گرنگی باوه‌ڕ و سووده‌كانی
پۆڵێنه‌كان
Full Description
گرنگی باوه‌ڕ و سووده‌كانی
] kurdish – كوردی – كردي [
ده‌سته‌یه‌ك له زانایانی ئیسلام
وه‌رگێڕانی: سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی
پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز
2011 - 1432
﴿ أهمية الإیمان وفوائده ﴾
« باللغة الكردية »
مجموعة من العلما‌ء
ترجمة: سرباز حميد قادر
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2011 - 1432
گرنگی باوه‌ڕ و سووده‌كانی
گرنگی باوه‌ڕ وپله‌و پایه‌ی شاراوه نییه لای هیچ كه‌س، له‌گه‌ڵ زۆری وزه‌به‌ندی كه‌ڵك سووده‌كانی له‌دونیا ودوا ڕۆژدا، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو هه‌موو خێروبێرێك له‌دونیا وپاشه‌ڕۆژدا له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی باوه‌ڕێكی ڕاست ودروست وه‌ستاوه، ئه‌مه‌ش له‌هه‌ره پیرۆزترین داواكاریی وگرنگترین مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌ت وپڕفه‌ڕترین ئامانجه‌كانه، هه‌ر به‌م بیروباوه‌ڕه ڕاست ودروسته به‌نده‌كانی خودا به‌ئاسووده‌یی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن وله‌هه‌موو خراپه‌و خراپه‌كاری وناخۆشی ونه‌هامه‌تییه‌ك ڕزگاریان ده‌بێت، له‌كۆتاییشدا پاداشتی پاشه‌ڕۆژ و خۆشیه‌كانی دواڕۆژ وخێر وبه‌هره هه‌مییشه‌ییه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنیت كه هه‌رگیز له‌ناو ناچن ونافه‌وتێن...
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ) {النحل:97} واته : هه‌ركه‌سێك - له نێر یان له مێ- هه‌ر كارێكی چاك ئه‌نجامبداو، به‌ئیمان و باوه‌ڕداریش بێت به‌ڵێن بێت بیژێنین به ژیانێكی پاك، واته: به ژیانێكی به‌قه‌ناعه‌ت و به‌سه‌عاده‌ت, وبه‌چاكتریش له‌وه‌ی كردوویانه پاداشیان بده‌ینه‌وه, هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : (وَمَنْ أَرَادَ الْآخِرَةَ وَسَعَى لَهَا سَعْيَهَا وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُولَئِكَ كَانَ سَعْيُهُمْ مَشْكُورًا) {الإسرا‌ء:19} واته : ئه‌وه‌ی پاشه‌ڕۆژی لامه‌به‌ست بێت و هه‌وڵ و کۆششی چاکی بۆ بدات، له هه‌مان کاتیش‌دا ئیماندار بێت، هه‌وڵ و کۆششی ئه‌و جۆره که‌سانه جێگه‌ی ڕێز‌و سوپاسه و سوپاسکراون, له‌جێگایه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت : (وَمَنْ يَأْتِهِ مُؤْمِنًا قَدْ عَمِلَ الصَّالِحَاتِ فَأُولَئِكَ لَهُمُ الدَّرَجَاتُ الْعُلَا) {طه :75} واته : ئه‌و که‌سه‌ی به باوه‌ڕ داری بگه‌ڕێته‌وه لای (خوای گه‌وره) به‌ڕاستی کرده‌وه‌ی چاکیشی کردبێ ئا ئه‌وانه پله‌و پایه‌ی به‌رزو بڵندیان هه‌یه، هه‌ر له‌باره‌ی گرنگی باوه‌ڕه‌وه فه‌رموویه‌تی : (إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ كَانَتْ لَهُمْ جَنَّاتُ الْفِرْدَوْسِ نُزُلًا (107) خَالِدِينَ فِيهَا لَا يَبْغُونَ عَنْهَا حِوَلًا) {الكهف:107-108} واته : به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، ئێمه هه‌ر له زووه‌وه به به‌هه‌شتی فیرده‌وسمان بۆ ئاماده کردوون، تا له‌وێ دابه‌زن و ژیانی کامه‌رانی تیایدا به‌رنه‌سه‌ر(107) به‌هه‌تا هه‌تاییش له‌وێدا ئه‌مێننه‌وه‌و ژیانیان تێیدا نه‌بڕاوه‌یه، هه‌رگیز بێزارنابن و بۆ خۆشیان داوای جێ گۆڕكێ ناكه‌ن و، قه‌تیش پێیان خۆش نییه لێیده‌رچن.
ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز له‌م باره‌یه‌وه زۆرن وبه‌هێنده‌ی خستمانه به‌ر دیده‌ی به‌ڕێزتان وازده‌هێنین.
ده‌قی ئایه‌ته‌كانی قورئاني پیرۆز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕ وئیمان له‌سه‌ر شه‌ش بنه‌مای به‌هێز وه‌ستاوه، ئه‌وانیش بریتین له : باوه‌ڕ به‌خوای گه‌وره (الله) وه باوه‌ڕ به‌فریشته‌كان وباوه‌ڕ به كتێب و په‌ڕاوه‌كان وبه پێغه‌مبه‌ران وبه ڕۆژی دوایی و به قه‌ده‌ر خێری و شه‌ڕی، ئه‌م بنه‌مایانه‌ش له‌قورئان وسوننه‌تدا له‌زۆر جێگا باسكراون له‌وانه‌ش :
1-خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا آمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي نَزَّلَ عَلَى رَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي أَنْزَلَ مِنْ قَبْلُ وَمَنْ يَكْفُرْ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا) {النساء:136} واته : ئه‌ی گه‌لی خاوه‌ن باوه‌ڕ! ده‌بێ باشتر و باشتر باوه‌ر بێنن به‌خواو به‌پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و به‌وكتێبه‌یش به‌ش به‌ش ناردی بۆ پێغه‌مبه‌ری خۆی موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) و به‌وكتێبانه‌یش به‌ر له‌قورئان ناردنی، وه‌كو ته‌ورات و ئینجیل و په‌ڕاوه‌كانی تر، هه‌تا ئیمانتان كامڵتر ببێ و، هه‌مووشتان هه‌ست به‌برایه‌تی و ته‌بایی بكه‌ن له‌ژێر سایه‌ی دینی خوادا, هه‌ركه‌سێكیش باوه‌ڕی نه‌بێ به‌خواو به‌فریشته‌كانی و، به‌كتێبه‌كانی و به‌په‌یامبه‌ره‌كانی و، به‌رۆژی دوایی ئه‌وه له‌راده به‌ده‌ر له‌رێگه‌ی هه‌قه‌وه دووره‌و چاوه‌ڕوانی هیدایه‌تی لێناكرێ.
2- وه ده‌فه‌رموێت : (لَيْسَ الْبِرَّ أَنْ تُوَلُّوا وُجُوهَكُمْ قِبَلَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ وَلَكِنَّ الْبِرَّ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِرِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالْكِتَابِ وَالنَّبِيِّينَ) { البقرة :177} واته : كرداری چاك و كاری باش ته‌نها بریتی نیه له ڕووكردنتان به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا (چونكه جوله‌كه زۆر له‌سه‌ر گۆڕانی قیبله دووان و پڕ‌و پاگه‌نده‌ی زۆریان كرد)، به‌ڵكو كرداری چاك و كاری باش بریتیه له‌وه‌ی كه ئاده‌میزاد باوه‌ڕی هێنابێت به خوا‌و به ڕۆژی دوایی و به فریشته‌كان و به‌كتێبه‌كان و به پێغه‌مبه‌ران..
3- له‌جێگایه‌كی تردا فه‌رموویه‌تی : (آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ) {البقرة :185} واته : پێغه‌مبه‌ر بڕوای هێنا به‌و نامه‌یه‌ی که بۆی نێرراوه له په‌روه‌ردگاری یه‌وه له‌گه‌ڵ بڕواداراندا هه‌موو بڕوایان هێناوه به‌خوا و فریشته‌کانی و نامه‌کانی و په‌یامبه‌رانی جیاوازی ناکه‌ین له نێوان هیچ یه‌کێک له په‌یامبه‌رانی(بڕواداره‌کان) وتیان: (پێغه‌مبه‌ر ئایینی خوای پێ گه‌یاندین ئێمه‌ش) بیستمان فه‌رمانبه‌رییمان کرد داوای لێخۆش‌بوونت لێ ده‌که‌ین ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان وه هه‌ر بۆ لای تۆیه گه‌ڕانه‌وه.
4- وه ده‌فه‌رموێت : (إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ) {القمر:49} واته : بێگومان ئێمه هه‌موو شتێکمان به قه‌ده‌ر و ئه‌ندازه دروست کردووه.
5- له‌صه‌حیحی موسلیمیشدا له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ڕیوایه‌تی كردوه كه ناسراوه له فه‌رمووده‌كه‌ی جیبریل هاتوووه : ( إن جبريل سأل النبي (صلى الله عليه وسلم) فقال : أخبرني عن الإيمان, قال : ( أن تؤمن بالله, وملائكته, وكتبه, ورسله, واليوم الآخر, وتؤمن بالقدر خيره وشره) { مسلم الإيمان ( ٨) ، الترمذي الإيمان ( ٢٦١٠ ) ، النسائي الإيمان وشرائعه ( ٤٩٩٠ ) ، أبو داود السنة 4695) ابن ماجه المقدمة ( ٦٣) وأحمد (1/27) وصحيح مسلم برقم (1) } واته : جبریل پرسیاری كرد له پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) و ووتی : له‌باری باوه‌ڕه‌وه هه‌واڵم پێبده وبۆم باس بكه : ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی : ئه‌وه‌یه كه باوه‌ڕت هه‌بێت به‌خوای گه‌وره(الله) وبه فریشته‌كانی و به‌كتێبه‌كانی و به‌پێغه‌مبه‌رانی وبه‌ڕۆژی دوایی و به‌باوه‌ڕت هه‌بیت به قه‌ده‌ر خێری وشه‌ڕی .
ئه‌م شه‌ش بنه‌ما سه‌ره‌كییه باوه‌ڕیان له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێت، باوه‌ڕ وئیمان بۆهیچ كه‌س نییه به‌بێ باوه‌ڕ هێنان به هه‌موو ئه‌وانه، ئه‌وانه‌یش بنه‌مایه‌كی پێكه‌وه گرێ‌دراو و پێویست و گرنگن، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌یه‌ك جودا ناكرێنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه باوه‌ڕ هێنان به‌هه‌ندێكیان باوه‌ڕ به‌سه‌رجه‌میان پێویست ده‌كات، وه بێیاوه‌ڕ بوونیش به‌هه‌ندێكیان بێباوه‌ڕییه به‌هه‌موویان .
هه‌ر بۆیه زۆر پێویسته كه مرۆڤی باوه‌ڕدار زۆر گرنگی به‌م بنه‌مایانه بدات و به‌گه‌وره‌یان ڕابگرێت وله‌ڕووی فێربوون وخه‌لك فێركردن وجێبه‌جیكردنیانه‌وه له‌سه‌ر زه‌مینی واقیع وحاڵ .
ئه‌وه‌شی كه پاش كه‌مێكی تر باسی لێوه ده‌كه‌ین ڕوونكردنه‌وه‌ی بنه‌مای یه‌كه‌مه له‌م بنه‌مایانه، ئه‌ویش باوه‌ڕ به‌خوای گه‌وره ( الله ) .
به‌شی یه‌كه‌م : باوه‌ڕ به‌خوا ( الله )
باوه‌ڕ به‌خوای گه‌وره ( الله ) گرنگترین بنه‌ماكانی باوه‌ڕ وئیمان ومه‌زنترین پله‌وپایه‌ی باوه‌ڕ وبه‌رزترین وبه‌ڕێزترینیانه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو بنچینه‌ی بنه‌ماكانی باوه‌ڕ وكۆڵه‌كه وبناغه‌ی فه‌رمانه‌كانیه‌تی، چونكه سه‌رجه‌م بنه‌ماكانی تری (ئیمان) له‌سه‌ر ئه‌م بنیاتنراون ولق وپۆپی ئه‌من هه‌ر هه‌مویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆلای ئه‌م، باوه‌ڕبوون به‌خوا (الله) باوه‌ڕبوونه به‌تاك وته‌نهایی خوای گه‌وره له‌په‌روه‌ردگاریه‌تی ( الربوبیة ) وباوه‌ڕ بوون به‌تاك وته‌نهای له په‌رستن (الالوهیة ) وباوه‌ڕبوون به‌تاك وته‌نهایی له‌ناو وصیفه‌ته جوانه‌كانی (الأسماء والصفات )، ئائه‌م سێ بنه‌مایه باوه‌ڕبوون به‌خوا (الله)ی له‌سه‌ر ڕاده‌وستێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو ئاینی پیرۆزی ئیسلام به ئاینی (یه‌كخواپه‌رستی) ناونراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م باوه‌ڕه بنیاتراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره (الله) یه‌كه له‌موڵكی وله‌كاروكرده‌وه‌ی وهیچ شه‌ریك وهاوه‌ڵێكی نییه، وه هه‌روه‌ها یه‌كه له زات وناو و صیفه‌ته جوانه‌كانی وهاوتای نییه، وه یه‌كه له په‌رستن وخوایه‌تی هیچ هاوشان هاوه‌ڵێكی نییه، به‌مه‌ش ده‌زانرێت كه یه‌كخواپه‌رستی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام) ده‌كرێت به‌سێ به‌شه‌وه :
به‌شی یه‌كه‌م : یه‌كخواپه‌رستی له په‌روه‌ردگاریه‌تیدا ( الربوبیة ) : كه بریتییه له داننان به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ( الله ) په‌روه‌ردگار وپادشا و خاوه‌ن ودروستكه‌ر وڕۆزیده‌ری هه‌موو شتێكه، هه‌ر ئه‌وه كه ژیان ده‌به‌خشێت وزیندوو ده‌كاته‌وه ده‌شمرێنێت وسوود و زیان هه‌ر به‌ئیراده‌ی ئه‌وه، هه‌ر ئه‌وه كه له‌كاتی ناڕه‌حه‌تی و نه‌هامه‌تیدا دێت به‌ده‌م هاواركه‌ران ولێیان گیرا ده‌كات، كه هه‌موو فه‌رمان و خێروبێرێك هه‌ر بۆ ئه‌وه، وه هه‌موو كار وفه‌رمانێكیش هه‌ر بۆلای ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هیچ شه‌ریك وهاوه‌ڵێكی نیه له‌مه‌دا .
به‌شی دووه‌م : یه‌كخواپه‌رستی له په‌رستندا ( الالوهیة ) : بریتییه له ته‌نهایی كردنه‌وه‌ی خوا (الله) له گه‌ردنگه‌چی و زه‌لیلی وترس وخشوع وكڕنوش وسوژده بۆ بردن و سه‌ربڕین وخوێن بۆڕشتن ونه‌زر بۆكردن، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م به‌ندایه‌تی وپه‌رستنه‌كان بۆ ئه‌و به‌شێوه‌یه‌ك هیچ شه‌ریك وهاوه‌ڵێكی بۆ بڕیار نه‌ده‌یت .
به‌شی سێهه‌م : یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره (الله) له‌ناو و صیفه‌ته جوانه‌كانی : بریتییه له ته‌نهایی كردنه‌وه‌ی خوا (الله) له‌و ناو صیفه‌ته جوانانه‌ی كه له قورئانی پیرۆز و له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌وه (صلی الله علیه وسلم) بڕیاری له‌سه‌ر دراوه ناونراوه و وه‌صف كراوه، وه به‌پاكڕاگرتن ودوور بوونی په‌روه‌وردگار له‌هه‌ر كه‌م و كوڕی و عه‌یبو عارێك، هه‌روه‌ها باوه‌ڕت وابێت كه ( الله ) به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له دروستكراوه‌كانی ناكات وهیچ له‌یه‌كچوونێك له‌نێوانیاندا نییه، وه داننانه به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره زانایه به‌هه‌موو شتێك و ئاگاداره پێیان، و به‌ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌ریاندا، وه هه‌ر ئه‌وه زیندوو و ژیانبه‌خش به‌هه‌موو شتێك وهه‌موو شتێكیشی ڕاگرتووه كه نه‌ده‌خه‌وێت و نه وه‌نه‌وزیش ده‌یباته‌وه، وه باوه‌ڕت وابێت كه وویست و مه‌شیئه‌تی جێبه‌جێكردن و حیكمه‌ت ودانایی ته‌واوی هه‌یه، كه بیسه‌ر و بینه‌ره و زۆر به‌ڕه‌ح وبه‌سۆز و میهره‌بانه و له‌سه‌ر عه‌رش وه‌ستاوه و ئیستقراری كردووه، و به‌ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌ر هه‌موو موڵكیدا و وخاوه‌نی ناوه جوانه‌كانی پادشایه‌تی و خاوه‌ندارێتی و پاك وبێگه‌ردی له‌هه‌موو كه‌مو كوڕی و وسه‌لام وئاشتی و شایه‌تی ڕاستێتی پێغه‌مبه‌ران ده‌دات وهه‌موو هێمنییه‌ك له‌دونیا ودواڕۆژدا ئه‌و ده‌یبه‌خشێت وزاڵه به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا وده‌یپارێزیت وئاگاداریه‌تی و هه‌موو سه‌ربه‌زی وده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه و به‌هێزه وكه‌س به‌سه‌ریدا زاڵ نابێت، وهه‌موو شتێك به‌وویستی ئه‌وه ودروستكراوه‌كان له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئه‌ودان وبه‌فه‌رمانی ئه‌و ده‌ڕۆن وگه‌وره‌یه وله‌هه‌موو كه‌موكوڕییه‌ك به‌رییه، پاك بێگه‌ردیش بۆ ( الله ) په‌روه‌ردگاری هه‌مووان له‌وه‌ی كه موشریك وهاوه‌ڵ بڕیارده‌ران بۆی بڕیار ده‌ده‌ن، وه باوه‌ڕ بوون به‌ته‌واوی ناو وصیفه‌ته جوان وبه‌رزه‌كانی تریش كه خاوه‌نینی .
هه‌ر به‌شێك له‌م سێ به‌شه‌یش به‌ڵگه وده‌لیلی خۆی هه‌یه له قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) .
قورئان هه‌ر هه‌مووی باس له یه‌كخواپه‌رستی و وماف و پاداشته‌كانی ده‌كات له‌گه‌ڵ باسكردنی هاوه‌ڵ بڕیاردان وكه‌سانی هاوه‌ڵ بڕیارده‌ر وسزاكانیان.
ئه‌م سێ به‌شه‌ی یه‌كخواپه‌رستیش زانایان به‌ووردبوونه‌و وگه‌ڕان ولێكوڵینه‌وه له ده‌قه‌كانی قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) بۆیان ڕوون بوه‌ته‌وه و وه‌ریان گرتووه، ئه‌مه‌ش پاش لێكوڵینه‌وه و به‌دواداچوونێكی ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌ت بووه، كه به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واوه له‌سه‌ر ئه‌م حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه شه‌رعیه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و یه‌كخواپه‌رستیه‌ی كه داواكراوه له به‌نده‌كان بریتییه له باوه‌ڕ و ئیمان بوون به یه‌كخوای و تاك وته‌نهایی ئه‌و زاته پیرۆزه له په‌روه‌ردگارییه‌تی ( الربوبیة ) و تاك وته‌نهایی له‌په‌رستن و به‌ندایه‌تی بۆكردن (الالوهیة ) و تاك وته‌نهایی له‌ناو وصیفه‌ته جوانه‌كانی ، جا هه‌ركه‌س باوه‌ڕی به‌م شێوه‌یه نه‌بێت ئه‌وه باوه‌ردار نییه، ئه‌وه‌یشی له‌مه‌ودوا باسی ده‌كه‌ین له سێ به‌شی داهاتوودا ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و سێ به‌شه‌ی یه‌كخواپه‌رستیه كه ئاماژه‌مان بۆكردن .