×
ئه‌م بابه‌ته‌ باسی چه‌ند خاڵێك ده‌كات ، له‌وانه‌: ١- مه‌رجی‌ زه‌كاتی‌ ئاڵتوون‌و زیو ٢- زیو چه‌ند بێت زه‌كاتی‌ لێ‌ ده‌درێت‌و چه‌ندی‌ لێ‌ ده‌درێت؟ ٣- ئاڵتون له‌ چه‌ندا زه‌كاتی‌ لێ ده‌درێ‌‌و چه‌ندی‌ لێ ده‌درێت.

    زهكاتی زێر وزیوو له ئیسلامدا

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    زاگرۆس ههمهوهندی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2011 - 1432

    ﴿ زكاة الذهب والفضة في الإسلام ﴾

    « باللغة الكردية »

    زاكروس هموندي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    زهكاتی زێر وزیوو له ئیسلامدا

    الحمد لله وكفی والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه ومن ولاه ، أما بعد :

    خوای گهوره دهفهرموێت: دهفهرموێ:{وَٱلَّذِينَ يَكۡنِزُونَ ٱلذَّهَبَ وَٱلۡفِضَّةَ وَلَا يُنفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَبَشِّرۡهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٖ} {التوبة: ٣٤} واته: ئهو كهسانهی ئاڵتوونو زیو لهسهر یهك دهنێنو كۆی دهكهنهوهو له رێی خوادا بهختی ناكهن ـ زهكاتی لێ نادهن ـ ئهوه مژدهیان پێ بده به سزایهكی سهخت.

    قال ابن عُمَرَ رضي الله عنهما من كَنَزَهَا فلم يُؤَدِّ زَكَاتَهَا فَوَيْلٌ له. { رواه البخاري 1339} واته: عهبدوڵڵای كوڕی عومهر "رهزای خوای لێبێت" له تهفسیری ئهم ئایهتها دهڵێ: ئهوهی ماڵو سامان كۆدهكاتهوهو زهكاتی لێ نهدات داماویو تیاچوون بۆ ئهو كهسه.

    قال أبو هريرة رضي الله عنه يقول قال رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) ما من صاحب ذهب ولا فضة لا يؤدي منها حقها إلا إذا كان يوم القيامة صفحت له صفائح من نار فأحمي عليها في نار جهنم فيكوى بها جنبه وجبينه وظهره كلما ردت أعيدت له في يوم كان مقداره خمسين ألف سنة حتى يقضى بين العباد فيرى سبيله إما إلى جنة وإما إلى نار. { رواه مسلم 987} واته: ئهبوهورهیره "رهزای خوای لێبێت" دهڵێ: پێغهمبهری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) فهرموی: هیچ خاوهن زێرو زیوێك نییه كه زهكاتهكهی نهدات ئیللا له ڕۆژی دواییدا پلێتی ئاگرینی بۆ ئاماده دهكرێت كه له ئاگری دۆزهخدا سوور كراوهتهوه، تهنیشتو ناو چاو و پشتی پێ داخ دهكرێت، ههركاتێ سارد بوویهوه بۆی تازه دهكرێتهوه له ڕۆژێكدا كه ماوهكهی پهنجا ههزار ساڵه، ههتا دادوهری لهنێوان بهندهكاندا كۆتایی پێ دههێنرێ، پاشان رێگای نیشان دهدرێت یا بۆ بههشت یا بۆ دۆزهخ.

    2ـ مهرجی زهكاتی ئاڵتوونو زیو:

