×
مه‌به‌ست له‌ كوشتنی ( كه‌س ) لێره‌دا: كه‌سێكی بێ تاوانه‌ له‌ موسوڵمانان وه‌یان (ذمي) یه‌كان كه‌ غه‌یره‌ موسوڵمانن وله‌ وڵاتی ئیسلامیدا ماونه‌ته‌وه‌ وپه‌نادراون، وه‌یان ئه‌وانه‌ی كه‌ هاوپه‌یمانن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئسلامیدا.

    كوشتنی كهسێكی بێ تاوان كه خوای گهوره حهرامی كردبێت

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    زاگرۆس ههمهوهندی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2012 - 1433

    قتل النفس التی حرم الله إلا بالحق

    « باللغة الكردية »

    زاكروس هموندي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    كوشتنی كهسێكی بێ تاوان كه خوای گهوره حهرامی كردبێت

    سوپاس وستایش بۆ خوایی گهوره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام لهسهر محمد المصطفی و ئال وبهیت وهاوهڵ وشوێنهكهوتوانی ههتا ههتایه .

    بهڕێزان : مهبهست له كوشتنی ( كهس ) لێرهدا: كهسێكی بێ تاوانه له موسوڵمانان وهیان (ذمي) یهكان كه غهیره موسوڵمانن وله وڵاتی ئیسلامیدا ماونهتهوه وپهنادراون، وهیان ئهوانهی كه هاوپهیمانن لهگهڵ دهوڵهتی ئسلامیدا.

    گومانی تێدا نیه كه كوشتنی كهسێك لهمانه كه خوای گهوره حهرامی كردبێت مهگهر بهماف وڕهوای خۆی نهبێت، یهكێكه له تاوانه گهورهكان وخاوهنهكهی له دونیا ودواڕۆژدا سزای توندی بۆ ئاماده كراوه وچهندین ئایهت وفهرموودهی پیرۆزی لهبارهوه هاتووه، كه داواكارن له مرۆڤهكان به گشتی خۆیان به دوور بگرن لهوتاوانه لهناوبهره وخوێنی هیچ كهسێكی بێ تاوان به ناحهق نهڕژن.

    ههروهك خوای گهوره دهفهرمووێت: ﴿ وَلَا تَقۡتُلُواْ ٱلنَّفۡسَ ٱلَّتِي حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلۡحَقِّۗ وَمَن قُتِلَ مَظۡلُومٗا فَقَدۡ جَعَلۡنَا لِوَلِيِّهِۦ سُلۡطَٰنٗا فَلَا يُسۡرِف فِّي ٱلۡقَتۡلِۖ إِنَّهُۥ كَانَ مَنصُورٗا ﴾[ الإسراء : 33 ] واته : ئهوكهسه خوا خوێنی یاساغ كردووه، بهههق نهبێ ئێوه مهیكوژن ، جا ئهر بهههق بوو ئهوكاته قهیدی نییه، بۆنموونه: كهسێك لهئیسلام پاشگهز دهبێتهوه، یان بهدهست ئهنقهست كهسێ بهناههق دهكوژێ، وهیان كهسێكی (موحصهن) و خاوهن خێزان زینا دهكات..لهم سێ حاڵهتهدا كوشتن بۆ دهوڵهت ڕهوایه، وهكو له فهرموودهی ڕهواندا هاتووه، به ههقیقهت ئێمه دهسهڵاتمان بهمیراتگرهكهی داوه كه داوا له قازی بكات بیكوژێتهوه، یان خوێنی لێوهرگرێ بۆی، یان دهتوانێ بیبهخشێ و عهفووی بكات، جائهو (وهلی)یهش نابێ له كوشتن و تۆڵهسهندنهوهدا ههڵهرۆیی و زیادهڕهوی بكات، واته: بۆی نیه كوڕو براو ئامۆزای یان كهسێكی تری بكوژهكه بكوژێتهوه لهباتی بكوژ، وه یان جهستهی كوژراوهكه بشێوێنێ و گوێ و لووتی ببڕێت، چونكه بهڕاستی ئهو (وهلی)یه سهركهوتووهو كۆمهكی پێكراوه لهلایهن خواوه، ئهوهته مافی (قيصاص) و تۆڵه وهرگرتنهوهی پێداوه.

