×
زه‌كاتی‌ ئاژه‌ڵ‌ سێ‌ جۆر له‌ئاژه‌ڵ‌‌و ماڵات ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ زه‌كاتیان لێ‌ بدرێت كه‌ئه‌مانه‌ن (ووشتر‌و ره‌شه‌وڵاخ (مانگا‌و گامێش) ‌و مه‌ڕ‌و بزن. ناوه‌ڕۆكی ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌: - راده‌ی‌ گه‌شتنه‌ زه‌كاتی‌ ووشتر. - راده‌ی‌ گه‌شتنه‌ زه‌كاتی‌ مه‌ڕ‌و بزن. - به‌ڵگه‌ی‌ زه‌كاتی‌ مه‌ڕ‌و بزن‌و راده‌ی‌ گه‌شتنه‌ زه‌كات‌و ئه‌ندازه‌ زه‌كات لێدانی‌. - مه‌رجه‌كانی‌ زه‌كات لێكه‌وتنی‌ ئاژه‌ڵ‌.

    زهكاتی ئاژهڵ، ماڵات

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    زاگرۆس ههمهوهندی

    پێداچونهوهی :پشتیوان سابیر عهزیز

    2011 - 1432

    ﴿ زكاة الأنعام ﴾

    « باللغة الكردية »

    زاكروس هموندي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    زهكاتی ئاژهڵ، ماڵات

    الحمد لله وكفی والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه ومن ولاه ، أما بعد :

    زهكاتی ئاژهڵ سێ جۆر لهئاژهڵو ماڵات دهگرێتهوه كه پێویسته زهكاتیان لێ بدرێت كهئهمانهن (ووشترو رهشهوڵاخ (مانگاو گامێش) و مهڕو بزن.

    1ـ رادهی گهشتنه زهكاتی ووشتر:

    ووشتر تانهگاته پێنج زهكاتی تێدانییه كه گهشته پێنج ووشتر ئهندازهی زهكات تێیدا كاوڕێكه ئیتر لهههر پێنج ووشترێكدا كاورێك زیاد دهكات تا دهگاته (24) بیستو چوار وه له (25) بیستو پێنج ووشتردا بهچكه ووشترێكی مێنیهی یهك ساڵ دهدرێت له زهكاتدا تا 35 وه له36 سیو شهش ووشتر بهچكه ووشترێكی مێینهی دوو ساڵ دهدرێت تا 45 چلو پێنج وه له 46 تا 60) چلو شهش تا شهست بهچكه ووشترێكی مێنهی سێ ساڵ دهدرێت وه له (61-75) شهستو یهك تا حهفتاو پێنج ووشترێكی مێنهی چوار ساڵ دهدرێت وه له (76-90) حهفتاو شهش تا نهوهد دوو ووشتری مێنهی دوو ساڵ دهدرێت وه له (91-120) نهوهد و یهك تا سهد و بیست دوو ووشتری مێنهی سێ ساڵ دهدرێت، پاشان لهههموو چل ووشترێكدا بهچكه ووشترێكی مێنهی دوو ساڵ زیاد دهكرێتو لهههموو پهنجا ووشترێكدا بهچكه مێنهیهكی سێ ساڵ زیاد دهكرێت بهڵگهی ئهمهی سهرهوه: عن سَعِيدٍ رضي الله عنه يقول قال النبي (صلى الله عليه وسلم) (وَلَيْسَ فِيمَا دُونَ خَمْسِ ذَوْدٍ صَدَقَةٌ) واته : پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) فهرمووی: (له پێنج ووشتر كهمتردا زهكاتی تێدا نییه....).

    ههر لهبارهی زهكاتی مهڕو ماڵاتهوه فهلارموودهیهكی ئهنهسی كوڕی مالیك هاتووه كه ئهمهی خوارهوه دهقهكهیهتی :

    " عن أَنَسٍ أَنَّ أَبَا بَكْرٍ رضي الله عنه كَتَبَ له هذا الْكِتَابَ لَمَّا وَجَّهَهُ إلى الْبَحْرَيْنِ بِسْمِ اللَّهِ الرحمن الرَّحِيمِ هذه فَرِيضَةُ الصَّدَقَةِ التي فَرَضَ رسول اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) على الْمُسْلِمِينَ وَالَّتِي أَمَرَ الله بها رَسُولَهُ فَمَنْ سُئِلَهَا من الْمُسْلِمِينَ على وَجْهِهَا فَلْيُعْطِهَا وَمَنْ سُئِلَ فَوْقَهَا فلا يُعْطِ في أَرْبَعٍ وَعِشْرِينَ من الْإِبِلِ فما دُونَهَا من الْغَنَمِ من كل خَمْسٍ شَاةٌ فإذا بَلَغَتْ خَمْسًا وَعِشْرِينَ إلى خَمْسٍ وَثَلَاثِينَ فَفِيهَا بِنْتُ مَخَاضٍ أُنْثَى فإذا بَلَغَتْ سِتًّا وَثَلَاثِينَ إلى خَمْسٍ وَأَرْبَعِينَ فَفِيهَا بِنْتُ لَبُونٍ أُنْثَى فإذا بَلَغَتْ سِتًّا وَأَرْبَعِينَ إلى سِتِّينَ فَفِيهَا حِقَّةٌ طَرُوقَةُ الْجَمَلِ فإذا بَلَغَتْ وَاحِدَةً وَسِتِّينَ إلى خَمْسٍ وَسَبْعِينَ فَفِيهَا جَذَعَةٌ فإذا بَلَغَتْ يَعْنِي سِتًّا وَسَبْعِينَ إلى تِسْعِينَ فَفِيهَا بِنْتَا لَبُونٍ فإذا بَلَغَتْ إِحْدَى وَتِسْعِينَ إلى عِشْرِينَ وَمِائَةٍ فَفِيهَا حِقَّتَانِ طَرُوقَتَا الْجَمَلِ فإذا زَادَتْ على عِشْرِينَ وَمِائَةٍ فَفِي كل أَرْبَعِينَ بِنْتُ لَبُونٍ وفي كل خَمْسِينَ حِقَّةٌ وَمَنْ لم يَكُنْ معه إلا أَرْبَعٌ من الْإِبِلِ فَلَيْسَ فيها صَدَقَةٌ إلا أَنْ يَشَاءَ رَبُّهَا فإذا بَلَغَتْ خَمْسًا من الْإِبِلِ فَفِيهَا شَاةٌ "{ رواه البخاري 1454 وابو داود 1552.}

    واته : ئهنهس رهزای خوای لێ بێت دهڵێت كاتێ ئهبو بهكر رهزای خوای لێ بێت ناردی بۆ بهحرهین ئهم نوسراوهی بۆ نوسی بهناوی خوای بهخشندهی میهرهبان، ئهمه ئهو زهكاته فهرزو دیاری كراوهیه كه پێغهمبهری خوا (صلى الله عليه وسلم) دیناوه - فهرزی كردووه- لهسهر موسڵمانان ئهوهیه كه خوا فهرمانی كردووه به پێغهمبهرهكهی جا ههركهس له موسوڵمانان بهو شێوه داوای لێ كرا ئهوهبا بیداتو ههر كهسیش لهو زیاترداوا لێ كرا ئهوه با نهیدات: لهبیستو چوار ووشتر كهمتر لهمهڕ دهدرێت بۆ ههر پێنج ووشترێك كاورێك جا ئهگهر گهشته بیستو پێنج تاسی و پێنج ئهوه یهك بهچكه ووشتره مێنیهی یهك ساڵ دهدرێت، جا ئهگهر گهشته سیو شهش تاچلو پێنج ئهوه یهك بهچكه ووشتره مێینهی دوو ساڵ دهدرێت، جا ئهگهر گهشت چلو شهش تا شهست ئهوه ووشتره مێنیهیهكی سێ ساڵی كهڵگرتوو دهدرێت، جا ئهگهر گهشته شهستو یهك تاحهفتاو پێنج ئهوه ووشتره مێنهیهكی چوار ساڵ دهدرێت، جا ئهگهر گهشته حهفتاو شهش تا نهوهد ئهوه دوو بهچكه ووشتری مێینهی دوو ساڵ دهدرێت جا ئهگهر گهشته نهوهدو یه تاسهدو بیست ئهوه دوو ووشتره مێینهی سێ ساڵی كهڵگرتوو دهدرێت، جا ئهگهر لهسهدو بیست زیادی كرد ئهوه لهههر چل ووشترێكدا بهچكه ووشترێكی مێینهی دوو ساڵ دهدرێت و لهههر پهنجا ووشترێكدا ووشتره مێینهیهكی سێ ساڵی كهڵگرتوو دهدرێت، وه ههر كهسێ نهیبوو تهنها چوارووشتر نهبێت ئهوه زهكاتی تێدا واجب نییه مهگهر خاوهنهكهی خۆی بیهوێت زهكات بدات جا ئهگهر گهشته پێنج ووشتر ئهوه كاورێكی تێدایه.

