×
ماڵی‌ بازرگانی‌‌ ده‌وترێت به‌ هه‌موو ئه‌و كه‌ل‌و په‌ل‌و شتومه‌كانه‌ ده‌وترێت كه‌مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی‌ قازانجكردن جا چ گوازراوه‌بن (المنقوله‌) وه‌ك ئاژه‌ڵ‌‌و سه‌یاره‌‌و قوماش یان نه‌گوازراوه‌، وه‌ك زه‌وی‌‌و زار‌و خانووبه‌ره‌.

    زهكاتی ماڵی بازرگانی

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    زاگرۆس ههمهوهندی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2011 - 1432

    ﴿ زكاة عروض التجارة ﴾

    « باللغة الكردية »

    زاكروس هموندي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    زهكاتی ماڵی بازرگانی

    الحمد لله وكفی والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه ومن ولاه ، أما بعد :

    1ـ ماڵی بازرگانی بهچی دهوترێت؟

    به ههموو ئهو كهلو پهلو شتومهكانه دهوترێت كهمامهڵهیان پێوه دهكرێت بهمهبهستی قازانجكردن جا چ گوازراوهبن (المنقوله) وهك ئاژهڵو سهیارهو قوماش یان نهگوازراوه، وهك زهویو زارو خانووبهره { بروانه مطالب اولي النهى 2/96}.

    2ـ بهڵگهی فهرز بوونی زهكات لهماڵی بازرگانیدا :

    خوای گهوره دهفهرموێت: ﴿يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَنفِقُواْ مِن طَيِّبَٰتِ مَا كَسَبۡتُمۡ وَمِمَّآ أَخۡرَجۡنَا لَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِۖ وَلَا تَيَمَّمُواْ ٱلۡخَبِيثَ مِنۡهُ تُنفِقُونَ وَلَسۡتُم بَِٔاخِذِيهِ إِلَّآ أَن تُغۡمِضُواْ فِيهِۚ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٌ﴾ {البقرة:267} زانایانی توێژهرهوهی قورئان دهڵێن: مهبهست له (ما كسبتم) لهم ئایهتهدا (ئهوهی بهدهستان هێناوه) ماڵێكه لهرێگهی مامهڵهو بازرگانییهوه بهدهست هێنرا بێت {بروانه تفسير الطبري 5/555 وأحكام القرآن لابن العربي 1/235} ، وه ئیمامی بوخاری لهصهحیحهكهیدا لهباسی زهكاتدا دهڵیت (باب صدقه الكسب والتجاره) پاشان بهڵگه بهئایهتهكهی سورهتی بهقهره دێنێتهوه .

    عن عَبْدٍ القارئ وكان على بَيْتِ الْمَالِ في زَمَنِ عُمَرَ .... فإذا خَرَجَ العطاء جَمَعَ عُمَرُ أَمْوَالَ التِّجَارَةِ فَحَسَبَ عَاجِلَهَا وَآجِلَهَا ثُمَّ يَأْخُذُ الزَّكَاةَ من الشَّاهِدِ وَالْغَائِبِ" {بروانه الأموال لأبي عبيد ومصنف ابن أبي شيبة والمحلى 6/34 وصححه ابن حزم ) صحيح فقه السنة 2/54}.

    ئیبن عهبدی القاری دهڵێت : لهسهردهمی عومهری كوڕی خهتتابدا من بهرپرسی (بیت المال) بووم كاتێ موچهی بدایه سامانی بازرگانهكانی كۆدهكردهوه پاشان ژمارهی دهكرد ئهوهی ئامادهیهو ئهوهشی ئاماده نییه پاشان لهسامانه ئامادهكه زهكاتی سامانی ئامادهو ئامادهنهبووشی وهردهگرت.

    عن بن عُمَرَ أَنَّهُ قال(ليس في الْعَرَضِ زَكَاةٌ إلَّا أَنْ يُرَادَ بِهِ التِّجَارَةُ " { رواه الشافعي في الأم 2/68 وعبد الرزاق 4/97 والبيهقي 4/147 بسند صحيح} واته : عهبدوڵڵای كوڕی عومهر رهزای خوای لێ بێت دهڵێت (له كهل و پهلدا زهكات نییه مهگهر بۆ بازرگانی بێت .

    عن رُزَيْقِ بن حَكِيمٍ أَنَّ عُمَرَ بن عبد الْعَزِيزِ كَتَبَ إلَيْهِ أَنْ اُنْظُرْ من مَرَّ بِك من الْمُسْلِمِينَ فَخُذْ مِمَّا ظَهَرَ من أَمْوَالِهِمْ من التِّجَارَاتِ من كل أَرْبَعِينَ دِينَارًا دِينَارًا . { رواه مالك في الموطأ 549 والشافعي في الأم 2/68 بإسناد صحيح.}

    واته : وهعومهری كوڕی عهبدولعهزیز رهزای خوای لێ بێت دهڵێت به زورهیق : سهیركه ههر بازرگانێكی موسڵمان بهسنوركهتاندا تێپهڕی لهو ماڵو سامانهی كه دیارهو بازرگانی پێوه دهكهن لهههر چل دینار دینارێكیان لێ وهرگرن.

    وهئیبن مونزیر دهڵێت : "یهك دهنگی زانایان لهسهر فهرزبوونی زهكاتی ماڵی بازرگانی ههیه، بهڵام كهسێ بڕوای پێ نهبێت كافیر نابێت چونكه راجیای تێدایه " {بروانه الفتاوى لابن تيمية 25/13 وسبل السلام 2/825}.

    3ـ مهرجهكانی زهكاتی ماڵی بازرگانی:

    أ ـ گهشتنه رادهی زهكات كه نرخی (85) ههشتاو پێنج گرامه ئاڵتونه، چونكه ماڵی بازرگانی بۆ گهشتنه رادهی زهكات وهك ئاڵتون دادهنرێت.

    ب ـ ساڵ بهسهردا تێپهرین دهبێت لهو كاتهوه كه گهشتۆته رادهی زهكات لێكهوتن ساڵێكی بهسهردا تێپهرێت ئهنجا زهكاتی دهكهوێت، عن جابر بن زيد أنه قال في مثل ذلك قومه بنحو من ثمنه يوم حلت فيه الزكاة ثم أخرج زكاته . { المغني لإبن قدامة 3/30} ئیبن مونزیر دهڵێت : ساڵ تێپهرێن بهسهر ماڵی بازرگانیدا یهك دهنگی زانایانی لهسهره.

    ج ـ ئهو ماڵه نیازو مهبهستی بازرگانی و مامهڵًه پێوهكردنی لهدڵدا بوو بێت یان بهكردهیی خهریكی بازرگانی پێوهكردن بێت.

    4ـ بازرگان چۆن زهكاتی ماڵی بازرگانیهكهی دهدات؟

    ئهگهر كاتی زهكات دانهكه هات دهبێت كابرای بازرگان ههرچی سامانی ههیه ههمووی كۆ بكاتهوه كه ئهمانه دهگرێتهوه

    أ ـ پارهی نهخیتنه.

    ب ـ نرخی ئهو شتومهكانهی بازرگانیان پێوه دهكات لای خۆیهتی نهیفرۆشتوون.

    ج ـ ههرچی قهرزی ههیه كه بێهیوا نییه لهوهرگرتنهوهی.

    دـ ئهمانه ههمووی كۆ دهكاتهوه ئهنجا 1/40 چل یهكی لێدهدات وهك زهكات

    5ـ ئایا ماڵه بازرگانیهكه دهدرێت له زهكاتدا یا نرخهكهی؟

    رای بههێز كه بهڵگهكان پشتیوانی لێ دهكهن ئهوهیه كه زهكات لهنرخی ماڵه بازرگانییهكه دهدرێت ئهمه رای جهماوهری زانایانهو بههێزتره لهراكانی تر، بهڵام ههندێ له زانایان دهڵێن: بازرگان سهر پشكه لهنێوان ماڵهكه یا نرخهكهیدا ههركامیان بدات دروسته ئیبن تهیمیهش دهڵێت: كامیان -ماڵهكهیان نرخهكهی- بۆ ههژار باشتره ئهوهیان بدات { بروانه البدائع 2/21 والمغني 3/31 ومجموع الفتاوى 25/80 وبداية المجتهد لإبن رشد 1/260}

    6ـ كهلو پهلی بازرگانی بۆ زهكاتدانی بهچ نرخێك دادهنرێت؟

    پێویسته ماڵو سامانی بۆ ئهوهی زهكاتی لێ بدرێت وهك پێشترووتمان رای بههێز ئهوهیه كه زهكات له نرخهكهی بدرێت، بهڵام بهكام نرخی دادهنرێت ئهو نرخهی پێكڕاوه یا ئهو نرهخهی كهلهكاتی زهكاتی دانهكهدا ههیهتی، رای بههێز ئهوهیه كهلهكاتی زهكاتدانهكهدا نرخی چهنده بهو نرخه ماڵه بازرگانیهكه دادهنرێت " عن جابر بن زيد أنه قال في مثل ذلك قومه بنحو من ثمنه يوم حلت فيه الزكاة ثم أخرج زكاته " له جابیری كوڕی زهیدهو ریوایهتی كراوه ووتویهتی (بهنرخی ئهو رۆژه كه زهكاتی تێدا فهرز بووه بینرخێنهو پاشان زهكای لێ دهربكه) { بروانه الأموال لأبي عبيد ص 426}. ئهمه رای زۆربهی زانایانه.

    وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم