×
ئه‌م وتاره‌ روونكردنه‌وه‌یه‌ ده‌رباره‌ی زه‌كاتی خه‌زنه‌و كانزایه‌كان له‌ ڕوانگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌.

    زهكاتی خهزنه و كانزایهكان

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    زاگرۆس ههمهوهندی

    پێداچونهوهی :پشتیوان سابیر عهزیز

    2011 - 1432

    ﴿ زكاة الركاز والمعادن ﴾

    « باللغة الكردية »

    زاكروس هموندي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    زهكاتی خهزنه و كانزایهكان

    الحمد لله وكفی والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه ومن ولاه ، أما بعد :

    لهم باسهدا سێ ووشه ههیه پێویسته ماناكهیان روون بكهینهوه وهك رێ خۆش كردنێك بۆ باسهكهكه ئهمانهن:

    أ ـ (المعادن) كۆی (معدن) ه لهشهرعدا بهو ماده كانزاییانه دهوترێت كه خوای بهخشنده له رۆژی دروستبوونی دونیاوه خستونیهتی نێو زهوی.

    ب ـ (كنز) بهو خهزنهو ماڵو سامانانه دهوترێت كه پێش ئیسلام خهڵكی له ژێر خاكو له ئهشكهوتدا شاردویانهتهوه) { برِوانه (النهاية في غريب الحديث والأثر 3/192و 4/203}

    ج ـ (الركاز) زانایان به دوو مانا لێكیان داوهتهوه: بهلای شهرعزانانی حیجازهوه بهخهزنهی سهردهمی نهفامی دهوترێت. كه له زهویدا شاردرابێتهوه، بهڵام بهلای شهرعزانانی عێراقهوه بهكانزایهكان دهوترێت به پێ زمانی عهرهبیش ههردوو بۆچوونهكه ههڵدهگرێت، چونكه خهزنهو كانزاش له زهویدا پهنهان كراون { برِوانه (النهاية في غريب الحديث والأثر 2/258}

    أ ـ خهزنه (كنـز):

    1ـ بهڵگهی زهكات لێكهوتنیو ئهندازهكهی:

    قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) : " وَفِي الرِّكَازِ الْخُمُسُ " { رواه البخاري 1499 ومسلم 1710} پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) فهرمویهتی : له خهزنهی شاراوهدا پێنج یهكی زهكاته.

    سُئِلَ رسول اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) عن اللُّقَطَةِ فقال ما كان في طَرِيقٍ مَأْتِيٍّ أو في قَرْيَةٍ عَامِرَةٍ فَعَرِّفْهَا سَنَةً فَإِنْ جاء صَاحِبُهَا وَإِلَّا فَلَكَ وما لم يَكُنْ في طَرِيقٍ مَأْتِيٍّ ولا في قَرْيَةٍ عَامِرَةٍ فَفِيهِ وفي الرِّكَازِ الْخُمْسُ) { رواه النسائي 5/44}

    وهلهوهڵامی كهسێكدا لهبارهی ماڵی دۆزراوه پرسیاری كرد فهرمووی (ئهوهی له رێگایهكدا كه خهڵكی هاتوچۆی پێدا بكات یان له دێیهكی ئاوهداندا بدۆزرێتهوه، ساڵێك بانگهوازی بۆ بكه، جا ئهگهر خاوهنهكهی هات باشه ئهگهر نا ئهوه هی تۆ دهبێت، بهڵام ئهگهر له رێگایهكی هاتوچۆ پێداكراو دێیهكی ئاوهداندا نهبوو ئهوه لهو شته دۆزراوهو خهزنهدا پێنج یهكی له زهكاتدا دهدرێت.

    2ـ بهلای زۆربهی زانایانهوه (نصاب) گهشتنه رادهی زهكات مهرج نییه له زهكاتی خهزنهدا، بهڵام پێشهوا شافیعی بهمهرجی داناوه، دیاره رای یهكهم بههێزهكه زۆربهی زانایانی لهسهره.

    وهزانایان یهك دهنگن لهسهر ئهوهی ساڵ بهسهردا تێپهرین مهرج نییهو ههر بهدۆزینهوهی زهكات ڵیدهكهوێت.

