×
هەندێك لە ئافرەتان وا دەزانن نوێژكردن تەنها بریتیە لە ڕوو كردن ‏لە قیبلە و ئەنجامدانی چەند جوڵەیەك و خوێندنەوەی چەند ئایەت و ‏زیكرێك. دەبینین ئەم بیركردنەوەیە وایان لێدەكات گرنگی نادەن ‏بەوەی كە پێویستە چ جۆرە پۆشاكێك لەبەر بكەن. جا بابزانین پۆشاكی ئافرەتان دەبێت چۆن بێت لە ناو نوێژدا.

    پۆشاكی ئافرەتان لە ناو نوێژدا

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    هاوار عبد الله

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    لباس المرأة في الصلاة

    « باللغة الكردية »

    هاوار عبد الله

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    پۆشاكی ئافرەتان لە ناو نوێژدا

    الحمد لله وحده، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعده.و بعد:

    هەندێك لە ئافرەتان وا دەزانن نوێژكردن تەنها بریتیە لە ڕوو كردن ‏لە قیبلە و ئەنجامدانی چەند جوڵەیەك و خوێندنەوەی چەند ئایەت و ‏زیكرێك، دەبینین ئەم بیركردنەوەیە وایان لێدەكات گرنگی نادەن ‏بەوەی كە پێویستە چ جۆرە پۆشاكێك لەبەر بكەن بۆیە گوێ‌ نادەنێ‌ ‏تەسك بێت یان تەنك بێت یان بەشێك لە پرچیان یان قاچیان یان ‏قۆڵیان بەدەرەوە بێت، لەكاتێكدا ئافرەت هەموو جەستەی عەورەتە. ‏

    [جا بابزانین پۆشاكی ئافرەتان دەبێت چۆن بێت لە ناو نوێژدا]

    ‏1 ـ پێویستە ئافرەت لە نوێژدا پۆشاكێك لەبەر بكات هەموو ‏جەستەی داپۆشێ‌ جگە لە ڕومەت و هەردوو دەستی لەسەر ڕای ‏دروست و پەسەندی زانایان.‏

    ئەمەش بەبەڵگەی فەرمودەی پەیامبەری خوا ‏(صلى الله عليه وسلم)‏ كە ‏فەرموویەتی: « يا أسماء إن المرأة إذا بلغت المحيض لم يصلح أن يرى منها شيء إلا هذا وهذا - وأشار إلى وجهه وكفيه » [حسنه الألباني في صحيح الجامع، برقم: (7874)].

    ‏ واتە: ئەی ئەسما‌و ئەگەر ئافرەتی موسڵمان گەشتە تەمەنی ‏باڵغ بوون نابێت جگە لە دەستەكان و ڕوومەتی زیاتر دەركەوێت. ‏

    الخطابي له معالم السنن (ج2 ص343) ئەفەرموێت: خەڵكی ‏ڕاجیاوازن لەوەی كە ئافرەتی ئازادی باڵغ بوو چەن لە جەستەی ‏داپۆشێ‌ كە نوێژی كرد، شافعی و أوزاعی فەرمویانە: هەموو ‏جەستەی داپۆشێ‌ جگە لە ڕومەت و هەردوو لەپی دەستی. ‏

    وه البغوی ئەفەرموێت: (أما المرأة الحرة، فعليها أن تُغطيَ جميعَ بدنها في الصلاة إلا الوجهَ واليدين إلى الكُوعين). اهـ شرح السنة (ج2 ص436).. ‏واتە: بەڵام ئافرەتی ئازادی باڵغ بوو پێویستە لەسەری هەموو ‏جەستەی داپۆشێ‌ لە كاتی نوێژكردن جگە لە ڕومەتی و هەردوو ‏دەستی تا مەچەكی.‏

    ‏2 ـ پێویستە سەرپۆشێكی باش بدات بەسەریا كە تەنك نەبێت وە ‏هێندە گەورە بێت هەموو سەری داپۆشێ‌ بە شێوەیەك هیچ لە پرچی ‏

    بە دەرەوە نەبێت، بەڵگەی ئەمەش ئەو فەرمودەیەی دایكە ‏عائیشە گێڕاویەتەوە كە پەیامبەری خوا ‏‏(صلى الله عليه وسلم)‏ فەرمویەتی: «لا يقبلُ الله صلاةَ حائض إلا بخمار» [صحيح أبي داود - (3 / 206) ].

