×
وتارێكه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی «مختصر الفقه الإسلامي»، وه‌ تایبه‌ته‌ به‌: چۆنیه‌تى ڕۆژووگرتن له‌و وڵاتانه‌ى خۆرى تێدا ئاوا نابێت.

    هه‌ركه‌سێك له‌ وڵاتێكدا نیشته‌جێ بێت كه‌ له‌ هاویندا خۆرى تێدا ئاوا نابێت ، یا له‌ زستاندا خۆرى تێدا هه‌ڵنایه‌، یان له‌ وڵاتێكدا بێت ڕۆژى تاكو شه‌ش مانگ به‌رده‌وام بێت ، شه‌وه‌كه‌شى به‌ هه‌مان شێوه‌ ، یا زیاتر یان كه‌متر ، له‌و حاڵه‌ته‌دا پیویسته‌ نویژو و ڕۆژوو ئه‌نجام بده‌ن وه‌كو نزیگترین وڵات لێیانه‌وه‌ كه‌ شه‌ووڕۆژى تێدا جیاده‌كرێته‌وه‌و به‌ تێكڕایش بیست و چوار سعاته‌ ، به‌م شێوه‌ش هه‌ڵده‌ستن به‌ دیاریكردنى سه‌ره‌تاو كۆتایى ڕه‌مه‌زان ، هه‌روه‌ها پارشێوو به‌ربانگ به‌ پێى ئه‌و وڵاته‌.