×
بۆیه‌ ده‌بێت مرۆڤ ڕێگا نه‌ به‌خۆی و نه‌ به‌هیچ كه‌سێكی تریش نه‌دات كه‌ له‌تاوان وگوناهدا ڕۆبچێت و به‌رده‌وام بێت، بۆ نموونه‌ بڕوات بگه‌ڕێت له‌هه‌موو مه‌سئه‌له‌یه‌كدا كام مه‌زهه‌ب و كام زانا ڕایه‌كی هه‌یه‌ له‌گه‌ل هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌ودا ده‌گونجێت كۆیان بكاته‌وه‌ و پاشان بێت به‌و كاره‌ی فه‌توای حه‌ڵاڵ وحه‌رامی مه‌سائیله‌كان بۆ خه‌ڵكی بدات و ناویشی لێ بنێت ئاینی ئاسانكاری و میانه‌ڕه‌و

    شوێن كهوتنی ڕوخصهتی زانایان

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    سومهیه عبد الله

    پێداچونهوهی :پشتیوان سابیر عهزیز

    2011 - 1432

    ﴿ تتبع رخص العلماء ﴾

    « باللغة الكردية »

    سمية عبد الله

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    شوێن كهوتنی ڕوخصهتی زانایان

    بێگومان ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینێكی ئاسانه و ههمیشه ئاسانكاریش دهكات بۆ بهندهكانی خودا، ئاینێكه كه ههمیشه خهڵكی هانداوه بۆ لێبوردهی وچاوپۆشیكردن لهكهم وكورتیهكانی بهرامبهر، تهنانهت لهم بارهیهشهوه پێغهمبهری ئازیزمان( درودی خوای لهسهر بێت) فهرموویهتی : (عليكم من الدين ما تطيقون، فإن الله لا يمل حتى تملوا) { أخرجه البخاري : } واته : ئهوهی لهدیندایه و لهتواناتاندایه ئهنجامی بدهن، خوای گهوره بێزار نابێت ههتاوهكو ئێوه خۆتان بێزار نهبن.

    جا بۆیه دهبێت ئهو كهسهی بهشوێن زانیاری وشارهزای لهدیندا دهگهڕێت دهبێت له ئهندازهیهكدا نهرم ونیان بێت لهگهل دهروونی خۆیدا، بهشێوهیهك نا كه ههمیشه لهسهر ئومێد وهیواكان ڕای بهێنێت، تا وای لێدێت بهبێ كار وكردهوهی چاكه بهتهمای پاداشتی باش بێت لای خوای گهوره به بهڵگهی ئهوهی ئاین ئاسانه وخوای گهورهیش بهڕهحمه .

    لهبهر ئهوه ئهم مهسئهلهیه مهسئهلهیهكی مامناوهند گیره كه مرۆڤی باوهڕدار دهبێت بهههموو شێوهیهك دهست بگرێت به بنهما و مهبادئهكانی ئیسلامهوه وبهئهندازهی تاڵه موویهكیش لێی لانهدات، لهههمان كاتیشدا خوای گهوره حهڵاڵی كردوه ومۆڵهتی داوه كه باوهڕدار دهست بگرێت بهو ( ئاسانكاریانهش ) ی كه خوای گهوره دایناون بۆ مرۆڤهكان تاوهكو دینهكهیان لهسهر قورس وگران نهبێت بهشێوهیهك كه نهتوانن فهرمانهكانی ئهنجام نهدهن، ئهمهش مانای ئهوه نیه مرۆڤ شوێن زهله و ههڵخلیسكانی ههندێك لهزانایان بكهوێت كه خۆیان پیش ههموو كهس فهرمانیان كردووه كه شوین ڕاو بۆچونێكیان نهكهوین بهبێ بهڵگه .

    بۆیه دهبێت مرۆڤ ڕێگا نه بهخۆی و نه بههیچ كهسێكی تریش نهدات كه لهتاوان وگوناهدا ڕۆبچێت و بهردهوام بێت، بۆ نموونه بڕوات بگهڕێت لهههموو مهسئهلهیهكدا كام مهزههب و كام زانا ڕایهكی ههیه لهگهل ههواو ئارهزووی ئهودا دهگونجێت كۆیان بكاتهوه و پاشان بێت بهو كارهی فهتوای حهڵاڵ وحهرامی مهسائیلهكان بۆ خهڵكی بدات و ناویشی لێ بنێت ئاینی ئاسانكاری و میانهڕهو، بیگومان ئهم كاره كارێكێ بێزرا و خراپه لای زانایان وهیچ زانایهكی متمانه پێكراو لهكۆن ونوێدا فهتوای بهوهها كارێك نهداوه، وبگره به ( زندقة ) بێ دینیان داوه لهقهڵهم، چونكه ئهم كاره ( ما أنزال الله بها من سلطان ) خوای گهوره و پێغهمبهرهكهی فهرمانیان نهكردوه بهوهها شتێك .

    بۆ نموونه : ئهگهر كهسێك پرسیاری حهڵاڵ وحهرامی ( بیره ) ی لێكردیت، تۆیش بگهڕێیت وپاش گهڕان بڵێیت : بۆ ئهوهی دین فهرمانی به ئاسانكاری كردوه ئهوهتانێ ڕایهكی ( أبو حنیفة ) ههیه ئهڵێت خواردنهوهی بیره دروست وجائیزه .

    یان ئهگهر پرسیای حهڵاڵ وحهرامی خواردنی ئاژهڵێكیان لێكردیت پاش ئهوهی بۆت دهركهوت تهواوی زانایان بهلاینهوه حهرامهة بهڵام لهبهر ئهوهی كه ڕایهكی لاواز لای ئیمامی مالیك ههیه به دروستی خواردنی گۆشتی ئهو ئاژهڵه تۆیش بێیت بهبهڵگهی ئاسانكاری فهتوای پێ بدهیت .

    ئهمهش وهك ووتمان بهكۆی دهنگی زانایان حهرامه و به بێ باوهڕی و زهندهقهیان داناوه، چونكه هیچ مهسئهلهیهك نیه ئیللا ڕایهكی ئاسان ورێگا پێدراوی تێدا دهبینیتهوه، ئهویش لهبهر ئهوهیه پێدهچێت ئهو زانایهی ئهو رایهی ههیه بهڵگهی حهرامی ئهو كارهی پێ نهگهشتبێت .

    ئیمای شاطبي ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) لم بارهیهوه ئهڵێت : إذا صار المكلف في كل مسألة عنت له يتبع رخص المذاهب وكل قول وافق فيها هواه فقد خلع ربقة التقوى وتمادى في متابعة الهوى ونقض ما أبرمه الشارع وأخر ما قدمه {الموافقات للشاطبي 2 / 386 – 387 } .

    واتة : ئهگهر كهسێك لهههر مهسئهلهیكدا كه گران وقورس بوو لهسهری شوێن ( ڕوخصهت وئاسانكاری ) زانایان كهوت ولای ههر زانایهك شوێن ئهو شته كهوت كه لهگهڵ ههواو ئارهزووی خۆیدا گونجا ئهوه با بزانێت كه كه گرێ وههڵقهی تهقوا وخواناسی لهملی خۆی داكهندوه، وله شوێن كهوتنی ههوا وئارهزووی خۆیدا ڕۆچووه وئهوهی كه خوا وپێغهمبهرهكهی دیاریانكردوه ههڵیوهشانۆتهوه وئهویشی ئهوان فهرمانیان پێكردوه كه پێش بخرێت ئهو پشگوێی خستوه وگرنگی پێ نهداوه .

    ههروهها ئیمامی ئهوزاعیش ( ڕهمهتی خوای لێ بێت ) ووتویهتی : " من أخذ بنوادر العلماء خرج من الإسلام " { شعب الإيمان رقم ( 1923 ) 2 / 315 } واته : ئهو كهسهی دهست بگرێت به ڕایه نهشازهكانی زانایانهوه ئهوه له ئاینی پیرۆزی ئیسلام دهرچووه .

    ههروهها سولهیمان التیمي ئهڵێت : ئهگهر هاتوو دهستت گرت بهڕوخصهتی ههموو زانایانهوه ئهوه تهواوی شهڕت تێدا كۆبوهتهوه .

    شوێن كهوتنی ڕوخصهتی زانایان بهكۆدهنگی زانایان حهرامه و دروست نییه :

    ابن القیم الجوزیة ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت) له پهرتووكه بهناوبانگهكهیدا ( إعلام الموقعین) دا دهڵیت : دروست نییه موفتی موسڵمانان شوێن فڕوفێڵی حهرام ومهكروهـ بكهوێت، وه شوێن ئهو ڕوخصهتانه نهكهوێت بۆ ئهو كهسهی كه سوود وقازانجهكهی دهوێت، چونكه شوێن كهوتنی شتێكێ لهو شێوهیه فاسپی ولهسنوور دهرچوونه، وه حهرامیشه پرسیار لێكردنی ( إعلام الموقعین بهرگی دووهم / لاپهڕه 387)

    (ابن عبد البر ) ی مالیكیش ووتویهتی : شك نابهم لهنێو زانایاندا جیاوازی ههبێت لهم بارهیوه كه دروست نیه دهست گرتن له ڕوخصهتهی ههموو زانایانهوه {جامع بيان العلم وفضله 2/92} .

    ابن الحزم وباجی وابن الصلاحی شارهزووری و زۆرێكی تریش لهزانایان، كۆدهنگی زانایانیان گواستوهتهوه بۆمان كه دروست نیه و حهڵاڵ نیه بۆ موسڵمان كه كاری تهنها شوێن كهوتنی ڕوخصهتی زانایان بێت ...

    بهڵام زۆر بهداخهوه كهسانێك ههن گوێ بهووته وقسهی زانایان نادهن لهم بارهیهوه، ودێن ئهم ووتانه دهدهن بهدیواردا وگرنگی پێ نادهن وههر خهریكی كۆكردنهوهی ووته نهشاز ونامۆكانی زانایانن و نهك ههر ئهوهندهیش دێن فهتوایشی پی دهدهن بۆ خهڵكی .

    چونكه بێگومان زانایان ڕێز وتهقدیری خۆیان ههیه و گۆشت و خوێنیشیان وهك ووتراوه ژههراویه و نابێت كهس دهمیان لی بكوتێت و به نهشیاو باسیان بكات، بهڵام لهگهل ئهوهشدا ههموو زانایهك ( زلة ) و ووته و فهتوای ههیه كه لهگهڵ ئێجماع و ڕای زۆربهی زانایاندا یهك ناگرێتهوه، جا ههندێك كهسی دهروون نهخۆش دێن ووتهی ئهم زانایانه كۆدهكهنهوه وكاریان پی دهكهن، ونهك ههر ئهوهندهیش بهڵكو پاڵیش دهدهنه پاڵ زانایان ودهڵین ئهمه ڕای زانایانه، ئای چ شتێكی نهشیاو ونامۆیه ئهنجامدانی وهها كارێك!! ئهمه چ مهنههج وچ ڕێگایهكه ئهو كهسانه گرتوویانهته بهر ؟!.

    ابن حزم ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) دهڵیت : ههندێك كهس ههن كه لاوازی دین و تهقوایان گهشتوهته ئاستێك كه ههرچی ههواو ئارهزووی خۆیان پێیان خۆش بێت له ووتی زانایان كۆی دهكهنهوه، ئهوهیشی بهدڵیان نهبێت پشتگوێی دهخهن، دێن ئهوهی ڕوخصهته لهووتهی زانایان وهری دهگرن، بهبێ ئهوهی سهیر بكهن و بزانن ئایا خواگهوره وپێغهمبهرهكهی (صلی الله علیه وسلم) چییان فهرمووه لهو بارهیهوه... {الإحكام لابن حزم 6 / 317} .

    وقال الإمام أحمد: لو أن رجلا عمل بقول أهل الكوفة في النبيذ، وأهل المدينة في السماع (يعني الغناء) وأهل مكة في المتعة كان فاسقًا.
    الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر لأبي بكر بن الخلال رقم ( 171 ) ص 206) ، وإرشاد الفحول إلى تحقيق الحق من علم الأصول للشوكاني ص 161) ، وعون المعبود 13 / 187 ، وشرح قصيدة ابن القيم 2 / 524 .

    واته : ئهگهر كهسێك به ووتهی ئههلی كوفهی كرد له حوكمی بیره خواردنهوهدا كه بهلایانهوه دروست خواردنهوهی ، وه له گوێگرتن له گۆرانی ومۆسیقا بهووتهی ئههلی حیجازی كرد كه دروسته، و له حوكمی ( موتعهی نساء ) مارهكردنی ئافرهت بهكاتی بهقسهی ئههلی مهككهی كرد، ئهوا ئهو كهسه فاسق بووه و لهسنوور دهرچووه،

    ئهم ووتهیهش مهبهست پێی ئهوهیه نابێت مرۆڤی باوهڕدار وهك مێش ومهگهز بێت و بچێت تهها بهو ووته نهشیاوانهوه بنیشێتهوه كه لهگهڵ ڕۆحی ئیسلامدا نایهنهوه.

    قال إسماعيل القاضي رحمه الله : دخلت مرة على المعتضد فدفع إلي كتاباً فنظرت فيه فإذا قد جمع له فيه الرخص من زلل العلماء ، فقلت : مصنف هذا زنديق ! فقال : ولِمَ ؟ قلت : لأن من أباح المسكر لم يبح المتعة ، ومن أباح المتعة لم يبح الغناء ، وما من عالم إلا وله زلة ، ومن أخذ بكل زلل العلماء ذهب دينه ؛ فأمر بالكتاب فأحرق .

    واته : ئیسماعیلی قاضی ئهڵێت : ڕۆژێكیان چوومه ژوورهوه بۆلای خهلیفه ( المعتضد ) ئهویش كتێبێكی دا بهدهستمهوه، سهیرم كرد نووسهرهكهی ههرچی ووته و زهله و ڕوخصهتی زانایانه بۆی كۆكردوهتهوه، منیش ووتم : دانهری ئهم كتێبه زهندیق و بێ دینه، خهلیفهش ووتی : بۆچی ؟ ووتم : ئهو زانایهی كه به زهلهیهكی سهرخۆشكهرێكی بهڕێگا پێدراو داناوه، موتعهی بهلاوه دروست نیه، ئهویشی موتعهی بهلاوه دروسته، گۆرانی به ڕێگا پێدراوه نهزانیوه، هیچ زانایهك نییه كه زهله و ووتهی نهشیاوی نهبێت، جا ههركهسێك شوین زهلهی زانایان بكهوێت ئهوه دینهی ڕۆشتوه، پاشان خهلیفه فهرمانی كرد به سوتاندنی كتێبهكه ...

    ئێمهش دهڵین پێویسته لهسهر ههموومان كه بگهڕێینهوه بۆ لای قورئانی پیرۆز و سوونهتی صهحیحی پێشهوامان، نهك قسهی ئهم وئهو یان ئهو كهسانهی كه وهك ووتمان تهنها شوێن قسه و ڕوخصهتی زانایان دهكهون، وههواو ئارهزووی خۆیان كردووه به موفتی و فهتوا دهری خۆیان و خۆیان گومڕا بوون و خهڵكلیشیان گومڕا كردووه، ئهوهیش كه ووتمان واجبه وئهركی ههموو لایهكمانه، وهك خوای گهوره فهرموویهتی : {فَلا وَرَبِّكَ لا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجاً مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا} {النساء:65} واته : نهخێر، سوێند به پهروهردگارت ئهوانهی (لافی بڕوا لێدهدهن) بڕوا ناهێنن ههتا له ههموو کێشهیهکدا که ڕوودهدا له نێوانیاندا تۆ نهکهن به دادوهرو گوێڕایهڵی تۆ نهکهن، دوای ئهوهش نابێت له دڵ و دهروونیاندا هیچ ناڕهزاییهک دروست ببێت بهرامبهر ئهوهی که داوهریت لهسهر کردووه و دهبێت بهتهواویی تهسلیم بن و ڕازیی بن ..

    لهبارهی ئاسانكاری و دهست گرتن به ئاسانكاریهوه ئهم ڕیوایهته هاتووه كه دهڵێت : " ما خير رسول الله صلى الله عليه وسلم بين أمرين إلا أخذ أيسرهما ما لم يكن إثما فإن كان إثما كان أبعد الناس منه وما انتقم رسول الله صلى الله عليه وسلم لنفسه إلا أن تنتهك حرمة الله ..

    واته : پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) سهرپشك نهكراوه له نێوان دوو شتدا ئیللا شته ئاسانهكهی ههڵبژاردووه بهمهرجێك ئهگهر تاوان و گوناهـ نهبێت، جا ئهگهر تاوان و گوناهـ بوو ئهوا ئهو لهههموو كهس لێی دوورتر بووه، وه پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) ههرگیز لهبهر خاتری خۆی تۆڵهی لهكهس نهسهندوهتهوه، مهگهر كاتێك كه سنووهركانی خوای گهوره بهزێنرا بێت ...

    ئهم فهرموودهیه چاكترین بنهما وچاكترین تهرازووه لهم بوارهدا، جا كهوابوو ئهگهر ئاسانكاری و روخصهتی زانایان تاوان و گوناهـ نهبووه، ئهوا شوێنكهوتنی دروسته وگومانی تێدا نیه، بهڵام ئهگهر تاوان و گوناهـ بوو به ههموو بنهماكانی ئیسلام و كۆدهنگی زانایان، ئهوا دهچێته چوارچێوهی ئهوهی باسمانكرد و دروست نییه شوێنكهوتن مرۆڤ سهر له گمڕاییهوه دهردهكات ...