×
گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین شت كه‌ دڵ و ده‌روون هه‌وای بۆ بدات به‌ ده‌ستی بهێنێت، وه‌ به‌نده‌ پێی به‌رز بێته‌وه‌ له‌ دنیا و قیامه‌ت زانست و ئیمانه‌. ئه‌م بابه‌ته‌ وتارێكه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی (ئاوێته‌ی دڵ)، دانه‌ره‌كه‌ی ئیبن قه‌یم ئه‌لجۆزیه.

    ئیمان و زانست چاكترین شتن

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    ئیبن قه‌یم ئه‌لجۆزیه‌

    وه‌رگێڕان وپوخت كردنی: فه‌رمان عه‌زیز نه‌جار

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    ﴿ العلم والإيمان أفضل ما تكسبه النفس ويحصّله القلب ﴾

    « باللغة الكردية »

    ابن قيّم الجوزيّة

    ترجمة: فرمان عزيز نجار

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    ئیمان و زانست چاكترین شتن

    گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین شت كه‌ دڵ و ده‌روون هه‌وای بۆ بدات به‌ ده‌ستی بهێنێت، وه‌ به‌نده‌ پێی به‌رز بێته‌وه‌ له‌ دنیا و قیامه‌ت زانست و ئیمانه‌، هه‌ر بۆیه‌ش خوای گه‌وره‌ له‌ زۆر شوێندا زانست و ئیمانی پێكه‌وه‌ لكاندووه‌ وه‌ك ده‌فه‌رمووێ: {وَقَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ وَٱلۡإِيمَٰنَ لَقَدۡ لَبِثۡتُمۡ فِي كِتَٰبِ ٱللَّهِ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡبَعۡثِۖ فَهَٰذَا يَوۡمُ ٱلۡبَعۡثِ} (الروم:56). واته‌: ئه‌وانه‌ی زانیست و ئیمانیان پێ به‌خشرابوو ده‌ڵێن: بێگومان ئێوه‌ به‌ ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی خوا بڕیاری له‌سه‌ر بووه‌ ماونه‌ته‌وه‌، تا ڕۆژی زیندوو بوونه‌وه‌ .

    خوای گه‌وره‌ له‌ ئایه‌تێكی تر ده‌فه‌رمووێ: {يَرۡفَعِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنكُمۡ وَٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ دَرَجَٰتٖۚ} (المجادلة‌:11)، واته‌: خوای گه‌وره‌ ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه‌ له‌ ئێوه‌ و ئه‌وانه‌شتان كه‌ زانست و زانیاریان پێدراوه‌ چه‌نده‌ها پله‌و پایه‌ به‌رزیان ده‌كاته‌وه‌. ئا ئه‌مانه‌ چاكترین كه‌سن كه‌ شیاون پله‌ی به‌رزیان پێبدرێت .

    به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵكی به‌هه‌ڵه‌دا چوونه‌ له‌ ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و زانست و ئیمانه‌ی كه‌ ئاسووده‌یی و سه‌ربه‌رزی مرۆڤی پێوه‌یه‌ به‌نده‌، به‌ڵكو هه‌ر گرۆهه‌و وا ده‌زانێت ئه‌و زانست و ئیمانه‌ی ئه‌وان له‌سه‌رینه‌ ڕاسته‌ و مرۆڤ پێیان ده‌گات به‌ كامه‌رانی، كه‌چی له‌ ڕاستیدا وانیه‌، به‌ڵكو زۆریان نه‌ ئیمانه‌كه‌ی باسی ده‌كه‌ن مرۆڤ كامه‌ران ده‌كات، نه‌ زانسته‌كه‌شیان مرۆڤ سه‌ر به‌رز ده‌كات، به‌ڵكو بگره‌ به‌م كاره‌یان ڕێگاش له‌ خۆیان ده‌گرن بۆ گه‌یشتن به‌و زانست و ئیمانه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هێناویه‌تی و گه‌له‌كه‌شی بۆ سه‌ری بانگكردووه‌، ئه‌و زانست و ئیمانه‌ی خۆی و هاوه‌ڵانی و ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وانیش له‌سه‌ری بوونه‌ .

    هه‌موو گرۆهێكیش بڕوای وایه‌ كه‌ ئه‌و زانست و بۆچونانه‌ی لای ئه‌وانه‌ ڕاسته‌ و پێی دڵخۆشن هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ: {فَتَقَطَّعُوٓاْ أَمۡرَهُم بَيۡنَهُمۡ زُبُرٗاۖ كُلُّ حِزۡبِۢ بِمَا لَدَيۡهِمۡ فَرِحُونَ} (المؤمنون:53). واته‌: زۆربه‌ی خه‌ڵكی بیر و بۆچونی خۆیان به‌ش به‌ش و پارچه‌ پارچه‌ كرد، هه‌موو گرۆهێك و حزبێكیش به‌ ڕێباز و حزبه‌كه‌ی خۆی ده‌نازێت و به‌ باشی ده‌زانێت .

    زۆربه‌ی له‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان ناوی ده‌به‌ن به‌ زانست قسه‌ی گه‌وره‌ و بۆچوون و درۆیه‌، كه‌چی له‌ ڕاستیدا زانست قسه‌ی گه‌وره‌ نیه‌، هه‌ر وه‌ك(حماد)ی كوری (زید) ده‌فه‌رمووێ: به‌(ایوب)م گوت: ئایا لوم سه‌رده‌مه‌ زانست زۆرتره‌ یان پێشتر زانست زۆرتر بوو؟ له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی: له‌م سه‌رده‌مه‌ قسه‌ زۆر بووه‌، به‌ڵام پێشتر زانست زۆرتر بوو! بڕوانه‌ چۆن ئه‌م زانا لێهاتووه‌ زانست و قسه‌ی لێك جیا كردۆته‌وه‌ .

