×
پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌:\" ئێستا شتێك كه‌وتوه‌ته‌ ناو خه‌ڵكیه‌وه‌ كه‌ حكومه‌ت قه‌رزی سه‌د مووچه‌ ده‌دا به‌ فه‌رمانبه‌ران وپاشان لێیان وه‌رده‌گرێته‌وه‌. ئایا حوكمی وه‌رگرتنی ئه‌م قه‌رزه‌ به‌پێی ئاینی پیرۆزی ئیسلام چییه‌ ؟\".

    وه‌رگرتنی سه‌د مووچه‌ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ به‌قه‌رز

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2011 - 1432

    ﴿ حكم استقراض مائة راتب من الحكومة ﴾

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    وه‌رگرتنی سه‌د مووچه‌ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ به‌قه‌رز

    پرسیار: ئێستا شتێك كه‌وتوه‌ته‌ ناو خه‌ڵكیه‌وه‌ كه‌ حكومه‌ت قه‌رزی سه‌د مووچه‌ ده‌دا به‌ فه‌رمانبه‌ران وپاشان لێیان وه‌رده‌گرێته‌وه‌. ئایا حوكمی وه‌رگرتنی ئه‌م قه‌رزه‌ به‌پێی ئاینی پیرۆزی ئیسلام چییه‌ ؟

    وه‌ڵام: سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودرودی خوایش له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان محمد المصطفی و سه‌رجه‌م یار ویاوه‌ر وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ ...

    سه‌ره‌تا ده‌بیت بزانین پێدانی قه‌رز له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا به‌ كه‌سێكی هه‌ژار وخاوه‌ن پێداویستی كارێكی باشه‌ وپێغه‌مبه‌ری خودا له‌فه‌رمووده‌كانیدا زۆر هانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات وده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی داوه‌ كه‌ قه‌رز بده‌ن به‌ هه‌ژاران، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌م قه‌رزدانه‌ قه‌رزێكی حه‌سه‌نه‌ بێت واته‌ له‌به‌رامبه‌ر پێدانینیدا هیچ زیاده‌یه‌ك وه‌رنه‌گیرێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر زیاده‌یه‌ك وه‌رگیرا ئه‌وا قه‌رزه‌كه‌ له‌كارێكی باش وخێرخوازیه‌وه‌ ده‌بێت به‌ گوناهێكی گه‌وره‌ وده‌بێت به‌یه‌كێك له‌و گوناهنانه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) به‌ یه‌كێك له‌حه‌وت گوناهه‌ له‌ناوبه‌ره‌كانی ناو بردووه‌ (سبع الموبقات) جا ئه‌م قه‌رز پێدانه‌ی حكومه‌تیش به‌فه‌رمانبه‌ران ئه‌گه‌ر هاتوو زیاده‌ ( فائدة) ی چوویه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ بێگومان (ڕیبا= سوود) ه‌ وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێگا به‌وه‌رگرتنی نادات وله‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ كۆمه‌ڵكێك ئایه‌تی پیرۆز و فه‌رمووده‌ی سه‌حیح هه‌ڕه‌شه‌ی توند ده‌كه‌ن له‌و كه‌سانه‌ی ڕیبا و سوو خۆرن، وه‌ك خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی :{الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبَا لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا إِنَّمَا الْبَيْعُ مِثْلُ الرِّبَا وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا ...} {البقرة :275} واته‌ : ئه‌وكه‌سانه‌ی سوود ئه‌خۆن، (دینارێك به‌ دوودینار ، یان به‌ زیاتر ده‌ده‌ن) كه‌ له‌ گۆڕ ده‌نرێن پاشان زیندوو ئه‌كرێنه‌وه‌و راست ده‌بنه‌وه‌، وا راست ده‌بنه‌وه‌ هه‌ر ده‌ڵێی شه‌یاتینی ده‌ستی لێ وه‌شاندوون. عه‌ره‌به‌كان به‌ مرۆڤی په‌ركه‌مداروو فێداریان ده‌گوت: جنۆكه‌ ده‌ستی لێ وه‌شاندووه‌، ئه‌وجا قورئانی پیرۆزیش له‌سه‌ر زمانی ئه‌وان هات، به‌كورتیی: پیاوی سوود خۆر له‌ رۆژی قیامه‌تدا وه‌كو مرۆڤی په‌ته‌ڕیی و شێتی لێدێت، خۆ خواش كڕین و فرۆشتنی رێداوه‌و؛ سوود خۆریشیی حه‌رام و یاساغكردووه‌ ....) یان فه‌رموویه‌تی : {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَأْكُلُوا الرِّبَا أَضْعَافًا مُضَاعَفَةً وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} {آل عمران :130} واته‌ : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌رتان هێناوه‌! سوود، چین له‌سه‌رچین مه‌خۆن و وه‌ری مه‌گرن، وه‌ك سه‌رده‌می نه‌فامی, ده‌چوون بۆ نموونه‌: (١٠٠) دیناریان ئه‌دا به‌ (٣٠٠) دینار.. چونكه‌ له‌بنه‌ره‌تدا سوود به‌هه‌موو جۆرێ شتێكی حه‌رامكراوه‌، ده‌سا له‌خوا بترسن و له ‌نافه‌رمانی خۆتان پارێزن ، به‌شكو به‌ختیار ببن وبیبه‌نه‌وه‌ ...

    پێغه‌مبه‌ری خوداش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : "اجتنبوا السبع الموبقات قالوا: يا رسول الله وما هن ؟ قال: الشرك بالله, والسحر, وقتل النفس التي حرم الله إلا بالحق, وأكل الربا, وأكل مال اليتيم, والتولي يوم الزحف, وقذف المحصنات الغافلات المؤمنات" {صحيح البخاري 3/1017, برقم: 2615, وصحيح مسلم 1/92, برقم: 89} واته‌ : خۆتان به‌دوور بگرن له‌ حه‌وت تاوانه‌ له‌ناوبه‌ره‌كه‌ : ووتیان : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا ئه‌و تاوانانه‌ كامانه‌ن ؟ فه‌رمووی : هاوه‌ڵدانان بۆ خوداو سیحر وجادوو كردن وكوشتنی ئه‌و كه‌سه‌ی خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كردوه‌ به‌ هه‌قێك نه‌بێت، وه‌ خواردنی سوود و خواردنی ماڵی هه‌تیوو وپشت هه‌ڵكردن له‌ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دوژمنان وتۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بۆ ئافاره‌تانی باوه‌ڕداری داوێن پاكی بێ ئاگا له‌و تۆمه‌ته‌ .

    هه‌روه‌ها ڕیوایه‌تی كراوه‌ له‌ جابر یكوڕی عه‌بدوڵڵاوه‌ (خوای لێ ڕازی بێت ) كه‌ ووتویه‌تی : ": ( لعن رسول الله صلى الله عليه وسلم آكل الربا وموكله وكاتبه وشاهديه ، وقال هم سواء " {صحيح مسلم 8 / 288، برقم: 2995} واته‌ : پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) نه‌فرینی كردووه‌ له‌و كه‌سه‌ی سوود ده‌خوات وله‌و كه‌سه‌شی كه‌ كه‌سێكی تر ده‌كات به‌وه‌كیل بۆ سوود وه‌رگرتن له‌وه‌ كه‌سانه‌شی نووسه‌ر وشاهیدی گرێ به‌ستی سوود خواردنن، له‌كۆتایدا فه‌رموویه‌تی : هه‌ر هه‌موویان یه‌كسانن .

    ئه‌مانه‌ و چه‌ند ئایه‌ت وفه‌رمووده‌یه‌كی تر كه‌ ته‌ئكید له‌سه‌ر حه‌رامی وگه‌وره‌ی تاوانی سوود خواردن ده‌كه‌نه‌وه‌ .

    خوای گه‌وره‌ش زانا وشاره‌زاتره‌ ...