×
له‌به‌ر به‌گرینگ هه‌ڵسه‌نگاندنی جه‌ژنه‌ی سه‌ری ساڵ به‌سه‌ر موسوڵمانان به‌ گشتی و موسڵمانی کورد به‌ تایبه‌تی به‌پێویستم زانی چاوێک به‌و جه‌ژنه‌ی ناموسوڵماناندا بخشێنین و له‌ ڕوانگه‌ی ئیسلامدا چۆن چاوی تێکراوه‌ . وه‌ موسوڵمان تا چه‌ند ده‌توانێت ئه‌و یاده‌ بکات و جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ له‌ یه‌کتر بکه‌ن .

جهژنی سهره ساڵ

عيد رأس السنة

نوسینی : سایتی رێگای ڕاستی

الناشر : موقع ريكاي راستي ( الطريق المستقيم )

پێداچونهوه: عهبدولله سابیر گهرمیانی

المراجعة:عبد الله صابر كرمياني


جهژنی سهره ساڵ

الحمد لله على إحسانه، والشكر له على توفيقه وامتنانه، وأشهد أن لا إله إلا الله، وأن محمدًا عبده ورسوله ،

وبعد :-

لهبهر بهگرینگ ههڵسهنگاندنی جهژنهی سهری ساڵ بهسهر موسوڵمانان به گشتی و موسڵمانی کورد به تایبهتی بهپێویستم زانی چاوێک بهو جهژنهی ناموسوڵماناندا بخشێنین و له ڕوانگهی ئیسلامدا چۆن چاوی تێکراوه .

وه موسوڵمان تا چهند دهتوانێت ئهو یاده بکات و جهژنه پیرۆزه له یهکتر بکهن .

جهژنهی سهره ساڵ

جهژنهی سهره ساڵ له 25 ی دیسهمبهر دهست پێدهکات که پێی دهوترێت { کرسمس } گوایه بهبۆنهی لهدایک بوونی { المسيح} سهلامی خوای لهسهر بێت لهههموو ساڵێکدا،

وهلهم جهژنهیاندا چهندین جۆر دروشم و بهندایهتی تیادا ئهنجام ئهدهن، وه ئهو قهشه ناودارهیان { نيكولاس} لهکۆنا ههڵدهستا به دابهش کردنی دیاری بهسهر خهڵک لهو جهژنهیاندا که ئیستا شوێنگرهکهی {بابا نویل}ه بهتایبهتی دیاری بهسهر مناڵاندا.

وهههروهها بهناو شوێنکهوتوانی { المسيح } سهلامی خوای لهسهر بێت له ئهوڕوپا و ئهمریکا و ههرشوێنێکی جیهاندا له شهوی سهرهساڵدا کهدهکاته { 31 دیسهمبهر } بیر و باوهڕێکیان ههیه مهگهر تهنها گهمژهو نهزان باوهڕ بهوه بێنن،

بیرو باوهڕیان

بۆ نمونه:

- ئهوکهسهی کۆتاین پێکی شهڕاب بنۆشێت لهم شهوهدا ئهو کهسه بهختهوهر دهبێت وه ئهگهر شوی نهکردوه یان ژنی نههێناوه ئهوا شوو دهکات یان ژن دێنێت .

- بێ وهمه{ الشؤم }ئهگهر بچیته ههر ماڵێک یان شوێنێک بهدهست بهتاڵی واتا دهبێت دیاری پێبێت.

- وهماڵ پاک کردنه و گێسک دان ئهوه بهخت لهگهڵ گێسکهکه دهبات و بهختهوهری دهکهرێته دهرهوه واتا بهخت ڕهش دهبێت.

- وه شۆردنی کهل و پهڵ و جلو بهرگ بی وهمیه { الشؤم }بهدواوهیه .

- وه سوربوون لهسهر داگیرسانی چرا له شهوی سهرهساڵدا تا بهیانی بهختهوهری بهدواوهیه.

وهچهندی بیر و بۆچونی تری بێ مانا ئهمه وهئهم بیر و باوهڕه کهسانێک پێیان وایه که خۆیان به پێشکهوتترین مللهت دهزانن،

بهڵام سهیر لهوهدایه کهسێکمان نهدیت له چڵکاو خۆرهکان، چڵکنهکان له مونافیقهکان له کورد زوبانهکان ئهوانهی شهو ڕۆژ دههۆڵ لهشانانه دههۆڵیان بۆ دهکوتن له عهلمانیهکان بڵێن ئهمه شتێک دوره له تێگهیشتن ئهم بیر و بۆچوونه لوتکهی بهرزی دواکهوتنه.

بهداخهوه ئیستا چهندێک له کوردی موسوڵمان سهرقاڵن بهو دروشم و ڕهفتارهیان وه ئهمه به پێشکهوتویی دهزانن ،وهکهسێک بهژداری سهرهساڵ نهکات یان شێوهی سهرهساڵی پێوه دیار نهبێت ئهوه بهدواکهوتووی دهزانن

بۆیه له دوکانهکان یان له تهلهفیزیۆنهکان یان له باژێڕ و شوێنه بهرچاوهکاندا ئهو دیاردهیه شتێکی باوه، مناڵانیش ئهزانن ئهمڕۆ جهژنه.

تهلهفیزیۆنهکان بهتایبهت ئاو بێنهو دهستت بشۆ، وهک ئهمهوایه کورد خاچ پهرسته و موسوڵمان نیه ههر کهنیسه و خاچ ئهبینیت بروسکهی پیرۆزبایش گوێت کهڕ دهکات.

وه مناڵهکانیش ههرخوا خێرکات کهم مناڵ ههیه که نهیبیستێت { عیسا } کوڕی خوایه.

ماڵهکان بهرهکهتی لێ ههڵگیراوه چاوهڕوانی چی دهکین لهماڵی تۆ لهنێوماڵ و مناڵی تۆ کوفر دهکرێت تۆش ههر پێبکهنه، قهیناکات کوردایهتیه .

وهک ئهوهیه کوردایهتی تهنها بۆ بهگاور کردنی کورد بووه ڕابهرانی کورد ههمووی شێخ و مهلا و قازی بوون بهڵام بهداخهوه .

بهتهلهفزیۆنهکه ههڵنهخهڵهتێیت ئهوانهی بانگێشهی ئهم جهژنانهیه دهکهن خۆیان به موسوڵمان دهزانن وهک ئهو کهسانه وان که خوا له قورئانی پیرۆزدا باسی لێوه کردون کهدهفهرمووێت{... فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ الْكَلْبِ إِنْ تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَثْ ۚ .... } (176) الاعراف

واتا :جا نموونهی (ئهو جۆرهکهسانه )وهک و نمونهی سهگ وایه ئهگهر دهری بکهیت و پیایدا ههڵبشاخێیت ههناسه بڕکێیهتی ( زمان دهردهکێشێت ) یاخود ئهگهر وازی لێ بهێنیت ئهوا ههر ههناسه بڕکێیهتی .

ئیتر هر چاوی له دهستی تره ئهمه ڕهوشتی سهگه تهنها سهگیش ئهم ڕهوهشتهی تیایه له گیانداران.

وهره ژێر سایهی ئیسلامهوه

خوای بهخشهندهو میهرهبان دهفهرمووێت { ... ولا تتبع أهواءهم عما جاءك من الحق لكل جعلنا منكم شرعة ومنهاجا... } المائدة 48

واتا : شوێن ئارهزوهکانی ئهوان مهکهوهو لهو حهقه لامهده که بۆت ڕهوانه کراوه، بۆ ههرلایهکتان ( موسوڵمانان و خاوهنانی کتێب ) بهرنامهو پڕۆگرامی تایبهتمان بڕیار داوه .

خوای بهخشندهو میهرهبان له شوێنێکی تری قورئانی پیرۆزدا دهفهرموێت { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ} (208) البقرة

واتا :ئهی ئهوانهی ئیمان و باوهڕتان هێناوه ههر ههمووتان خۆتان بخهنه ژێر سایهی ئیسلامهوه و به تهواوی پهیڕهوی بکهن و شوێنی ههنگاوهکانی شهیتان مهکهون ، چونکه بهڕاستی ئهو دوژمنی ئاشکراتانه .

کهواته خوای پهروهردیگار داوای تهواوی ئیسلامان لێ دهکات ئهگهر نا ئهوه شوێن ههنگاوهکانی شهیتان کهوتوین، خواپهنامان بدات.

ئینجا چ بهناوی پێش کهوتن بێت، یان یێکسانی مرۆڤهکان بێت، یان دینهکان ههمووی ههر یهکن تهنها بۆ خوا پهرستنه، یان ههر پڕوپاگهندێیهکی تر.

جا بالهسهر ئاینی پیرۆزی ئیسلام بمێنینهوه به تهواوی نهوهک لهوکهسانهبین له ڕۆژی دوای پێغهمبهر(صلى الله عليه وسلم ) وهستاوه بهسهر حهوزی کهوسهردا و موسوڵمانان له ئاوی کهوسهر ئهخۆنهوه و کهسانێک که ئۆممهتی پێغهمبهر(صلى الله عليه وسلم ) بوونه دهیانهوێت بهرهو پێغهمبهری خوا بڕۆن بهرهو خواردنهوهی ئهو ئاوه که خوا ئامادهی کردوه بۆ مللهتی ئیسلام له دواوه فریشتهکانی خودا دهیانگرن و دوریان دهخهنهوه بۆیه پێغهمبهر دهفهرموێت (صلى الله عليه وسلم )ئهمانه ئۆممهتی منن له وهڵامی پێغهمبهردا(صلى الله عليه وسلم ) دهفهرموون

( إنك لا تدري ما أحدثوا بعدك" وفي رواية"فأقول: سحقاً لمن بدَّل بعدي )

پێغهمبهری خوا تۆ نازانی بهدوای تۆدا چیان کرد واتا لهوه بۆت هێنابوون نهمانهوه بهتهواوی، له ڕیوایهتێکی ترا هاتوه پێغهمبهر دهفهرموێت دووری بۆ کهسانێک بهدوای مندا گۆڕان .

لهسهر چی ئهیکهیت به جهژنه ؟؟؟

لهسهر ساڵێکی بهسهرچووی تهمهنت !!!

یان جهژنانهی نزیک بونهوهی مهرگت !!!

بهڵکو پێچهوانی پێغهمبهری خوایه و گاڵته کردنه به خوا.

چونکه له ڕۆژێکا { 17 جار } له نوێژهکانت دهڵێیت { غير المغضوب عليهم ولا الضالين } واتا: نهمانخهیته سهر ڕێبازی ئهوانهی خهشم و قینیان لێگیراوه{ نهسڕانیهکان}دهگرێتهوه وه نهمانخهیته سهر ڕێبازی ئهوانهش که سهرگهردان و گومڕان {یههودیهکانن }.

دواتریش لهسهر ڕێبازی ئهوان وهک و ئهوان ڕهفتار ئهکهیت ئهمه چ جۆره موسوڵمانایهتیهکه خوا پهنامان بدات، مهگهر ئیسلام واتای ملکهچی ناگایهنێت بۆ خوای گهوره ومیهرهبان.

دڵ شاد و شادومان بن

خوشک و برایانی موسوڵمان خوای پهروهردیگار دهفهرمێت { قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَٰلِكَ فَلْيَفْرَحُوا هُوَ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ }(58) سورة يونس

واتا : (ئهی محمد ) به ئیمانداران بڵێ : با دڵ شاد و شادومان بن به فهزڵ و بهخشش و رهحمهتی خوایی( که قورئان و بهرنامهی خوایه )،کهوابو به ههربهوه دڵ خۆش بن، ههر ئهوهش چاکتره بۆیان له ههموو ئهو شتانهی خهلکی خهریکن کۆی دهکهنهوه کهڵهکهی دهکهن.

نهوهک شادومانی و جهژنانهمان لهگهڵ کهسانێک بێت که ئهو ڕۆژهیان لا زۆر پیرۆزهو پێغهمبهری خوا { عیسا} سهلامی خوای لهسهر بێت دهکهن به کوڕی خوا .

فهرامۆشی ڕێبازهی ئیسلام

خوای پهروهردیگار دهفهرموێت{ فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّىٰ إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا أَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً فَإِذَا هُمْ مُبْلِسُونَ }(44) سورة الانعام

واتا : ئینجا کاتیک ئهو بهرنامه و ڕێبازهی که یادیان خرابۆوه فهرامۆشیان کرد، ئێمهش دهروازهی ههموو شتێکمان بۆ واڵا کردنهوه و ( ناز و نیعمهتمان بهسهردا ڕژاندن ) ههتا کاتێک دڵ خۆش و شادمان بوون بهوهی که پێیان درا، ئیتر لهناکاو گرتمانن و ههموویانمان سهرگهردان و ڕیسوا کرد ئینجا ئهوان بێ ئومێد بوون و به غهم و پهژارێیهکی زۆرهوه تیا چوون .

ههرچهنده ئهم ئایهته پیرۆزه باس له مللهتانی پێشی دهکات بهڵام واتا بۆ من و تۆیهتی ئینجا با له خوا بترسین پشت نهکهین له خوا و پێغهمبهر ئهگهر وامان کرد ئهوا با چاوهروانی سهزایهکی سهخت و ڕیسوا بوون بیین .

جهژنهی سهرهساڵه بۆخۆیان نهوهک بۆ ئێمهی موسوڵمان ئێمه تهنها دوو حهژنهمان ههیه له ساڵێکدا و له ههفتهیهکیش ڕۆژی ههینی.

خوای پهروهردیگار دهفهرموێت { فَلْيَضْحَكُوا قَلِيلًا وَلْيَبْكُوا كَثِيرًا جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ } (82) سورة التوبة

واتا : جا(وازیان لێ بهێنه)با کهمێک پێبکهنن ( له دنیادا ) وه دهبێت زۆر بگرین ( له قیامهتدا ) له پاداشتی ئهو کار و کردهوهیهی دهیکهن.

ئینجا بهدوای ئهمه مهگهڕێ تا تۆزێک پێکهنیت و دواتر زۆر بگریت .

پرسیار

دواتر پرسیار دروست دهبێت بۆ ئهوڕوپا و خۆرئاوا بهژداری ئاههنگی جهژنانهمان نابن بهڵک و ههر ڕێزیشی ناگرن، کهچی موسوڵمان جهژنهی ئهوان دهکات به بیرهوهریێکی جیهانی و دهیکات به مولکی خۆی ،

- ئایه شانازی به ئاینهکهیانهوه دهکهین و شهرم ئهکهین له ئاینهکهمان ؟؟؟

- ئایه ئاینهکهی ئهوان ڕاست و دروست تره له ڕێبازی پیرۆزی ئیسلام تا شوێنیان بکهوین ؟؟؟

- یان خۆ بهکهم زانینمانه بۆیه هاوشێوهیان دهکهینهوه ؟؟؟

نهخێر بهڵک و پێغهمبهر سهروهر(صلى الله عليه وسلم ) ئاگاداری کردوینهتهوه زیاتر له چوارده سهدهیه که دهفهرمووێت (ستتبعون سنن من كان قبلكم شبراً بشبر وذراعاً بذراع حتى لو دخلوا جحر ضب لدخلتموه، قالوا: أتراهم اليهود والنصارى؟ قال: فمن إذن ) البخاري ومسلم ...

واتا :شوێن ههنگاوهکانی ئهوانهی پێش خۆتان دهکاون بست به بست بازو به بازو وه ئهگهر خۆیان بخهنه کونی مارمیلقه { ضب }وه ئێوهش بهدوای ئهوانه خۆتان ئهخهنه کونهکهوه،یاوهرانی فهرمویان پێغهمبهری خوا مهبهستت { اليهود والنصارى }یه فهرمووی ئهی کێن .

حوکمی جهژنهی سهره ساڵ

زانایانی ئیسلام یهک دهنگن لهسهر بهحهرام دانانی جهژنهی سهره سهڵ و بهژدارکردنی و پیرۆزبایی،

وه ئهمه مهزههبی { الحنفية و المالكية و الشافعية و الحنابلة }یه .

{ أبو حفص الحنفي }یهکهکه له زاناکانی ئیسلام دهفهرمووێت { من أهدى فيه بيضة إلى مشرك تعظيما لليوم فقد كفر بالله تعالى } فتح الباري

واتا : ئهگهر ههرکهسێک ههلکهیهک بکات به دیاری گاورێک لهم رۆژهدا بهواتای به جهژن زانینی ئهو ڕۆژه ئهوا کوفری کرد به خودای گهورهو میهرهبان.

وه ههروهها شێخ { ابن العثيمين }دهفهرمێت { تهنئة الكفار بعيد (الكريسمس) أو غيره من أعيادهم الدينية حرام بالاتفاق كما نقل ذلك ابن القيم - رحمه الله - في كتابه (أحكام أهل الذمة) }

واتا : پیرۆزبای کردنی گاوران بهبۆنهی جهژنی (الكريسمس )یان ههرجهژنهیهکی تریان حهرامه بهیهک دهنگی زانایان چۆن { ابن القيم } رحمه الله له پهرتوکی( أحكام أهل الذمة ) باسی لێوه کردوه.

وهپێغهمبهر(صلى الله عليه وسلم ) له وهڵامی ابابکردا دهفهرمێت (يا ابابكر فان لكل قوم عيد)صحيح البخاري واتا : ئهبابهکر ههموو مللهتێک جهژنهی خۆی ههیه.

ئینجا وهک و موسوڵمان جێژنهکانمان دیاره جهژنی { ڕهمهزان و قوربان } وه ڕۆژی ههینیش زانایان به جهژنیان زانیوه و دایان ناوه له بهر ئهو فهرموودهی پێغهمبهر(صلى الله عليه وسلم ) ( يوم الجمعة يوم عيد، فلا تجعلوا يوم عيدكم يوم صيام إلاَّ أن تصوموا قبله أو بعده ) قال الإمام أحمد رحمه الله في المسند 2/532 هذا حديث صحيح الإسناد

وه پێغهمبهری خودا(صلى الله عليه وسلم ) دهفهرمێت (من تشبه بقوم فهو منهم) رواه أبي داود

واتا :ههرکهسێک هاوشێوهی مللهتێک بکات ئهوه ئهو کهسه لهوانه .

کهواته ناکرێت موسوڵمان و لهههمان کاتدا دیان{کریستیان } بین، دهبێت ئهو جۆره موسوڵمانه بین وهک خوا داوامان لێ دهکهت بۆیه خوای پهروهردیگار دهفهرموێت { وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْأِسْلامِ دِيناً فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ } سورة ال عمران 85

واتا : جائهوهی بێجگه له ئاینی ئیسلام پهیڕهوی ههر ئاینێکی تر بکات لێی وهرناگیرێت، له قیامهتیشدا له خهسارهتمهندو زهرهرمهندانه.

وه فهتوای زانایانی ئیسلام له ههژمار نهیه ههر له سهردهمی پێغهمبهر(صلى الله عليه وسلم ) تاوهک و ئهمڕۆ ههمووی به حهرامی دهزانن بهڵک و بهرهو له دین دهرچونی مرۆڤ ئهبات ئهگهر به باوهڕهوه جهژنانهکه بکهیت و باوهڕت پێی بێت.

چهند پرسیارێک ؟؟؟

ئهگهر باوهڕت پێی نهبێت تهنها وهکو لهسایه کردنهوهی ئهوان بێت ئایه شهریعهتی ئیسلام لهو باره چی دهفهرمووێت ؟؟؟

زانایان دهفهرموون {وحكم هذا الفعل التحريم }ئهو جۆره ڕهفتاره حهرامه لهبهر ئهوهی بهژداری کردنت له بیرهوهریهکهو {تعظيم شعائرهم و إقرار دينهم }گهورهکردنی دروشمیانه و بهحهق زانینی ئاینهکهیان .

زۆربهی زانایانی سهلهف له واتای ئهو ئایهتهدا { وَالَّذِينَ لَا يَشْهَدُونَ الزُّورَ } ئهوانهی ئاماده نابنه { الزُّورَ }جهژنهکانی گاوران.

وهپێغهمبهر(صلى الله عليه وسلم ) له وهڵامی ابابکردا دهفهرمێت (يا ابابكر فان لكل قوم عيد)صحيح البخاري واتا : ئهبابهکر ههموو مللهتێک جهژنهی خۆی ههیه.

له ئیمامی عومهر دهگێڕنهوه و فهرموویهتی { اجتنبوا أعداء الله اليهود و النصارى في عيدهم يوم جمعهم، فإنَّ السخط ينزل عليهم، فأخشى أن يصيبكم} خرَّجه الإمام البخاري في تاريخه

خۆتان دوور بگرن له دوژمنانی خوا (اليهود و النصارى )له جهژنهکانیان له کاتی کۆبونهوهکانیان، چونکه توڕه بوونی خودا دهڕژێت بهسهریان ئهترسم توشتان بێت .

بۆیه داوات لێ دهکهم تهلهفیزیۆنهکانی کوردی داخه نهیکهیتهوه چونکه کهنیسهکان دێنه نێو ماڵت نهبادا غهزهبی خوا له تۆ و ماڵ مناڵت بگیرێت.

ئهی ئهگهر تهنها بۆ سهره ساڵ بچیته دهرهو بهتایبهت که له ئهوڕوپا یان له خۆر ئاوا چونکه خهڵکهکه سهرگهردانه خهریکی خواردنهوه و سهما کردنه تا بهیانی لهو شهوهدا ئایه له شهریعهتی ئیسلامدا ئهمه تا چهند تاوانه ؟؟؟

ئهو جۆره حهرامهیان پێی دهوترێت { المغلظ } تاوانهکهی چهند جارهیه چونکه زانایان دهفهرموون { فإذا اقترنت بها المشاركة في شهود زورهم كانت أعظم تحريماً } چونی موسوڵمان بۆ شوێنی ئاوا بهو شێوهیه خۆی له خۆیدا حهرامه وه دهرکهوتنت لهگهڵیانا واتا بهتۆوه ڕێژهکهیان زیادتر دهبێت ئهوه تاوانهکه گهورهتر لێ دهکات.

ئهگهر بهبۆنهی له دایک بونی ( عیسا ) سهلامی خوای لهسهر بێت له سهرهساڵدا ئاههنگ بگێڕیت و بیکهیت به مولود بۆ ئهوهی له خوا نزیک کهویتهوه چونکه چۆن بهبۆنهی لهدایک بونی پێغهمبهر خهلک مهولود دهکات بهبۆنهی له دایک بوونی { عیسا }یش بهههمان شێوه؟؟؟؟

کردنی مهولوود خۆی له خۆیدا { بدعة ضلالة } ئهمه ئهگهر بۆ پێغهمبهری سهروهر بێت(صلى الله عليه وسلم ) وه بۆ پێغهمبهری خوا( عیسا ) سهلامی خوای لهسهر بێت تاوانهکی زۆر گهورهتره چونکه لهو لهدایک بونهیدا ئهوان ناڵێن عیسا پێغهمبهری خودایه بهڵکو دهڵێن عیسا خوایه و کوڕی خوایه .

ئهگهر کهسێک به بیر و باوهڕهوه ئهو جهژنهیه بکات و پێیوابێت ئاینی { } دروستهو ئاینهکان ههمووی ههریهکن تهنها بۆ پهرستنی خوا هاتون ئهو کهسه له ڕونگهی ئیسلامدا چۆن تهماشا دهکرێت ؟؟؟

زانایانی ئیسلام دهفهرموون {وحكم هذا النوع أنه كفر مخرج من الملة }ئهو جۆره بیر و باوهڕه خاوهنهکهی پێ کافر دهبێت له ئیسلام دهردهچێت خوا پهنامان بدات خاوی پهروهردیگار دهفهرموێت { وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْأِسْلامِ دِيناً فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ } سورة ال عمران 85

واتا : جائهوهی بێجگه له ئاینی ئیسلام پهیڕهوی ههر ئاینێکی تر بکات لێی وهرناگیرێت، له قیامهتیشدا له خهسارهتمهندو زهرهرمهندانه.

نابێت بهژداری جهژنهی گاوران بکهین لهبهر ئهو چهند خاڵه

{الشيخ محمد صالح المنجد}

1 – لهبهر ئهوهی لهسایه کردنهوهیه وه پێغهمبهری خودا(صلى الله عليه وسلم ) دهفهرمێت (من تشبه بقوم فهو منهم) رواه أبي داود

واتا :ههرکهسێک هاوشێوهی مللهتێک بکات ئهوه ئهو کهسه لهوانه .

وه ئهمه ئاگادار کردنهوهیهکی ترسناکه { عبد الله بن العاص }دهفهرمێت { من بنى بأرض المشركين وصنع نيروزهم ومهرجاناتهم وتشبه بهم حتى يموت خسر في يوم} القيامة

ههرکهسێت لهنێو گاوران بێت بهژداری نهورۆزیان و ئاههنگهکانیان بکات لهسایهی ئهوان بکاتهوه تا دهمرێت له دۆڕاوهکانه له ڕۆژی دوایی .

2 – بهژداری ئاههنگهکانیان جۆرێک له جۆشهویستی و دڵپێوهبون دهکهیهنێت خوای پهروهردهگار دهفهرموێت { لا تتخذوا اليهود و النصارى أولياء... } سورة المائدة51

واتا : جولهکهو گاور مهکهنه یارو یاوهر و پشتیوانی خۆتان.

وه ههروهها خوای گهورهو میهرهبان له شوێنی تری قورئانی پیرۆزدا دهفهرموێت { يا أيها الذين آمنوا لا تتخذوا عدوي وعدوكم أولياء تلقون إليهم بالمودة وقد كفروا

بما جاءكم من الحق... } سورة الممتحنة 1

واتا : ئهی ئهو کهسانهی باوهڕتان هێناوه دوژمنانی من و دوژمنانی خۆتان مهکهنه دۆستی گیانی به گیانی، لهکاتێکدا خۆشهویستی و سۆزی خۆتانیان بۆ دهردهبڕن، بهڕاستی ئهوان بێ باوهڕیش بوون بهوهی له لایهن خواوه بۆتان هاتووه .

3 – جهژنه یادێکه له بیر و باوهڕهوهیه نهوهک یادهوهریێکی دونیایی چۆن له فهمودهی پێغهمبهرهوهدا هاتووه(يا ابابكر فان لكل قوم عيد)صحيح البخاري

واتا : ئهبابهکر ههموو مللهتێک جهژنهی خۆی ههیه.

جهژنهی سهرهساڵیش جهژنهیهکی ئایینیه و له بیر و باوهڕێکی فاسدهوه ههڵقوڵاوه .

4 – زۆربهی زانایانی سهلهف له واتای ئهو ئایهتهدا { وَالَّذِينَ لَا يَشْهَدُونَ الزُّورَ } ئهوانهی ئاماده نابنه { الزُّورَ }جهژنهکانی گاوران .

بۆیه نابێت ئامادهی ئاههنگهکهیان بیت و جایز نیه هیچ شتێکیان پێ بفرۆشیت یان ههدیه بکهیت وهک نامهی جهژنانه یا دار و شیرنهمهنی چهرهسات و هتد که بۆ ئهنجامدانی جهژنهکهیان بێت.

نسأل الله تعالى الثبات على السنة حتى الممات، ونسأله السداد والتوفيق لناولكم....

وبالله التوفيق

سبحانك اللهم وبحمدك لا إله إلاَّ أنت أستغفرك وأتوب إليك!