    به‌ڵێ: وایه‌ كتێب زۆر بووه‌، قسه‌ زۆر بووه‌، مشتومڕ و بۆچوون زۆر بووه‌، كه‌چی زانست زۆربه‌ی ئه‌مانه‌ی هه‌ر له‌گه‌ڵدا نیه‌، به‌ڵكو زانست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر له‌لایه‌ن خواوه‌ هێناویه‌تی بۆ گه‌له‌كه‌ی .

    كاتێك سه‌رده‌می ئه‌م زانسته‌ پاكه‌ دوور كه‌وته‌وه‌، خه‌ڵكی هه‌ر بیرو ڕایه‌كیان به‌هیزردا ده‌هات وه‌ریان ده‌گرت و ده‌یان كرد به‌ زانست و كتێبێكیان له‌سه‌ر داده‌نا و خۆیان پێوه‌ خه‌ریك ده‌كرد و كاتیان پێ به‌ فیرۆ ده‌دا، په‌ڕاوه‌كانیان به‌م شتانه‌ پڕده‌كرده‌وه‌، دڵه‌كانیشیان به‌م شتانه‌ ڕه‌ش ده‌كرد، ئه‌مه‌ شه‌یتان له‌ بن گوێیانی چرپاندوه‌ و له‌ نێوانیان بڵاوه‌ی پێ كردووه‌ تاكو سه‌رگه‌ردانیان بكات، جاد ڵیان داده‌ماڵدریت له‌ زانست و ئیمان، وه‌كو مار كه‌ چۆن خۆی داده‌ماڵێت له‌ پێسته‌كه‌ی، وه‌كو پۆشاك چۆن له‌به‌ر ده‌كرێته‌وه‌ .

    (ابن القیم) ده‌فه‌رمووێ: هێندێ له‌ هاوڕێكانم پێیان ڕاگه‌یاندم كه‌ هێندێ له‌ شوێنكه‌وتووی قوتابی ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌م شێوه‌ سه‌رگه‌ردان بوونه‌، سه‌رقاڵی له‌به‌ر كردنی كتێبی مامۆستاكانی بووه‌ و له‌به‌ركردنی قورئانی پشت گوێ خستووه‌، جا كه‌ پێیان گوتووه‌: كاكه‌ گیان سه‌ره‌تا قورئان لوبه‌ر بكه‌یت باشتر نیه‌ له‌م كتێبانه‌ ؟! له‌ وه‌ڵامدا گوتیه‌تی: بۆ زانست و زانیاری له‌ قورئاندا هه‌یه‌! هێندی له‌ پێشه‌وایانی ئه‌وانه‌ پێیان گوتم: ئێمه‌ گوێ بۆ حه‌دیس ده‌گرین مه‌به‌ستمان زانست و زانیاری لێ وه‌رگرتنی نیه‌، به‌ڵكو بۆ به‌ره‌كه‌ت گوێی بۆ ده‌گرین، چونكه‌ ئێمه‌ توێشووی زانایانی خۆمان به‌سه‌ جا بۆیه‌ ئێمه‌ كۆله‌گه‌مان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان تێی گه‌یشتوون و بڕیاریان له‌سه‌ر داوه‌ .

    جارێكیان شێخه‌كه‌مان باسی ئه‌وانه‌ی بۆ كردم و پێی گووتم: ئه‌وانه‌ گه‌ڕاوون له‌ ناو بیروڕاكان كامه‌ی بێهێزه‌ و مه‌رامه‌كانیان جێ به‌جێ ده‌كات ئه‌وانیان هه‌ڵبژاردووه‌، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و ڕێگایه‌ی ده‌ستیان پێوه‌گرتووه‌ پوچه‌ڵه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دوبینی بۆچوونه‌كانیان پڕیه‌تی له‌ ئیختلاف وه‌ هێندێ ڕایان دژی یه‌كترییه‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ:{وَلَوۡ كَانَ مِنۡ عِندِ غَيۡرِ ٱللَّهِ لَوَجَدُواْ فِيهِ ٱخۡتِلَٰفٗا كَثِيرٗا} (النساء:82) واته‌: ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌ له‌لایان كه‌سێكی تره‌وه‌ بوایه‌ جگه‌ له‌ خوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌كی زۆریان تێدا ده‌دۆزیه‌وه‌ .

    ئائه‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێك له‌لایه‌ن خواوه‌ بێت ئیختلافی تیا نابێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیختلافی تیایه‌ و دژایه‌تی یه‌كتری تیایه‌، ڕێك نیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لای خوایه‌، چۆن ده‌كرێت بۆچوون و خه‌یاڵات بكرێت به‌دین و خه‌ڵكی دینداری پێوه‌ بكات، حوكمیش بدا به‌وه‌ی كه‌ ڕاسته‌ و خوا و پێغه‌مبه‌ر پێی ڕازیه‌، پاك و بكه‌ردی بۆ تۆ خوایه‌ به‌ڕاستی ئه‌وه‌ بوختانێكی گه‌وره‌یه‌ .

    به‌ڕاستی زانستی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه‌ یه‌كتریان پێ ئامۆژگاری ده‌كرد، ئه‌و زانسته‌ نه‌بوو كه‌ ئه‌و سه‌رگه‌ردان و درۆزنانه‌ پێیه‌وه‌ سه‌رقاڵن هه‌ر وه‌ك (الحاكم) له‌ ژیان نامه‌ی (أبی عبدالله البخاری)دا ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌فه‌رمووێ: هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كاتێك كۆده‌بوونه‌وه‌ به‌ قورئانی په‌روه‌ردگاریان و سوونه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان ئامۆژگاری یه‌كتریان ده‌كرد.