    3ـ زهكاتی خهزنه لهچیدا سهرف دهكرێت؟

    زۆربهی شهرعزانان دهڵێن زهكاتی خهزنه لهوهدا سهرف دهكرێت كهئهم ئایهته دیاری كردوون كه دهفهرموێت: ﴿وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَا غَنِمۡتُم مِّن شَيۡءٖ فَأَنَّ لِلَّهِ خُمُسَهُۥ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡيَتَٰمَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينِ وَٱبۡنِ ٱلسَّبِيلِ﴾ {الأنفال: ٤١} واته: بزانن ههرچیهكتان دهستكهوت له غهنیمه ئهو بێگومان بۆ خواو پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) و خزمانی پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) و ههتیوانو ههژارانو رێبوارانه.

    ب ـ كانزایهكان (المعادن):

    پێشتر مانای ئهم زاراوهمان كرد ئێستاش ئهم چهند بڕگهیه باس دهكهین كه پهیوهندیان بهم باسهوه ههیه:

    1ـ بهڵگهی زهكات لێكهوتنیو ئهندازهكهشی كه دهدرێت:

    زانایان یهك دهنگن كه كانزایهكان پێویسته –واجبه- زهكاتی لێبدرێت بهم بهڵگانهش بهڵگه دێننهوه :

    یهكهم: خوای گهوره دهفهرموێت : ﴿يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَنفِقُواْ مِن طَيِّبَٰتِ مَا كَسَبۡتُمۡ وَمِمَّآ أَخۡرَجۡنَا لَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِۖ وَلَا تَيَمَّمُواْ ٱلۡخَبِيثَ مِنۡهُ تُنفِقُونَ وَلَسۡتُم بَِٔاخِذِيهِ إِلَّآ أَن تُغۡمِضُواْ فِيهِۚ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٌ﴾ {البقرة: ٢٦٧} ئهم بهشه له ئایهتهكه ﴿مَا كَسَبۡتُمۡ وَمِمَّآ أَخۡرَجۡنَا لَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِۖ﴾ واته: وه لهوهی كه لهزهوی بۆتانمان دهرهێناوه، ههموو شتێك دهگرێتهوه كه لهزهوی پهیدا دهبێتو تایبهت نییه به رووی زهوییهوه.

    دووهم: پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) دهفهرموێت : (وَفِى الرِّكَازِ الْخُمُسُ) { رواه البخاري 1499 ومسلم 1710} (... له ركازدا پێنج یهكی زهكات ههیه) وه پێشترروونمان كردهوه كه-ركاز- خهزنهو كانزا دهگرێتهوه.

    لهسهر ئهندازهی زهكاتهكهی چهند رای جیاواز ههیه:

    زۆربهی زانایان دهڵێن 1/40 چل یهكی لێ دهدرێت وهك زهكاتی ئاڵتونو زێرو بهڵگهیان لهسهر چل یهك فهرمودهیهكه كه لاوازه { بروانه إرواء الغليل 3/311-313 حديث 830} ئهبو حهنیفهش دهڵێت 1/5 پێنج یهكی لێدهدرێت به بهڵگهی (وَفِى الرِّكَازِ الْخُمُسُ) ، ودهڵێت (ركاز) خهزنهو كانزاش دهگرێتهوه.

    2ـ دهربارهی رادهی گهشتنهی زهكاتی كانزا: ئهو رایه بههێزهكه دهڵًێت پێویسته كانزا بگاته رادهی زهكات لێكهوتن ئهنجا زهكاتی لێدهكهوێت ئهوهیش دهبێت نرخهكهی بگاته نرخی بیست مسقاڵ ئاڵتون. ئهنجا زهكاتی دهكهوێت.

    3ـ ساڵ بهسهردا تێپهرێن: كانزا له بهرئهوهی وهك دانهوێڵه و میوهجات وایه پێویست ناكات ساڵی بهسهردا تێپهرێت، بهڵكو بهدهستكهوتنو دهرهێنانی زهكاتهكهی واجب دهبێت بهلای جهماوهری زانایانهوه { بروانه المجموع النووي 6/18 والموطأ 2/104 والمغني لإبن قدامة 3/26}.

    وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم