×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ئیبن و عوسه‌یمین ت ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌ن وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:"حوكمی رۆژوو بونی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ نوێژ ناكات چیه‌؟‌".

حوكمی رۆژوو بونی ئهو كهسهی كه نوێژ ناكات


پرسیار:ههندێ لهزانایان ڕخنهلهوكهسهدهگرن كهبهرۆژوو دهبێت و بهڵام نوێژ ناكات، ئایهنوێژ چ پهیوهندێكی ههیهبهرۆژووهوه، من ئهموێت بهرۆژوو ببم بۆ ئهوهی لهگهڵ ئهو كهسانهبچمهژورهوهلهدهڕگای ڕهیانهوه، وهئاشكرایهكهوا ڕهمهزان تا ڕهمهزانێكی تر سرینهوهی تاوانهكانی نێوانیانه، تكام وایه رونكردهوهیهك بدهن لهم باریهوه؟

وهڵام: ئهوانهی ڕخنهیان لێ گرتی ڕخنهكهیان لهجێی خۆیهتی و ڕاسته، چونكه نوێژ كۆڵهكهی ئیسلامه،وهئهوهی نوێژ نهكات كافرهو له ئیسلام دهرچوه،وكافریش خوای گهوره رۆژوو و بهخشین و حهج و هیچ كردوهیهكی چاكهی لێ وهڕناگرێت،بهبهڵگهی فهرمودهی خوای گهوره: { وَمَا مَنَعَهُمْ أَنْ تُقْبَلَ مِنْهُمْ نَفَقَاتُهُمْ إِلَّا أَنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَبِرَسُولِهِ وَلا يَأْتُونَ الصَّلاةَ إِلَّا وَهُمْ كُسَالَى وَلا يُنْفِقُونَ إِلَّا وَهُمْ كَارِهُونَ } ( سورهتی التوبة:54) .

بۆیهئهگهر بهرۆژوو بیت و نوێژ نهكهیيت، ئهوهپێت دهڵێین رۆژووهكهت پوچهڵهو دروست نیه.

وهبهنسبهت ڕهمهزان تا ڕهمهزانێكی تر سڕینهوهی تاوانهكانی نێوانیانه، ئهوهتۆ لهو فهرمودهیهتێنهگهیشتویت،چونكهپێغهمبهر خوا دهفهرموێت:(( الصلوات الخمس والجمعة إلى الجمعة ورمضان إلى رمضان مكفرات ما بينهن إذا اجتنبت الكبائر)) رواه مسلم. پێغهمبهری خوا مهرجی داناوهبۆ ئهوهی ڕهمهزان تا ڕهمهزانێكی تر سڕینهوهی تاوانهكانی نێوانیانهبهمهرجێك ئهگهر لهتاوانهگهوركان دور بكهوێته، وهتۆ ئهی ئهو كهسهی كهنوێژ ناكهیت و بهرۆژوو ئهبیت، باشهچ گوناهێك ههیهگهورهتر بێت لهوازهێنان لهنوێژ كردن،چونكهوازهێنان لهنوێژكردن كوفره، ئیتر چۆن ئهتهوێت رۆژووهكهت ببێته مایهی سڕینهوهی تاوانهكان.

براكهم پێویسته تهوبهیهكی ڕاستهقینه بكهییت و بگهرێیتهوه بۆ لای خوا گهوره، وهئهوهی فهرزی كردوه لهسهرت لهنوێژ كردن بیكهییت، پاشان بهرۆژوو به، ههر لهبهر ئهمه بوو پێغهمبهری خوا موعازی نارد ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ بۆ یهمهن و پێی فهرموو:(( ليكن أول ما تدعوهم إليه شهادة أن لا إله إلا الله، وأن محمداً رسول الله،فإن هم أجابوك لذلك فأعلمهم أن الله افترض عليهم خمس صلوات لكل يوم ولبلة)) تورمزی ریوایهتی كردوهو ڕاستی كردوهتهوه. لهم فهرمودهیهدهبینین پێغهمبهری خوا بهشایهتومان دهستی پێكردوه و پاشان بهنوێژ و پاشان زهكات .

بڕوانه: فتاوى الصيام لابن عثيمين، جمع محمد المسند، ص :34 .