×
چه‌ند پرسیارێكه ده‌رباره‌ی هه‌ندێك له‌كتێبه‌كانی زیكرو دوعاو ئامۆژگاری له‌ لایه‌ن چه‌ند زانایه‌كی به‌ڕێز وه‌ڵامدرا‌وه‌ته‌وه‌.

چهند فهتوایهك دهربارهی ههندێك لهكتێبهكانی زیكرو دوعاو ئامۆژگاری


پرسیار: حوكمی خوێندنهوهی كتێبی( دلائل الخيرات) كهدانهرهكهی ( محمد بن سليمان الجزولي)چیه؟ئهو كتێبه باسی زیكرو ویرد ودوعای ڕۆژانهی تێدایه؟

وهڵام: كتابی(دلائل الخيرات) باسي (توسل)وهاوار بردنه به پێغهمبهری (صلى الله عليه وسلم ) تێدایه بۆجێبهجێبوونی كاروپێویستی؛ بۆیه خوێندنهوهی درووست نیه، وئهو كتێبه ئهحاديسی غهیره سهحیحی زۆر تێدایه كه له پێغهمبهرهوه (صلى الله عليه وسلم) سابیت نهبووه، وههندێك لهو حهدیسانه ههڵبهستراون( موضوع)ن، وههندێك لهزانایان فهتوایان داوه ئهو كتێبه بسوتێنرێت لهبهر ئهو ئهحادیسه ههڵبهستراوانهی كه تێی دایه.

بۆیه نهسیحهتی گشت لایهك دهكهین كهواز بێنن له خوێندنهوهی ئهم كتێبه چونكه شتی بیدعهو شیركی تێدایه.

سهرچاوه:(فتاوى اللجنة الدائمة(1/348)و(فتاوى الشيخ عبدالله بن حميدص31-32).

پرسیار: پرسیار كراوه له شێخ (محمد صالح العثيمين) دهربارهی كتێبی (بدائع الزهور في وقائع الدهور ) دانهرهكهی موحهمهد ئهحمهد ئياس حهنهفي"؟

لهوهڵام دا فهرموویهتی: لهم كتێبهدا زۆر شتی غهڵهت و ناڕاستم بینوه، بۆیهمن بهباشی نابینم كه مرۆڤی موسڵمان ئهم كتێبهبكڕێت، ههروهها بهچاكی نازانم بیخاته بهر دهستی كهسوكاری چونكهشتی زۆر غهڵهت و مونكهری تێدایه.

سهرچاوه: (فتاوى عن الكتب لمجموعة من العلماء ص238).

پرسيار: پرسیار كراوه له شیخ (محمد صالح العثيمين) دهربارهی كتێبی ( تنبيه الغافلين، دانهرهكهی شيخ أبي الليث السمرقندي ) یه .

لهوهڵام دا فهرموویهتی: كتێبی ( تنبيه الغافلين) كتێبی ئامۆژگاری یه، وهزۆربهی كتتێبهكانی وهعزو ئامۆژگاری وشتی لاوازیان تێدایه،بهڵكو شتی درۆو ههڵبهستراویش، وهزۆر چیرۆك و بهسهر هاتی ناڕاستی تێدایه،مهبهستی نووسهرهكانیان دڵ نهرم بوونهو فرمێسك ڕژاندنه، بهڵام ئهمهڕێگایهكی ڕاست نیهچونكهئهوهی لهكتێبی خوای گهوره وسهحیحی سووننهتی پێغهمبهری خوادا هاتووهلهئامۆژگاری بهسهبۆ ههمووان.

وهنابێت ئامۆژگاری خهڵك بكرێت بهو شتانهی كهناڕاست و غهیرهسهحیحن، جا فهرقی نیه ئهو شتانه بدرێنه پاڵ پێغهمبهری خواوه(صلى الله عليه وسلم) یا بدرێنه پاڵ پیاو چاكانهوه كه ڕهنگه بهههڵهدا چووبن لهگوفتارو كرداریان دا، وه لهگهڵ ئهوهی ئهم كتێبه( تنبيه الغافلين) شتی تێدایه هیچ باسێكی نیه(واتا شتی خراپ نیه) بهڵام من لهگهڵ ئهمهشدا نههسیحهت ناكهم بهخوێندنهوهی تهنها بۆ كهسێك كهعالیم و زاناو شارهزا بێت بهجودا كردنهوه وناسینی حهدیسی سهحیح و لاوازو ههڵبهستراو.

سهرچاوه: (فتاوى عن الكتب لمجموعة من العلماء ص248).