زه‌كاتی كرێ خانوو
پۆڵێنه‌كان
- زه‌كات << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
پرسیار : ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه كرێی یه‌ك ساڵی خانووه‌كه‌ی وه‌رگرت، ئایا واجبه له‌سه‌ری چاوه‌ڕیی ئه‌وه بكات ئه‌و كرێیه‌ی كه‌وه‌ری گرتووه ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ ببێت، ئه‌مجا زه‌كاتی لێ بدات ؟
وه‌ڵام : كرێ وه‌رگرتن زه‌كاتی تێدا واجب نابێت" هه‌تاوه‌كو ئه‌و ماوه‌یه دوای دێت، له‌به‌ر چی ئێمه واده‌ڵیین ؟ چونكه پێده‌چێت خوانه‌خواسته پێش ئه‌وه‌ی ماوه‌كه كۆتایی بێت خانوه‌كه بڕوخێت یان بڕوخێنرێت، ئه‌وكاته‌ش كرێچیه‌كه ده‌چێته‌وه بۆلای خاوه‌نی خانووه‌كه وداوای پاره‌كه‌ی خۆی لێ ده‌كاته‌وه، جا له‌به‌ر ئه‌وه ئیستقرارگرتنی موڵكیه‌ت مه‌رجێكی سه‌ره‌كیه بۆ واجب بوونی زه‌كات، بۆیه هه‌موو ئیحتمالێك ئه‌گه‌ری هه‌یه دروست ببێت تا ئه‌و كاته‌ی موڵكیه‌تی ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریگرتووه له‌بری كرێی خانووه‌كه‌یدا جێگیر ده‌بێت بۆی، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه زه‌كات له‌و كرێیه‌دا كه‌له‌سه‌ره‌تای كاتی ده‌ستپێكردنی ماوه‌كه‌وه وه‌رده‌گیرێت واجب نییه ..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره.