پاڕانه‌وه په‌رستشه
پۆڵێنه‌كان
Full Description
پاڕانه‌وه په‌رستشه
الدعا‌ء هو العبادة
نوسینی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
الكاتب:بشتيوان صابر عزيز
پاڕانه‌وه په‌رستشه
موسڵمانانی خۆشه‌ویست: گومانی تێدا نیه كه‌وا پاڕانه‌وه وه‌كو چه‌ك وایه، وه هه‌ر كاتێك ئه‌و چه‌كه ته‌واو بوو و هیچ كه‌م و كورتێكی تێیدا نه‌بوو و، ئه‌و ده‌ست و بازوهی ئه‌و چه‌كه‌ی هه‌ڵگرتوه به‌هێز بوو و، هیج به‌ربه‌ستێك له پێشی نه‌بوو، ئه‌و كاته ئه‌و چه‌كه كاریگه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر دوژمن‌دا.
به‌ڵی خۆشه‌ویستانم پاڕانه‌وه چه‌كی ئیماندارانه و سوود به‌خشه بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌زیوه له لایه‌ن خوای گه‌وره و ، ئه‌وه‌شی دانه‌به‌زیوه. به ئه‌ندازه‌ی به‌هێز بوونی دڵنیایی به‌نده به خوای گه‌وره.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ} (غافر:60)
واته: خوای په‌روه‌دگار فه‌رمانتان پێ ده‌كات به پاڕانه‌وه و به‌ڵێنی داونه‌تێ به وه‌ڵام دانه‌وه‌ی. ئه‌وانه‌ی له هرستش و پاڕانه‌وه لێم و یه‌كتاپه‌رستی من یاخین ئه‌چنه دۆزه‌خه‌وه به بێ ڕێزی و سووكی و ڕیسوایی.
وه ده‌فه‌رموێت: {وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ} (البقرة:186)
واته: ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسیاریان لێ كردی له باره‌ی منه‌وه ئه‌وه من نزیكم، وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه ئه‌گه‌ر داوا بكات، ده‌با وه‌ڵامی فه‌رمانه‌كانی من بده‌نه‌وه و باوه‌ڕم پێ بێنن به‌ڵكو سهرفرازببن.
پێغه‌مبه‌ری خواش صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رموێت: (( الدُّعاءُ هُوَ العِبادَةُ وَقالَ رَبُّكُمُ [ ادعوني أستَجِبْ لـَكُم ] )).أبو داود 2/78 والترمذي 5/211 و ابن ماجه 2/1258 و بڕوانه صحيح الجامع الصغير 3/150 وصحيح ابن ماجه 2/324.
واته: پاڕانه‌وه په‌رستشه. په‌روه‌ردگارتان ده‌فه‌رموێ: لێم بپاڕێنه‌وه وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه.
وه ده‌فه‌رموێت صلى الله عليه وسلم:(( إنّ رَبَّكُم تَبَارَكَ وَتَعالى حَييٌ كَريمٌ يَستَحي مِن عَبْدِهِ إذا رَفَعَ يَدَيهِ إليهِ أن يَردَّهُما صِفراً )).أخرجه أبو داود 2/78 والترمذي 5/557 وابن ماجه 2/1271 وقال ابن حجر:سنده جيد. وه بڕوانه صحيح الترمذى 3/179.
واته: په‌روه‌ردگاری پاك و به‌رزی ئێوه به‌شه‌رم و به‌ڕێزه، شه‌رمی لێ دێت كاتێك به‌نده‌یه‌كی هه‌ردوو ده‌ستی بۆ به‌رزبكاته‌وه و بپاڕێته‌وه، كه به بێ ئومێدی و به به‌تڵی بگه‌ڕێنێته‌وه.
له پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ت و فه‌رمودانه پێم خۆشه هه‌موومان چه‌كی پاڕانه‌وه به‌كار بهێنین بۆ برا و خۆشك و منداڵ و ریش سپی و نه‌خۆش و بریندار و كۆژراوه موسڵمانكانمان له هه‌موو شوێنێك، به تایبه‌تی له كه‌رتی غه‌زه له فه‌له‌ستین... چونكه ئه‌مرۆ جوله‌كه تیرۆرست و دڕنده‌كان هه‌ستاون به كۆمه‌ڵ كوژی موسڵمانان له كه‌رتی غه‌زه...وه ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه سه‌یر نیه له لایه‌ن جوله‌كه‌وه ئه‌نجام بدرێت؛ چونكه جوله‌كه به به‌رده‌وامی دژایه‌تی خوای گه‌وره‌یان كردوه و بكوژی پێغه‌مبه‌ران ـ علیهم الصلاة والسلام ـ بوونه و هه‌موو كاتێكیش له پیلان گێڕان بوونه بۆ له‌ناوبردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و موسڵمانان.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {وَلَن تَرْضَى عَنكَ الْيَهُودُ وَلاَ النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ قُلْ إِنَّ هُدَى اللّهِ هُوَ الْهُدَى وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءهُم بَعْدَ الَّذِي جَاءكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللّهِ مِن وَلِيٍّ وَلاَ نَصِيرٍ} (البقرة:120).
واته: هه‌تا نه‌چنه سه‌ر دینی ئه‌وان ، هه‌رگیز به‌ته‌مای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان مه‌بن و، باوه‌ڕیش ناهێنن و، له پیلان و ئاژاوه‌گێڕی فه‌سادو، خراپه كاری كۆتا ناكه‌ن. بڕوانه ته‌فسیری ڕامان، لاپه‌ڕه:٣٩ .
موسڵمانانی ئازیز: هه‌موو كه‌سێك له ئێمه ده‌توانێت چه‌كی پاڕانه‌وه به‌كار بهێنێت، بێ ئه‌وه‌ی روبه‌روی هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك ببێت له لایه‌ن ئه‌م و ئه‌وه‌وه، چونكه ئه‌م چه‌كه ئه‌گه‌ر له وڵاتی ئێمه‌دا به ئاشكرا نه‌كرێت له مزگه‌وته‌كان به كۆمه‌ڵ له ڕێگه‌ی قنوت خوێندنه‌وه، خۆ ده‌كرێت هه‌موو كه‌سێك به‌ته‌نها ئه‌نجامی بدات چ له مزگه‌وت ، یان له ماڵه‌وه یان له جێگای كاركردندا...
خۆشه‌ویستان: ئه‌م جۆره رووداوانه كه له وڵاتی موسڵمانان روو ده‌دات، چه‌نده‌ها وانه‌ی تێیدایه، له‌وانه:
٭ هه‌ستی برایه‌تی نێوان موسڵمانان زیاتر ده‌بێت ، بۆیه ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه توشی ناڕه‌حه‌تی بوونه له لایه‌ن برا موسڵمانهكانیهوه دوعای خێریان بۆ ده‌كه‌ن، وه كاتێكیش موسڵمان ئاپارێتهوه له خوای گه‌وره چ بۆ خۆی یان بۆ برا و خوشكه موسڵمانه‌كانی ئه‌وه به په‌رستش داده‌نرێیت.
٭ گه‌ڕانه‌وه‌ی موسڵمانان بۆ لای په‌روه‌ردگاریان و، پابه‌ندبوون به ئاینه‌كه‌یه‌وه و، داوای یارمه‌تی و كۆمه‌كی كردن ته‌نها له خوای گه‌وره ده‌كه‌ن و ده‌زانن كه‌وا سه‌ركه‌وتن ته‌نها له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه.
٭ بێ هێزی موسڵمانان و سه‌ركه‌وتنی كاتی دوژمنان به‌سه‌ریاندا به هۆی جیاوازی و ناكۆكی نێوانیاندایه... وه ئه‌گه‌ر موسڵمانان بیانه‌وێت ببنه خاوه‌ن عیزه‌ت و، پاشان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌س بهێنن ئه‌وه با ئه‌م ئایه‌ته جێ به‌جێ بكه‌ن: {وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعاً وَلا تَفَرَّقُوا وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنْتُمْ أَعْدَاءً فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُمْ بِنِعْمَتِهِ إِخْوَاناً وَكُنْتُمْ عَلَى شَفَا حُفْرَةٍ مِنَ النَّارِ فَأَنْقَذَكُمْ مِنْهَا كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ} (آل عمران:103) .
واته:ئه‌ی موسڵمانان خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردوون كه‌وا كۆببنه‌وه و ده‌س به ئاینی خوا بگرن؛ چونكه له كۆبنهوهتان چاكه‌ی دین و دونیاتانی تێیدایه، وه به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه سسته‌می ژیانتان تێك ده‌چێت...بڕوانه: ته‌فسیری ابن سعدی،لاپه‌ڕه:١٤٢.
٭ ئاشكرا بوونی حه‌قیقه‌تی به‌رنامه‌ی بێ باوه‌ڕان و مونافیقه‌كان بۆ خه‌ڵكی به‌گشتی و، به تایبه‌تیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ههڵخهڵهتاوون به به‌رنامه‌یان و هه‌نگاو به هه‌نگاو ئه‌یانه‌وێت شوێنیان بكه‌ون...
له كۆتاییدا داواكارم له هه‌موو موسڵمانان كه‌م ته‌رخه‌می نه‌كه‌ن له به‌كارهێنانی چه‌كی پاڕانه‌وه به تایبه‌ت له‌و كاتانه‌ی كه پاڕانه‌وه‌ی تێیدا وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
وصلى وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
سه‌رچاوه:
٭ قه‌ڵای موسڵمان له زیكره‌كانی ڕۆژانه و شه‌وانه له قورئان و سوننه‌تدا، كۆكردنه‌وه و ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی: حه‌مزه بهرزنجێ، لاپه‌ڕه:١٧.
٭ ته‌فسیر رامان له مانا‌و مه‌به‌ستی قورئان، مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود،لاپه‌ڕه:٣٩.
٭ ته‌فسیری تیسیر الكریم الرحمن، شێخ عبدالرحمن ناصر السعدی، لاپه‌ڕه: ١٤٢.