×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ( ئه‌لئیسلام وه‌ڵام و پرسیار ) وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" حوكمی سیواك كردن له‌ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زاندا چیه‌؟ وه‌ئایا دروسته‌ لیكی ناو ده‌مت پاش ‌سیواك كردن قوت بده‌یت؟‌".

حوكمی سیواك كردن له ڕۆژی مانگی ڕهمهزاندا

پرسیار : حوكمی سیواك كردن لهڕۆژی مانگی ڕهمهزاندا چیه؟ وهئایا دروسته لیكی ناو دهمت پاش سیواك كردن قوت بدهیت ؟ .

وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهورهو درودی پهروهردگاریش بۆ سهرگیانی پاكی محمد المصطفی .

سیواك كردن لهههموو كاتێكدا موستهحهب وسوننهته لهمانگی ڕهمهزاندا بێت یان غهیری ڕهمهزان، لهسهرهتای ڕۆژهوه بێت یان لهكۆتاییهوه، بهڵگهش لهسهر ئهمهی كهووتمان :

1- ئیمـامی بوخاری بهفهرمــــوودهی ژماره( 887 ) ڕیوایـــهتی كـــردوه كــه ئهبو هورهیره( خوای لێ ڕازی بێت ) لهپێغهمبهرهوه( صلی الله علیه وسلم )گێڕاویهتیهوه كهفهرمویهتی : ( لَوْلا أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي أَوْ عَلَى النَّاسِ لأَمَرْتُهُمْ بِالسِّوَاكِ مَعَ كُلِّ صَلاةٍ ) واته: ئهگهر بهاتايه لهسهر ئوممهتم یان لهسهر خهڵكی گران وقورس نهبوایه، ئهوا فهرمانم پێ دهكردن بــهسیواك كردن لهگهڵ ههموو نوێژێكدا .

2- ئیمامی نهسائی لهعائشهوه ڕیوایهتی كردوه( خوای لێ ڕازی بێت ) ئهگێڕێتهوه كهپێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) ئهفهرموێت : ( السِّوَاكُ مَطْهَرَةٌ لِلْفَمِ ، مَرْضَاةٌ لِلرَّبِّ ) واته: سیواك كردن پاككهرهوهی ناو دهمه ودهبێتهمایهی ڕهزامهندی پهروهردگاریش { ئهم فهرمووده شێخ ناصرالدین الألباني بهصهحیحی داناوه }.

ئهم فهرموودانه بهڵگهن لهسهر ئهوهی سیواك كردن لهههموو كاتێكدا موستهحهب وسوننهته، وهپێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) بههیچ شێوهیهك ڕۆژووهوانی جودا نهكردوهتهوه لهخهڵی تر، بهشێوهیهكی گشتی فهرموودهكان ڕۆژوهوان وغهیری ڕۆژووهوانیش دهگرێتهوه.

وهدروسته قوتدانی لیكی ناو دهم پاش سیواك كردن، مهگهر ئهو كاتهنهبێت ئهگهر پارچهیهك لهسیواكهكهیان توێكڵی یان ڕیشاڵێكی كهوتهناو دهمتهوه، ئهوهلهو كاتهدا دهبێت ئهوهفڕێ بدهیتهدهرهوهو قوتی نهدهیت، پاشان ئهگهر ویستت ئهتوانیت لیكی ناو دهمت قوت بدهیت، ههروهك چۆن ڕۆژووان بۆی دروسته كهدهست نوێژ بگرێت پاشان دهبێت ئاوی غهرهغهرهی ناو دهمی ( المضمضة ) كهی فڕێ بداته دهرهوه ودواتر بۆی دروسته ئهو لیكهی دهمێنیتهوه لهناو دهمیدا قووتی بدات، وهلهسهری واجب نیه كه ههڵبسێت بهووشك كردنهوهی ناو دهمی لهئاوی غهرغهرهكهی ( المضمضة ) .

ئیمامی نهوهوی ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) لهالمجموع دا بهرگی 6/ 327 ئهفهرموێت : " المتولی و جگه ئهویش ئهڵێن : ئهگهر هاتوو ڕۆژوهوان مهضمهضهی كرد ئهوهدهبێت ئاوی ناو دهمی فڕێ بداتهدهرهوه، وههیچ لهسهری نیه كهناو دهمی بهپهڕۆیهك یان قوماشێك ووشك بكاتهوه، بهبێ بوونی ڕای جیاواز " .

ئیمامی بوخاریش ( ڕهحهمهتی خوای لێ بێت ) ئهفهرموێت : " بَاب سِوَاكِ الرَّطْبِ وَالْيَابِسِ لِلصَّائِمِ " بابی سیواكی تهڕ و ووشك بۆ ڕۆژوهوان، ئهوجا ئهو فهرموودهیهی ئهبوو هورهیره دههێنێت كهپێغهمبهر ( صی الله علیه وسلم ) دهفهرموێت : ( لَوْلا أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي لأَمَرْتُهُمْ بِالسِّوَاكِ عِنْدَ كُلِّ وُضُوءٍ ) ئهگهر لهسهر ئوممهتم گران وقورس نهبوایه ئهوا فهرمانم پێ دهكردن بهسیواك كردن لهكاتی گرتنی ههموو دهست نوێژێكدا .

ئهمجا ئیمامی بوخاری( السِّوَاكُ مَطْهَرَةٌ لِلْفَمِ ، مَرْضَاةٌ لِلرَّبِّ )) واته: سیواك كردن پاككهرهوهی ناو دهمه ودهبێته مایهی ڕهزامهندی پهروهردگاریش ..

عهطا وقهتاده ئهفهرموون : ڕۆژوهوان ئهتوانێت پاش سیواك كردن لیكی ناو دهمی قوت بداتهوه.

حافظی ئیبن الحجر یش ( ڕهحهمهتی خوای لێ بێت ) لهفتح الباری دا ئهفهرموێت : " ئهمهش بهرپهرچی ئهوانه دهداتهوه كهبهلایانهوه مهكروهه سیواك كردن بهسیواكی تهڕ بۆ ڕۆژووهوان ....... وهپێشتریش باسی قیاسهكهی ابن سیرین مان كرد كهقیاسی سیواكی تهڕی كردوهته سهر مهضمهضهكردن .

پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) ڕۆژووهوانی جیا نهكردهوتهوه لهخهڵكی تر لهم مهسئهلهیهدا، ههروهها سیواكی تهڕی جودا نهكردهوهتهوه لهسیواكی تر......ئهوهشی ههموو ئهم مانایانه كۆ دهكاتهوهئهو فهرموودهیه كهئهبو هورهیره ڕیوایهتی كردوه كهپهیامبهرمان ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : ( لَوْلا أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي لأَمَرْتُهُمْ بِالسِّوَاكِ عِنْدَ كُلِّ وُضُوءٍ ) ئهگهر لهسهر ئوممهتم گران وقورس نهبوایه ئهوا فهرمانم پێ دهكردن بهسیواك كردن لهكاتی گرتنی ههموو دهست نوێژێكدا .

ئهمهش ئهوه دهگهیهنێت كهسیواك كردن ڕێگای پێدراوه لهههموو كاتێك ولهههموو حاڵهتێكدا .

عهطا وقهتاده ( ڕهحمهتی خوایان لێ بێت ) ئهڵێن : " ڕۆژووهوان ئهتوانێت لیكی ناو دهمی پاش سیواك كردن قوت بدات " ئهمهش هاوتایه لهگهڵ مانای ئهو فهرمودانهی كههاتوون، تهنها ئهوهنهبێت ئهگهر لهكاتی سیواك كردندا شتێك یان پارچهیهك یان ڕیشاڵی سیواكهكه كهوته ناو دهمیهوه تفی بكاتهوه فڕێ ی بداته دهرهوه، ههروهك چۆن ئاوی مهضمهضهی دهمی لهكاتی دهستوێژدا تف دهكاتهوه وفڕێ ی دهداته دهرهوه، وهلهپاش ئهوه ئهگهر لیكی ناو دهمی قوت دا هیچ ئیشكالێكی نیه وقهیدی ناكات، ( بهكورتی ووتهكانی حافظی ئیبن الحجر لێرهدا كۆتای هات ) .

لهم بارهشهوه شێخ محمد بن صالح العثیمین ( رهحمهتی خوای لێ بێت ) ئهڵێت : " ڕاستر وصهواب تر ئهوهیه كهسیواك كردن سوننهته بۆ ڕۆژووهوان لهههر كاتێكدا بێت جا چی لهسهرهتای ڕۆژهوهبێت یان لهكۆتایهكهیهوهبێت " .

ههروهها ئهڵێت : " سیواك كردن لهتهوای ڕۆژهكهدا سوننهته بۆ ڕۆژووهوان ئهگهر ئهو سیواكهتهڕ و شێداریش بێت، جا ئهگهر ڕۆژوهوان سیواكی كرد وههستی كرد بهتوونی تامی سیواكهكهی، پاشان قوتی دا یان تفی كردهوهوفڕێ ی دایهدهرهوه، ئهمجا لیكی ناو دهمی قوت دا ئهوه هیچ زیانێكی نیه بۆ ڕۆژووهكهی " .

لهبهشێكی تری فهتواكهیدا ئیبن العثیمین ( رهحهمهتی خوای لێ بێت ) ووتویهتی : " ئهگهر ماددهیهك یان ڕیشاڵێكی كهوته ناو دهمیهوه، وهك لهكاتی سیواكردن بهسیواكی سهوزدا ڕوو دهدات، ئهوه دهبێت ئهو مادهیه تف بكاتهوه وفڕێ ی بداته دهرهوه لهناو دهمی، ههروهها ههندێك جار تام وبۆنی لیمۆ ونهعناع تێكهڵاو دهكرێت بهسیواك دهبێت ڕۆژوهوان ئهوهش تف بكاتهوه وقوتی نهدات، وهدروست نیه به( عن قصد ) وویستی خۆی قوتی بدات، خۆ ئهگهر لهبیری چوو نهیزانی قوتی دا ئهوه هیچ زیانی نیه" .

خوای گهورهش لهههموو كهس زاناتره.