هه‌ندێك له‌و فه‌رموودانه‌ى كه سه‌باره‌ت به چاكه‌ى مانگى موحه‌رِه‌م هاتوون له گه‌ڵ هه‌ندێك له بیدعه‌كانى ئه‌م مانگه
پۆڵێنه‌كان
سەرچاوەکان
Full Description
هه‌ندێك له‌و فه‌رموودانه‌ى كه سه‌باره‌ت به چاكه‌ى مانگى موحه‌رِه‌م هاتوون له گه‌ڵ هه‌ندێك له بیدعه‌كانى ئه‌م مانگه
ئاماده‌كردنی : عه‌دنان بارام
پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز
بعض الأحاديث الواردة في فضل شهر محرم وصوم يوم عاشورا‌ء مع بعض البدع والمخالفات التي تقع في هذا الشهر
إعداد : عدنان بارام
مراجعة : بشتيوان صابر عزيز
هه‌ندێك له‌و فه‌رموودانه‌ى كه سه‌باره‌ت به چاكه‌ى مانگى موحه‌رِه‌م هاتوون له گه‌ڵ هه‌ندێك له بیدعه‌كانى ئه‌م مانگه
إن الحمد لله نحمده ونستعينه ، ونستغفره ، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيئات أعمالنا ، من يهده الله فلا مضل له ، ومن يضلل فلا هادي له ، وأشهد أن لا إله إلا الله [ وحده لا شريك له ] ، وأشهد أنّ محمداً عبده ورسوله ... أما بعد : به پشتیوانى خواى په‌روه‌ردگار له‌م كورته باسه‌دا هه‌وڵده‌درێت هه‌ندێك له‌و فه‌رموودانه بخرێته رِوو كه سه‌باره‌ت به چاكه‌ى مانگى موحه‌رِه‌م هاتوون ، و پاشان هه‌ندێك له‌و حوكمانه‌ى كه لێیانه‌وه وه‌رده‌گیرێت ، و به‌دواى ئه‌وه‌شدا ئاماژه دان به هه‌ندێك له‌و بیدعانه‌ى كه له‌م مانگه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه ، به هۆى ده‌مارگیرى و نه‌زانینه‌وه به ناو موسڵمانادا ، له‌و فه‌رموودانه‌ش :
1 ـ له ( أبو هريرة ) ( رضي الله عنه ) ده‌گێرِنه‌وه كه فه‌رموویه‌تى : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تى : " أفضل الصيام بعد رمضان ، شهر الله المحرم ... " ( رواه الإمام أحمد في مسنده ( 2/ 303) ، و رواه مسلم في صحيحه (3/821) كتاب الصيام ، حديث رقم : 1163، و رواه أبو داود في سننه (2/ 811) كتاب الصوم ، حديث رقم : 2429 ، و رواه الترمذي في سننه مختصراً (2/12) أبواب الصوم ، حديث رقم : 737 ، و قال : حديث حسن ، و رواه النسائي في سننه (3/206، 207) باب قيام الليل ، و رواه ابن ماجه في سننه (1/554) كتاب الصيام ، حديث رقم: 1742 ) .
واته : باشترینى رِۆژووه‌كان دواى رِۆژووى رِه‌مه‌زان رِۆژووى مانگى موحه‌رِه‌مه . 2 ـ وه له ( ابن عباس ) ( رضي الله عنه ) ده‌گێرِنه‌وه كه فه‌رموویه‌تى : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم ) كۆچى كرد بۆ مه‌دینه بینى گاوره‌كان ( الیهود ) عاشورا به رِۆژوو ده‌بن ، ئه‌ویش فه‌رمووى : " ما هذا ؟ " ئه‌مانه بۆچى به رِۆژوو ده‌بن ؟ پێیان فه‌رموو : ئه‌مه رِۆژێكى پیرۆزه ، ئه‌مه ئه‌و رِۆژه‌یه كه خواى په‌روه‌ردگار به‌نى ئیسرائیلى له ده‌ستى دووژمنه‌كه‌یان رِزگار كرد ، پێغه‌مبه‌ر ( موسى ) ش تیدا به رِۆژوو بووه ، ئه‌ویش فه‌رمووى : " فأنا أحق بموسى منكم ، فصامه وأمر بصيامه " ، واته : من له پێشترم له ئێوه به موسى ، بۆیه به رِۆژوو بوو تیایدا ، فرمانیشى كرد به رِۆژوو گرتنى . ( متفق عليه : رواه البخاري في صحيحه مع فتح الباري (4/244) كتاب الصوم ، حديث رقم : 2004 ، واللفظ له ، و رواه مسلم في صحيحه (2/795) كتاب الصيام ، حديث رقم :1130 ) . 3 ـ هه‌روه‌ها له ( ابن عباس ) ( رضي الله عنه ) ده‌گێرِنه‌وه كه فه‌رموویه‌تى : : " مَا رَأَيْتُ النَّبِىَّ ( صلى الله عليه وسلم ) يَتَحَرَّى صِيَامَ يَوْمٍ فَضَّلَهُ عَلَى غَيْرِهِ ، إِلاَّ هَذَا الْيَوْمَ يَوْمَ عَاشُورَاءَ وَهَذَا الشَّهْرَ . يَعْنِى شَهْرَ رَمَضَانَ " واته : نه‌مبینیوه پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله علیه وسلم ) به‌دواى رِۆژێكدا گه‌رِابێت بۆ رِۆژوو گرتنى ـ كه به پێشترى دانابێت له رِۆژه‌كانى تر ـ ئه‌م رِۆژه نه‌بێت ـ كه رِۆژى عاشورایه ـ و ئه‌م مانگه ، كه مانگى رِه‌مه‌زانه . ( رواه البخاري في صحيحه مع فتح الباري (4/245) كتاب الصوم ، حديث رقم : 2006 ، و رواه مسلم في صحيحه (2/797) كتاب الصيام ، حديث رقم : 1132 ) .
