یه‌كخواپه‌رستی بنه‌مای بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ران وخاڵی ناكۆكی نێوانیان بووه
پۆڵێنه‌كان
Full Description
یه‌كخواپه‌رستی بنه‌مای
بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ران وخاڵی ناكۆكی نێوانیان بووه
] kurdish – كوردی – كردي [
كۆمه‌ڵێ له زانایان
وه‌رگێڕانی: سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2011 - 1433
﴿توحید الألوهية أصل دعوة الأنبياء والرسل ﴾
« باللغة الكردية »
جماعة من العلما‌ء
ترجمة: سرباز حميد قادر
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2011 - 1433
یه‌كخواپه‌رستی بنه‌مای
بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ران وخاڵی ناكۆكی نێوانیان بووه
گومانی تێدا نییه كه یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌رستنه‌كاندا بۆ خوای گه‌وره به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها گرنگترین بنه‌ماكانی بیروباوه‌ر وته‌واوترین وباشترین وپابهندترینیانه بۆ باشكردن و صه‌ڵاح كردنی مرۆڤایه‌تی، خوای گه‌وره‌ش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م بنه‌ما گرنگه‌یه كه ئاده‌میزاد وجنۆكهشی دروستكردووه، وه سه‌رجه‌م مه‌خلوقاتی خهلقكردوه و وشهریعهتهكانیشی هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م یهكخواپهرستیهیه ناردوه، به‌بوونی ئه‌م بنه‌مایه هه‌موو دونیا ئیصلاح ده‌بێت وبه فه‌وتان ونهبوونیشی خراپه وخراپه‌كاری وفه‌ساد بڵاو ده‌بێته‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ناوهڕۆك وپوخته وبنه‌مای بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ران برتی بووه له یه‌كخواپه‌رستی بۆ خوای گه‌وره له سه‌رجه‌م په‌رستنه‌كاندا، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : (وَلَقَدۡ بَعَثۡنَا فِي كُلِّ أُمَّةٖ رَّسُولًا أَنِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ وَٱجۡتَنِبُواْ ٱلطَّٰغُوتَۖ ...) {النحل : 36} واته : به‌راستی بۆناو هه‌موو ئوممه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا په‌یامبه‌رێكمان ناردووه، بۆ ئه‌وه پێیان بڵێ: ته‌نها خوا بپه‌رستن و، له(تاغووت) و یاسا پوچه‌ڵه‌كان دووربن. به‌ڵێ ئه‌و دووخاڵه: (خوا په‌رستن و، وه‌لانانی تاغووت) كه‌هه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌ی داویه‌تی به‌گوێی ئوممه‌ته‌كه‌ی خۆیدا ئه‌ساس و بناغه‌ی گشت ئایینه‌كان و دینی ئیسلامیشه ...هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : (وَمَآ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِيٓ إِلَيۡهِ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱعۡبُدُونِ) {الانبیا‌ء : 25} واته : ئێمه پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه نه‌کردووه، که وه‌حیمان بۆ نه‌ناردبێت به‌وه‌ی که: بێگومان هیچ خوایه‌کی بههههق نیه جگه له من و ده‌بێت هه‌ر من بپه‌رستن .
