خوێندنه‌وه‌یه‌كی خێرا بۆ ( چه‌مكی لیبراڵیه‌ت )
پۆڵێنه‌كان
Full Description
خوێندنه‌وه‌یه‌كی خێرا بۆ (چه‌مكی لیبراڵیه‌ت)
] kurdish – كوردی – كردي [
زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
خوێندنه‌وه‌یه‌كی خێرا بۆ ( چه‌مكی لیبراڵیه‌ت )
سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
لیبراڵیه‌ت، یان لیبراڵی، داتاشراوی ووشه‌ی (liperty ) ی لاتینیه، كه به‌مانای ئازادی دێت .
چه‌مكی لیبراڵیه‌ت، زیاتر جه‌خت له ئازادی بێ قه‌ید و مه‌رجی تاك ده‌كاته‌وه، ئازادی بیروباوه‌ڕ، ئازادی ڕاده‌ربڕین، ئازادی هه‌ڵبژاردن، تاك له‌كۆمه‌ڵگه‌دا محوه‌ری سه‌ره‌كی چه‌مكی لیبراڵیه‌تی ڕۆژئاوایه .
سه‌رهه‌ڵدانی لیبراڵیه‌ت له ڕۆژئاوا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی شانزه‌ی زاینی، ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی كه‌نیسه و زوڵم وسته‌می پیاوانی به‌ناو ئاینی گه‌شتبووه لوتكه‌ی نادادگه‌ری، به‌جۆرێك كه‌نیسه و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بوو بوون به ده‌ستكه‌لای بۆرجواز و ده‌ره‌به‌گه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه، به شێوه‌یه‌ك سڵیان نه‌ده‌كرده‌وه له سوكایه‌تی كردنی به ئازادی كه‌سه‌كان و قۆرخكردنی هه‌موو فه‌زاكان، وده‌ستیان گرتبوو به سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی ژیاندا ومانایه‌ك نه‌مابوو بۆ به‌های مرۆڤه‌كان، چونكه پیاوانی كه‌نیسه ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایان هه‌بوو به‌شێوه‌یه‌ك خۆیان كردبوو به‌نوێنه‌ری خوا له‌سه‌ر زه‌ویدا و به ئاره‌زووی خۆیان به‌ناوی ئینجیل و دینه‌وه كه‌سانی زانا و ڕۆشنبیریان له سێداره ده‌دا و ئه‌و كه‌سه‌ی ووشه‌یه‌كی دژ به‌وان بنوسیایه یان بوتایه دووچاری توندترین سزا ده‌بوویه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵكی چینی هه‌ژار و مامناوه‌ند خۆیان پێ ڕانه‌گیرا له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌مووه سوكایه‌تی و بێ نرخیه‌ی كه پێیان ده‌كرێت، بۆیه به‌جارێك ڕاپه‌ڕین دژ به ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه، ته‌نانه‌ت سه‌ره‌كی ترین دروشمێك كه شۆڕشگێرانی شۆرشی فه‌ره‌نسی له‌نێو شه‌قام وجاده وكوچه وكۆڵانه‌كاندا ده‌یانووته‌وه بریتی بوو له : ( دواین پاشا به ڕێخۆڵه‌ی دواین قه‌شه هه‌ڵبواسن ) ئه‌م دروشمه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه خه‌ڵكی ته‌واو وه‌ڕه‌س بوو بوون له كه‌نیسه و قه‌شه‌كانی، چونكه هیچ فه‌زایه‌كیان نه‌هێشت بووه‌وه بۆ ئازادی و زانا و داناكانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی، كه‌سانی وه‌ك ( گالیلۆ ) یان له سێداره‌دا كه ووتوبووی زه‌وی خڕه، یان كه‌سێكی وه ( جيرانو برونو) یان له گۆڕه‌پانێكی گه‌وره‌ی ڕۆمای پایته‌ختی ئیطالیا به‌سته‌وه وبه زیندووی سوتاندیان، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوانی ئه‌وه‌ی كردبوو به ده‌یووت : خۆریش وه‌ك هه‌موو ئه‌ستێره‌كانی تر یه‌كێكه له‌و هه‌زاران ئه‌ستێره‌یه‌ی كه به ئاسمانه‌وه‌ن، وه ده‌كرێت جگه له‌زه‌وی ئه‌ستێره‌ی تر هه‌بێت و ژیانی له‌سه‌ر بێت، ئه‌مانه‌و و ده‌یان نمونه‌ی تری سته‌م و زوڵمی كه‌نیسه به‌رامبه‌ر به زاناكانیان، هه‌موو ئه‌مانه هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشی فه‌ره‌نسا بوون دژ به كه‌نیسه و پیاوانی ئاینی و ئه‌و پاشا و مه‌لیكانه‌شی كه ده‌ستیان له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ كردبوون .
خه‌ڵكی ئه‌وروپا تامه‌زرۆی ئازادی بوون، تامه‌زۆری ئه‌وه‌بوون ڕۆژگارێك بێت و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی نوێنه‌ره درۆزنه‌كانی خواكانیان بهێنن، تا ئه‌وه بوو له ساڵی 1789 زاینی خه‌ڵكی هه‌موو ڕاپه‌ڕین و كۆتاییان هێنا به ( دادگاكانی ته‌فتیش ) و كۆتا پادشایان به ڕێخۆڵه‌ی دواین قه‌شه هه‌ڵواسی .
به‌ڵام ئه‌مانیش له شۆڕشه‌كه‌یاندا تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده بوون، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو هاتن به‌ناوی ( لیبراڵیه‌ت ) و ئازادی بێ قه‌ید و مه‌رج بۆ خه‌ڵكی دونیایاكه‌ی پڕ فه‌وزایان له بێ ڕه‌وشتی بنیاتنا، چونكه لیبراڵیه‌تی ڕۆژئاوا گرنگی به‌لایه‌نه مادیه‌كانی تاك ده‌دات و لایه‌نه‌كانی سلوك و به‌ها ئه‌خلاقی و ڕۆحیه‌كانیان پشتگوێ خستوه .
ئه‌و كه‌سایه‌تیه خوێنه‌وار وڕۆشنبیرانه‌ش كه به‌شداریان كردووه له بره‌ودان به‌م چه‌مكه، ( جون لوك ) كه له‌ساڵی 1632 زاینی له‌دایك بووه و له ساڵی 1704 مردووه، وه ( جان جاك ڕۆسۆ ) كه له‌ساڵی 1712 ی زاینی بۆ ساڵی 1778 ژیاوه، وه ( جون ستیوارت میل ) كه له‌ساڵی 1806 ی زاینی بۆ ساڵی 1873 ژیاوه، ئه‌مانه و چه‌ندان كه‌سی تر كه به‌شداریان كردووه له خزمه‌ت كردن به چه‌مكی لیبراڵی و به‌گژاچوونه‌وه‌ی زوڵم وسته‌می پاشا و قه‌شه ودامه‌زراوه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی وئاینیه‌كانی ڕۆژئاوا وداكۆكی كردن له ئازادی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كانیان .
چه‌مكی ئازادی لای لیبراڵخوازه‌كان له‌سه‌ر ئازادی بی قه‌ید ومه‌رجی تاك داڕێژراوه، به تایبه‌ت ئازادی له‌بواری سیاسی و ئابووری و ئاینیدا، واتا : تاك ئازاده چی ڕێڕه‌و وڕێچكه و ڕیبازێك هه‌ڵده‌بژێرێت كه ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تداری خه‌ڵكی بكات، ئازاد بێت له به‌رێوه‌بردنی بازاڕ و بازرگانی و ئابووریدا به‌شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵات وحكومه‌ت به‌دوور بن له ده‌ستخستنه ناو بازاڕه ئازاده‌كه‌یه‌وه، تاك ئازاد بێت له‌وه‌ی چ جۆره ئاینێك هه‌ڵده‌بژێرێت وئازادیش بێت له بانگه‌واز بۆ كردنی، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاینه ئاینێكی وه‌ك بوزیه بت په‌رسته‌كان، یان وه‌ك یه‌زیدی و شه‌یتان په‌رسته‌كان بێت، نه‌ك هه‌ر هێنده ته‌نانه‌ت ئازاد بێت له په‌رستنی مشك و جرج و مانگا، وه‌ك ئه‌و ئاینانه‌ی كه ده‌بینرێت له ووڵاتێكی وه‌ك هندستاندا .
ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی ووردتر بكه‌ین بۆ چه‌مكی لیبراڵیه‌ت به‌تایبه‌ت له بواره ئه‌خلاقی و به‌ها باڵاكانی مرۆڤدا ئه‌وه به‌دی ده‌كه‌ین كه شتێك نییه له بیری لیبراڵدا كه ئه‌خلاق و ڕه‌وشت لای هێڵێ سوور بێت، بۆیه ده‌بینین تاكی ئه‌وروپی هه‌ر له منداڵیه‌وه له خوێندنه‌گه‌كاندا له‌سه‌ر ئه‌وه په‌روه‌رده ده‌كرێن كه نابێت دایك وباوك ڕۆلێان هه‌بێت له ئاڕاسته كردنی منداڵه‌كانیاندا به واتایه‌كی تر نابێت دایك وباوك ڕێگری منداڵه‌كانیان بن له‌و ڕه‌وشت و سلوكانه‌ی كه موماره‌سه‌ی ده‌كه‌ن وهه‌ڵی ده‌بژێرین، ئه‌گه‌ر كردیشیان ئه‌وا دووچاری لێپرسینه‌وه ولێكۆڵینه‌وه ده‌بن له لایه‌ن بنكه‌كانی پۆلیسه‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌بینین منداڵه‌كان پاش باڵغ بوونیان ئازادن له موماره‌سه‌كردنی ئه‌و ڕه‌وشت و سلوكه‌ی كه به‌لای خۆیانه‌وه په‌سه‌نده، واتا: كچ وكوڕ ئازادن له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا و بگره كه‌متریش له‌و ماوه‌یه په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌س ده‌به‌ستن، و كه‌سیش بۆی نییه ڕێگریان لێ بكات، و هه‌ركه‌سیش ڕێگری بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دایك وباوكیش بن دووچاری ئه‌و په‌ری سزای یاسای ده‌بنه‌وه، نه‌ك هه‌ر هێنده ئێستا ئازادی بێ قه‌ید مه‌رجی لێبرالێ ئه‌وروپا گه‌شتوه‌ته ئاستێك پیاوان ده‌توانن ڕه‌گه‌زی خۆیان بگۆڕن بۆ ژن و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، پیاوان ئازادیشن له موماره‌سه‌ی سێكسكردن و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زی خۆیاندا، به مانایه‌كی تر شتێك نییه پێی بوترێت یاساغ له‌م بواره‌دا، له پشتگوێ خستنی لایه‌نی ڕۆحی و په‌روه‌رده‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی له ژێر سایه‌ی ئه‌م بیره چه‌وته‌دا به شێوازێك داته‌پیوه كه ڕێژه‌ی خۆكوشتن به‌هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه ڕۆژ به رۆژ له زیاد بووندایه، له بواره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یشدا خێزان و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دابه‌زیون بۆ پله‌یه‌ك كه جێگای دڵخۆشی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌مێكی سه‌رمایه‌داری وا به‌رێوه‌ی ده‌بات، هه‌موو تاكێك ده‌بێت به‌رپرسی بێت له بژێوی ژیانی خۆی، شتێك نییه پێی بووترێت سه‌رۆك خێزان و به‌رپرسی یه كه‌می خانه‌واده، كه هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ بوونی خۆشه‌ویستی و گه‌وره و بچووك له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا، به كوورتی تاك وه‌ك ئامێرێكی به‌رهه‌مهێن حسابی بۆ ده‌كرێت، به‌یانی كه ڕۆشته سه‌ركار ده‌بێت تاوه‌كو ئێواره وه‌ك هه‌موو ئامێره‌كانی تر كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی ژیانی په‌یدا بكات، ژن و پیاو سبه‌ینیان وه‌ك یه‌ك هه‌ڵده‌ستن له‌خه‌و بۆ چوونه سه‌ركار و ئێواره‌ش به ماندووی و مردووی دێنه‌وه و هه‌ركه‌سێكیشیان به‌رپرسه له كڕینی پێداویستیه‌كانی رۆژانه‌ی خۆی، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌مترین هاریكاری هه‌ستی پێ بكرێت له نێوانیاندا، له هه‌فته‌یه‌كیشدا پێنج ڕۆژ وه‌ك ئامێر سه‌رگه‌رمی كارن تاوه‌كو له كۆتایی هه‌فته‌وه ئه‌وه‌ی په‌یدایان كردووه له‌و دوو ڕۆژه پشووه‌دا به‌سه‌رگه‌رم كردنی یانه‌كانی شه‌وانه‌وه خه‌رجی بكه‌ن، به مانایه‌كی تر كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی هه‌مووی دیل و كۆیله‌ی كۆمه‌ڵێك سیاسی و كۆمپانیا و سه‌رمایه‌داری زه‌به‌لاحن، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆیشیان بزانن .