×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ( ئه‌لئیسلام وه‌ڵام و پرسیار ) وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" من سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كێك له‌یانه‌كانم له‌سه‌ر تۆری ئه‌نته‌رنێت، وه‌چه‌نده‌ها بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه‌( ئاینی ، رۆشنبیری، زمانه‌وانی، به‌رنامه‌یی ...) ، وه‌یه‌كێك له‌ئه‌ندامه‌كان به‌رنامه‌یه‌كی دابه‌زاندوه‌له‌یانه‌كه‌، ئیشی بریتیه‌له‌پێشوازی كردن له‌كه‌ناڵه ‌ئاسمانیه‌كان له‌ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه‌، وه‌ئه‌و به‌رنامه‌یه‌زیاتر له‌١٥٠٠ كه‌ناڵی جۆراوجۆری جیهانی ڕاده‌كێشێت، هه‌ندێ له‌ئه‌ندامانی یانه‌كه‌ ڕخنه‌یان لێ گرتین و، داوایان لێ كردین كه‌وا ئه‌و به‌رنامه‌یه‌لابه‌رین و بیسڕینه‌وه‌، به‌حوجه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌وا ئاسانكاری ده‌كات بۆ گه‌شتن به‌خراپه‌كاری و به‌دڕه‌وشتی ، وه‌به‌كاری ده‌هێنن بۆ شتێك كه‌وا دروست نیه‌، به‌ڵام هه‌ندێ ئه‌ندامی تر به‌ڕگریان كرد له‌مانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه...، داواكارین وه‌ڵامێكی ته‌واومان بده‌نێ ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌.‌‌".

حوكمی بڵاوكردنهوهی بهرنامهیهك كهپێشوازی لهسهدهها كهناڵی ئاسمانی دهكات


پرسیار: من سهرپهرشتیاری یهكێك لهیانهكانم لهسهر تۆری ئهنتهرنێت، وهچهندهها بابهتی جۆراوجۆری تێدایه( ئاینی ، رۆشنبیری، زمانهوانی، بهرنامهیی ...) ، وهیهكێك لهئهندامهكان بهرنامهیهكی دابهزاندوهلهیانهكه، ئیشی بریتیهلهپێشوازی كردن لهكهناڵه ئاسمانیهكان لهڕێگهی ئهنتهرنێتهوه، وهئهو بهرنامهیهزیاتر له١٥٠٠ كهناڵی جۆراوجۆری جیهانی ڕادهكێشێت، ههندێ لهئهندامانی یانهكه ڕخنهیان لێ گرتین و، داوایان لێ كردین كهوا ئهو بهرنامهیهلابهرین و بیسڕینهوه، بهحوجهی ئهوهی كهوا ئاسانكاری دهكات بۆ گهشتن بهخراپهكاری و بهدڕهوشتی ، وهبهكاری دههێنن بۆ شتێك كهوا دروست نیه، بهڵام ههندێ ئهندامی تر بهڕگریان كرد لهمانهوهی ئهو بهرنامهیه، چونكهههر شهخسێك دهتوانێت بهكاری بهێنێت لهبواری حهڵالدا، وهههر كهسێكیش بهكاری بهێنێت لهشتی خراپدا، ئهو كهسهخۆی تاوانبارهو، ئێمهبهرپرسیار نین لێی ، داواكارین وهڵامێكی تهواومان بدهنێ دهربارهی ئهم بابهته.

وهڵام: الحمد لله

ئهگهر بزانی ئهو بهرنامهیه دهبێته هۆی تهماشاكردنی قهدهغهكراوهكان، ئهوه ڕهوا نیه بڵاوبكرێتهوه، چونكه ئهمه هاوكاریكردنه لهسهر تاوان و سهرپێچی. خوای گهوره دهفهرموێت:{ وَلا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ) المائدة/٢.

واته : یارمهتی و کۆمهکی یهکتر بکهن لهسهر چاکهو خواناسی، نهکهن یارمهتی وکۆمهکی یهکتر بکهن لهسهر گوناهو دهستدرێژی، لهخوا بترسن و پارێزکار بن، چونکه بهڕاستی خوا زۆر بهتوندی تۆڵهدهسێنێت.[ تهفسیری ئاسان ]

وهبنچینهیهكی شهرعی ههیهلهمبارهیهوه، ئهوهی بهكاردههێنرێت لهچاكهو خراپه، ڕهوایهبفرۆشرێت و بدرێت بهدیاری، ئهگهر بزانیت یان گومانی زۆرت ههبێت كهوا ئهو بهرنامهیهبهكار دههێنرێت لهموباحدا، وهحهرام دهبێت فرۆشتنی و بهدیاری كردنی ئهگهر بزانیت یان گومانی زۆرت وا بێت كهوا بهكار دههێنرێیت لهحهرامدا.

وهئهگهر گومانت وابوو كهوا بهكاری دێنێت لهحهرامدا ، ئهوهڕهوانیهفرۆشتنی و بهدیاری كردنی بۆ كهسێك كهوا حاڵی نهزانیت .

وهلهم بارهیهوه فهتوای " اللجنة الدائمة" ( بهرگی 13/ لاپهڕه109) هاتوه: "ههر شتێك بهكار بهێنرێت لهحهرامدا ، یان گومانی زۆرتر لهسهر ئهوهبوو، ئهوهحهرام دهبێت دروست كردنی و هێنانی بۆ ناو وڵات و فرۆشتنی و بڵاوكردنهوهی لهنێو موسڵماناندا "

وهئهگهر تهماشای واقیع ئێستای خهڵكی بكهین بۆمان دهردهكهوێت كهوا خهڵكی ئهم جۆرهبهرنامانهلهحهرامدا بهكار دێنن، بۆ یه ڕهوا نیه بدرێت بهههموو كهسێك، ئیلا ئهو كهسه نهبێت كهوا بزانیت لهموباحدا بهكاری دێنێت .

وهئهو كهسهچاكهی كردوهكهوا ئامۆژگاری كردوون بهلابردنی ئهو جۆرهبهرنامهیه، وهواجبیشهلهسهرتان لایبهرن، وهتاوانیش لێرهدا دهكهوێتهسهر ئهو كهسهی تهماشای دهكات، ههروهها ئهو كهسهش كهوا بڵاوی دهكاتهوهو ڕێ بهخهڵكی پیشان دهدات بۆ ئهو جۆر بهرنامانه.