قورئانی پیرۆزیش له‌زۆر جێگادا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌رستنه‌كاندا كلیلی بانگه‌واز وخاڵی سه‌ره‌تای كاری پێغه‌مبه‌ران بووه، چونكه هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك كاتێك ده‌ستی كردووه به بانگه‌وازی گه‌له‌كه‌ی یه‌كه‌م كارێك ئه‌نجامی دابێت بانگكردنی گه‌له‌كه‌ی بووه بۆ یه‌كخواپه‌رستی و ئیخلاص ودڵسۆزی له‌په‌رستنه‌كاندا بۆ خوای گه‌وره، بۆ نموونه سه‌رنجی قورئانی پیرۆز بده كه چۆن ده‌فه‌رموێت : (وَإِلَىٰ عَادٍ أَخَاهُمۡ هُودٗاۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥٓۚ...) {الاعراف : 65} واته : بۆ قه‌ومی (عاد)یش (هود)ی برایانمان نارد فه‌رموو پێیان: ئه‌ی گه‌ل و عه‌شیره‌تم هه‌ر خوا بپه‌رستن چونکه جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان بۆ نییه، هه‌روه‌ها له‌جێگایه‌كی تری ئه‌م سوره‌ته‌دا ده‌فه‌رموێت : (وإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمۡ صَٰلِحٗاۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥۖ...) { الاعراف : 73} واته : بۆ سه‌ر قه‌ومی (ثمود)یش (صاڵح)ی برایانمان نارد (ئه‌ویش پێی وتن): ئه‌ی گه‌له‌که‌م خوا بپه‌رستن چونکه جگه له‌و خوایه‌کی ترتان نیه .... له باره‌ی گه‌له‌كه‌ی شوعیبیشهوه ده‌فه‌رموێت : (وَإِلَىٰ مَدۡيَنَ أَخَاهُمۡ شُعَيۡبٗاۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥۖ...) {الاعراف :85} واته : بۆ هۆزی مه‌دیه‌نیش (شعیب)ی برایانمان نارد، ئه‌ویش پێی وتن: ئه‌ی قه‌وم و هۆزو گه‌لم ته‌نها خوا بپه‌رستن، چونکه جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان... به‌ڵی به‌م شێوه‌یه سه‌لمێنرا ئه‌م به‌شه‌ی یه‌كخواپه‌رستی كاری گرنگ وهه‌وڵی شه‌و ڕۆژی پێغه‌مبه‌ران بووه و خاڵی سه‌ره‌كی ناكۆكیه‌كان بووه له‌نێوان ئه‌وان و گه‌له‌كانیاندا ...
ئه‌م یه‌كخواپه‌رستیه خاڵی سه‌ره‌كی ناكۆكیه‌كان بووه له‌نێوان پێغه‌مبه‌ران و گه‌له‌كانیاندا :
پێشتر ئه‌وه‌مان ڕوونكرده‌وه كه یه‌كخواپه‌رستی له په‌رستندا كاری سه‌ره‌كی و كلیلی بانگه‌وازی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران بووه له‌گه‌ڵ گه‌له‌كانیاندا، به‌شێوه‌یه‌ك هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌هاتووه ئیلا یه‌كه‌م شتێك كه گه‌له‌كه‌ی بۆ بانگه‌واز كردبێت بریتی بووه لهیهكخواپهرستی له‌په‌رستنه‌كاندا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یش ناكۆكی له‌نێوان ئه‌وان و گه‌له‌كانیاندا ڕوویداوهة چونكه پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێ بێت) ئه‌وانیان بانگ كردووه بۆ یه‌كخواپه‌رستی وئیخلاص بۆ ئه‌و زاته له‌په‌رستنیدا، له‌به‌رامبه‌ریشدا گه‌له‌كانیان زیاتر سوور بوون له‌سه‌ر شیرك وهاوهڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌یان نه‌بێت كه شایانی هیدایه‌ت و ڕێنمونی بووبن و خوای گه‌وره هیدایه‌تی دابن .خوای گه‌وره له‌باره‌ی گه‌له‌ی نوحه‌وه (سه‌لامی خوای لێ بێت) فه‌رموویه‌تی : (وَقَالُواْ لَا تَذَرُنَّ ءَالِهَتَكُمۡ وَلَا تَذَرُنَّ وَدّٗا وَلَا سُوَاعٗا وَلَا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسۡرٗا (٢٣) وَقَدۡ أَضَلُّواْ كَثِيرٗاۖ وَلَا تَزِدِ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا ضَلَٰلٗا (٢٤) {نوح : 23-24} واته : گه‌له‌كه‌ی وتیان: خه‌ڵکینه نه‌که‌ن واز له خواکانتان بهێنن!! نه‌که‌ن واز له (ودو سواع و یه‌عوق و نه‌سر) بهێنن(٢٣)بێگومان ئه‌وانه زۆر که‌سیان گومڕا کرد، په‌روه‌ردگارا، ئه‌م سته‌مکارانه ته‌نها گومڕای نه‌بێت هیچی تریان بۆ زیاد مه‌که...