4 ـ وه له ( أبو قتادة ) ( رضي الله عنه ) ده‌گێرِنه‌وه كه فه‌رموویه‌تى : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تى : " ... ، وصيام يوم عاشورا‌ء أحتسب على الله أن يكفِّر السنة التي قبله " واته : وه رِۆژووى رِۆژى عاشوراش داواكارم له لاى خواى په‌روه‌ردگار تاوانى ساڵكى پێش خۆى بسرِێته‌وه . ( رواه أحمد في مسنده ( 5/ 296 ، 297 ) ، و رواه مسلم في صحيحه (3/818 ، 819) كتاب الصيام ، حديث رقم : 1163 ، و رواه أبو داود في سننه (3/ 818، 819) كتاب الصيام ، حديث رقم : 3435 ) ، و رواه الترمذي في سننه مختصراً (3/136) أبواب الصوم ، حديث رقم: 749 ، و رواه ابن خزيمة في صحيحه (3/ 288) أبواب صوم التطوع ، حديث رقم : 2087 ) .
5 ـ هه‌روه‌ها له ( ابن عباس ) ( رضي الله عنه ) ده‌گێرِنه‌وه كه فه‌رموویه‌تى : " ئه‌و كاته‌ه كه پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله علیه وسلم ) رِۆژى كه رِۆژووى عاشوراى گرت ، و فرمانى كرد به رِۆژوو گرتنى ، پێیان ووت : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ! ئه‌مه رِۆژێكه گاور و خاچ په‌رستان به گه‌وره‌ى داده‌نه‌ن ، پێغه‌مبه‌رى خواش ( صلى الله علیه وسلم ) فه‌رمووى : " فإذا كان العام المقبل ، إن شا‌ء الله ، صمنا اليوم التاسع " ، ئه‌گه‌ر ساڵى داهاتوو دا بێت ، رِۆژى نۆیه‌میش به رِۆژوو ده‌بین . رِاوى ده‌ڵێت: ساڵى داهاتوو به‌سه‌ردا نه‌هات پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله علیه وسلم ) كۆچى دواى كرد . وه له رِیوایه‌تێكى تردا هاتووه : " لئن بقيت إلى قابل لأ‌صومن التاسع " ( رواه الإمام أحمد في مسنده ( 1/ 236) ، و رواه مسلم في صحيحه (2/797 ، 798) كتاب الصيام ، حديث رقم : 1134 ، و رواه أبو داود في سننه (2/818 ، 819) كتاب الصوم ، حديث رقم : 2445 ، و رواه ابن ماجه في سننه (1/552) كتاب الصيام ، حديث : 1736 ) .
له كۆى ئه‌م فه‌رموودانه ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌بێت كه : گرتنى رِۆژوو له‌م مانگه‌دا به گشتى سوننه‌ته ، و به باشترین رِۆژووش داده‌نرێت له نێو مانگه‌كانى تر‌ى سالڕ جگه له مانگى رِه‌مه‌زان نه‌بێت ، به تایبه‌ت رِۆژى ده‌یه‌مى كه پێی ده‌ووترێت عاشورا ، پێغه‌مبه‌رى خواش له رِۆژانى تر زیاتر به‌دوایدا گه‌رِاوه ، و خێره‌كه‌شى سرِینه‌وه‌ى تاوانى ساڵێكى پێش خۆیه‌تى ، نۆیه‌میشى له گه‌ڵدا ده‌گیرێت بۆ پێچه‌وانه بوونه‌وه‌ى گاور و خاچ په‌رستان ، حیكمه‌ت و بۆنه‌ى به رِۆژوو بوون تێدا بریتیه له رِزگار كردنى خواى په‌روه‌ردگار بۆ به‌نى ئیسرائیل له ده‌ستى دووژمنه‌كه‌یان كه فیرعه‌ونى سه‌كه‌ش و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی بوون .
