×
پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌:\” باوكم له‌مانگێ شه‌والدا وه‌فاتی كرد و به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ دوو ڕۆژ ڕۆژووی ره‌مه‌زان ساڵی پار قه‌رزار بوو ، وه‌ بۆیان باسكردن كه‌ ده‌بێت له‌بری ئه‌و ڕۆژووانه‌ خواردن بدرێت به‌هه‌ژاران، ئایا حوكمی ئه‌و مه‌سئه‌له‌یه‌ چییه‌؟\”.

    پرسیار: باوكم لهمانگێ شهوالدا وهفاتی كرد و بههۆی نهخۆشیهوه دوو ڕۆژ ڕۆژووی رهمهزان ساڵی پار قهرزار بوو ، وه بۆیان باسكردن كه دهبێت لهبری ئهو ڕۆژووانه خواردن بدرێت بهههژاران، ئایا حوكمی ئهو مهسئهلهیه چییه؟ وه چی واجبه لهسهر ئێمه ئهنجامی بدهین بۆی، ئایا خواردن بدهین و ڕژوویشی بۆ بگرێنهوه، یان ههر خواردنهكه بدهین بهتهنها، وه بۆ زانیاریش باوكمان تووشی نهخۆشی شهكره بوو بوو، زۆر بهناڕهحهت ڕۆژووی بۆ دهگیرا؟

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ...

    ئهگهر هاتوو باوكتان دهیتوانی قهزای ئهو ڕۆژووانهی مانگی ڕهمهزانی پێشوو بگرێتهوه، بهڵام كهمتهرخهمی تێدا كردو نهیگرتهوه ههتاوهكو رهمهزانێكی تر هاتهوه، ئهوه باشتروایه یهكێكتان ڕۆژووهكهی بۆ بگریتهوه، ئهویش بهبهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) كه دهفهرموێت : (مَنْ مَاتَ وَعَلَيْهِ صِيَامٌ صَامَ عَنْهُ وَلِيُّهُ) {متفق عليه} واته :ههر كهسێك مرد وڕۆژوو قهرزار بوو، ئهوه با وهلی ئهمرهكهی بۆی بگرێتهوه.

    خۆ ئهگهر هاتوو لهبری ههر ڕۆژێكیش صاعێك خواردن لهو خوادرنهی كه خواردنی سهرهكی ئهو شارهیه بدرێت بهههژاران ئهویش ههر دروسته كه دهكاته نزیكهی سێ كیلۆ ..

    بهڵام ئهگهر هاتوو پێش هاتنهوهی مانگی ڕهمهزان لهبهر نهخۆشییهكهی نهیتوانی ڕۆژوهكهی بگریتهوه ئهوا نه قهزای لهسهر پیویسته و نه خواردنییش، چونكه ئهو كهمتهرخهمی نهكردوه تێیدا ..

    خوای گهوره پشت و پهنای ههمووان بێت ودرود و صهلاواتیش بۆ سهر گیانی پاكی محمد المصطفی و ئال وبهیت وهاوهڵ وشوێنكهوتوانی ...

    لیژنهی ههمیشهیی بۆ لێكوڵینهوهی زانستی وفهتوادان لهشانشینی عهرهبستانی سعودیه .

    الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز .. الشيخ عبد الله بن غديان .. الشيخ صالح الفوزان .. الشيخ عبد العزيز آل الشيخ .. الشيخ بكر أبو زيد .

    له فهتواكانی لیژنهی ههمیشهیی، كۆمهڵهی دووهم بهرگی 9/لاپهڕه 261.