زه‌كاتی ئه‌و زه‌ویه‌ی كڕاوه بۆ ئه‌وه‌ی به هۆیه‌وه بتوانم خانووێك بكڕم
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ عبد الكریم الخضیر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: پارچه‌یه زه‌ویم كڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌م بپارێزم و نه‌خورێت تاوه‌كو خانوویه‌كی پێ بكڕم بۆ خۆم و ماڵ ومنداڵم، ئایا ئه‌و پارچه زه‌ویه زه‌كاتی لێ ده‌درێت؟ وه به‌چ شێوه‌یه‌ك زه‌كاتی لێ بده‌م؟.
پۆڵێنه‌كان
- مه‌رجه‌كانی زه‌كات << زه‌كات << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
پرسیار : پارچه‌یه زه‌ویم كڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌م بپارێزم و نه‌خورێت تاوه‌كو خانوویه‌كی پێ بكڕم بۆ خۆم و ماڵ ومنداڵم، ئایا ئه‌و پارچه زه‌ویه زه‌كاتی لێ ده‌درێت؟ وه به‌چ شێوه‌یه‌ك زه‌كاتی لێ بده‌م؟ بۆ نموونه من ئه‌گه‌ر به حه‌فتا هه‌زار ڕیالم كڕی بێت وپاش چوار ساڵ فرۆشتمه‌وه به سه‌د هه‌زار، به‌ڵام ئه‌م زیادكردنه‌ی ته‌نها له‌كۆتا ساڵه‌كه‌یدا بوو ؟
وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر ئه‌و پارچه زه‌ویه‌ت كڕیوه به‌نیه‌ت و مه‌به‌ستی بازرگیانی كردن ئه‌وا ده‌بێت هه‌موو ساڵیك كه ساڵی به‌سه‌ردا گه‌ڕایه‌وه زه‌كاتی لێ ده‌ربكه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به نیه‌ت و مه‌به‌ستی بازرگانی كردن نهتكڕیووه به‌ڵكو ته‌نها مه‌به‌ستت ئه‌وه‌بوه كه خانوویه‌ك یان پڕۆژه‌یه‌كی بازرگانی یان هه‌ر شتێكی تری تێدا بكه‌یته‌وه ئه‌وا زه‌كاتی لێ نادرێت هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌فرۆشرێت، وه تۆیش هه‌ركاتێك فرۆشتت ئه‌وه پێویست ده‌كات زه‌كاته‌كه‌ی بده‌یت......
خوای گه‌وره‌ش زانا وشارهزاتره ...