له‌و بیدعانه‌ش كه له‌م مانگه‌دا داهێنراوون، كردنى ئه‌م مانگه ـ به تایبه‌ت رِۆژى عاشورا ـ به مانگ و رِۆژى خه‌مبارى له لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه :
* له‌و بیدعه و تازه‌گه‌ریانه‌ى كه داهێنراون له‌م مانگه‌دا : رِێگرتن له خۆ رِازاندنه‌وه شه‌رعیه‌كان له‌م مانگه‌دا ، بۆیه ده‌بینین ئافره‌تان واز له خۆرِازاندنه‌وه‌كانیان دێنن وه‌كو چاو رِه‌شتن ، و خه‌نه‌دان ، و جل و پۆشاكى جوان ... هتد ، و ئافره‌تان بگره پیاوانیش جلى رِه‌ش له به‌ر ده‌كه‌ن !!!
* هه‌ندێك له خه‌ڵك واز له خواردنى گۆشت ئه‌هێنن له‌م مانگه‌دا !!!
* گرێبه‌ندى ژنخوازى ( عقد الزواج ) و نان دانى شایش ( الوليمة ) له‌م مانگه‌دا به‌حه‌رام دا ده‌نرێت !!! و تازه بووكیش له مێرده‌كه‌ى قه‌ده‌غه ده‌كرێت با كاتێكى كه‌میش به سه‌ر گواستنه‌وه‌كه‌یدا رِۆشتبێت !!!
* كۆرِى ماته‌مینى و ته‌عزیه و له رِوومه‌ت دان ، و له سینه دان ، و یه‌خه دادرِین شیوه‌ن كردن زۆر زۆر ده‌بێت !!!
* به‌یداخ و په‌رچه‌مى رِه‌نگاو نووسراوى شركى تێیدا زۆر ده‌بێت .
* ئه‌و منداڵه‌ش كه له‌م مانگه‌دا له دایك ببێت به شووم و نه‌نگ به‌خت خراپ داده‌نرێت !! پێشه‌وا و شێخى پایه به‌رزى ئیسلام ( ابن تيمية ) فه‌رموویه‌تى : : (( وصار الشيطان بسبب قتل الحسين ( رضي الله عنه ) يحدث للناس بدعتين : بدعة الحزن والنوح يوم عاشورا‌ء ، من اللطم والصراخ ، والبكاء ، والعطش ، وإنشاء المراثي ، وما يفضي إلى ذلك من سبّ السلف ولعنهم ، وإدخال من لا ذنب له مع ذوي الذنوب ، حتى يسب السابقون الأولون ، وتقرأ أخبار مصرعه التي كثير منها كذب ، وكان قصد من سن ذلك ، فتح باب الفتنة والفرقة بين الأمة ، فإن هذا ليس واجباً ولا مستحباً باتفاق المسلمين ، بل إحداث الجزع و النياحة للمصائب القديمة ، من أعظم ما حرمه الله ورسوله ( صلى الله عليه وسلم ) )) . ( يراجع : منهاج السنة النبوية : 2 / 322 ، 323 ) .
واته : شه‌یتانیش به‌هۆى كوشتنى ( حسین ) ه‌وه ( رضي الله عنه ) دوو بیدعه‌ى له ناو خه‌ڵكدا هێنا كایه‌وه : بیدعه‌ى غه‌مبارى و شیوه‌ن كردن له رِۆژى عاشورادا ، له له رِوومه‌ت دان ، و هات و هاوار كردن ، و گریان ، و خۆتینوو كردن ، و سازدانى كۆرِى ماته‌مینى ، و ئه‌وه‌ش كه به هۆى ئه‌وه‌وه ده‌بێت له قسه‌كردن به سه‌له‌ف و له‌عنه‌ت لێ‌كردن ، و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه هیچ تاوانیان نیه له‌و كاره‌دا له گه‌ڵ تاوانبارات تێكه‌ڵ ده‌كرێن ، تاكو ده‌گاته قسه‌كردن و جنێو دان به هاوه‌ڵه پێشینه‌كانى ئه‌م ئوممه‌ته ، و چه‌نده‌ها هه‌واڵ بڵاوده‌كێته‌وه كه زۆرى درۆیه ، نیتى ئه‌وانه‌ش كه دایانهێناوه نانه‌وه‌ى فیتنه و دووبه‌ره‌كیه له نێو ئوممه‌تى ئیسلامی‌دا ، ئه‌مانه‌ى كه ده‌كرێن نه واجبن و نه‌ش سوننه‌تن به یه‌ك ده‌نگى موسڵمانان ، به‌ڵكو دروست كردن و ئه‌نجامدانى ئه‌و جۆره نارِه‌زاى ده‌ربرِین ، و شیوه‌ن كردنه بۆ موسیبه‌تى كۆن له گه‌وره‌ترینى ئه‌و شتانه‌یه كه خواى په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ( صلى الله علیه وسلم ) قه‌ده‌غه و حه‌رامى كردوون .
كردنى ئه‌م مانگه ـ به تایبه‌ت رِۆژى عاشورا ـ به مانگ و رِۆژى خۆشى له لایه‌ن نه‌واصيبه‌كانه‌وه :
له باسى پێشوودا باسى هه‌ندێك بیدعه كرا كه له لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه داهێنراون ، لێره‌شدا باسى ئه‌و بیدعانه ده‌كه‌ین ده‌كرێت كه له لایه‌ن نه‌واصيبه گومرِاكانه‌وه له دژى شیعه‌كاندا داهێنراوون، له‌وانه‌ش : كردنى ئه‌م مانگه به مانگى خۆشى و ده‌ربرِینى شادى !!! چه‌نده‌ها ووته و هۆنراوه‌یان له ده‌ربرِینى خۆشی‌دا نووسیوه‌ته‌وه له‌م مانگه‌دا ، بۆیه ده‌بینین چاو رِه‌شتن ، و خه‌نه‌كردن، و فراونكردنى نه‌فه‌قه له سه‌ر ماڵ و منداڵیان ، و لێنانى خواردنى زۆر هه‌روه‌كو چۆن له بۆنه و چه‌ژنه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت !!! ئه‌و ناصيبانه رِۆژى عاشورا به جه‌ژن ده‌زانن هه‌روه‌كو هه‌موو جه‌ژنه‌كانى تر !! ( يراجع : مجموع فتاوى شيخ الإسلام ابن تيمية : 309 ، 310 ) . پێشه‌وا و شێخى پایه به‌رزى ئیسلام ( ابن تیمیه ) فه‌رموویه‌تى : وكانت الكوفة بها قوم من الشيعة المنتصرين للحسين ( رضي الله عنه ) ، ... ، وقوم من الناصبة المبغضين لعلي ( رضي الله عنه ) وأولاده ، ... ، فأحدث أولئك الحزن ، وأحدث هؤلاء السرور ، و هذه بدعة أصلها من المتعصبين بالباطل على الحسين ( رضي الله عنه ) ، وتلك بدعة أصلها من المتعصبين بالباطل له ، وكل بدعة ضلالة ، ولم يستحب أحد من الأئمة الأربعة وغيرهم لا هذا ولا هذا ، ولا في شي‌ء من استحباب ذلك حجَّة شرعية ( يراجع : منهاج السنة النبوية : 3 / 323 ) .
واته : له شارى كوفه‌دا كۆمه‌ڵك هه‌بوون سه‌رخه‌ر و پشتیوانى ( حسین ) بوون ( رضي الله عنه) ، كۆمه‌ڵێكیش هه‌بوون له‌وانه‌ى كه رِقیان له ( علی ) ( رضي الله عنه ) و كورِه‌كانى بوو !!! بۆیه ئه‌وانه‌یان خه‌مبارى و ماته‌میان داهێنا ، و ئه‌مانه‌ش دڵخۆشى و شادومانى ، كه ئه‌مه‌یان بیدعه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به ناحه‌ق رِقیان له ( حسین ) ه ( رضي الله عنه ) ، و ئه‌وه‌شیان بیدعه‌یه‌كه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه داهێنراوه كه ده‌مارگیرى نارِه‌وایان هه‌یه بۆى !!! هه‌موو بیدعه‌یه‌كیش گومرِاییه ، و ئه‌وه‌ش بزانه كه هیچ یه‌كێك له چوار پێشه‌واكه‌ى ئیسلام نه ئه‌مه و نه ئه‌وه‌شیان به سوننه‌ت دا نه‌ناوه ، و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نیه له سه‌ر سوننه‌تى هیچ شتێك له‌وانه‌ى كه باس ده‌كرێن .
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
8 ى / موحه‌رِه‌م / 1429 ك ئاماده‌كردنى : مامۆستا عدنان بارام