    لهم نهخشهی خوارهوهدا زیاتر ئهم باسهمان روون كردۆتهوه.

    ڕادهی گهشتنه زهكات

    ئهو ئهندازهیهی كه پێویسته بردێت

    تهمهنی ئهوهی دهدرێت لهزهكاتدا

    له 5 تا 9

    كاوڕێك یاچتیرێك

    كاوڕێك ساڵێكی تهواو كرد بێت و چتیرێك دوو ساڵی تهواو كردبێت

    له 10 تا 14

    دوو كاوڕ یا دوو چتیر

    كاوڕهكان یهك ساڵێیان تهواوكردبێو چتیرهكان دوو ساڵیان تهواو كردبێ

    له 15 تا 19

    سێ كاوڕ یا سێ چتیر

    كاورهكان یهك سالێیان تهواوكردبێو چتیرهكان دوو ساڵیان تهواو كردبێ

    له 20 تا 24

    چوار كاوڕ یاچوار چتیر

    كاوڕهكان یهك سالێیان تهواوكردبێو چتیرهكان دوو ساڵیان تهواو كردبێ

    له 25 تا 35

    بنت مخاض

    بهچكه ووشترێكی مێینهی یهك ساڵی پێ لهدوو بێت

    له 36 تا 45

    ابنه لبون

    بهچكه ووشترێكی مێینهی دوو ساڵی پێ لهدوو بێت

    له 46 تا 60

    حقه

    ووشترێكی مێینهی كهڵگرتووی سێ ساڵ پێ لهچوار بێت

    له 61 تا 75

    جذعة

    ووشترێكی مێینهی چوار ساڵی پێ له پێنج بێت

    له 76 تا 90

    دوو (بنت لبون)

    بهچكه ووشترێكی مێینهی دوو ساڵی پی له سێ ساڵ بێت.

    له91تا 120

    دوو (حقة)

    سێ ساڵی پێ لهچوار بن

    2ـ رادهی گهشتنه زهكاتی رهشهوڵاخ (مانگاو گامێش)

    ههتا ژمارهیان نهاته سی زهكاتی تێدانییه جا له (30) سی سهردا گوێرهكهیهكی یهك ساڵهی نێر یا مێ دهكهوێت تا نهگاته (39) سی سهر نۆ سهر وه له (40) چل سهردا نێونێكی دهكهوێت كه دوو ساڵی تهواو كردبێت چوو بێته ساڵی سێیهمهوه.

    "عَنْ مُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ قَالَ بَعَثَنِى النَّبِىُّ (صلى الله عليه وسلم) إِلَى الْيَمَنِ فَأَمَرَنِى أَنْ آخُذَ مِنْ كُلِّ ثَلاَثِينَ بَقَرَةً تَبِيعًا أَوْ تَبِيعَةً وَمِنْ كُلِّ أَرْبَعِينَ مُسِنَّةً. { رواه الترمذي 623 وابو داود 1576 حديث صحيح } واته : موعازی كوڕی جهبهل رهزای خوای لێ بێت دهڵێت پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) ناردمی بۆ یهمهنو فهرمانی پێكردم لهههموو سی سهر مانگادا گوێرهیهكی یهك ساڵهی نێر یا مێ وهرگرم، وه لهههموو چل سهر مانگایهكدا نێونێكی مێینهی دوو ساڵ وهرگرم.