    عن عَلِيٍّ رضي الله عنه عن النبي ( صلى الله عليه وسلم ) قال: إذا كانت لك مِائَتَا دِرْهَمٍ وَحَالَ عليها الْحَوْلُ فَفِيهَا خَمْسَةُ دَرَاهِمَ وَلَيْسَ عَلَيْكَ شَيْءٌ يَعْنِي في الذَّهَبِ حتى يَكُونَ لك عِشْرُونَ دِينَارًا فإذا كان لك عِشْرُونَ دِينَارًا وَحَالَ عليها الْحَوْلُ فَفِيهَا نِصْفُ دِينَارٍ فما زَادَ فَبِحِسَابِ ذلك. { رواه ابوداود 1572 حديث حسن} واته: عهلی كوڕی ئهبوتالیب "رهزای خوای لێبێت" دهڵێ: پێغهمبهر( صلى الله عليه وسلم ) دهفهرموی: دوو سهد دیرههم زیوـت ههبوو ساڵی به سهردا تێپهر بوو ئهوه پێنچ درههم زهكاتی تێدا واجب دهبێت، وه هیچت لهسهر نییه ـ واته ئاڵتوون داـ ههتا بیست دینار ـ مسقاڵت نهبێ، ئهگهر بیست دینار ـ مسقالت ههبوو ساڵی بهسهردا تێپهڕی ئهوه نیو دینار ـ نیو مسقاڵ ـ زهكاتی لێ دهكهوێت، جا ئهگهر زیاتر بوو ههر بهم شێوه حسێب دهكرێ.

    3ـ زیو چهند بێت زهكاتی لێ دهدرێتو چهندی لێ دهدرێت؟

    زیو بگاته دووسهد درههم زهكاتی لێ دهدرێت و چل یهكی 1/40 دهكهوێ واته: 2.5% لهسهدا دوو نیوی لێدهدهرێ به بهڵكهی فهرموودهكهی پێشووی عهلی كوڕی ئهتالیب، ئهنهسیش رهزای خوای لێبێت دهڵێ: أَنَّ أَبَا بَكْرٍ رضي الله عنه كَتَبَ له هذا الْكِتَابَ لَمَّا وَجَّهَهُ إلى الْبَحْرَيْنِ.... وفي الرِّقَّةِ رُبْعُ الْعُشْرِ... { رواه البخاري 1454 وابوداود 1567 والنسائي 5/18} واته: ئهبوبهكری صدیق كاتێ ناردی بۆ بهحرهین ئهم نامهی نووسی كه تێیدا هاتووه: (.. له زیودا چارهكی دهیهك دهكهوێ..). ئهمهی فهرموودهكهش ههر دهكاتی 1/40 یان 2.5% كه له دوو سهد دیرهههمهكه پێنج دیرهههم دهكهوێ.

    به پێی ئهمڕۆ یهك دیرههم دهكاته 2.975 گرام، دوو گرام و له ههزاردا نۆ سهدو حهفتاو پێنجی گرامێك.

    پێنج دیرههم دهكاته 14.675 گرام چوارده گرامو له ههزاردا شهش سهدو حهفتاو پێنجی گرامێك.

    دوو سهد دیرههم دهكاته 595 گرام زیوی پوخت، هیچی تێكهڵ نهبێت رادهی گهشتنه زهكاتی زیوه، ئهوهشی لێ ی دهدهرێت 14.675 چوارده گرامو له ههزاردا شهش سهدو حهفتاو پێنجی گرامێك.

    4ـ ئاڵتون له چهندا زهكاتی لێ دهدرێو چهندی لێ دهدرێت

    له بیست دیناردا كه بیست مسقاڵه زهكاتی لێ دهدرێو چارهكی دهیهكی دهدرێت كه 1\4 یان 2.5% دهكات به بهڵگهی فهرموودهی عهلی كه پێشتر هێنامان.

    دینارێك دهكاته: 4.25 چوار گرامو لهسهدا بیستو پێنجی گرامێك ئاڵتون. بیست دینار دهكاته 85 ههشتاو پێنج گرام ئاڵتون ئهمه رادهی گهشتنه زهكاتی ئاڵتونه. ئهو ئهندازهش لێی دهدرێت دهكاته 2.125 دوو گرامو لهههزاردا سهدو بیست و پێنجی گرامێك ئاڵتونه كه دهكاته نیو مسقاڵ ئاڵتون.

    5ـ ئهو شته گرانبههایانهی كه زهكات تێیاندا فهرز نییه

    دووڕو یاقوتو ئهڵماسو لوئلوئو مهرجان و زووبهرجه دومس زهكاتیان تێدا فهرز نییه، چونكه بهڵگهیهك نییه كه بڵێ ئهمانه زهكاتیان تێدایه، ئهصڵیش وایه زهكات نهدرێ لهو شتانهدا نهبێت كه بهڵگهی ههیه لهسهر زهكات لێكهوتنیان چونكه زهكات عیبادهته عیبادهتیش ئهصڵو یاسا تێیدا ئهوهیه كه تهنیا له شتیكدا دروسته بهڵگهی لهسهر هاتبێت.

