×
به‌ڵێ گومانی تێدا نیه (الاجتهاد المطلق)‌ ئیتجتهادی ڕه‌ها ماوه‌یه‌كی دور ودرێژه‌ وه‌ستاوه‌ و ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بوونی كه‌سانی شیاو له‌و بواره‌دا،به‌ڵام ده‌رگای ئیجتهاد دانه‌خراوه‌ وكراوه‌یه‌.

    ئایا ده‌رگای ئیجتهاد كردن داخراوه‌

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    صاڵح ئه‌لفۆزان

    وه‌رگێڕانی:ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2011 - 1432

    ﴿ هل أُغلق باب الاجتهاد؟ ﴾

    « باللغة الكردية »

    صالح الفوزان

    ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    ئایا ده‌رگای ئیجتهاد كردن داخراوه‌

    ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی شیخ صاڵح الفوزان كرا (خوا بیپارێزیت) ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه‌:

    پرسیار : ئایا ئه‌وه‌راسته‌ كه‌ ده‌ڵێن كه‌ ده‌رگای ( ئیجتهاد ) چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه‌ داخراوه‌ وئێمه‌ ئێستا له‌سه‌ر ( ئیجتهادات ) ی سه‌ده‌كانی ڕابردووی پێش خۆمان ده‌ژین، ئه‌وه‌یش ئێمه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین ته‌نها نووسین وڕاڤه‌كردن و لێكدانه‌وه‌ وپه‌راوێز دانانه‌ له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێشوو ؟

    وه‌ڵامی شێح صالح الفوزان (خوا بیپارێزیت) : به‌ڵێ گومانی تێدا نیه (الاجتهاد المطلق)‌ ئیتجتهادی ڕه‌ها ماوه‌یه‌كی دور ودرێژه‌ وه‌ستاوه‌ و ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بوونی كه‌سانی شیاو له‌و بواره‌دا،به‌ڵام ده‌رگای ئیجتهاد دانه‌خراوه‌ وكراوه‌یه‌، به‌ڵام ئایا ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌توانن لێوه‌ی بچنه‌ ژوو‌ره‌وه‌ له‌كوێن؟! به‌تایبه‌تی ئیجتهاد كردن هه‌روا كارێكی ئاسان نیه‌، چونكه‌ مه‌رج وتایبه‌تمه‌ندی وهێزێ پاڵنه‌ری خۆی هه‌یه‌، كه‌ پێویسته‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ له‌كه‌سی تایبه‌تی خۆیدا هه‌بێت كه‌ بتوانێت حوكمه‌ شه‌رعیه‌كانی پێ هه‌ڵێنجێت، جا ئه‌و كه‌سه‌یشی كه‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا نه‌بیت ئه‌وه‌ ده‌بێت چاولێكه‌ری ( ته‌قلید ) وپابه‌ندی ئیمامه‌ پێشوه‌كان بێت ( مه‌به‌ست پێی ئیمامی چوار مه‌زهه‌به‌كه‌یه‌ ) ئه‌ویش به‌وه‌ی له‌و مه‌سائیلانه‌ی كه‌ به‌ڵگه‌یان هه‌یه‌ شوێنیان بكه‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت :{فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ}{النحل:43} واته‌ : ده‌ی پرسیار بکه‌ن له‌زانایان ئه‌گه‌ر ئێوه‌ نازانن.

    جا ته‌قلید و چاولێكه‌ری ولاسایكردنه‌وه‌ی زانایانی پێشوو هه‌ندێك جار واجبه‌، ئه‌ویش كاتێك كه‌ كه‌سێك توانای ئیجتهادكردنی نه‌بێت، وشیاوی ئه‌وه‌ش نه‌بێت، له‌م كاته‌دا لاسایی ئه‌و زانایه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بڕوا ومتمانه‌ی پێی هه‌یه‌، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : {فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ وَاسْمَعُوا} {التغابن:16} واته‌ : که‌وا بوو له‌خوا بترسن ئه‌وه‌نده‌ی که‌ ده‌توانن.

    له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ مه‌رجی ئیجتهاد كردنی تێدا نه‌بیت ولاسایی زانایایش نه‌كاته‌وه‌ و ووته‌ی ئه‌وان وه‌رنه‌گرێت، ئه‌مه‌ هیچ نیه‌ ته‌نها فه‌وزا وخۆ تێدا بردن نه‌بێت ..

    خوای گه‌وره‌ش زانا و شاره‌زا تره‌

    سه‌رچاوه‌ : المنتقی من فتاوی فضیلة الشیخ صالح بن فوزان بن عبد الله الفوزان به‌رگی دووه‌م/لاپه‌ڕه‌ 397 .