×
خۆشه‌ویستان ئازادی غه‌ریزه‌یه‌كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌فیتره‌تی مرۆڤه‌كاندا چاندویه‌تی وهیچ كه‌س ناتوانێت ئینكاری ئه‌م ڕاسته‌ی بكات، به‌تایبه‌تی تر پاش هه‌ڵهاتنی خۆری ئیسلام وڕه‌وانه‌كردنی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌یستمان، ئه‌م ڕاستیه‌ش زۆر به‌ڕوونی له‌ووته‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی عومه‌ری كوڕی خه‌تابدا (خوای لێ ڕازی بێت) زۆر به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ فه‌رموویه‌تی : « متی استعبدتم الناس وقد ولدتهم أمهاتهم أحرارا» ئه‌وه‌ چ كاتێك ئێوه‌ خه‌ڵكتان كرد به‌كۆیله‌ له‌كاتێكدائه‌وان به‌ئازادی له‌دایك بوون .

    ئازادی وڕێكخهرهكانی بیر وباوهڕ لهئیسلامدا

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    زاگرۆس ههمهوهندی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2013 - 1434

    حریة الرأي والاعتقاد في الإسلام وضوابطهما

    « باللغة الكردية »

    زاكروس هموند

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1434

    ئازادی وڕێكخهرهكانی بیر وباوهڕ لهئیسلامدا

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودرود وسهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمدی كوڕی عبدالله وئال وبهیت وهاوهڵه بهرێزهكانی ههتا ههتایه ...

    خۆشهویستان ئازادی غهریزهیهكه خوای گهوره لهفیترهتی مرۆڤهكاندا چاندویهتی وهیچ كهس ناتوانێت ئینكاری ئهم ڕاستهی بكات، بهتایبهتی تر پاش ههڵهاتنی خۆری ئیسلام وڕهوانهكردنی پێغهمبهری خۆشهیستمان، ئهم ڕاستیهش زۆر بهڕوونی لهووته بهناوبانگهكهی عومهری كوڕی خهتابدا (خوای لێ ڕازی بێت) زۆر بهڕوونی دهردهكهوێت كه فهرموویهتی : « متی استعبدتم الناس وقد ولدتهم أمهاتهم أحرارا» ئهوه چ كاتێك ئێوه خهڵكتان كرد بهكۆیله لهكاتێكدائهوان بهئازادی لهدایك بوون .

    ئهم ووته بهنرخه كاتێك فهرمووی كه كهسێك له قبطیهكانی میصر هاته خزمهتی عومهری كوڕی خهتاب له مهدینه و پێی ووت : ئهی ئهمیری موسڵمانان من ستهم لێكراوه، عومهریش فهرمووی كێ ستهمی لێكردوویت: ئهویش ووتی: محمدی كوڕی عهمری كوڕی عاص كاتێك پێشبڕكێی ئهسپ سواریمان دهكرد من پێشی كهوتم، ئهویش قامچیهكی لێدام وپێی ووتم : ئهوه چۆن پێشم دهكهویت ؟ نازانیت من كوڕی دوو كهسه بهرێزهكهم ؟ عومهریش نامهیهكی نارد بۆ عهمر له میصر و نووسی بۆی كه خێرا خۆت و كوڕهكهت بگهنه مهدینه، جاكاتێك گهشتنه مهدینه و عومهر دڵنیابوو لهڕاستی ڕووداوهكه، ووتی به قبطیهكه ههسته ههقی خۆت لهو كهسه بسێنهوه كه ستهمی لێكردوویت، ئهویش بهقامچی لێییدایهوه و ههقی خۆی سهندهوه، ئهمجا عومهر ووتی به قبطیهكه بهقامچیهكهت بده لهباوكیشی چونكه ئهو ئهگهر پلهوپایهی باوكی نهبوایه نهیدهوێرا شتی وا بكات، كابرای قبطیش ووتی : ئهی ئهمیری موسڵمانان من ههقی خۆم لهو كهسه سهندهوه كه ستهمی لێكردووم و باوكی ئهو لێی نهداوم، ئهمجا عومهر (خوای لێ ڕازی بێت) ڕووی كرده عهمری كوڕی عاص و ئهم ووته بهنرخه بهناوبانگهی فهرموو كه لهپێشهوه ئاماژهمان پێدا .