    ههروهها دهفهرموێت: ﴿ وَمَن يَقۡتُلۡ مُؤۡمِنٗا مُّتَعَمِّدٗا فَجَزَآؤُهُۥ جَهَنَّمُ خَٰلِدٗا فِيهَا وَغَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِ وَلَعَنَهُۥ وَأَعَدَّ لَهُۥ عَذَابًا عَظِيمٗا ﴾ [النساء : 93 ] واته : ههر کهسێک بهدهستی ئهنقهست ئیماندارێک بکوژێت (بهحهلالی بزانێت)، ئهوه تۆڵهی ئهو کهسه دۆزهخه بهههمیشهیی تێدا دهمێنێتهوه، ههروهها خوا لێی توڕه بووه و نهفرینی لێکردووه و سزایهکی گهوره و بێ سنووری بۆ ئاماده کردووه.

    تهنها ئهم ئایهته پیرۆزه بهسه بۆ ئهوهی مرۆڤ بۆ تهنها ساتێكیش بێت بیرو هۆشی نهچێت بهلای كوشتنی كهسدا، لهبهر ئهوهی ئهم دهقه پیرۆزه بهڵێنی سزای توند وخهشم ونهفرهتی خوای گهورهی له خۆ گرتووه بهشێوهیهك ههركهس خاوهنی گهردیلهیهك ژیری بێت ناچێت بهدهور وهها كارێكدا وبهبهردهوامی خۆی لێ دووردهخاتهوه.

    بهدڵنیاییهوه ههركهسێك ههستێت بهكوشتنی مرۆڤێكی موسوڵمانی بێ تاوان وهیان پهنادراوێك وهیان هاوپهیمانێك بهبێ ماف وڕهوای خۆی نهبێت كه خوای گهوره دیاری كردبێت، ئهوا لهبازنهی ئسلامهتی وباوهڕ ئهچێته دهرهوه هیچ بیر وباوهڕێكی لانامێنێت، مهگهر ههندێكی كهم نهبێت كه ئهویش نابێته هۆی ڕێگری كردنی له سهخت ترین سزا كه ئاگری بهتینی دۆزهخه ومانهوهی ههتاههتای تیایدا فهرموودهكانی سهرداری مرۆڤایهتی ( درودی خوای لهسهربێت )، شانبهشانی دهقهكانی قورئانی پیرۆز هانماندهدهن بۆ دووركهوتنهوه لهو تاوانه گهورهیه بهمهبهستی پارێزگاری لهكهرامهتی خوێنی مرۆڤهكان وئازادی سهروهرییهكان.

    وهك ئهو فهرموودهیهی كه عبدالله ی كوڕی عومهر ( ڕهزای خوای لێ بێت ) له پێغهمبهرهوه (درودی خوای لهسهر بێت ) ئهگێرێتهوه بۆمان كهدهفهرموێت: «لا يزال المؤمن في فسحة من دينه مالم يصب دما حراما » [رواه البخاري 6469] واته : باوهڕدار لهفوسحه وفراوانی وئاسانی دینهكهیدایه تا ئهو كاتهی كه خوێنێكی بهناههق دهڕێژێت وكهسێك بهناههق دهكوژێت .

    ئهگێڕنهوه له عبدالله ی كوڕی عومهر ( ڕهزای خوای لێ بیت ) كه وتوویهتی: له گرنگترینی ئهو كارانهی كه خاوهنهكهی ئهخهنه نێو گێژاوی تاوانه گهوره لهناوبهرهكانهوه وڕزگار بوونی بۆ نیه، ڕشتنی خوێنی بێ تاوان بهبێ ڕهوا ومافی خۆی.