    6ـ ئایا خشڵ زهكاتی ههیه؟

    ئهگهر ئافرهت ئاڵتون وهك خشڵ بۆ جوانی و خۆ پێرازندنهوه بهكار بێنێ زهكاتی لێ ناكهوێت و فهرز نییه بیدات، بهڵام به رههایی پێویسته ماڵ ببهخشێت چهند خۆی پێی خۆشهو له دهستی دێت، لهم بارهیهوه ههندێ روونكردنهوه به پێویست دهزانین، چونكه ههندێك له زانایانی رایان وایه خشڵ زهكاتی تێدایه

    عَنْ عَمْرِو بْنِ شُعَيْبٍ عَنْ أَبِيهِ عَنْ جَدِّهِ أَنَّ امْرَأَةً مِنْ أَهْلِ الْيَمَنِ أَتَتْ رَسُولَ اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم ) وَبِنْتٌ لَهَا في يَدِ ابْنَتِهَا مَسَكَتَانِ غَلِيِظَتَانِ مِنْ ذَهَبٍ فَقَالَ « أَتُؤَدِّينَ زَكَاةَ هَذَا ». قَالَتْ لا. قَالَ « أَيَسُرُّكِ أَنْ يُسَوِّرَكِ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ بِهِمَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ سِوَارَيْنِ مِنْ نَارٍ ». قَالَ فَخَلَعَتْهُمَا فَأَلْقَتْهُمَا إِلَى رَسُولِ اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم ) فَقَالَتْ هُمَا لِلَّهِ وَلِرَسُولِهِ ( صلى الله عليه وسلم ). { رواه النسائي 5/38 وأبو داود 1563 والترمذي 637 وحسنه الشيخ الألباني في إرواء الغليل 3/296} واته: عهبدوڵڵای كوڕی عهمری كوڕی عاص رهزای خوای لێبێت دهڵێ: ئافرهتێكی یهمهنی و كچێكی هاتن بۆ خزمهت پێغهمبهری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) دووبازنی ئاڵتونی گهوره له دهستی كچهكهیدا بوو، پێغهمبهر ( صلى الله عليه وسلم ) فهرمووی: زهكاتی ئهم بازنانه دهدهیت؟ وتی: نهخێر، فهرمووی: پێت خۆشه به هۆی ئهم بازنانهوه خوای گهوره له رۆژی دواییدا دوو بازنی ئاگرت بكاته دهست؟ عهبدوڵڵا دهڵێ: دوو بازنهكهی له دهستی داكهندو فڕێی دان بۆ پێغهمبهر ( صلى الله عليه وسلم ) وتی: ههردوكیان بۆ خواو پێغهمبهرهكهی ( صلى الله عليه وسلم ).

    عن عبد الله بن شداد بن الهاد قال دخلنا على عائشة زوج النبي ( صلى الله عليه وسلم ) فقالت دخل علي رسول الله صلى الله عليه وسلم فرأى في يدي سخابا من ورق فقال ما هذا يا عائشة فقلت صنعتهن اتزين لك بهن يا رسول الله فقال اتؤدين زكاتهن فقلت لا أو ما شاء الله من ذلك قال هو حسبك من النار. { رواه أبو داود 1565 والحاكم 1/389 ـ 390 صححه الحاكم ووافقه الشيخ الألباني في الإرواء 3/297 وصححه إسناده ابن حجر في التلخيص 2/ 178} واته: عهبدوڵڵای كوڕی شهددادی كوڕی هاد دهڵێ چووین بۆ خزومهتی عائیشهی خێزانی پێغهمبهر ( صلى الله عليه وسلم ) وتی: پێغهمبهری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) جارێك هاته ژوورهوه بۆ لام و چهند ئهنگوستیلهیهكی زیوی له دهستمدا بینی، فهرمووی: ئهمه چییه عائیشه؟ منیش وتم: ئهی پێغهمبهری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) دروستم كردوون بۆ ئهوهی خۆم بڕازێنمهوه بۆ تۆ پێیان، فهرمووی: ئهی زهكاتهكهیان دهدهیت؟ وتم: نهخێر یان شتێكی ترم وت كه خوا ویستی بوو، فهرموی: تهنیا سزای ئهوهت بهسه له دۆزهخدا.