وه‌له‌باره‌ی گه‌له‌كه‌ی هود (سه‌لامی خوای لێ بیت) ده‌فه‌رموێت : (قَالُوٓاْ أَجِئۡتَنَا لِتَأۡفِكَنَا عَنۡ ءَالِهَتِنَا فَأۡتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ) {الاحقاف :22} واته : هۆزه خوانهناسهكهی هود وتیان: ئایا تۆ بۆ ئه‌وه هاتوویت كه ئێمه له‌په‌رستنی خواكانمان لا بده‌یت؟! جا ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌یت، وه‌ره بۆمان به‌وه‌ی به‌ڵێنمان پێده‌ده‌یت، واته: به سزاكه‌وه وه‌ره ، قهیناكا با ئێمه تیابچین!.... یان فه‌رموویه‌تی : (قَالُواْ يَٰهُودُ مَا جِئۡتَنَا بِبَيِّنَةٖ وَمَا نَحۡنُ بِتَارِكِيٓ ءَالِهَتِنَا عَن قَوۡلِكَ وَمَا نَحۡنُ لَكَ بِمُؤۡمِنِينَ ) {هود : 53} واته : وتیان: ئه‌ی هوود! تۆ به‌ڵگه‌یه‌كی رۆشنی وات بۆ نه‌هێناوین، ببێته نیشانه‌ی راستیت ، تا ئێمه‌ش باوه‌ڕ بكه‌ین تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت، چاكیش بزانه هه‌رگیز ئێمه لهبهرقسهی تۆ واز لهخواكانی خۆمان ناهێنین، و قه‌تیش باوه‌ڕت پێناكه‌ین، وه له‌سه‌ر قسه‌ی خۆیمان سوورین...
وه‌له‌باره‌ی گه‌لی صاڵح یشه‌وه فه‌رموویه‌تی : ( قَالُواْ يَٰصَٰلِحُ قَدۡ كُنتَ فِينَا مَرۡجُوّٗا قَبۡلَ هَٰذَآۖ أَتَنۡهَىٰنَآ أَن نَّعۡبُدَ مَا يَعۡبُدُ ءَابَآؤُنَا وَإِنَّنَا لَفِي شَكّٖ مِّمَّا تَدۡعُونَآ إِلَيۡهِ مُرِيبٖ ) {هود : 62} واته : خه‌ڵکه‌که وتیان: ئه‌ی صالح، به‌ڕاستی پێش ئه‌م باسانه‌ت تۆ له‌ناو ئێمه‌دا شوێنی هیوامان بوویت، ئایا به‌رگری ئه‌وه‌مان لێده‌که‌یت که شوێنی شتێك بکه‌وین که باو‌و باپیرانمان شوێنی که‌وتوون و په‌رستویانن؟! ئێمه به‌ڕاستی له گومانداین له‌وه‌ی که تۆ بانگی ئێمه ده‌که‌ی بۆلای و به‌دبینین لێی....
ده‌رباه‌ری گه‌له‌كی شوعه‌یبیش ده‌فه‌رموێت : ( قَالُواْ يَٰشُعَيۡبُ أَصَلَوٰتُكَ تَأۡمُرُكَ أَن نَّتۡرُكَ مَا يَعۡبُدُ ءَابَآؤُنَآ أَوۡ أَن نَّفۡعَلَ فِيٓ أَمۡوَٰلِنَا مَا نَشَٰٓؤُاْۖ إِنَّكَ لَأَنتَ ٱلۡحَلِيمُ ٱلرَّشِيدُ ) {هود : 87} واته : خه‌ڵکه‌که وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب، ئایا نوێژه‌که‌ت فه‌رمانت پێده‌کات که ئێمه واز بهێنین له‌وه‌ی باو‌و باپیرانمان په‌رستوویانن، یاخود له ماڵ و سامانماندا به‌ئاره‌زووی خۆمان چیمان بوێت بیکه‌ین و به‌ڕاستی تۆ زۆرهێمن و خاوه‌ن ژیریت؟! (وادیاره گاڵته‌یان پێکردووه، یان قه‌ناعه‌تیان به‌ژیری و له‌سه‌رخۆیی بووه و سه‌ریان سوڕماوه له‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت له داب و نه‌ریتی باو‌و باپیران ده‌ربچێت).
له‌باره‌ی بێباوه‌ڕه‌كانی قورهیشیشهوه فه‌رموویه‌تی : ( وَعَجِبُوٓاْ أَن جَآءَهُم مُّنذِرٞ مِّنۡهُمۡۖ وَقَالَ ٱلۡكَٰفِرُونَ هَٰذَا سَٰحِرٞ كَذَّابٌ ٤ أَجَعَلَ ٱلۡأٓلِهَةَ إِلَٰهٗا وَٰحِدًاۖ إِنَّ هَٰذَا لَشَيۡءٌ عُجَابٞ (٥) وَٱنطَلَقَ ٱلۡمَلَأُ مِنۡهُمۡ أَنِ ٱمۡشُواْ وَٱصۡبِرُواْ عَلَىٰٓ ءَالِهَتِكُمۡۖ إِنَّ هَٰذَا لَشَيۡءٞ يُرَادُ (٦) مَا سَمِعۡنَا بِهَٰذَا فِي ٱلۡمِلَّةِ ٱلۡأٓخِرَةِ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا ٱخۡتِلَٰقٌ (٧) {ص : 4-7} واته : سه‌ریان سوڕده‌ما که ترسێنه‌رێکیان له خۆیان بۆ هاتووه وه بێ باوه‌ڕان ده‌یان وت ئه‌م (پێغه‌مبه‌ره) جادوو گه‌رێکی زۆر درۆزنه(5) (هه‌روه‌ها ده‌یانوت: ئایا پێتان سه‌یر نیه) هه‌موو خواکانی کردووه به یه‌ک خوا، به‌ڕاستی ئه‌مه شتێکی زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه!! (6) وه گه‌وره‌کانی(قوڕه‌یش له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر قسه‌یان کرد و هه‌ڵسان) به په‌له ده‌رچوون (به خه‌ڵکیان وت) بڕۆن و خۆگر بن له‌سه‌ر (په‌رستنی) خواکانتان به‌ڕاستی ئه‌مه‌ی موحه‌ممه‌د ده‌یڵێ شتێکه له ئێوه داوا کراوه تا ببێته گه‌وره‌ی هه‌موو عه‌ره‌ب(7) ئه‌مه‌ی موحه‌ممه‌د ده‌یڵێ بۆ په‌رستنی یه‌ك خوا، ئێمه له ئایینی عیسادا (عليه السلام) نه‌مان بیستووه، ئه‌م یه‌كخواپه‌رستیه ههردرۆو ساخته و هه‌ڵبه‌ستراوه.
هه‌ر له‌باره‌ی قوڕه‌یشه‌وه ده‌فه‌رموێت : ( وَإِذَا رَأَوۡكَ إِن يَتَّخِذُونَكَ إِلَّا هُزُوًا أَهَٰذَا ٱلَّذِي بَعَثَ ٱللَّهُ رَسُولًا (٤١) إِن كَادَ لَيُضِلُّنَا عَنۡ ءَالِهَتِنَا لَوۡلَآ أَن صَبَرۡنَا عَلَيۡهَاۚ وَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ حِينَ يَرَوۡنَ ٱلۡعَذَابَ مَنۡ أَضَلُّ سَبِيلًا (٤٢) أَرَءَيۡتَ مَنِ ٱتَّخَذَ إِلَٰهَهُۥ هَوَىٰهُ أَفَأَنتَ تَكُونُ عَلَيۡهِ وَكِيلًا (٤٣) أَمۡ تَحۡسَبُ أَنَّ أَكۡثَرَهُمۡ يَسۡمَعُونَ أَوۡ يَعۡقِلُونَۚ إِنۡ هُمۡ إِلَّا كَٱلۡأَنۡعَٰمِ بَلۡ هُمۡ أَضَلُّ سَبِيلًا (٤٤) {الفرقان : 41-44} واته : قوڕه‌یشیه‌كان كاتێك كه تۆ ده‌بێنن ، هیچ ڕێز‌و پایه‌یه‌كت بۆ قایهلنابن، به‌ڵكو ده‌تكه‌نه گاڵته‌جارو به‌یه‌كتر ده‌ڵێن: ئا ئه‌مه‌یه خوا كردوویه به په‌یامبه‌رو ره‌وانه‌ی كردووه ؟!(41) خۆ نزیك بوو له په‌رستنی خواكانمان گومڕامان بكا‌و سه‌رمان لێ تێكبدا ئه‌گه‌ر ئێمه خۆڕاگر نه‌بووینایه له‌سه‌ر په‌رستنیان، ئێستا وا ده‌ڵێن، وه له ئایینده‌دا كاتێ كه سزاكه ده‌بیننن، چاك ئه‌زانن كێ گومراترو سه‌رلێشێواوتره؟! (42) ئایا تۆ ئه‌و كه‌سه‌ت دیتووه كه ئاره‌زووی خۆی ده‌كاته خوای خۆی؟ ئه‌مڕۆ ئه‌م ئهپهرستێو، سبه‌ینێ پشتگیریی، له یه‌كێكی تر ئه‌كات ؟ هه‌ر ڕۆژه‌ی له جێگایه‌ك ئه‌بینرێ!! (ئیبن عه‌بباس) ئه‌ڵێ پیاوی وا هه‌بوو ئه‌مڕۆ به‌ردێكی سپی ئه‌په‌رست، كاتێ به‌ردێكی جوانتر له‌وی دیتبا، ئه‌می ده‌په‌رست و، پشتی له‌و ده‌كرد! ئاخۆ تۆ ده‌ته‌وێ بریكارو رێنوێنكاری ئه‌و كه‌سه بی و، نه‌هێڵی دوای ئاره‌زووی خۆی بكه‌وێ؟ (43) یا پێت وایه كه زۆربه‌یان 'وته‌كانت' به دڵ ئه‌بیسن، وبیر لهماناو مه‌به‌سته‌كه‌ی ئه‌كه‌نه‌وه‌و تێده‌گه‌ن؟ خۆ ئه‌وانه هه‌ر وه‌ك ماڵاتن (بزن، مه‌ڕ، وشتر، گا) خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌نین، به‌ڵكو له‌وانه‌شه گێل و وێڵ تر و نهزانتربن ، چونكه گه‌لێ جار ئاژه‌ڵ به‌گوێی خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌كاو، هه‌ركه‌سێكیش چاكه‌ی له‌گه‌ڵ بكات له‌بیری ناچێت(44) .
ئه‌م ده‌قه قورئانیانه وماناكانیان هه‌موویان به‌ڵگه‌ی ڕوون وئاشكران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناكۆكی وململانێ نێوان پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لی بێت) وگه‌له‌كانیان له‌سه‌ر بانگه‌وازی یه‌كخواپه‌رستی بووه لهپهرستنهكان و ئیخلاص ودڵسۆزی بووه بۆ خوای گه‌وره .
له سوننه‌تی سهحیحیشدا هاتوه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : " مرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله ويقيموا الصلاة ويؤتوا الزكاة فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دماءهم وأموالهم إلا بحق الإسلام وحسابهم على الله " { البخاري : الإیمان (25) ومسلم الإیمان (22)} واته : فه‌رمانم پێكراوه كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا بجه‌نگم هه‌تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی شاهیدی ده‌ده‌ن كه هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نییه جگه له‌خوای گه‌وره (الله) و شاهیدیش ده‌ده‌ن كه موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری خودایه، وه‌نوێژ ده‌كه‌ن وزه‌كات ده‌ده‌ن، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان كرد ئه‌وا خوێن و ماڵیان پارێزاراوه مه‌گه‌ر بهههقێكی نه‌بێت كه ئیسلام دیاری كردووه، ئه‌و كاته حساب ولێپرسینه‌وه‌یان له‌سه‌ر خوا ده‌بێت.
هه‌وره‌ها له سوننه‌تی سهحیحیشدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : " من قال لا إله إلا الله وكفر بما يعبد من دون الله حرم ماله ودمه وحسابه على الله " { مسلم الإیمان (23) وأحمد (6/394)} واته : هه‌ركه‌س بڵێ هیچ خوایه‌كی به‌هه‌ق نییه جگه له (الله) و بێباوه‌ڕیش بێت به‌وه‌ی جگه له‌خودا ده‌په‌رسترێت، ئه‌وا خوێن وماڵی حهرامدهبیت و حساب و لێپرسینه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر خودا (الله) .