    بهڕائی كوڕی عازب له پێغهمبهری نازدارهوه ( درودی خوای لهسهر بێت ) ئهگێڕێتهوه كه دهفهرمووێت: « لزوال الدنيا أهون على الله من قتل مؤمن بغير حق » [رواه ابن ماجه 2619] واته : وێرانكردن ولهناوبردنی دونیا بهلای خواوه ئاسانتره لهكوشتنی باوهڕدارێك بهناههق .

    ههروهها مهسروق له عبدالله وهئهگێڕێتهوه (ڕهزای خوایان لێ بێت ) كه پێغهمبهر (درودی خوای لهسهر بێت ) دهفهرموێت: « لا یحل دم امرئ مسلم یشهد أن لا إلا الله وأني رسول الله إلا بإحدى ثلاث: النفس بالنفس, والثيب الزاني, والمفارق لدينه التارك للجماعة » [رواه البخاري 6484 ومسلم 1676] واته : خوێنی هیچ كهسێكی موسڵمان كه شاهیدی دابێت بهوهی كه هیچ خوایهكی بهههق نییه جگه له (الله) و شاهیدیش بدات كه من پێغهمبهری خوام حهڵاڵ نییه خوێنی بڕێژرێت لهبهر یهكێك لهم سێ شته نهبێت : ئهگهر هاتوو كهسێكی بهناههق كوشتبوو، یان پیاو وئافرهتێكی ژن هێناو وشووكردوو زینایان كردبێت، یان ئهو كهسهی له ئیسلام پاشگهز دهبیتهوه كۆمهڵی موسڵمانان بهجێ دههێڵێت .

    له ڕوانگهی ئهم ئایهت وفهرموده پیرۆزانهوه بۆمان دهرئهكهوێت كه كوشتنی كهسێكی بێ تاوان لای خوای میهرهبان چهند گهورهیه ولهبهرامبهریشدا سزای بهتین وتوندی له دونیا ودواڕۆژدا بۆ ئاماده كردووه، بهشێوهیهك كهبهلای خوای گهورهوه كوشتنی نهفسێكی بێ تاوان وهك كاول كردنی بوونهوهر وكوشتن ولهناوبردنی ههموو مرۆڤایهتی وایه وژیاندنهوه وڕزگاركردنی مرۆڤێك له مردن وهك ژیاندنهوه وزیندو كردنهوهی ههموو مرۆڤایهتی وایه.

    ههروهك دهفهرموێت: ﴿أَنَّهُۥ مَن قَتَلَ نَفۡسَۢا بِغَيۡرِ نَفۡسٍ أَوۡ فَسَادٖ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ ٱلنَّاسَ جَمِيعٗا وَمَنۡ أَحۡيَاهَا فَكَأَنَّمَآ أَحۡيَا ٱلنَّاسَ جَمِيعٗاۚ ﴾ [ االمائدة 32] واته : كه ههركهسێك بهناههق مرۆڤێك بكوژێت، یان بێ ئهوه كارێكی خراپ و گهندهڵی لهوڵاتدا كردبێت (وهك ڕێگرتن و شهریكدانان بۆ خوا، وهیان ههر هۆیهكی تر لهو بابهتانه كه دهبێته هۆی كوشتنهوه) وهكو ههموو خهڵكی سهر زهویی كوشتبێت' ههر كهسێكیش مرۆڤێكی بێ تاوان لهمهرگ رزگار بكا، وابزانێ كه تهواوی خهڵكی لهمهرگ ڕزگار كردووه و ژیانی پێبهخشیوه. بهڵێ ئهو دووبارهیه ههردووكیان قهدرو ڕێزنانه لهئادهمیی و پاراستنیهتی لهكوشتن .

    لهخوای گهوره داواكارین دهست وزمانمان بپارێزێت لهدهست درێژی كردن بۆ سهر خوێن وماڵی باوهڕداران، وه ههرگیز دووچاری تهنگ و چهڵهمهی لهو شێوهیهمان نهكات ( ئامین یارب العالمین) .