×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ابن جبرين ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا خێراكردن له‌ڕۆژوو شكاندن چۆن چۆنین ده‌بێت‌‌؟‌".

خێراكردن لهڕۆژوو شكاندن

پرسیار :

ئایا خێراكردن لهڕۆژوو شكاندن چۆن چۆنین دهبێت ؟

وهڵام :

لهفهرموودهیهكی پێغهمبهری خۆشهویستدا هاتووه( صلی الله علیه وسلم ) كهدهفهرموێت : ( أحب عباد الله إليه أعجلهم فطرًا ) { رواه ابن خزيمة في صحيحه والترمذي في السنن } واته: خۆشهویسترین بهنده لای پهروهردگار ئهو كهسانهن كهخێرا دهكهن لهڕۆژوو شكاندن، ئهمهش بهفهرموودهیهكی تری پێغمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) ڕونكراوهتهوه كه دهفهرموێت : ( إذا: أقبل الليل من ههنا، وأدبر من ههنا، وغربت الشمس، فقد أفطر الصائم ) { رواه البخاري ومسلم } بهو مانایهی ههركاتێك دڵنیا بوویت لهوهی ڕۆژ ئاوا بووهو شهویش داهاتوه ئهو كاته كاتی شكاندنی ڕۆژووه، و جائز نیه بههیچ بیانویهك دوای بخهیت تا ئهو كاتهی كه ئهستێره دهردهكهوێت وهك پیشهی جولهكهكان .

سهرچاوه: ماڵپهڕی شێخ عبد الله بن عبد الرحمن بن جبرین ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) //ibn-jebreen.com/ftawa.php .