    بهم شێوهیه ئیسلام وپێشهوا وكاربهدهستانی ئیسلام بهرگریان كردووه لهئازادی مرۆڤهكان، كهچی تازه نهتهوهیهكگرتووهكان وڕێكخراوهكانی مافی مرۆڤ پاش چوارده سهده دێن داكۆكی له مافی ئازادی گهلان دهكهن !!

    ئاینی پیرۆزی ئیسلام بهو پهڕی فهخر وشانازیهوه بهرگری دهكات لهمافی ئازادی كهسهكان لهكۆمهڵگهدا بهههموو چین وتوێژهكانیانهوه، ئهوهتانێ خوای گهوره ڕێگا نادات به پێغهمبهرهكهی (صلی الله علیه وسلم) كه خهڵكی بهزۆرهملێ و تۆپزی باوهڕ پێ بهێنێت وناچاریان بكات بهو ئاینهی كه هێناویهتی وهك فهرموویهتی ( وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَآمَنَ مَنْ فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّىٰ يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ) [یونس : 99] واته : ئهگهر پهروهردگارت بیویستایه (دهیتوانی بهزۆرو بهناچاری) ههر ههموو دانیشتوانی سهر زهوی باوهڕ بهێنن، جا ئایا تۆ (ئهی محمد صلی الله علیه وسلم) ئهتهوێ زۆر لهخهڵکی بکهی بۆ ئهوهی بڕواداربن؟!

    یان لهجێگایهكی تردا فهرموویهتی : (لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ) [البقرة : 256] واته : لهئاینی پیرۆزی ئیسلامدا داسهپاندن وناچاركردن و زهبرو زهنگ نیه بۆدینداریی و وهرگرتنی ئاینی ئیسلام .

    ههر لهبهر ئهمهیه خوای گهوره باوهڕێك وهرناگرێت به لهژێر زهبر وزهنگدا خاوهنهكهی باوهڕی هێنابێت، چونكه باوهڕێك بهزۆر هێنرابێت دوو ڕووی و نیفاق دروست دهكات وخاوهنهكهی خۆشهویستی خوای گهوره وپێغهمبهرهكهی وئیمانداران لهدڵ ودهروونیدا جێگیر نابێت كهبهشێكی گهوره و پایهیهكی سهرهكی باوهڕهێنانه، ههرچۆن خوای گهوره بهههمان شێوه كافربونێكیش لهژێر زهبروزهنگدا بووبێت بهتاوان و گوناهی نازانێت، وهك فهرموویهتی : ( مَنْ كَفَرَ بِاللَّهِ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِهِ إِلَّا مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالْإِيمَانِ ) [ النحل : 106] واته : ههركهسێك پاش بڕوا هێنانی بهخوا، كافرو بێ باوهڕ بێتهوه، بێگومان سزای توند دهدرێ ودهكهوێته بهر قارو تووڕهیی خواوه، مهگهر كهسێك زۆری لێ كرابێ و، لهوكاتهیشدا دڵ ودهروونی پڕ بێت له باوهڕ وئیمان، وهكو (عهمماری كوڕی یاسر) خوا لێیان خۆش بێت. (ئیبن عهباس) دهڵێت: موشریكهكان ئازارو ئهشكهنجهی (عهممار)یان زۆردا، بهرادهیهك گهیشته حاڵهتێك لهژێر سزادا تیا بچێت، ئهوسا لهبهر ناچاریی و بهدڵێكی پڕ له ئیمانهوه ئهوانی رازیی كرد، جا بۆ دوایی هاته لای پێغهمبهری خواو كارهساتهكهی بۆ گێڕایهوه، ئهویش فهرمووی: لهو كاتهدا دڵت چۆن بوو؟ (عهممار) گوتی: دڵم پڕ لهئیمان بوو: فهرمووی: دهسا ئهگهر ئهم جارهش ئهو حاڵهته دووباره بوویهوه، تۆیش جاران چیت گوتبوو بیڵێرهوه.

    یان لهجێگایهكی تردا دهفهرموێت : (وَقُلِ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا) [الكهف : 29] واته : پێیان بڵێ: حهق ههر ئهوهیه که لهلایهن پهروهردگارتانهوه بۆتان ڕهوانهکراوه، جا ئهوهی دهیهوێت با باوهڕ بهێنێت و ئهوهشی دهیهوێت با کافرو بێ باوهڕ بێت، بێگومان ئێمه دۆزهخێکمان ئاماده کردووه بۆ ستهمکاران .

    بهم پێیه ڕوون بوویهوه كه خوای گهوره تهواو سهربهستی داوه بهمرۆڤهكان لهدونیادا وژیری وبیروهۆشیشی پێداوون بۆ جیاكردنهوهی چاك وخراپ لهیهكتری، بۆیه دوای ههموو ئهمانه خوای گهوره مرۆڤی سهربهست وئازاد كردووه لهنێوان باوهڕ وبێباوهڕیدا، بۆ ئهوهی لهدواڕۆژدا هیچ بیانوویهكی نهمێنێت لهبهردهم پهروهردگاردا.

    بهڵام ئهم ئازادیهش مانای ئهوه نییه ئیتر مرۆڤ سهربهست بێت لهههڵبژاردنی بێباوهڕی وههرچی بهدڵی خۆی بێت بیكات لهكۆمهڵگهداوئهوهی ههوا وئارهزووی داوای دهكات سڵ نهكاتهوه لهنهكردنی! نهخێر كاتێك مرۆڤ ئازاده لهوهی بێباوهڕی ههڵبژرێت دهبێت چاوهڕوانی سهرهنجامهكهشی بكات لهدواڕۆژدا كه مانهوهیه لهدۆزهخدا بهههمیشهیی و ههتاههتایی .

    بۆیه دهبێت بزانین كاتێك باس له ئازادی بیروباوهڕ دهكهین لهئیسلامدا مهبهستمان ئهوه نییه ئیسلام ئازادیش دهدات به بێباوهڕی وئیلحاد وعهبهسیهت وشیوعیهت، بهڵكو كاتێك ئههلی كتابیشی ئازاد كردووه كه لهسهر ئاینی خۆیان بمێننهوه دهبێت (جزیة) بدهن به دهوڵهتی ئیسلامی لهبهرامبهر دیفاع لێكردنیان، وه دهبێت خهریكی (تنصیر وتبشیر ) بهگاوركردن وبهجولهكه كردنی خهڵكی نهبن، چونكه ههموو ئهمانه دهچێته خانهی خیانهت لهو پهیمان وبهڵێنهی كه لهسهرهتاوه لێیان وهردهگیرێت .