    بۆ روون كردنهوهی زیاتر سهیری ئهم خشتهی خوارهوه بكه:

    رادهی گهشتنه زهكاتهكهی

    ئهو ئهندازهیهی كه پێویسته لهزهكاتدا بدرێت

    له 30 تا 39

    گوێرهیهكی یهك ساڵهی نێر یا مێ.

    له 40 تا 59

    نێونێكی مێینهكه دوو ساڵهی تهواو كردبێتو چووبێته ساڵی سێیهمهوه.

    له .6 تا 69

    دوو گوێرهكهی یهك ساڵهی نێر

    له 70 تا 79

    گوێرهكه نێرێكی یهك ساڵهو نێونێكی دوو ساڵهی پێ له سێ ساڵ.

    له 80 تا 89

    دوو نێونی دوو ساڵی پێ له سێ

    له 90 تا 99

    سێ گوێرهكه نێری یهك ساڵه

    له 100 تا 109

    نێونێكی دوو ساڵهو دوو گوێرهكه نێری یهك ساڵه

    له 110 تا 119

    دوو نێونی دوو ساڵهو گوێرهكه نێرێكی یهك ساڵه

    له 120 تا 129

    سێ نێونی دوو ساڵه یا چوار گوێرهكه نێری یهك ساڵه

    3ـ رادهی گهشتنه زهكاتی مهڕو بزن:

    مهڕو بزن زهكاتی تێدانییه تا نهگاته چل سهر كه گهشته چل سهر ئهو كاوڕێكی یهك ساڵه یا چتیرێكی دوو ساڵهی دهكهوێت هه تا سهدو بیست، لهسهدو بیستو یهك سهر دوو كاوڕی یهك ساڵه یا دوو چتیری دوو ساڵهی دهكهوێت ههتا دوو سهد ، كه گهشته دوو سهدو یهك سهر سێ كاوڕ یا سێ چتیی دهكهوێت تا سێ سهد ،ئهگهر لهسێ سهد زیاتر بوو له ههر سهد سهر كاوڕێك یا چتیرێك زهكاتی دهكهوێت له مهڕو بزندا كاوڕی یهك ساڵ وهردهگیرێ و له بزن دا چتیری دوو ساڵ وهردهگیرێ.

    وه بهیهك دهنگی زانایان دروسته نێر بدرێت له زهكاتی ئهو مهڕو بزنانهی ههموویان نێر بن.

    بۆ زیاتر بهرچاو روونی سهیری ئهم خشتهی خوارهوه بكه:

    رادهی زهكاتی مهڕو بزن

    ئهو ئهندازهی كه پێویسته لهزهكاتدا بدرێت

    له 1 تا 39

    زهكاتی ناكهوێت

    له 40 تا 120

    كاورێكی یهك ساڵه یا چتیرێكی دوو ساڵه (شهك)

    له 121 تا 200

    دوو كاوڕ یا دوو چتیر

    له 201 تا 399

    سێ كاوڕ یا سێ چتیر

    له 400 تا 499

    چوار كاوڕ یا چوار چتیر

    له 500 تا 599

    پێنج كاوڕ یا پێنج چتیر

    بهڵگهی زهكاتی مهڕو بزنو رادهی گهشتنه زهكاتو ئهندازه زهكات لێدانی:

    "قال أَنَسٍ رضي الله عنه أَنَّ أَبَا بَكْرٍ رضى الله عنه كَتَبَ لَهُ هَذَا الْكِتَابَ لما بعثه الى بحرين وفيه: .... وَفِى صَدَقَةِ الْغَنَمِ فِى سَائِمَتِهَا إِذَا كَانَتْ أَرْبَعِينَ إِلَى عِشْرِينَ وَمِائَةٍ شَاةٌ ، فَإِذَا زَادَتْ عَلَى عِشْرِينَ وَمِائَةٍ إِلَى مِائَتَيْنِ شَاتَانِ ، فَإِذَا زَادَتْ عَلَى مِائَتَيْنِ إِلَى ثَلاَثِمِائَةٍ فَفِيهَا ثَلاَثٌ ، فَإِذَا زَادَتْ عَلَى ثَلاَثِمِائَةٍ فَفِى كُلِّ مِائَةٍ شَاةٌ ، فَإِذَا كَانَتْ سَائِمَةُ الرَّجُلِ نَاقِصَةً مِنْ أَرْبَعِينَ شَاةً وَاحِدَةً فَلَيْسَ فِيهَا صَدَقَةٌ ، إِلاَّ أَنْ يَشَاءَ رَبُّهَا. { رواه البخاري 1454} واته : ئهنهس رهزای خوای ڵی بێت دهڵێت: كاتێ ئهبو بهكر ناردی بۆ بهحرهین ئهم نامهیهی بۆ نوسی كه له بهشێكیدا دهڵێت: (.......وه له زهكاتی مهڕدا كه خۆی بلهوهڕێ ئهگهر چل سهر بوو تاسهدو بیست كاوڕێ یا چتێرێكه، ئهگهر لهسهدو بیستو یهك تادوو سهد سهر دوو كاوڕ یا دوو چتیره، ئهگهر لهدوو سهد تێپهڕی تاسێ سهد ئهوه سێ كاوڕ یا سێ چتیری دهكهوێت جا ئهگهر له سێ سهد تێپهڕی كرد ئهوه لهههموو سهد سهرێكدا كاورێك یا چتیرێك دهكهوێت جا ئهگهر كهسێك مهڕو بزنهكانی له چل سهر كهمتر بوون ئهوه زهكاتی لێ ناكهوێت مهگهر خۆی حهز بكات بیدات).

    مهرجهكانی زهكات لێكهوتنی ئاژهڵ:

    بۆ ئهوهی ئاژهڵو ماڵات زهكاتی لێ بكهوێت ئهم مهرجانهی خوارهوه پێویسته ببن:

    1ـ ئاژهڵهكه خۆ لهوهڕ بِێ: واته زۆربهی ساڵ له لهوهڕگای دهرو دهشت بلهوهڕێو پێویستی به ئاڵف نهبێت وهك له فهرمودهكهی ئهنهسدا هاتووه پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) فهرمووی: وَفِى صَدَقَةِ الْغَنَمِ فِى سَائِمَتِهَا إِذَا كَانَتْ أَرْبَعِينَ إِلَى عِشْرِينَ وَمِائَةٍ شَاةٌ. { رواه ابوداود 1575 والنسائي 2449 واحمد 5/2،4} واته: لهمهڕدا لهوهی خۆی دهلهوهڕێ ئهگهر چل سهر بوو تاسهدو بیست سهر شهكێك زهكاتیهتی... قال رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) : (... في كل سَائِمَةِ إِبِلٍ في أَرْبَعِينَ بِنْتُ لَبُونٍ... { رواه ابوداود 1575 والنسائي 2449 واحمد 5/2،4} واته: وه پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) فهرمویهتی: له ههموو خۆلهوهڕێكی ووشتردا له چل سهردا، بهچكه ووشترێكی دوو ساڵی مێینه دهكهوێت).

    2ـ گهشتنه رادهی زهكات لێكهوتن: كه زانایان لهسهری یهك دهنگن كهلهههر سێ جۆرهكهدا بهبهڵگهوه باسمان كرد.

    3ـ ساڵ بهسهردا تێپهڕین: قال النَّبِى (صلى الله عليه وسلم) « وَلَيْسَ فِى مَالٍ زَكَاةٌ حَتَّى يَحُولَ عَلَيْهِ الْحَوْلُ . { رواه ابن ماجة 1792 والدارقطني 3 والبيهقي 103 فيه اختلاف} واته: پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) دهفهرموێت (هیچ ماڵێك زهكاتی تێدا نییه ههتا ساڵی بهسهردا تێنهپهڕێ, لهمهرجی ساڵ بهسهردا تێپهڕین ئهو بهچكانهی لهنێوان ساڵهكهدا پهیدا دهبن ئهوه مهرج نییه لهپهیدا بوونیانهوه ساڵیان بهسهردا تێپهڕێ، بهڵكو لهگهڵ ساڵی ئاژهڵه گهورهكانا ساڵی ئهمانیش تهواو دهبێتو زهكاتیان دهدرێت.

    4ـ نابێت ئیشكهر بێ وهك زهوی كێڵانو ئاو ههڵگۆزینو بارلێنان: پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) دهفهرموێت: ليس في الْبَقَرِ الْعَوَامِلِ صَدَقَةٌ... { رواه الطبرانى حديث صحيح} واته: (لهمانگای ئیشكهردا هیچ زهكاتی ناكهوێت) ، بهڵكو دهبێت ئاژهڵ كه بۆ شیر یان بهر و زیادكردن یا قهڵهو بوون بێت.

    خستنه سهریهكو جیاكردنهوهو نێوان

    1ـ ئاژهڵی جیا ناخرێنه سهریهكو ئاژهڵی كۆش جیاناكرێتهوه لهترسی زهكات لێكهوتن:

    ئهنهس رهزای خوای لێ بێت دهڵێت: قال أنس رضى الله عنه حَدَّثَنا أَنَّ أَبَا بَكْرٍ رضى الله عنه كَتَبَ لَهُ الَّتِى فَرَضَ رَسُولُ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) «وَلاَ يُجْمَعُ بَيْنَ مُتَفَرِّقٍ ، وَلاَ يُفَرَّقُ بَيْنَ مُجْتَمِعٍ ، خَشْيَةَ الصَّدَقَةِ. { رواه البخاري 1450} واته: ئهبوبكر رهزای خوای لێ بێت ئهو زهكاتهی پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) دیاری كردبوو بۆی نووسی (... نابێت ئاژهڵی جیا بخرێته سهر یهك وهنابێت ئاژهڵی كۆ جیاكرێتهوه له ترسی زهكات لێكهوتن.

    نمونهی جیاكردنهوهی كۆو پێكهوه بوو: دوو كهس دوو سهدو یهك مهڕیان ههبێت دهبێت سێ مهڕ بدهن ، جیای دهكهنهوه بۆ ئهوهی ههر یهكهیان یهك مهڕی بكهوێت، ئهو دروست نییهو حهرامهو ههر دهبێت سیان بدهن وه نمونهی خستنه سهر یهكی جیا: سێ كهس ههر یهكهیان چل مهڕی ههیه ئهگهر كۆی نهكهنهوه دهبێت ههر یهكهیان مهڕێك بدات ، بهڵام ئهگهر كۆیان كهنهوهو بیخهنه سهریهك پێكهوه یهك مهڕی لێ دهكهوێت ئهمهشیان نابێتو دروست نییه.

    2ـ ئهگهر ئاژهڵ نهگاته رادهی زهكات:

    زهكاتی لێ ناكهوێت، وه ئهوهی لهنێوان دوو رێژهی زهكاتی لێكهوتندایه زهكاتی لێناكهوێت كه پێی دهڵێن (الأوقاص) ئهگهر سهیری خشتهكانی پێشوو بكهیت جوان بۆت روون دهبێتهوه، نمونیهیهك بۆ (الأوقاص) مهڕو بزن لهچل مهڕدا مهرێك دهكهوێت دوا ئهوه تاسهدو بیست سهر ههریهك مهڕه ، كه گهشته سهدوبیستو یهك سهر دوو مهڕی دهكهوێت، نێوان چلو سهدو بیستو یهك پێی دهوترێت (الأوقاص) و زهكاتی تێدانییه، بهبهڵگهی ئهمهی كه له فهرموده درێژهكهی موعازدا هاتووه كه دهڵێ: أَنَّ الأَوْقَاصَ لاَ فَرِيضَةَ فِيهَا. { احمد 5/240} واته: ئهوقاص زهكاتی تێدا نییه.

    3ـ زهكاتی ئاژهڵی تێكهڵ:

    ئهگهر دوو كهس یا زیاتر ئاژهڵهكانیان پێكهوه بوو یهك شوانو لهوهرڕگا و شوێن حهوانهوهیان ههبوو ئهوه وهك یهك خاوهن دادهنرێن بۆ زهكات لێ وهرگرتن به گوێرهی ژمارهی ئاژهڵهكانیان زهكاتیان بهر دهكهوێت له نامهكهی ئهبو بهكر بۆ ئهنهس رهزای خوایان لێ بێت كه پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) وای دانابوو: وَمَا كَانَ مِنْ خَلِيطَيْنِ فَإِنَّهُمَا يَتَرَاجَعَانِ بَيْنَهُمَا بِالسَّوِيَّةِ. { رواه البخاري 1450، 145} واته: ئهو ئاژهڵانهی هی دوو كهس یان زیاترن پێكهوه تێكهڵن ئهو بێگومان بهیهكسانی دهیگێڕنهوه دابهشی دهكهنهوه بهسهر خۆیاندا ههر كهس به ئهندازهی بهشی خۆی بهشه زهكاتی دهكهوێته سهر....

    بۆ نمونه دوو كهس یهكی بیست مهڕیِان ههیه ئهو كهسهی زهكات وهردهگرێت لێیان مهڕێكیان لێ وهردهگرێت كه ئهو مهڕهی وهرگیراوه هی یهكێكیانه جا دهبێت ئهوی تریان نیوهی نرخهكهی بۆ بگێڕێتهوه.

    4ـ ئهو ئاژهڵانهی كه كۆكهرهوهی زهكات نابێ وهریبگرێت:

    أ ـ ئاژهڵی پیری دان كهوتوو

    ب ـ ئاژهڵی كوێر.

    ج ـ ئاژهڵی نێر، مهگهر ههموویان نێر بن لهوكاتهدا دروسته.

    د ـ ئاژهڵی ناتهواو عهیبدار

    ئهنهس رهزای خوای لێ بێت دهڵێ ئهبو بهكر رهزای خوای لێ بێت ئهوهی پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) دیاری كردبوو ، نووسی بۆم:

    "وَلاَ يُخْرَجُ فِى الصَّدَقَةِ هَرِمَةٌ ، وَلاَ ذَاتُ عَوَارٍ ، وَلاَ تَيْسٌ ، إِلاَّ مَا شَاءَ الْمُصَدِّقُ. { رواه البخاري 1455} واته: له زهكاتدا ئاژهڵی پیر نادرێت، ئاژهڵی كوێرو عهیبدار نادرێت، نێریش نادرێت مهگهر زهكات وهرگرهكه بیهوێت و بۆ ههژاران باشتر بێت.

    عن النبي (صلى الله عليه وسلم) وَلاَ يُؤْخَذُ فِى الصَّدَقَةِ هَرِمَةٌ وَلاَ ذَاتُ عَيْبٍ. { رواه مالك في الموطأ 1/257 حديث حسن} واته: وهپێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) دهفهرموێت: ئاژهڵی پیر وهرناگیرێت وه ئاژهڵی عهیبدار وهرناگیرێت له زهكاتدا.

    ه ـ ئاژهڵی دابهسته بۆ سهربڕین نێر بێ یا مێ.

    وـ ئاژهڵی كه بۆ شیر لهماڵدا خزمهتی دهكهن.

    زـ ئاژهڵی ئاووس كه كاتی زانو بهچكهبوونی بێت.

    ح ـ بهرانو سابرێنی ناوڕانو ئاژهڵ كه پێویسته لهناویاندا بێت.