    واتە: خوا نوێژی ئافرەتی باڵغ بوو وەرناگرێت ئیللا بە سەرپۆشەوە ‏نەبێت. ‏

    ابن المنذر له الإجماع (ص45): ئەفەرموێت: زانایان كۆڕان لەسەر ‏ئەوەی كەوا ئافرەتی باڵغ بوو پێویستە لەسەری بە سەرپۆشەوە نوێژ ‏بكات. ‏

    ‏ 3 ـ نابێت بە پۆشاكی تەنكەوە نوێژ بكەن ئەگەر چی فراوانیش بوو ‏چونكە وەكو ڕووت وایە بەڵگەشمان وتەی پەیامبەری خوایە ‏‏(صلى الله عليه وسلم)‏ كە ‏فەرمویەتی: «سيكون في آخر أمتي نساء كاسيات عاريات …» [رواه الطبراني في المعجم الصغير بسند صحيح].‏واتە: لە ئاخری ئوممەتەكەم هەندێك ‏ئافرەت هەن بەناو داپۆشراون بەڵام لە ڕاستیدا ڕووتن. ‏

    ‏ ابن عبد البر ئەفەرموێت: مەبەستی پەیامبەری خوا ‏‏(صلى الله عليه وسلم)‏ ئەو ‏ئافرەتانەیە كە پۆشاكی تەنك و ناسك دەكەنە بەر ئەو جۆرە پۆشاكە ‏لە ڕاستیدا لەش دەردەخات، نەك ئەوەی كە دای بپۆشێت، ئەو ‏جۆرە ئافرەتانە بە ناو داپۆشراون، ‏السفارینی له ((غذاء الألباب)) ئەفەرموێت: ئەگەر پۆشاك و تەنك بوو‏، بەهۆی تەنكیەوە عەورەتی لەبەركەرەكەی نەپۆشی پیاو بێت یان ‏ئافرەت ئەوە قەدەغەیە و حەرامە لەسەر ئەو كەسەی لەبەری دەكات ‏لەبەر ئەوەی ئەو عەورەتەی دانەپۆشیوە كە شەرع فەرمانی كردوە بە ‏داپۆشینی، ئەم وتەیەش خیلافی تیا نیە.‏

    ‏ وە پێشەوا شوكانی له (نيل الأوطار) (2/115) ئەفەرموێت: ‏پێویستە لەسەر ئافرەت جەستەی بە پۆشاكێك داپۆشێت لەشی ‏دەرنەخات وە ئەمەش مەرجی داپۆشەری عەورەتە. ‏

    ‏4 ـ نابێت بە پۆشاكی تەسكەوە نوێژ بكەن وەك (فانیلە و پانتۆڵ و ‏تراكسۆت و هاوشێوەكانیان) چونكە قەبارەی جەستەیان دەردەخات‏، هەروەك لە هشام بن عروە ئەفەرموێت: كاتێك كە (منذر) ی كوڕی ‏‏(زبیر) لە عێراق گەڕایەوە پۆشاك و بەرگێكی لە جۆری (مرويَّة و ، و قوهية) ی نارد بۆ (أسما‌ء) ی كچی (أبو بكر) ئەوەش لە كاتێكدا ‏بوو كە (أسما‌ء) چاوەكانی لە دەست دابوو، واتە: نابینا بوو: ڕاوی ‏دەڵێت: كە (أسما‌ء) دەستی دا لە پۆشاكەكە، فەرمووی: ئۆف بۆ ‏ئەم پۆشاكە، پۆشاكەكەی بۆ بگەڕێننەوە، (منذر) یش ئەوەی زۆر ‏لەلا گەورە‌و گران بوو، بۆیە فەرمووی: ئەی دایكی بەڕێزم ئەوە تەنك ‏نییە بۆ ئەوەی لەش دەربخات، ئەویش لە وەڵامدا فەرمووی: ئەگەر ‏لەشی تێدا دەرنەكەوێت، خۆ قەبارەی لەش دەردەخات. ‏

    وە زۆرێك لە زانایان كۆڕان لەسەر ئەوەی ئەو پۆشاكەی كە واجبە ‏ئافرەتان لە نوێژدا لەبەری بكەن بریتیە لە (درع وخمار)‏.

    واتە: ئەو پۆشاكەی مەرجی حیجابی شەرعی تێدا بێت لەوانەش: ‏فراوان بێت و تەسك و تەنك نەبێ‌ و هاوشێوەی جلی بێ‌ باوەڕان و ‏پیاوان نەبێ‌.‏

    ‏ لەگەڵ سەرپۆشدا.دەبینیت یەكێكیان دەچێتە نوێژەوە و پرچی ‏یان بەشێك لە پرچی یان لە قۆڵی یان قاچی بەدەرەوەیە لەم كاتەدا ‏لەسەریەتی ـ لای زۆربەی زانایان ـ نوێژەكەی دوبارە بكاتەوە.

    ‏5 ـ سەبارەت بە پێكانی ئافرەت بەهەمان شێوە بە عەورەت ‏دەژمێردرێن، و پێویستە دابپۆشرێن، داپۆشینیشیان بە گۆرەوەی ‏بەس نیە، با گۆرەویەكانیش ئەستور بن، چونكە قەبارەی پێكان ‏دەردەخەن، بەڵگەش خوای پەروەردگار ئەفەرموێت:﴿ وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ ﴾ .

    ڕوی هەڵێنجاندنی ئایەتەكە ئەوەیە: كە ئافرەتان پێویستە لەسەریان ‏پێكانیان داپۆشن. وە لەم بارەیەوە ابن حزم ئەفەرموێت: ئەمە ‏دەقێكە سەبارەت بە قاچ و لاقەكان كە پێویستە دابپۆشرێ‌ و ‏دەرخستنیان حەڵاڵ نیە

    وە بەڵگە لە سوننەت بۆ ئەمە فەرمودەكەی (ابن عمر)ە كە ئەفەرموێت: پەیامبەری خوا‏(صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتی: «مَنْ جرّ ثوْبه خيلاء، لم ينظر الله إليه يوم القيامة». فقالت أم سلمة: فكيف يصنع النّساءُ بذيولهنّ ؟ قال: يرخين شبراً. فقالت: إذن تنكشف أقدامهن ! قال: فيرخينه ذراعاً، لا يزدن عليه.

    ‏ واتە: هەركەس بۆ فیز و تەكەبور پۆشاكەكەی شۆڕ بكاتەوە خوای ‏پەروەردگار لە قیامەتدا تەماشای ناكات. (أم سلمة) فەرموی: ئەی ‏پەیامبەری خوا ‏‏(صلى الله عليه وسلم)‏ ئافرەتان چی بكەن بە دامێنەی كراسەكانیان ؟ ‏فەرمووی: با بستێك شۆڕی بكەنەوە، (أم سلمة) ـ ڕەزای خوای لێ‌ ‏بێت ـ فەرمووی: كەواتە پێكانیان دەر دەكەوێت ؟! ئەویش ‏فەرمووی: با باڵێك شۆڕی بكەنەوە، و لەوەش زیاتر شۆڕی ‏نەكەنەوە. سلسلة الأحاديث الصحيحة: 1864.

    البیهقی ئەفەرموێت: بەڵگەی ئەوەی تیایە كە داپۆشینی قاچەكان ‏بۆ ئافرەت واجبە.‏

    وە پرسیار كرا لە ئیمامی أحمد: ئافرەت لە چەند پۆشاكدا نوێژ ‏بكات؟ فەرموی: بەلای كەمەوە: كراسێك و سەرپۆشێك، وە ‏قاچەكانی داپۆشێت وە كراسەكە ئەوەندە درێژ بێ‌ پێكانی داپۆشی. ‏

    وە ئیمامی شافعی ئەفەرموێت: پێویستە لەسەر ئافرەت كە هەموو ‏جەستەی لە نوێژدا داپۆشێت جگە لە هەردوو لەپ و ڕومەتی. ‏هەروەها ئەفەرموێت: وە هەموو شتێك لە جەستەی ئافرەت عەورەتە ‏جگە لە هەردوو لەپ و ڕومەتی. وە پشتی پێكانی عەورەتن، بۆیە ‏ئەگەر شتێك لە نێوان ناوك بۆ ئەژنۆی پیاو لە نوێژدا دەركەوت یان ‏شتێك لە پرچی ئافرەت لە نوێژدا دەركەوت زۆربێ‌ یان كەم وە لە ‏جەستەی جگە لە ڕومەت و هەردوو لەپی و مەچەكی لەوە زیاتر ‏دەرناخات بزانن یان نەزانن ـ هەردوكیان نوێژەكەیان دوبارە ‏دەكەنەوە، مەگەر بەهۆی هەڵكردنی با ئەو شوێنانە بەدەر بكەون ‏یان بەهۆی كەوتنە خوارەوەی پۆشاكەكە.‏

    هەروەها لەم بارەیەوە زانای پایە بەرز شێخ ابن باز ئەفەرموێت: ‏دەرخستنی قاچەكان لە نوێژدا بۆ ئافرەتان لای زۆربەی زانایان جائز ‏نیە و نوێژەكەی پوچەڵ دەكاتەوە. بۆیە ئەگەر ئافرەت نوێژی كرد و ‏قاچەكانی بە دەرەوە بوون واجبە لە سەری نوێژەكەی دوبارە ‏بكاتەوە لای زۆربەی زانایان .‏

    كەواتە پێویستە لەسەر ئافرەتان لە نوێژدا پۆشاكێكی فراوانی ‏ئەستور لەبەر بكەن هێندە شۆڕ بێت قاچەكانیشیان داپۆشێت، وە ‏سەرپۆشێكی باش بدەن بە سەریاندا. ئەمە پۆشاكی شەرعی ‏ئافرەتانە لە ناو نوێژدا. ‏

    ماوەتەوە بڵێم: خوشكی ئیماندار ئەوەت بیر نەچێت لە نوێژكردنت ‏دا تۆ گفتوگۆ لەگەڵ پەروەردگارت دەكەیت، پۆشاكێك لەبەر مەكە ‏ببێتە هۆی توڕەبونی پەروەردگار لێت،بەڵكو پۆشاكێك لەبەر بكە ‏شایستە بێت بەو كاتەی تۆ تیایدای كە نوێژكردنە، مەرجەكانی ‏پۆشاكی شەرعیشمان بە كورتی لەم نوسراوەدا باس كرد تۆیش ‏تەنها ئەوەت لەسەرە جێبەجێی بكەی. ‏

    وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