×
پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن شێخ عبد الكریم الخضیر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌وره‌ زانایانی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌: ده‌وترێت: ئایا فه‌زڵی نوێژكردن له‌مزگه‌وتی حه‌رام هه‌موو حه‌ره‌م ده‌گرێته‌وه‌ یان تایبه‌ته‌ به‌ مزگه‌وتی كه‌عبه‌وه‌ یان به‌ مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلی الله علیه وسلم) ؟.

    خێری نوێژكردن لهههردوو حهرهمی مهككه ومهدینه تایبهته به مزگهوتهكانیانهوه

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ عبد الكریم الخضیر

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی :پشتیوان سابیر عهزیز

    2011 - 1432

    ﴿هل مضاعفة الصلاة خاصة بالمسجد الحرام والمسجد النبوي﴾

    « باللغة الكردية »

    الشيخ عبد الكریم الخضیر

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    خێری نوێژكردن لهههردوو حهرهمی مهككه ومهدینه تایبهته به مزگهوتهكانیانهوه

    پرسیار : دهوترێت : ئایا فهزڵی نوێژكردن لهمزگهوتی حهرام ههموو حهرهم دهگرێتهوه یان تایبهته به مزگهوتی كهعبهوه یان به مزگهوتی پێغهمبهرهوه (صلی الله علیه وسلم) ؟

    وهڵام : ئهوهی له ووتهی جمهوری زانایانهوه دهردهكهوێت لهم مهسئهلهیهدا، ئهوهیه ئهو فهزڵه چهند قاتهی كه باسكراوه بۆ نوێژكردن لهو جێگایهدا بۆ ههموو سنووری حهرهمه و تایبهت نییه به مزگهوتی كهعبهوه بهتهنها، بهڵێ ڕاسته مزگهوتی كهعبه فهزڵ وتایبهتمهندی خۆی ههیه، له ههنگاو بۆ ههڵگرتن و زۆری نوێژكهران و كۆمهڵی نوێژهكه، وههندێك شتی تریش، بهڵام زیاده فهزڵ وئهو خێرهی كه لهنوێژكردنهكهدا دهست دهكهوێت بۆ ههموو سنووری حهرهمه، یهكێكیش لهو بهڵگه بههێزانهی كه بهڵگهیه لهسهر ئهم ووتهیه : خوای گهوره فهرموویهتی : (يَسَۡٔلُونَكَ عَنِ ٱلشَّهۡرِ ٱلۡحَرَامِ قِتَالٖ فِيهِۖ قُلۡ قِتَالٞ فِيهِ كَبِيرٞۚ وَصَدٌّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَكُفۡرُۢ بِهِۦ وَٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ وَإِخۡرَاجُ أَهۡلِهِۦ مِنۡهُ أَكۡبَرُ عِندَ ٱللَّهِۚ ) {البقرة :216} واته : پرسیارت لێدهکهن دهربارهی جهنگ له مانگی حهرامدا (که بریتین له ـ ذوالعقدة ـ ذوالحجة ـ محرم ـ ڕجب)، بڵێ: جهنگ لهو جۆره مانگانهدا کارهسات و ههڵهیهکی گهورهیه، بهرههڵستی ڕێبازی خواو بێ باوهڕی پێی، جهنگ لهمزگهوتی حهرامدا و دهربهدهر کردنی خهڵکهکهی زۆر گهورهتره لای خوا (له کوشتنی کهسێک یان چهند کهسێک له مانگی حهرامدا) .

    ئهمهش بهڵگهیه لهسهر ئهوهی ئایهته پیرۆزهكه تهعبیری له مهككه به (مسجد الحرام) كردووه، بهڵام زیاده فهزڵ وخێری نوێژ به نسبهت مهدینهوه تایبهته به مزگهوتی پێغهمبهری خوداوه ئهویش بهبهڵگهی ئهم فهرموودهیهی كه هاتووه : " صَلَاةٌ فِي مَسْجِدِي هَذَا أَفْضَلُ مِنْ أَلْفِ صَلَاةٍ فِيمَا سِوَاهُ إِلَّا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ" { أخرجه: البخاري (1190) ومسلم (1394)} واته : نوێژێك لهم مزگهوتی منهدا خێر و فهزڵی به ههزار نوێژه لهغهیری ئهم مزگهوتهدا جگه له مزگهوتی حهرام (چونكه نوێژێك له مزگهوتی حهرام خێری له سهد نوێژی مزگهوتی پێغهمبهری خودا –صلی الله علیه وسلم – زیاتره بهبهڵگهی ئهم فهرموودهیه : " صلاة في مسجدي هذا أفضل من ألف صلاة فيما سواه، إلا المسجد الحرام، وصلاة المسجد الحرام أفضل من صلاة في مسجدي هذا بمائة صلاة " { رواه أحمد، وصححه ابن حبان}.

    خوای گهوره زانا وشارهزاتره.