×
ناوه‌ڕۆكی ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌: ١- پێناسه‌ی قه‌ذف له‌ زمانی عه‌ره‌بی وشه‌رعدا. ٢- حوكمی‌ بوهتان كردن. ٣- سزای بوهتانی‌ زینا كردن. ٤- مه‌رجه‌كانی‌ سزای بوهتانی‌ زینا. ٥- كه‌ی‌ سزای بوهتانی‌ زینا كردن جێ‌به‌جێ‌ ناكرێ‌.

    سزای بوهتان كردنی زینا

    زاگرۆس ههمهوهندی

    ﴿ حد القذف ﴾

    زاكروس هموندي

    سزای بوهتان كردنی زینا

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان و درود و ڕهحمهتی فراوان بۆ سهرگیانی پاكی پێشهوای مرۆڤایهتی محمد المصطفی و ئال وبهیت وهاوهڵ و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه ...

    خۆشهویستان وهك بهڵێنمان پێدابوون ههرجارهو بابهتێكتان پێشكهش بكهین لهسهر سزای ئهو تاوانانهی كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام دیاری كردوه له پێناو پاراستنی كۆمهڵگه وبهرزڕاگرتنی بهها و ڕهوشته جوانهكان لهپێناو بهردهوام بوونی ژیان بهو شێوهیهی كه فیترهتی پاكی مرۆڤهكان پێی ڕازین ، ئهمجارهش دێینه سهر باسكردنی سزای بوهتانكردن بۆ كهسیك به زیناكردن – خودا پهنامان بدات - .

    یهكهم: پێناسهكهی:

    (قذف) لهزمانی عهرهبی دا بهمانهی فڕێدانه .

    لهشهرعدا : بوهتانی زیناكردنه بۆپیاو و ئافرتی موسڵمانی داوێن پاك كه بڵێت داوین پیس، يان زیناكهر.

    دووهم: حوكمی بوهتان كردن:

    حهرامه موسڵمان بوهتان بۆ پیاو وئافرهتی موسڵمانی داوێن پاك بكات, وه ئیسلام بهیهكێك لهتاوانه گهورهكانی داناوه. ( قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) : اجْتَنِبُوا السَّبْعَ الْمُوبِقَاتِ: الشِّرْكُ بِاللَّهِ وَالسِّحْرُ وَقَتْلُ النَّفْسِ التي حَرَّمَ الله إلا بِالْحَقِّ وَأَكْلُ الرِّبَا وَأَكْلُ مَالِ الْيَتِيمِ وَالتَّوَلِّي يوم الزَّحْفِ وَقَذْفُ الْمُحْصَنَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ الْغَافِلَاتِ){ رواة البخارى (2615) و مسلم (89)} واته : پێغهمبهر(صلى الله عليه وسلم) دهفهرموێ: خۆتان لهحهوت گوناهه فهوتێنهرهكه بپارێزن ـ كه ئهمانهن : هاوبش پهیداكردن بۆ خوا و جادووگهری و بهههق نهبێ كوشتنی ئهوكهسهی خواكوشتنی حهرام كردووه و سووخواردن و ماڵی ههتیوخواردن و ههڵهاتن لهڕۆژی رووبهڕووبوونهوهدا و بوهتانی زیناكردن بۆ ئافرهتی داوێن پاكی بێ ئاگا .

    سێ یهم: سزای بوهتانی زینا كردن:

    تۆڵهی بوهتانی زینا: ئهو سزایه شهرع دیاری كردووه و مافی مرۆڤهكانه.. ههشتا داره، شایهتی لێ وهرناگیرێ مهگهر تۆبه بكات وپهشیمان ببێتهوه.

    بهڵگهی بوهتان ئهم ئایهتهیه دهفهرموێ: ( وَالَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ فَاجْلِدُوهُمْ ثَمَانِينَ جَلْدَةً وَلَا تَقْبَلُوا لَهُمْ شَهَادَةً أَبَدًا وَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ (4) إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ وَأَصْلَحُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (5)): {النور : ٤ – ٥} واته: ئهو كهسانهی بوهتانی زینا دهكهن بۆ ئافرهتی داوێن پاك پاشان چوار شایهت ناهێنن ئهوه ههشتا داریان لێدهن, وهههرگیز شایهتیان لێ وهرمهگرن وه ئهوانه خۆیان لهسنوور دهرچوون جگهر لهوانهیان كه له دوای ئهوه پهشیمان دهبنهوه و خۆیان چاك دهكهن ئهوه بێگومان خوا لێبوردهی بهبهزهیی یه.

    چوارهم: مهرجهكانی سزای بوهتانی زینا :

    كاتێك سزای بوهتانكردنی زینا بهسهر كهسێكدا جێبهجێ دهكرێت ئهم ده مهرجه ههبێت كه پێنجیان دهبێت له بوهتانكهرهكه دابێت وه پێنجـیشيان له بوهتان بۆ كراوهكه دابێت .

    مهرجهكانی بوهتانكهر :

    أ ــ باڵغ بێت : ئهگهر منداڵ بوو شهلاقی لێ نادرێت .

    ب ــ ژیر بێت : ئهگهر شێت بوو شهلاقی لێ نادرێت .

    ج ــ باوكی بوهتان بۆ كراوهكه نهبێت : ئهگهر باوكی بوو یا دایكی و نهنكی بوو سزای بوهتانی زینای لێ ناسهنرێت.

    د ــ دهبێت به ئارهزووی خۆی بێ : ئهگهر زۆری لێ كرابوو بیڵێت سزا نادرێت .

    ه ــ بزانێ بوهتانی زینا حهرامه، كهسێك نهی زانیبێ و نهزان بێت تۆڵهی لهسهر نیه وهك تازه موسڵمان بوو .

    مهرجهكانی بوهتان بۆ كراو:

    أـ موسڵمان بێت ب ـ باڵغ بێت ج ـ ژیربێت د ـ داوێن پاك بێت پێشتر زیناكهر نهبووبێت ه ـ بوهتان بۆ كراوهكه ڕێگهی پێنهدابێت ئهوهی پێ بڵێ .

    پێنجهم: كهی سزای بوهتانی زینا كردن جێبهجێ ناكرێ ؟

    أ ــ چوار شایهت ههبێت لهسهر زیناكردنهكه یان بوهتان بۆ كراوهكه دانی پیادابنێ كهزینای كردووه ئهگهر چوار شایهتهكه لهوانهبوون شایهتیان وهردهگیرێت شایهتیان دا یاخوی دانی پیادانا لهوكاتهدا شایهتهكان سزای بوهتانی زینایان لێ ناسهنرێت، بهڵكو سزای زینا لهوه دهسهنرێت كه زینای كردووه, جا چ چوار شایهت ببێ یاخۆی چوبێته ژێر كه زینای كردووه. بهڵام ئهگهر شایهتهكان له چوار كهمتربوون لهوكاتهدا شایهتهكانیان ناخوات و شهلاق دهدرێن.

    ب ـ بوهتان بۆكراوهكه له بوهتان كهرهكان خۆش بێت، لهم كاتهش دا شهلاق نادرێن چونكه مافی خۆیهتی دهستی لێ ههڵدهگرێت.

    ج ـ ئهگهر مێردی ئافرهتهكه بوو، ئافرهتهكهی بهزینا تاوان باركردبوو به(لعان) كردن سزای بوهتانی زینا لهسهر مێردهكهی لادهچێت, خوای گهوره دهفهرمووی: ( وَالَّذِينَ يَرْمُونَ أَزْوَاجَهُمْ وَلَمْ يَكُنْ لَهُمْ شُهَدَاءُ إِلَّا أَنْفُسُهُمْ فَشَهَادَةُ أَحَدِهِمْ أَرْبَعُ شَهَادَاتٍ بِاللَّهِ إِنَّهُ لَمِنَ الصَّادِقِينَ (6) وَالْخَامِسَةُ أَنَّ لَعْنَةَ اللَّهِ عَلَيْهِ إِنْ كَانَ مِنَ الْكَاذِبِينَ (7) ) {النور: ٦ – ٧} واته: ئهو پیاوانهی زینا دهدهنه چاڵ ژنهكانیان و جگه له خۆیان شایهتیان نیه، ئهو شایهتی دانی ههریهك لهوانهـ بهم جۆرهیه ـ كه چوار سوێند بهخوا بخوات كه بێگومان ئهو له ڕاسگۆیانه ـ كه دهڵێ ژنهكهم بینیوه زینای كردووه ـ وهله پێنجهم جاردا بڵێ نهفرینی خوای له سهربێت ئهگهر له درۆزنان بێت.

    بهم شێوهیه هاتینه كۆتای باسی ئهمجارهشمان تا بهیهك گهشتنهوهیهكی تر بهخواتان دهسپێرم و خواتان لهگهڵ .

    وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم