زانسته‌كانی _ علوم _ قورئان : له ته‌فسیر وناسیخ ومه‌نسوخ موحكه‌م وموتهشابیه _ المحكم والتشابه _ له سونه‌تیشدا هه‌ربه‌و جۆره، پاشان خۆت خه‌ریك بكه به لقاكانهوه _الفروع _ دواتریش ئوسوڵی فیقه، پاشان زانسته‌كانی تر چه‌ندێك ته‌مه‌ن ماوهبدات وكات یارمه‌تیت بدات، ته‌مه‌نت له‌یه‌ك هونه‌ردا ته‌واو مه‌كه، بۆ ته‌واو ڕۆچون تێیدا، چونكه زانسته‌كان زۆرن وته‌مه‌ن كورته، ئه‌م زانستانه‌ش ئامێرێكن مه‌به‌ست پێی خۆیان نییه، بێگومان هه‌مووشتێك به ئامڕازی خۆی هه‌یه، نابێت ئه‌وه‌ی كه پێویسته تێیدا له بیربكرێت.
ئامۆژگاری دووه‌م : ده‌رباره‌ی زانایه‌ك زانسته‌كه‌ی سوودی پێ نه‌گه‌یاندبێت :
بزانه ئه‌و ڕوبه‌ڕ وبونه‌وه كه دانراوه به‌مه‌به‌ستی زاڵ بوون وخۆ هه‌ڵكێشان سه‌ر چاوه‌ی ڕه‌وشتی خراپ وناشیرینه، خاوه‌نه‌كه‌ی له فیززلی بێبه‌ش نابێت، له‌به‌كه‌م سه‌یركردنی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی وسه‌رسوڕمان وله خۆبایبوونی له‌به‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا كه ڕوبه‌ڕوی بوه‌ته‌وه، لهڕیایش خۆی بۆ لانادرێ، چونكه مه‌به‌ستی زۆری ئه‌و كه‌سانه كه توشی ڕووبه ڕوبونه‌وه ده‌بن ئاگادار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه به‌سه‌ركه‌وتنیان وده‌ست كردن به سوپاسی وستایش كردنیان، بێگومان ئه‌وكه‌سه ته‌مه‌نی خۆی ته‌واو ده‌كات له زانستێكدا كه یارمه‌تی ئه‌دا بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه كه سودی پێناگه‌یه‌نێت له ڕۆژی دواییدا، وه‌ك قسه‌ی خۆش ونهستهق، وهڕیوایهت كراوه له پێغه‌مبه‌ره‌وه ( صلی الله علیه وسلم ) كه فه‌رموویه‌تی: " أشد الناس عذابا یوم القیامة عالم لم ینفعه علمه " واته : توندترین سزای كه‌سێ له ڕۆژی دواییدا زانایه‌كه كه زانیاریه‌كه‌ی سودی پێنهگهیاندبێ {ته‌به‌رانی له الصغیر| دا (1/182-183) و هه‌یسه‌می له المجمع دا (1/185) ڕوایهتیان كردووه}.