    ئهم دوو فهرموودهیه به رواڵهت وادهگهیهنن زهكات له خشڵی ئافرهتاندا واجب بێت باوهك خشڵیش بهكاربێت، بهڵام به وردبوونهوه لێیان بۆمان دهردهكهوێت ئهوه كه پێغهمبهر ( صلى الله عليه وسلم ) به زهكات ناوی بردووه ئهو زهكاته نییه كه فهرز بێت مهرجی گهشتنه رادهی زهكات (النصاب)و ساڵ بهسهردا تێپهڕین تێیدا به مهرج گیراوه لهبهر ئهم خاڵانه:

    أ ـ دوو بازنهكه یا ئهنگوستیلهكان هیچیان نهگهشتبوونه رادهی زهكات لێكهوتن.

    ب ـ پێغهمبهر ( صلى الله عليه وسلم ) پرسیاری ساڵ بهسهردا رۆشتنی نهكرد لێیان، نابێ بوترێت ساڵیان به سهردا تێپهڕیوه، چونكه فهرموودهكهی عائیشه رۆشن دهیگهیهنێ كه ئهنگوستیلهكانی تازه دروست كرد بوو، چونكه پێغهمبهر ( صلى الله عليه وسلم ) پێشتر نهیدیبوو، كهواته ساڵی به سهردا تێنهپهڕیبوو.

    ج ـ ئهو فهرموودانه باسی واجبوونی زهكات دهكات باسی له ئاڵتونی و زیو و پاره دهكات، چونكه له عورفو زمانیشدا ئهو دوو وشهیه (الذهب اوالفضة) بۆ پاره بهكاردههێنرێن نهك بۆ ههموو جۆرێكی ئاڵتونو زیو.

    دـ خشڵی ئافرهت كه به كاری بێنێ وهك وشترو گایهكه ئیشی پێ دهكرێ و زهكاتی لێ ناكهوێ لهگهڵ ئهوهشدا هاووێنهیان زهكاتی لێ دهكهوێ (واته وشتر یا گاو مانگا) كه بۆ ئیش بهكار نههێنرێن.

    ه ـ زۆربهی هاوهڵانی پێغهمبهر ( صلى الله عليه وسلم ) رایان وایه كهزهكات ناكهوێ له خشڵی بهكارهاتووی ئافرهت.

    وـ ههندێ له زانایانی سهلهف دهڵێن زهكاتی خشڵی ئافرهت ئهوهیه بیدات به ئافرهت بۆ شاییو شتی وا بهكاری بێنن. عن نافع أن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما كان يحلي بناته وجواريه الذهب فلا يخرج منه الزكاة. { رواه مالك في الموطأ 1/250} واته: نافیع دهڵێ: عهبدوڵڵای كوڕی عومهر رهزای خوای لێبێت كچو كهنیزهكهكانی به ئاڵتون و خشڵی پیاداد دهكردن پاشان زهكاتیشی له خشڵهكانیان نهدهدا.

    عن الْقَاسِمِ بن محمد رحمه الله أَنَّ عَائِشَةَ زَوْجَ النبي ( صلى الله عليه وسلم ) كانت تَلِي بَنَاتَ أَخِيهَا يَتَامَى في حَجْرِهَا لَهُنَّ الْحَلْيُ فَلآ تُخْرِجُ من حُلِيِّهِنَّ الزَّكَاةَ. { رواه مالك في الموطأ 1/250 واسناده صحيح} واته: قاسیمی كوڕی موحهممهد دهڵێ: عائیشه رهزای خوای لێبێت چهند كچێكی برازای ههبوو ههتیوو بوون سهرپهرشتی دهكردن لای خۆی خشڵیان ههبوو زهكاتیشی لێ دهرنهئهكرد.

    وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم