متمانه به‌خوای گه‌وره و به‌په‌یام و به‌رنامه‌كه‌ی و به‌واده‌و به‌ڵێنه‌كانی
پۆڵێنه‌كان
Full Description
متمانه به‌خوای گه‌وره
به‌په‌یام و به‌رنامه‌كه‌ی به‌واده‌و به‌ڵێنه‌كانی
] kurdish – كوردی – كردي [
یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه
پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز
2011 - 1432
﴿ الثقة بالله وبوعده ﴾
« باللغة الكردية »
ياسين أحمد زنكنة
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2011 - 1432
متمانه به‌خوای گه‌وره
به‌په‌یام و به‌رنامه‌كه‌ی به‌واده‌و به‌ڵێنه‌كانی
- متمانه به خوای گه‌وره نیعمه‌تێكی گه‌وره‌ی ژیانه، ئارامی دڵ‌و ده‌روونه‌و رووناكی چاوانه، متمانه بوون به‌خوای گه‌وره په‌یوه‌ست بوونی دڵ و ده‌رونه به‌خوداوه، له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وكردنی هۆكاره شه‌رعییه‌كاندا.
- متمانه به‌خوای گه‌وره ئارامی دڵ و دره‌وونه به شێوه‌یه‌ك هیچ گومانێكی تێناكه‌وێت، حه‌سانه‌وه‌ی ویژدانه‌و هیمهتو ووره به‌رزییه.
- متمانه بوون به‌خوای گه‌وره یانی دابڕینی متمانه یه به‌خه‌ڵكانی دی له‌هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌كدا بن.
- متمانه بوون به خوای گه‌وره ، روحوگیانی پشت به‌ستنه به‌خودا.
- متمانه‌بوون به‌خوا یانی ته‌سلیم بوونی ته‌واو به په‌روه‌ردگاری مهزنو كاربه‌جێ ، هه‌ر ئه‌و ده‌زانێ چیمان بۆچاك وبه‌سووده ، یان خراپ وزیان به‌خشه بۆمان.
هه‌ندێك له زانایانی پێشین فه‌رموویانه سیفه‌تی ئه‌ولیا سێ شته:
- متمانه به‌خوا بوون له‌هه‌موو شتێك‌دا ، هه‌ژار بوون به‌رامبه‌ری خودا له‌هه‌موو شتێك‌دا، گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوا له‌هه‌موو شتێك‌دا.
- متمانه كردن به خوا چڵه پۆپه‌ی (توكل)و تفویضه بۆلای خوا.
{وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ} (غافر :٤٤)،به‌واتای : كار‌و بارهكانم ده‌ده‌مه ده‌ست خوا‌و پشت به‌و ده‌به‌ستم، چونكه بێگومان خوا بینایه به به‌نده‌كان.
{أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ} (الملك:١٤) به واتای : مه‌گه‌ر خوا نازانێت كێی دروست كردووه‌و چۆنی دروست كردووه ئه‌و زاته وردكارو به سۆز‌و ئاگایه.
چه‌ند نمونه‌یه‌كی زیندوو:
1. متمانه بوون به‌خوای گه‌وره بوو، په‌روه‌ردگار خستییه نێو دڵ و ده‌روون دایكی حه‌زره‌تی مو‌سا(علیه السلام) كه كۆرپه‌و جگه‌ر گۆشه شیرینه‌كه‌ی فڕێ باته نێو شه‌پۆلی ده‌ریاوه، شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا یاری پێ بكات تا ده‌گاته ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه خوای گه‌وره ویستویه‌تی .
قورئانی پیرۆز ئه‌م به‌سه‌رهاته پڕ له حیكمهتو ئه‌زموونه‌مان به جوانی بۆ روون ده‌كاته‌وه‌و فه‌رمویه‌تی {وَأَوْحَيْنَا إِلَىٰ أُمِّ مُوسَىٰ أَنْ أَرْضِعِيهِ ۖ فَإِذَا خِفْتِ عَلَيْهِ فَأَلْقِيهِ فِي الْيَمِّ وَلَا تَخَافِي وَلَا تَحْزَنِي ۖ إِنَّا رَادُّوهُ إِلَيْكِ وَجَاعِلُوهُ مِنَ الْمُرْسَلِينَ} (القصص :٧) به واتای : ئێمه دایكی موسامان ئاگادار كرد كه شیری بداتێ‌و (پێمان ووت) جا كاتێك مه‌ترسیت په‌یدا كرد له‌وه‌ی كه پێی بزانرێت ، فرێ ی بده‌ره رووباری (نیله‌وه) نهبترسه(له‌وه‌ی تووشی به‌ڵا ببێت) نهخهفهتیشی بۆ بخۆ ،چونكه ئێمه به‌راستی ده‌یگێڕینه‌وه بۆ لات‌و له ئایه‌نده‌شدا ده‌یكه‌ین به یه‌كێك له پێغه‌مبه‌ره په‌یامداره‌كان.
دایكی مو‌سا گه‌ر متمانه‌و سیقه‌ی ته‌واوی به په‌روه‌ردگاری نه‌بوایه كۆرپه‌و جگه‌ر گۆشه نازداره‌كه‌ی فڕێ نه‌ده‌دایه نێو شه‌پۆلی ده‌ریای پێ پایانه‌وه، به‌ڵام له‌نێو ده‌ریادا له ژێر چاودێری‌و سۆزی په‌روه‌ردگاردا بووه، پاداشتودهرهنجامی ئه‌و متمانه‌یه گه‌ڕانه‌وه‌ی جگه‌ر گۆشه‌یه بۆ باوه‌شی پڕ له‌میهری دایكایه‌تی ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی {فَرَدَدْنَاهُ إِلَىٰ أُمِّهِ كَيْ تَقَرَّ عَيْنُهَا وَلَا تَحْزَنَ وَلِتَعْلَمَ أَنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ} (القصص :١٣). به‌م شێوه‌یه گێرامانه‌وه بۆلای دایكی تا دڵنیاو دڵ ئارام بێت‌و چاوی به دیتنی ئاسووده بێت ، ئیتر خه‌فه‌ت نهخواتو لای روون بێت كه به‌ڵێنی خوا حهقو راسته به‌ڵام زۆربه‌ی (ئه‌و خه‌ڵكه) نازانن‌و هه‌ستی پێ ناكه‌ن.
متمانه بوون‌و پشت به‌ستن به‌خودا به‌ته‌واوی له‌وه‌دا رون ده‌بێته‌وه كاتێك مو‌سا علیه السلام و هاوه‌ڵانی له ترس وپیلانی فیرعه‌ون ودارو ده‌سته‌كه‌ی ههڵدێنو فیرعه‌ون و سه‌ربازه‌كان شوێنیان ده‌كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناویان به‌رن، ئه‌وانه‌ی له به‌نی ئیسرائیل كه‌له‌گه‌ڵ موسادا دهبنو ده‌ترسن‌و جۆش دادهمێننو ده‌ڵێن هیچ په‌ناو حهشارگهیهكو چاره‌سه‌رێكمان نییه‌و تیاچووین ، فیرعهونو سه‌ربازه‌كانی لهدواوهمانو ده‌ریاش له‌به‌رده‌م ماندایه ، به‌ڵام حه‌زره‌تی مو‌سا علیه‌السلام متمانه‌ی ته‌واوی به خودا هه‌یه‌و ده‌زانێت خودای له گه‌ڵدایه بۆیه دڵ ئارامه‌و ترس‌و بیمی نه‌یارانی نییه، بۆیه به هاوه‌ڵانی ده‌ڵێت: {قَالَ كَلَّا ۖ إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهْدِينِ} (الشعرا‌ء :٦٢)، مو‌سا ووتی نه‌خێر وا نییه من به‌راستی په‌روه‌ردگارم له‌گه‌ڵدایه‌و رێنموییم ده‌كات( بۆ رزگاری و سه‌رفرازی)، ئه‌وه‌تا پاداشتی ئه‌و متمانه‌و سیقه‌یه به‌خودا , رزگار بوونه‌له پیلانی فیرعهونو سه‌ربازه‌كانی {فَأَوْحَيْنَا إِلَىٰ مُوسَىٰ أَنِ اضْرِبْ بِعَصَاكَ الْبَحْرَ ۖ فَانْفَلَقَ فَكَانَ كُلُّ فِرْقٍ كَالطَّوْدِ الْعَظِيمِ} (الشعرا‌ء :63) ، ئه‌وسا ئێمه وه‌حیمان نارد بۆ مو‌سا: كهبهعهساكهت بماڵه بهدهریاكهدا (هه‌ر كه‌ئه‌و كاره‌ی كرد) ده‌ریا شه‌ق بوو هه‌ر پێگه‌و شه‌قامێكی ده‌وره درا به شه‌پۆلی گه‌وره‌ی ئاو ، كه‌وه‌ك كێوێكی گه‌وره‌و مه‌زن وا بوو (ئاوه‌كه هه‌ڵدرایه‌وه دوانزه كۆڵانی بۆ دوانزه تایفه‌كه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل دروست كردبوو به نێوانیاندا په‌ڕینه‌وه).
2. حه‌زره‌تی ئیبراهیم علیه السلام له كاتێكدا فرێ ده‌درێته نێو ئاگره‌وه به متمانه‌ی ته‌واوه‌وه به خودای به ده‌سه‌ڵات, ده‌ڵێت( حسبنا الله ونعم الوكیل) فه‌رمانی خواش بۆ پشتگیری به‌نده‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌فه‌رموێت{قُلْنَا يَا نَارُ كُونِي بَرْدًا وَسَلَامًا عَلَىٰ إِبْرَاهِيمَ} (الأنبياء :٦٩) ، هه‌روه‌ها حه‌زه‌رتی ئیبراهیم (علیه السلام) خێزانه‌كه‌ی (هاجه‌ره)و كوڕه‌كه‌ی ئیسماعیل(علیه السلام) له دۆڵێكی وشك‌و گه‌رم و چۆڵه‌وانیدا به‌جێ دێلێێت له شوێنی ئێستای شاری مه‌ككه، نه‌خواردن، نه‌خواردنه‌وه ، نهدراوسێ ، نهكهسوكاری لێ نه‌بوو ، خێزانه‌كه‌ی پێی ده‌ڵێت به‌لای كێوه به جێ‌مان دێڵیت، ئیبراهیم وه‌ڵام ناداته‌وه ، ئینجا خێزانه‌كه‌ی پێی ده‌ڵێت خوا فه‌رمانی پێ كردویت به ئاماژه ده‌ڵێت به‌ڵێ ، ئینجا هاجه‌ره ده‌ڵێت خوای گه‌وره ونمان ناكات ، هه‌رواشه خوای گه‌وره ونی نه‌كردن‌و نازو نیعمه‌تی خۆی پێ به‌خشین .
3. متمانه‌بوون به خوای گه‌وره بهروونیو دره‌وشاوه‌یی له ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئازیزدا(صلی الله علیه وسلم ) دیاره چونكه ئه‌و سه‌روه‌ری متمانه‌كه رانه به خودا، ئه‌وه‌تا كاتێك له‌نێو ئه‌شكه‌وته كهدایهو بێ باوه‌ڕانیش له ده‌رگای ئهشكهوتهكهدان ، ئه‌بو به‌كری صدیق (خوای لێ رازی بێت ) ده‌ترسێ و ده‌ڵێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم ) به خوا گه‌ر یه‌كێكیان ته‌ماشای ژێر پێی خۆیان بكه‌ن ده‌مان بینن ، پێغه‌مبه‌ری ئازیز(صلی الله علیه وسلم ) به زمانێكی متمانهدارهو به‌خودای گه‌وره ده‌ڵێت ئه‌ی ئه‌بو به‌كر گومانت چییه به دوو كه‌س خوای گه‌وره سێیه‌میان بێت ، مه‌ترسه‌و خوامان له‌گه‌ڵدایه، قورئانیش ئه‌م دیمه‌نه‌مان به‌جوانی بۆ ده‌گێرێته‌وه {إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا ۖ فَأَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَمْ تَرَوْهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ الَّذِينَ كَفَرُوا السُّفْلَىٰ ۗ وَكَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ الْعُلْيَا ۗ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ} (التوبة :٤٠)، ئه‌گه‌ر ئێوه پشتگیری پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) نه‌كه‌ن‌و یارمه‌تی نه‌ده‌ن، ئه‌وه به‌راستی خوا پشتگیری كردوو سه‌ریخست، كاتێك ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ریان كرد له‌شاری مه‌ككه‌و یه‌كێك بوو له‌و دوو كه‌سه كاتێك هه‌ردووكیان له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا بوون(كاتێك بێ باوه‌ڕه‌كان گه‌شتبوونه ده‌وروبه‌ری ئه‌شكه‌وته‌كه ئه‌بو به‌كری هاوه‌ڵی خه‌می لێهات) پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله علیه وسلم ) دڵی دایه‌وه‌و پێی ووت خه‌فه‌ت مه‌خۆ ،دڵنیا به خوامان له‌گه‌ڵه، ئه‌وسا ئیتر خوا ئاسوده‌یی‌و ئارامی خۆی دابه‌زانده سهریو پشتگیری و به‌هێزی كرد به سه‌ربازانێك كه ئێوه نه‌تان ده‌بینین، به‌رنامه‌و ئایینی بێ باوه‌ڕانی دانه‌واندو ریسواتری كرد، به‌رنامه‌و ئایینی خوایش هه‌میشه به‌رزو بڵند تره ، خوایش هه‌میشه باڵا دهستو دانایه..
- له جه‌نگی ئه‌حزابدا خوای گه‌وره وێنه‌ی ئه‌و بڕوادارانهمان بۆ باس ده‌كات كه متمانه‌یان بهخودایهو پشتیان هه‌ر به‌و به‌ستووه{وَلَمَّا رَأَى الْمُؤْمِنُونَ الْأَحْزَابَ قَالُوا هَٰذَا مَا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَصَدَقَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ ۚ وَمَا زَادَهُمْ إِلَّا إِيمَانًا وَتَسْلِيمًا} (الأحزاب :٢٢)، واته: كاتێك ئیمانداران ئه‌و هه‌موو ده‌سته‌و گرۆهانهی بینی وتیان ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه‌خواو پێغه‌مبه‌ركه‌ی به‌ڵێنی پێداوین(كه ئاوا دژایه‌تی ئاینه‌كه‌ی دهكرێتو كافران‌و دوو ڕووه‌كان نه‌خشه‌و پیلان ده‌كێشن بۆ ریشهكهن كردنی) دیاره كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی راستیان فه‌رموو له پێش هاتنیدا، بێگومان ئه‌و دژایه‌تییه باوه‌ڕو ملكه‌چی نه‌بێت هیچی تری بۆ زیادنهكردن(واته سور تر بوون له سهرئیمان).
{الَّذِينَ قَالَ لَهُمُ النَّاسُ إِنَّ النَّاسَ قَدْ جَمَعُوا لَكُمْ فَاخْشَوْهُمْ فَزَادَهُمْ إِيمَانًا وَقَالُوا حَسْبُنَا اللَّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ} (آل‌عمران :١٧٣)،به‌واتای : ئه‌وانه‌ی كه خه‌ڵكی (باوه‌ڕ لاوازن) پێمان ده‌ڵێن: به راستی خه‌ڵكی بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس خۆیان بۆ ئێوه كۆكردۆته‌وه‌و خۆیان بۆ ئێوه مه‌ڵاس داوه، لێیان بترسن(خۆتان توشی بهڵامهكهن) به‌ڵام ئه‌وان (واته ئیمانداران به‌و پڕوپاگه‌نده‌یه) باوه‌ڕیان زیاتر دامه‌زراو، وتیان: خوامان به‌سه كه یاریده‌ده‌رو یارمه‌تی ده‌رێكی چاكه.
- ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان(صلی الله علیه وسلم ) وانه‌یه‌كی گرنگی متمانهبهخوا بوون بۆ ئومه‌ته‌كه‌ی روون ده‌كاته‌وه كاتێك به ئیبن عه‌باس ده‌ڵێت(خوایان لێ رازی بێت) (احفظ الله يحفظك احفظ الله تجده تجاهك وإذا سألت فلتسأل الله وإذا استعنت فاستعن بالله واعلم أن الأمة لو اجتمعوا على أن ينفعوك لم ينفعوك إلا بشيء قد كتبه الله لك ولو اجتمعوا على أن يضروك لم يضروك إلا بشيء قد كتبه الله عليك رفعت الأقلام وجفت الصحف) رواه الترمذی وقال حسن صحیح.
موسڵمانانی متمانه‌دار به‌خوا دڵنیایه له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره وازی لێ ناهێنێت‌و ونی ناكات.
- بڕوابوون به خوای گه‌وره ئه‌وه ده‌خوازێت كه به‌نده‌كان دڵنیا بن له‌وه‌ی كه هیچ هێزو توانا‌و ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێت هیچ بكات ، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ئیزنی له‌سه‌ر نه‌بێت ، بڕوادار ده‌بێت دڵنیا بێت له‌وه‌ی ئه‌م بوونه‌وه‌ره و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه تێیدایه هه‌مووی دروست كراوی خوایه‌و ملكه‌چی ئه‌وه و هه‌موو له پانتایی قه‌زاو قه‌ده‌ری خوادا ده‌جوڵێته‌وه {وَأَنَّا لَمَّا سَمِعْنَا الْهُدَىٰ آمَنَّا بِهِ ۖ فَمَنْ يُؤْمِنْ بِرَبِّهِ فَلَا يَخَافُ بَخْسًا وَلَا رَهَقًا} (الجن :١٣) ، واته به‌راستی ئێمه كاتێك گوێمان له بانگه‌وازی هیدایه‌ت بوو ، یه‌كسه‌ر باوه‌ڕمان پێ كرد، جا ئه‌وه‌ی ئیمان بهێنێت به په‌روه‌ردگاری ، ئیتر ناترسێت له‌وه‌ی چاكه‌كانی بێ نرخ ته‌ماشا بكرێت ، یان له گوناههكانیشی چاوپۆشی نه‌كرێت.
- ئه‌وانه‌ی متمانه‌یان به خودایه به‌رده‌وام مێشك‌و دڵ و ده‌روونیان ئارامه‌و ناشڵهژێنو تووشی راڕایی‌و دڵه‌ڕاوكێ نابن ، كاتێك تووشی گرفت‌و ناره‌حه‌تی ده‌بن ، به زمانی حاڵ ده‌ڵێن [ قل لن یصیبنا الا ما كتب الله لنا هو مولانا وعلی الله فلیتوكل المؤمنون] التوبه 51 ، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) تۆش بڵێ: هه‌رگیز له‌وه زیاترمان بۆ پێش نایهتو تووشمان نایه‌ت جگه له‌وه‌ی كه خوا بۆی نوسیوین (هه‌رچیش بۆمان پێش دێت هه‌ر خێره بۆمان) ئه‌و زاته هه‌میشه یارو یاوه‌رو پشتیوانمانه، ده‌با ئیمانداران هه‌ر پشت به‌و خوایه ببه‌ستن.
عامری كوڕی قه‌یس ده‌فه‌رموێت: سێ ئایه‌تی قورئانی پیرۆز بۆ من به‌س بوون: كه ئه‌م ئایه‌ته‌م خوێنده‌وه{وَإِنْ يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُ إِلَّا هُوَ ۖ وَإِنْ يَمْسَسْكَ بِخَيْرٍ فَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ} (الأنعام :١٧)، به‌واتای : (دڵنیابه له‌وه‌ی)ئه‌گه‌ر خوا دووچاری زیان‌و گرفتێكت بكات، ئه‌وه هه‌رگیز لابه‌ری نییه جگهخۆی نه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت تووشی خێر خۆشیهكت بكات، ئه‌وه ئه‌و خوایه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
ده‌ڵێت زانیمو دڵنیا بووم له‌وه‌ی گه‌ر خوای گه‌وره مه‌یلی له‌سه‌ر بێت تووشی زیانێك بم كه‌سێك نییه له‌سه‌ر زه‌ویدا بتوانێت لێمی دوورخاته‌وه ، وه گه‌ر بیه‌وێت شتێكم بداتێ كه‌س ناتوانێت لێمی بستێنێت.
هه‌روه‌ها ئه‌م ئایه‌ته‌م خوێندنهوهف{َاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُوا لِي وَلَا تَكْفُرُونِ} (البقرة :١٥٢)، به واتای (ده‌ی كه‌واته) ئه‌ی ئیمانداران ئه‌گه‌ر یادی من بكه‌ن منیش یادی ئێوه ده‌كه‌م‌و سوپاس گوزاری من بن و سوپاس ناپهزێڕو سپڵه‌یی به‌رامبه‌رم مه‌كه‌ن... هه‌ر بۆیه منیش خه‌ریك بووم به زیكر‌و یادی خواوه.
هه‌روه‌ها ئه‌م ئایه‌ته‌م خوێندنهوه۞ {وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ إِلَّا عَلَى اللَّهِ رِزْقُهَا وَيَعْلَمُ مُسْتَقَرَّهَا وَمُسْتَوْدَعَهَا ۚ كُلٌّ فِي كِتَابٍ مُبِينٍ} (هود :٦)، هیچ زینده‌وه‌رێك نییه له‌م زه‌وییه‌دا رزق‌و رۆزیهكهی له‌سه‌ر خوا نه‌بێت و ئاگاداره به شوێنی حه‌وانه‌وه‌و شوێنی ده‌رچوونیان ،هه‌موو شتێك تۆماره له دۆسیه‌ی ئاشكرادا له (لوح المحفوظ)دا.
به‌م شێوه‌یه زانیمو دڵنیابوم و، متمانه‌م زیادی كرد كه ئه‌و رۆزییهی خوا بۆی داناوم كه‌سی تر نایبات.
- متمانه به‌واده‌و به‌ڵێنه‌كانی خوای گه‌وره :
خوای گهورهفهرموویهتی {أُولَٰئِكَ الَّذِينَ نَتَقَبَّلُ عَنْهُمْ أَحْسَنَ مَا عَمِلُوا وَنَتَجَاوَزُ عَنْ سَيِّئَاتِهِمْ فِي أَصْحَابِ الْجَنَّةِ ۖ وَعْدَ الصِّدْقِ الَّذِي كَانُوا يُوعَدُونَ} (الأحقاف :١٦)، به‌واتای : ئا ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به‌گوێره‌ی چاكترینی كرده وهكانیان پاداشتیان ده‌ده‌ینه‌وه، چاوپۆشیش له‌هه‌ڵه‌و گوناهه‌كانیان ده‌كه‌ین له ریزی بهههشتییهكاندا ،ئه‌مه‌ش به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و به‌ڵینه راست‌و دروسته‌یه كه‌كاتی خۆی پێیان درا بوو.
ئه‌مه‌و واده‌و به‌ڵینه‌كانی خودا راسته‌و هه‌ر دێته دی و بڕواداران ده‌بێت متمانه‌ی ته‌واویان هه‌بێت به‌م واده‌و به‌ڵێنانه ، چونكه {إِنَّ اللَّهَ لَا يُخْلِفُ الْمِيعَادَ} (الرعد :٣١)، هه‌ر بۆیه نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی پیاوچاكان‌و وزانایانی خواناس ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن{رَبَّنَا وَآتِنَا مَا وَعَدْتَنَا عَلَىٰ رُسُلِكَ وَلَا تُخْزِنَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۗ إِنَّكَ لَا تُخْلِفُ الْمِيعَادَ} (آل‌عمران :١٩٤) ،194 به‌واتای : په‌روه‌ردگارا: ئه‌و بهڵینانهشمان بۆ ئه‌نجام بده كه‌له‌سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌رانتدا به ئێمه‌ت داوه (كه سه‌ركه‌وتنه له دنیاداو به‌هه‌شتی به‌رینه له داهاتوودا) و له رۆژی قیامه‌تیشدا خه‌جاڵه‌ت‌و ڕوو زه‌ردمان مه‌كه، بێگومان تۆ به‌ڵێن شكێن نیتو به‌ڵێنی خۆت ده‌به‌یته سه‌ر ..
- متمانه‌بوون به پاداشتی بێپایانی خودا بۆگرۆی باوه‌ڕداران له رۆژی دواییدا:
هه‌روه‌ك فه‌رمویه‌تی {إِنَّ هَٰذَا الْقُرْآنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا كَبِيرًا} (الإسرا‌ء :٩) ، به‌واتای: به‌راستی ئه‌م قورئانه هیدایه‌ت به‌خشه بۆ چاكترین رێگه‌و رێباز‌و به‌رنامه، مژده‌یش ده‌دات به‌و ئیماندارانه‌ی كهكارو كرده‌وه چاكه‌كان ده‌كه‌ن ، بێگومان پاداشتی زۆر‌و بێ سنور چاوه‌ڕێیانه.
- هه‌روه‌ها خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی: {أَلَا إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ * الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ * لَهُمُ الْبُشْرَىٰ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ ۚ لَا تَبْدِيلَ لِكَلِمَاتِ اللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} (يونس :62 ـ ٦٤) ، به‌واتای ئاگادار بن كه به‌راستی چاكان‌و خۆشه‌ویستانی خوای میهره‌بان نهترسو بیم روویان تێ ده‌كات(له‌سه‌ره مهرگو له رۆژی لێپرسینه‌وه‌دا) نهغهمو په‌ژاره‌و دڵ ته‌نگی دایان ده‌گرێت (به‌ڵكو فریشته‌كان به‌خۆشیه‌وه مژده‌ی سهرفرازیو خۆشنوودیان ده‌ده‌نێ) (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) ئه‌و كه‌سانه‌ن باوه‌ڕی بهتینو دامه‌زراوو پڕسۆزیان هێناوه به پهروهردگاریانو خۆشیان ده‌پارێزن له خهشمو قینی خوا (به‌هۆی ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌كانی خوا‌و پهرێزكردنیان له‌حه‌رام) هه‌ر بۆ ئه‌وانه مژده‌ی(كامه‌رانی‌و به‌خته‌وه‌ری) له ژیانی دنیادا( كه مژده‌ی قورئان‌و فه‌رموده‌یه) له قیامه‌تیشدا (مژده‌كان هه‌موو ده‌بنه واقیع‌و هه‌موو مژده قورئانیه‌كان به‌زیاده‌وه دێنه دی) بێگومان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی خوا هه‌ر دێنه دی و هیچ گۆرانكارییهكیان به‌سه‌ردا نایه‌ت، ئا ئه‌وه‌یه سهرفرازیو كامه‌رانی گه‌وره‌و مه‌زن.
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی:{إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ * نَحْنُ أَوْلِيَاؤُكُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ ۖ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَشْتَهِي أَنْفُسُكُمْ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَدَّعُونَ * نُزُلًا مِنْ غَفُورٍ رَحِيمٍ} (فصلت : 30 ـ ٣٢) ، به‌واتای : ئه‌وانه‌ی به‌راستی ووتیان: په‌روه‌ردگارمان (الله)یه ، له‌وه‌و دوا به‌رده‌وام پابه‌ندی ئه‌و رێبازه راسته بوون، ئه‌وه له‌سه‌ر مه‌رگدا ده‌سته ده‌سته فریشته داده‌به‌زن بۆ لایان، پێیان ده‌ڵێن: هیچ ترس‌و بیمێكتان نه‌بێت له‌داهاتوو، هیچ غهمو په‌ژاره‌یه‌كتان نه‌بێت بۆ رابردوو، مژده‌تان لێ بێت به‌و به‌هه‌شته‌ی كه‌كاتی خۆی به‌ڵێنتان پێ ده‌درا ...(خوا گه‌وره و فریشته‌كانیش ده‌فه‌رموون) : ئێمه یارو یاوه‌رو هاوكارو پشتیوانی ئێوه‌ین له ژیانی دیناو قیامه‌تیشدا مژده‌تان لێ بێت له به‌هه‌شتدا هه‌ر چی ئاره‌زووی دهكهنو داوای ده‌كه‌ن بۆتان ئاماده‌یه ، ئه‌و به‌هره‌یه‌ش له‌لایه‌ن پهروهردگارێكهوه پێشكه‌شتان ده‌كرێت كه لێبورده‌و میهره‌بانه.
- برگه‌یه‌كی تر له متمانه‌بوون به‌خوای گه‌وره دڵنیا بوونه له‌واده‌و به‌ڵێنی خوا بۆ ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی له پێناوی خوادا خۆگرو به‌ئارام بوون له بۆته‌ی تاقی كردنه‌وه‌كاندا ده‌رچوون:{وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ ۗ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ * الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ * أُولَٰئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ ۖ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ} (البقرة 155 ـ 157) .. به‌واتای : سوێند به‌خوا تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه به‌كه‌مێك لهترسو بیم‌و برسێتی‌و كه‌م بوونی ماڵ‌و سامان‌و مردنی كه‌سوكارو تیاچوونی به‌رووبوومی كشتوكاڵ، جا مژده بده به‌و كه‌سانه‌ی خۆگرو ئارامگرن، ئه‌وانه‌ن هه‌ر كاتێك تووشی بهڵاوناخۆشیهك ده‌بن ده‌ڵێن: ئێمه موڵكی خواینو هه‌رچی هه‌مانه به‌خششی خوایه ، سه‌ر ئه‌نجامیش ته‌نها هه‌ر بۆلای ئه‌و زاته‌یه گه‌ڕانه‌وه‌مان، ئا ئه‌وانه چه‌نده‌ها ستایش و ره‌حمه‌ت‌و میهره‌بان به‌سه‌ریاندا ده‌بارێت له‌لایه‌ن پهروهردگاریانهوهو ئه‌وانه ئه‌وكه‌سانه‌ن رێبازی هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه..
- بڕگه‌یه‌كی تر له متمانه بوون به‌خوای گه‌وره متمانه‌و دڵنیابوونه به‌وه‌ی خوای گه‌وره بێ باوه‌ڕان روو زه‌ردو ریسوا‌و زه‌لیل ده‌كات ، بڕوادارانیش سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوو ده‌كات: {وَلَا تَحْسَبَنَّ اللَّهَ غَافِلًا عَمَّا يَعْمَلُ الظَّالِمُونَ ۚ إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمْ لِيَوْمٍ تَشْخَصُ فِيهِ الْأَبْصَارُ * مُهْطِعِينَ مُقْنِعِي رُءُوسِهِمْ لَا يَرْتَدُّ إِلَيْهِمْ طَرْفُهُمْ ۖ وَأَفْئِدَتُهُمْ هَوَاءٌ * وَأَنْذِرِ النَّاسَ يَوْمَ يَأْتِيهِمُ الْعَذَابُ فَيَقُولُ الَّذِينَ ظَلَمُوا رَبَّنَا أَخِّرْنَا إِلَىٰ أَجَلٍ قَرِيبٍ نُجِبْ دَعْوَتَكَ وَنَتَّبِعِ الرُّسُلَ ۗ أَوَلَمْ تَكُونُوا أَقْسَمْتُمْ مِنْ قَبْلُ مَا لَكُمْ مِنْ زَوَالٍ * وَسَكَنْتُمْ فِي مَسَاكِنِ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ وَتَبَيَّنَ لَكُمْ كَيْفَ فَعَلْنَا بِهِمْ وَضَرَبْنَا لَكُمُ الْأَمْثَالَ * وَقَدْ مَكَرُوا مَكْرَهُمْ وَعِنْدَ اللَّهِ مَكْرُهُمْ وَإِنْ كَانَ مَكْرُهُمْ لِتَزُولَ مِنْهُ الْجِبَالُ * فَلَا تَحْسَبَنَّ اللَّهَ مُخْلِفَ وَعْدِهِ رُسُلَهُ ۗ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ ذُو انْتِقَامٍ }(ابراهيم :42ـ47.....).
به‌واتای : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ئه‌ی ئیماندارا) وا گومان مه‌به كه خوا بێ ئاگایه له‌وكارو كرده‌وه‌یه‌ی سته‌مكاران ده‌یكه‌ن ، به‌راستی خوا سزا كه‌یان دوا ده‌خات بۆ رۆژێك كه چاوه‌كانیان تیایدا ئه‌بڵه‌ق ده‌بن (جاری وایش هه‌یه هه‌ر له‌دنیادا سته‌مكاران ریسوا دكاتو تۆڵه‌یان لێ ده‌ستێنیت).
به‌په‌له‌و شپرزه‌ییه‌وه دێن ، سه‌ریان به‌رزكردۆته‌وه‌و له‌ترس و سامناكی ئه‌و رۆژه‌دا چاویان ناترۆكێت ، دڵهڕاوكێیانهو دڵ و ده‌روونیان به‌تاڵه‌و هیچ حاڵی نین ، ئه‌ی محمد(صلی الله علیه وسلم ) خه‌ڵك بترسێنهو بێداریان بكه‌ره‌وه له‌و رۆژه‌ی كهسزاو ئازار یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت ، جا ئه‌وانه‌ی كهستهمیان كردووه ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا بۆ ماوه‌یه‌كی كهمو نزیك مۆڵه‌تمان بده(بمانگێڕه‌وه بۆ دونیا) تابهدهم بانگه‌وازه‌كه‌ته‌وه بچین‌و شوێنی پێغه‌مبه‌ران بكه‌وین، (به‌ڵام تازه كار لهكارترازاوه و گه‌ڕانه‌وه ئه‌سته‌مه، بۆیه پێیان ده‌وترێت) مه‌گه‌ر كاتی خۆی سوێندتان نه‌ده‌خوارد كه دنیا به‌رده‌وامه‌و ئێوه تیاچونتان نابێت؟! ئێوه كاتی خۆیشی نیشته‌جێ بوون لهماڵو حاڵ و شوێنی ئه‌وانه‌دا كهستهمیان له‌خۆیان كردووه (رێگه‌ی ئیمان‌و خواناسیان نه‌گرت) بۆتان ده‌ركه‌وت كه چیمان پێ كردن‌و چیمان بهسهرهێنانو نمونه‌و باسی زۆرمان بۆ هێناونه‌ته‌وه (ده‌رباره‌ی سه‌ره‌نجامیان) بێگومان(خوانه‌ناسان) پیلان‌و ته‌ڵه‌كه‌ی خۆیان گێڕا، فێڵ‌و فڕی زۆریان كرد ، به‌ڵام هه‌موو پیلان‌و فێڵیان لای خوا ئاشكرا‌و دیاره (به‌سه‌رخۆیاندا ده‌یشكێنێته‌وه) هه‌ر چه‌نده پیلان وفێڵیان كیوهكانیش له‌بن بهێنێت.
كه‌واته وا حیساب مه‌كه (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) ئه‌ی ئیماندار) خوای گه‌وره به‌ڵێنی خۆی بۆ پێغه‌مبه‌ران ناباته سه‌ر (بهسهرخستنو مانه‌وه‌ی به‌رنامه‌یان له‌دنیاو سه‌رفرازی هه‌میشه‌ییان له‌به‌هه‌شتی به‌ریندا)چونكه به‌راستی خوا باڵا ده‌سته‌و خاوه‌ن تۆڵه‌یه( له ستهمكارو خوانه‌ناسان) خوای گه‌وره پشتیوانی باوه‌ڕدارانه‌و سه‌ركه‌وتوویان ده‌كات هه‌روه‌ك فه‌رمویه‌تی:
{فَلَا تَهِنُوا وَتَدْعُوا إِلَى السَّلْمِ وَأَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ وَاللَّهُ مَعَكُمْ وَلَنْ يَتِرَكُمْ أَعْمَالَكُمْ} (محمد :٣٥)، به‌واتای : ئێوه سستی مهكهنو داوای ئاشتی پێش وه‌خت له دوژمنان مه‌كه‌ن، چونكه هه‌ر ئێوه سه‌ركه‌وتووده‌بن ، دڵنیا بن كه خوایش له گه‌ڵتانه , كار‌و كرده‌وه‌تان به‌زایه نادات‌و لێی كه‌م ناكاته‌وه.
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: {لَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مُعْجِزِينَ فِي الْأَرْضِ ۚ وَمَأْوَاهُمُ النَّارُ ۖ وَلَبِئْسَ الْمَصِيرُ} (النور :٥٧) ، به‌واتای: وا مه‌زانه ئه‌وانه‌ی كه بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس بوون له‌ده‌ست سزا‌و تۆڵه‌ی خوا له‌سه‌ر زه‌وی رزگاریان ده‌بێت ئه‌وانه له قیامه‌تدا شوێنیان ئاگری دۆزه‌خه، ئای چ سه‌ره‌نجامێكی خراپه.
- هه‌ر له‌میانه‌ی متمانه بوون به خوای گه‌وره بابه‌تی متمانه بوونه به سه‌ركه‌وتنی خوای گه‌وره بۆ به‌نده ساڵحانهكانی، چونكه په‌روه‌ردگاری كار به‌جێ واده‌و به‌ڵێنی به به‌نده‌كان داوه كه سه‌ریان بخات‌و سهركهوتویان كات ، ئه‌گه‌ر بڕوادار بوون هه‌ر چه‌نده ناحه‌زان‌و و نه‌یارانی ئایینی خوا خاوه‌ن هێزو ده‌سه‌ڵات بن، به‌ڵگه‌ی ووتهكانمان چه‌ندین ئایه‌تی قورئانی پیرۆزه له‌وانه:
{وَلَقَدْ كَتَبْنَا فِي الزَّبُورِ مِنْ بَعْدِ الذِّكْرِ أَنَّ الْأَرْضَ يَرِثُهَا عِبَادِيَ الصَّالِحُونَ} (الأنبياء :١٠٥)، سوێند به خوا به‌راستی ئێمه له كتێبی زه‌بووردا دوای ته‌ورات بڕیارمانداوه كه : بێگومان به‌نده شیاو‌و چاكه‌كانم ده‌بنه خاوه‌ن زه‌وی.
{وَإِنَّ جُنْدَنَا لَهُمُ الْغَالِبُونَ} (الصافات :١٧٣) ، سه‌ربازه ئیماندارهكانیشمان هه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه دهستو زاڵ ده‌بن.
{إِنَّا لَنَنْصُرُ رُسُلَنَا وَالَّذِينَ آمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيَوْمَ يَقُومُ الْأَشْهَادُ} (غافر :٥١) ، به‌راستی ئێمه پێغهمبهرهكانمانو ئه‌وانه‌ش كه باورهِیان هێناوه سه‌رده‌خه‌ین ، له‌ژیانی دنیادا هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژه‌ش كه شایه‌ته‌كان شایه‌تی ده‌ده‌ن (فریشته‌كان شایه‌تی بۆ پێغه‌مبه‌ران ده‌ده‌ن،پێغه‌مبه‌ران شایه‌تی بۆ بانگخوازان ده‌ده‌ن، بانگخوازان شایه‌تن له‌سه‌ر خه‌ڵكی).
{وَلَا تَهِنُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ} (آل‌عمران :١٣٩)،(ئه‌ی ئیمانداران) كۆڵ مهدهنو سارد مه‌بنه‌وه‌و خه‌فه‌ت مه‌خۆن ، چونكه هه‌رئێوه سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازو سهركهوتووترن ئه‌گه‌ر ئیمانداری چاك‌و راست و دروست بن.
- كۆتایی باسه‌كه‌مان به‌م وته زێڕینه‌ی ره‌بیعی كوڕی خهیسهم دێنیین كه ده‌فه‌رموێت خوای گه‌وره له‌سه‌ر خۆی داناوه هه‌ر كه‌س پشتی پێ ببه‌ستێ ئه‌وه خوای گه‌وره‌ی به‌سه ، ئه‌وه‌ی بڕوای پێی بێ رێنوێنی ده‌كات ، ئه‌وه‌ی قه‌رزی بداتێ پاداشتی ده‌داته‌وه ، ئه‌وه‌ی متمانه‌ی پێی بێ رزگاری ده‌كات ، ئه‌وه‌ی لێی بپارێته‌وه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه ، راستاندنی ئه‌مانه‌ش ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزه كه ده‌فه‌رموێت ۚ {وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ}ۚ (الطلاق :٣)،جا ئه‌وه‌ی پشت به‌خوا ببه‌ستێت ئه‌و زاته‌ی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی یاریده‌ده‌ری بێت.
ۗ {وَمَنْ يُؤْمِنْ بِاللَّهِ يَهْدِ قَلْبَهُۚ} (التغابن :١١) ، جائه‌وه‌ی باوه‌ڕی ته‌واو بهێنێت خوا دڵی رێنمونی ده‌كات بۆ لای خۆی .
{إِنْ تُقْرِضُوا اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا يُضَاعِفْهُ لَكُمْ} (التغابن :١٧)، ئه‌گه‌ر قه‌رز بده‌ن به خوا به شێوه‌یه‌كی چاك(مه‌به‌ست به‌خشینی ماڵا‌و سامانه له پێناوی خوادا) ئه‌وه خوا چه‌ند به‌رامبه‌ری ده‌كات بۆتان.
ۗ {وَمَنْ يَعْتَصِمْ بِاللَّهِ فَقَدْ هُدِيَ إِلَىٰ صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ} (آل‌عمران :١٠١) ، جا ئه‌وه‌ی پشت به‌خوا ببه‌ستێت په‌یڕه‌وی له به‌رنامه‌كه‌ی بكات ئه‌وه به‌راستی بۆ رێگه‌و رێبازێكی راست‌و دروست هیدایه‌ت دراوه.
{وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ} (البقرة :١٨٦)، به‌واتای : ئه‌ی محمد(صلی الله علیه وسلم ) ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسیارت لێ بكه‌ن ده‌رباره‌م ئه‌وه من نزیكم لێیانه‌وه به‌هاناو هاواری دوعا گۆیانه‌وه ده‌چم هه‌ر كاتێك لێم بپاڕێنه‌وه‌و نزا بكه‌ن.