    ههر سهبارهت بهئازادی، ئاینی پیرۆزی ئیسلام مێژوویهكی پڕشنگداری بۆ خۆی تۆماركردووه، ئهوهتانێ پیغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) پاش ئهوهی كۆچ دهكات بۆ شاری مهدینه و ئهو دهستوره بهناوبانگه دهنوسێتهوه لهنێوان موسڵمانان و جولهكه وتهواوی پێكهاتهكانی ئهو شارهدا، تا ئهم ساتهش مرۆڤایهتی شانازی دهكات بهوهها دهستورێكهوه به شاهیدی دۆست و دوژمن كهم وێنهیه لهمێژوودا، لهم دهستورهدا مافی تهواوی داوه بهئاین وپێكهاتهكانی مهدینه وئهو بهند و مادانهی كه لهو دهستورهدا هاتوون ههموو ههق ومافهكانی دیاری كردووه، لهیهكێك لهو مادانه هاتووه : « وأن يهود بني عوف أمة مع المؤمنين لليهود دينهم وللمسلمين دينهم مواليهم وأنفسهم إلا من ظلم نفسه وأثم فإنه لا يوتغ (أي لا يهلك) إلا نفسه وأهل بيته » واته : جولهكهكانی بهنی عهوف یهك میللهتن لهگهڵ باوهڕداران و موسڵماناندا لهشاری مهدینه، جولهكهكان لهسهر ئاین و دینی خۆیان بن و باوهڕداران و موسڵمانانیش لهسهر ئاین ودینی خۆیان، خۆیان و بهنده و كهنیزهكهكانیان، مهگهر كهسێك نهبێت ستهم و زوڵم وتاوانێك بكات، ئهوه ئهو كاته تهنها خۆی و كهسوكارهكهی بهرپرسن . سهرنج بدهن بزانن پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) جولهكهكانی مهدینهی چۆن ئازاد كردووه كه لهسهر ئاین ودینی خۆیان بمێننهوه وئازاد بن لهجێ بهجێكردنی داب ونهریتی وپهرستنی ئاینی تایبهت بهخۆیان بهشێوهیهك كهس ناتوانێت زۆریان لێ بكات لهسهر ئهوهی باوهڕ بهێنن، بۆیه دهبینین جولهكه وگاورهكان كه بهدرێژایی مێژوو لهژیر حوكم وفهرمانڕهوایی ئیسلامدا ژیاون به شاهیدی خۆیان خۆشترین كاتیان بووه و موسڵمانان زوڵم وزۆریان لێ نهكردوون وبگره بهوپهرێ دادگهریهوه مامهڵهیان لهگهڵدا كردوون .

    تهنانهت كاتێك كه خوای گهوره فهرمان دهكات كه پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) بانگهوازی خهڵكی بكات فهرمانی پێدهكات بهو پهڕی حیكمهت و داناییهوه لهگهڵیاندا بدوێت وهك فهرموویهتی : (ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ) [النحل : 125] واته : ئهی پێغهمبهر! (صلی الله علیه وسلم) ههر بهژیرانه وحیكمهت و، ئامۆژگاری شیرین وجوان، خهڵك بۆ ڕێگای پهروهردگارت بانگ بكه، وه بهچاكترو باشترین شێوه قسهو گفت وگۆیان لهگهڵ بكه، بهڵگهی جوان و بههێزیان بۆ بهێنهوه.

    بهرامبهر به ئههلی كتابش خوای گهوره بهم شێوهیه فهرمانی به محمد المصطفی دهكات، ( وَلَا تُجَادِلُوا أَهْلَ الْكِتَابِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ) [العنكبوت :46 ] واته : گفتوگۆ و (مجادلـة) مهکهن لهگهڵ خاوهنی کتێبه ئاسمانیهکاندا مهگهر بهجوانترین شێوه نهبێت، ئهمهش لهپێناو ئهو مهبهسته جوانهیه كه باوهڕ بههێز وزۆره ملێ ناچێته ناو دڵهكانهوه، باوهڕ دهبێت بهو پهڕی ئارهزومهندانهوه بێت بۆ ئهوهی خاوهنهكهی خۆشهویستی پهروهردگار و پهرستراوهكهی كه (الله) یه بهجوانی لهدڵ ودهروونیدا بچهسپێت وتام وچێژی لێوهربگرێت، چونكه باوهڕپێهنانی بهزۆر وهك ووتمان دووڕووی و نیفاق بهرههم دههێنێت .

    لهگهڵ ههموو ئهم ئازادیانهدا خوای گهوره داویهتی بهبهندهكانی بهڵام ئهبێت ئهوهشمان لهبیر نهچێت ئازادی بیروڕا لهئاینی پیرۆزی ئیسلام و بگره لهیاسا دهستكردهكانی سهر زهویشدا ڕهها و بێ سنوور نییه، بهڵكو بهههندێك خاڵ وبهههندێك مهبادیء ڕێكخراوه، چونكه ئازادی ڕهها و بێ قهید وشهرت بهرهڵایی بهرههم دههێنێت، بۆیه ئازادی بیروڕا لهئاینی پیرۆزی ئیسلامدا بهههندێك خاڵ ڕێكخراوه ئهویش بهم شێوهیه خۆی دهبینێتهوه :

    یهكهم : دهبێت بیروڕا بۆ چهسپاندنی ههق وڕاستی و بنهبڕكردنی خراپه وتاوان وگهندهڵی بێت، وهك خوای گهوره فهرموویهتی : ( وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ) [ال عمران : 104] واته : پێویسته له ئێوه ئومهتێک پێک بێت، یاخود با ههمووتان ئومهتێک بن که بانگهواز بکهن بۆ خێرو چاکه، فهرمان بدهن بهههموو کارێکی باوو دروست، قهدهغهی ههموو نادروستیهک بکهن، ئا ئهوانه ههر سهرفرازن.

    لهم ئایهته پیرۆزهدا خوای گهوره مرۆڤهكانی ئازاد كردووه بهو مهرجهی كاریان ئهوه بێت كه رهوشت و سلوكی خێر وچاكه بڵاو بكهنهوه وفهرمان بهوه بكهن كه خوای گهوره بهچاك وباشی داناوه و لهههمان كاتیشدا ڕێگری بكهن لهخراپه وخراپه كاری، بۆیه ئهگهر كهسێك بیهوێت بهناوی ئازادیهوه خهرێكی بڵاوكردنهوهی خراپهكاری و بێ ڕهوشتی ومهی خواردنهوه بێت بههیچ شێوهیهك ڕێگای پێنادرێت، چونكه ئهم شتانه لهگهڵ ئهو فیترهتهی كه خوای گهوره مرۆڤهكانی لهسهر خهلق كردووه پێك نایهنهوه،

    دووهم : دهبێت ئازادی بیروڕا بۆ جێ بهجێكردنی دادپهرپهروهری وڕێگری كردن بێت له ستم وزوڵم وزۆر، ئهمهش كارێكی سهرهكی سهرجهم پێغهمبهران بووه، وهك پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) فهرموویهتی : « أفضل الجهاد كلمة حق عند سلطان جائر » [رواه الترمذي وقال حديث صحيح] واته : باشترین تێكۆشان و جهادێك ئهوهیه قسه و ووشهیهكی ههق لهبهردهم دهسهڵاتدارێكی ستهمكاردا بڵێیت .

    سێههم : دهبێت خاوهنهكهی مهبهستی پێی خێر وچاكه بێت بۆ خهڵكی نهك نانهوهی فیتهن و ئاژاوهگێڕی، چونكه خوای گهوره فهرموویهتی : ( وَقُلْ لِعِبَادِي يَقُولُوا الَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ الشَّيْطَانَ يَنْزَغُ بَيْنَهُمْ إِنَّ الشَّيْطَانَ كَانَ لِلْإِنْسَانِ عَدُوًّا مُبِينًا ) [الإسراء : 53] واته : ئهی پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) بهبهندهکانم بڵێ: چاکترین گوفتار بڵێن (جوانترین گوفتار بنووسن) چونکه شهیتان بهڕاستی دهیهوێت نێوانیان تێك بدات (ههمیشه هانیان دهدات بۆ ووتنی گوفتاری ههڵهو خراپ)، بهڕاستی شهیتان دوژمنی ئاشکرای ئینسانهو (دهبێت وریابێت ئهو دوژمنه تووشی ههڵهی نهکات).

    چوارهم : پێویسته لهكاتی دهبڕینی بیروڕادا ڕهچاوی ئهوه بكرێت كه دادوهرانه دهرببڕێت، تهنانهت لهگهڵ بێباوهڕ و نهیارانیشدا، وهك خوای گهوره فهرموویهتی : (وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَىٰ أَلَّا تَعْدِلُوا اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَىٰ ) [ المائدة : 8] واته : ڕق و دوژمنایهتی هیچ کهس و هیج لایهک ههڵتان نهنێت کهله دادپهروهریی لابدهن، دادپهروهربن، ئهوه نزیکتره له تهقواو خواناسیهوه .

    پێنجهم : ئهبێت ئهو كهسهی كه بیر وڕایهك دهردهبڕێت سهرهنجامهكهی لێك بداتهوه، ئهگهر لهگهڵ ئهو خاڵانهی پیشوودا یهكی گرتهوه و سهرهنجامهكهی له بهرژهوهندی كۆمهڵگا و موسڵمانان بوو، دهری ببڕێت وه گهر نا دهبێت دوور بكهویتهوه لێی، ئهوهتانێ خوای گهوره لهبهر ئهوهی بێباوهڕان جنێو به خوای گهوره نهدهن ڕێگای گرتووه لهوهی باوهڕداران قسه بهخوا و پهرستراوهكانی ئهوان بڵێن، وهك فهرموویهتی : ( وَلاَ تَسُبُّواْ الَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ اللّهِ فَيَسُبُّواْ اللّهَ عَدْواً بِغَيْرِ عِلْمٍ ) [ الأنعام : 108] واته : ئێوه جنێوو قسهی خراپ دهربارهی ئهو بتانه مهكهن، كه ئهوخهڵكانه له باتی خوا ئهیانپهرستن، بۆ ئهوهی ئهوانی به نهزانین و جههلی خۆیان جنێو بهخوای گهوره (الله) نهدهن .

    شهشهم : رهچاوكردنی ڕاستی و دوور كهوتنهوه لهدرۆ وبوهتان وقسه ههڵبهستن، چونكه ههموو كهسێك لێپرسراوه لهوهی كه لهدهمی دێته دهرهوه لهبهردهم خوای گهوره وخهڵكیشدا، بۆیه ئهگهر كهسێك بهبیانووی ئازادی ڕادهربڕین بوهتانی بۆ ئافرهتێك یان پیاوێك كرد، لهئاینی پیرۆزی ئیسلامدا دهبێت دار وجهلدی بوهتانكهری لێ بدرێت، وهك خوای گهوره فهرموویهتی : ( وَالَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ فَاجْلِدُوهُمْ ثَمَانِينَ جَلْدَةً وَلَا تَقْبَلُوا لَهُمْ شَهَادَةً أَبَدًا وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ) [ النور : 4] واته : ئهوانهی که بوختانی (زینا) دهکهن بۆ ئافرهتانی داوێن پاك لهپاشان چوار شایهت ناهێنن (لهسهر ڕاستی بوختانهکهیان) ئهوه ههشتا دار (شهلاق) یان لێ بدهن ئیتر ههرگیز شایهتیان لێ وهرمهگرن وه ئهوانه له سنوور دهرچوون .

    بۆیه لهكۆتاییهوه ماوهتهوه بڵێین ئاینی پیرۆزی ئیسلام فهرمانی نهكردووه به ئازادی باوهڕ، بهجۆرێك فهرمانیان پێ بكات ههركهسێك ههر ئاین وبیرو باوهڕێك ههڵدهبژێرێت ئازاده و ڕێگا پێدراوه بێباوهر یان مولحید بێت، نهخێر بهڵكو فهرمانی كردووه به یهكخواپهرستی و دووركهوتنهوه لهشیرك وبێباوهڕی، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا ڕێگای داوه خاوهن كتێب ونامه ئاسمانیهكان لهگهڵ مهجوسیهكان لهسهر ئایینی خۆیان بمێینهوه وله دهوڵهتی ئیسلامییدا ژیان بهسهر بهرن وهك ئهوهی لهمێژوودا بهدهر دهكهوێت .

    خۆشهویستان ئهمانه گرنگترین ئهو ڕێكخهر و(ضهوابطانه) بوون بۆ دهربڕینی بیرو ڕا لهئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، بهپێچهاونهوه خاوهنهكهی ڕووبهڕووی لێپرسینهوه دهبێت .

    بهئومێد وهیوای ئهوهی خوای گهوره زیاتر شارهزاترمان بكات بهئاینهكهی .

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم