×
هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ فه‌تواكانی زانای پایه‌ به‌رز شێخ ئیبنو باز ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ ده‌رباره‌ی رۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان.

    كۆمهڵه فهتوایهك دهربارهی رۆژووی مانگی ڕهمهزان

    [ به كوردی ]

    مجموعة فتاوى حول صوم شهر رمضان

    [ باللغة الكوردية ]

    فهتوا: شێخ ئیبنو باز ـ ڕهحمهتی خوای لێ بێت ـ

    فتوى: الشيخ ابن باز ـ يرحمه الله تعالى ـ

    وهرگێڕانی : زاگرۆس ههمهوهند

    الترجمة : زاكروس هموند

    پێداچونهوهی : پشتیوان سابیر عزیز

    المراجعة : بشتيوان صابر عزيز

    نوسینگهی ( رهبوهی ) ههرهوهزیی بۆ بانگهواز و وشیاركردنهوهی ڕهوهندهكان له شاری ڕیاز

    المكتب التعاوني للدعوة وتوعية الجاليات بالربوة

    بمدينة الرياض

    2008 -1429

    كۆمهڵه فهتوایهك دهربارهی رۆژووی مانگی ڕهمهزان

    سوباس و ستایش بۆ پهروهردگاری جیهانیان و دردو ڕهحمهتی فراوانیش بۆ سهرگیانی پێغهمبهری ئازیزمان محمد و سهرجهم هاوهڵ و شوێن كهوتوانی ههتا ههتایه.

    خوشك و برایانی بهڕێزم لهگۆشهی فهتوای ئهمجارهدا كۆمهڵهفهتوایهكمان بۆ گوڵبژێر كردون لهفهتواكانی زانای ناوداری جیهانی ئیسلامی شێخ ابن باز ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) سهبارهت بهبهچهند حوكمێكی ڕۆژووی مانگی ڕهمهزان ، بههیوای سودمهندبوون و پهند و ئامۆژگاری لێ وهرگرتنی ئینشا الله .

    فهرموون ئێوهو ئهو پرسیارانهی كهكراوهلهشێخی ڕهحمهتی و وهڵامهكانی بهڕێزیان :

    پرسیار : ئایا حوكمی ئهو كهسهچی یهكهههمیشهڕهمهزان (٣٠) سی ڕۆژ بهڕۆژوو دهبیت .

    وهڵاامی شیخ ابن باز ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) : ئهم كاهكارێكی خراپه، بگرهیهكێكیشهلهئهو مونكهرانهی كهپێچهوانهی دهقهكانی قورئانی پیرۆزو سوننهتی پێغهمهمبهری خوا محمد درودی خوای لهسهر بێت ، ههروهها پێچهوانهی كارو كردهوهی هاوهڵهبهڕێزهكانیشهخوا لێیان ڕازی بێت ، خوای گهورهدهفهرموێت ( يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَهِلَّةِ قُلْ هِيَ مَوَاقِيتُ لِلنَّاسِ وَالْحَجِّ ) البقره/ ١٨٩ واته : پرسیارت لی دهكهن ئهی محمد سهبارهت بهو مانگهی _ كهلهئاسمانه_ تۆش بڵێ ئهوهبۆ دیاریكردنی كاتهكانی خهڵكی و دیاركردنی حهجه، ههروهها خوای گهورهدهفهرموێت : (وَمَا آَتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا ) الحشر / 7 ،واته: ئهوهی پێغهمبهر بۆی هێناون وهری بگرن و ئهوهشی لێ ی قهدهغهكردون وازی لێ بهێنن و لێ ی دوور بكهونهوه، ههروهها پێغهمبهری خۆشهویستیشمان ( درودی خوای لهسهر بێت ) دهفهرموێت : صوموا لرؤيته وأفطروا لؤيته فإن غم عليكم فأكملوا العدة ثلاثين ) ئيمامي بوخاري ڕیوایهتی كردوه، واته : بهبینینی مانگ بهڕۆژوو ببن و ههركاتیكیش لهكۆتایهوهبینیتان واته _ بینینی مانگی شوال _ ئهوهڕۆژوو تان بشكێنن ، خۆ ئهگهر ههور تهم و غوبار بوو _ واته مانگتان نهبینی _ ئهوه( ٣٠ ) ڕۆژ تهواو بكهن ، لهڕیوایهتێكی تردا هاتوهدهفهرموێت : ( فأكملوا عدة شعبان ثلاثين يوماً ) واته : لهسهرهتاوهئهگهر مانگتان نهبینی ئهوهمانگی شهعبان ( ٣٠ ) سی تهواو بكهن ، ئهم ئایهت و فهرموودانه ههمویان بهڵگهن لهسهر ئهوهی كهواجب ئهوهیهكهبۆ ڕۆژووی مانگی ڕهمهزان دهست بگریت بهسهیركردنی مانگهوه، ئهگهر مانگ ( ٣٠ ه) سی ڕۆژووی پڕ كردهوهئهوهخهڵكیش ( ٣٠ ) ڕۆژ بهڕۆژوو بن ، خۆ ئهگهر مانگ كهمتر بوو ئهوهبا (٢٩ ) بیست و نۆ ڕۆژ بگرن ، له پێغهمبهری خواشهوهفهرموودهكان موتهواتر بوون لهم بارهیهوهكهبهڵگهن لهسهر ئهوهی ههندێك جار مانگ (٢٩) بیست ونۆ دهبێت ههندێك جاریش ( ٣٠) سی ڕۆژ دهبێت ، ههر بۆیهپێغهمبهری ئازیزیش ( درودی خوای لێ بێت ) فهرمانی كردووهبهبینین مانگ و گهڕان بهدوای و ئهگهریش نهیانبینی ئهوه(٣٠) سی رۆژهكهتهواو بكهن ئهگهر سیههم رۆژی مانگی شهعبانیان نهبینی یان سیههم ڕۆژی مناگی ڕهمهزانیان نهبینی .

    جا ههر بۆیهدروست نی یهبۆ هێچ كهسێك بهئارهزووی خۆی حوكم بدات و بڵێت : مانگ ههمیشه(٣) ڕۆژ دهبێت ، چونكهئهم وتهیهپێچهوانهی ئهو فهرموودهسهحیانهیهكهلهپێغهمبهری خوا وارد بووهو یهكیش ناگرێتهوهلهگهیاندا ، ههروهها پێچهوانهی ئیجماع و كۆدهنگی موسوڵمانانه، چونكهزانایان كۆدهنگن بهشێوهیهكی یهكجاری كهمانگ ههندێك جار (٢٩) بیست و نۆ ڕۆژهو ههندێك جاریش (٣) سی ڕۆژه، ههروهها واقعی حاڵیش شاهیدی دهدات لهسهر ئهم ڕاستی یهو ئهو كهسانهشی لهم بارهیهوهشارهزان ههروا دهڵێن ، لهبهر ئهوهخوای گهورهش دهفهرموێت : (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا ) النساء /59 ، واته : ئهی ئهو كهسانهی باوهڕتان هێناوهگوێڕایهڵی خوا و پێغهمبهرهكهی و كاربهدهستی موسوڵمانان بن ، ئهگهر ناكۆكیتان تێكهوت لهسهر شتێك ئهوهبگهڕێنهوهبۆلای خوا و پێغهمبهر ئهگهر ئێوه باوهڕتان ههیهبهخواو ڕۆژی دوایی، چونكهههر ئهوهبۆ ئێوهخێرترهو باشترین لێكداهوهشه، زانایانی تهفسیرو جگهلهوانیش دهڵێن : گهڕانهوهبۆ لای خوا واته گهڕانهوهبۆلای قورئانی پیرۆز ، گهڕانهوهش بۆلای پێغهمبهریش ( دروردی خوای لهسهر بێت ) بهوهدهبێت تا لهژیاندا مابێت بگهڕێیتهوهبۆلای خۆی ، وهپاش وهفاتیشی بهوهدهبێت بگهڕێیتهوهبۆلای سوننهتهسهحیحهكانی ، لهپێشهوهش ئهو بهڵگانهمان بهباشی ڕوون كردهوه لهكتاب و سوننهتی پێغهمبهرو ووتهو ڕای زانایانیش كهمانك ههندێك جار (٢٩) بیست و نۆ ڕۆژ دهبێت ، وهههندێك جاریش (٣٠) سی ڕۆژ دهبێت ، بۆیهبۆ هیچ كهسێم نی یهپێچهوانهی ئهم بنهما زۆر بههێزهبوهستێت ، خوای گهورهش یارمهتی دهرو پشت وپهنای ههموولایهك بێت ههر ئهوهیش باشترین پشت و پهنایه.

    پرسیار : ئایا ڕۆژووی ڕهمهزان لهسهر كێ واجب دهبێت ، وهئایا فهزڵی ڕۆژووهكهی چی یهوهفهزڵی ڕۆژووی سوننهت چی یه؟

    وهڵامی شیخ ابن باز ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) : ڕۆژووی مانگی ڕهمهزان لهسهر ههموو موسڵمانێكی باڵغ چ پیاو بیت یان ژن ، وهسوننهبۆ مناڵێك كهتهمهنی حهوت ساڵی تهواو كردبێت یان زیاتر كهبتوانێت بهڕۆژوو بێت چ نێر بێت یان مێ ، وهههروهها واجبهلهسهر لێپرسراو وهلی ئهمرهكانیان كهزانیان ئهتوانن بهڕۆژوو بن فهرمانیان پێ بكهن بهڕۆژوو گرتن ، ههروهك چۆن فهرمانیان پێ دهكهن بهنوێژ كردن ، وهبنهمای ئهم كارهش ئهم فهرموودهیهی خوای گهورهیهكهدهفهرموێت : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (183) أَيَّامًا مَعْدُودَاتٍ فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ....) البقره/ ١٨٣ ، ١٨٤ ، واته : ئهی ئهو كهسانهی كهباوهڕتان هێناوه ڕۆژووتان لهسهر فهرز كرا ههروهك چۆن لهسهر ئوومهتانی پێش ئێوهفهرز كرا ، بۆ ئهوهی لهخوا بترسن لهگرۆهی خواناسان بن ، ڕۆژوو گرتنش چهند ڕۆژێكی دیاركراوه، جا ههركهسێك لهئێوهنهخۆش بوو یان لهسهفهردا بوو ئهو دهتوانێت پاشتر بیگرێتهوه....، تا ئهو جێگایهی كهخوای گهورهدهفهرموێت : ( شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآَنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ ) البقره/ ٢٨٥ ، واته : مانگی ڕهمهزان ئهو مانگهیهكهقورئانی پیرۆزی تیادا هاته خوارهوه، كهڕێنونی یهبۆ تهواوی خهڵكی و بهڵكهی ڕوون ئاشكراشهلهسهر هیدایهت و جیاكردنهوهی حهق و باطل ، جا ههر كهس لهووێوهمانگی بینی ئهوهبا بهڕۆژوو بێت ، وهههركهسیش نهخۆش بوو یان لهسهفهردا بوو ئهوهبا پاشتر بیگرێتهوه..... ، ههروههـــا فهرموودهی پێغهمبهری خواش ( درودی لهسهربێت ) كهدهفهرموێت : " بني الإسلام على خمس شهادة أن لا إله إلا الله ةان محمداً رول الله ، وإقام الصلاة ، وإيتاء الزكاة ، وصوم رمضان ، وحج البيت " ئيمامي بوخاري ڕیویهتی كردوه، واته : ئاینی پیرۆزی ئیسلام لهسهر كۆڵهكهبنیات نراوه، شهادهت دان كههیچ پهرستراوێك نی یهجگهله( الله ) و محمدیش پێغهمبهری خوایه، وهبهجێ هێنانی نوێژهكان ، و دهركردنی زهكاتی سامان ، و ڕۆژووی ڕهمهزان ، و بهجێ هێنانی حهجی ماڵی خوا .

    ههروهها لهفهرموودهیهكی تردا هاتوهكاتێك كهجوبرهئیل پرساری لێ كرد لهبارهی ئیسلامهوهلهوهڵامیدا فهرمووی : " الإسلام أن تشهد أن لا إله إلا الله وان محمداً رسول الله ، وتقيم الصلاة ، وتؤتي الزكاة ، وتصوم رمضان ، وتحج البيت إن استطعت إليه سبيلاً " ئهم فهرموودهیهئیمامی موسلیم ڕیوایهتی كردووه، لهفهرمودهیهكهوهكهعومهری كوڕی خهتاب گێڕاویهتیهوه، خوای لێ ڕازی بێت، ههروهها ههردوو شێخی فهرمودهش بوخاری و موسلیم بهم مانایهڕیوایهتیان كردوهلهفهرمودهیهكهوهكهئهبو هورهیرهخوای لێ ڕازی بێت گێڕاویهتیهوه.

    لهههردوو سهحیحهكهی ( بوخاری و موسلیم ) یشدا هاتوهكهئهبوو هورهیرهدهیگێڕێتهوهكهپێغهمبهری خوا ( درودی لهسهر بێت ) فهرموویهتی : " من صام رمضان إيماناً واحتساباً غُفِرَ له ما تقدم من ذنبه " واته : ههركهسێك ڕهمهزان بهڕۆژوو بێت و باوهڕی تهواوی پێی ههبێت و تهواو بیگرێت تا كۆتایی ، ئهوهپهروهردگار لهگوناهی پێشووتری ههموو خۆش دهبێت . ههروهها جێگیریش بوهلهپێغهمبهری خواوه( درودی لهسهر بێت ) كهفهرمویهتی : " يقول الله عز وجل : كل عمل ابن آدم له ، الحسنة بعشر أمثالها إلى تسعمائة ضعف ، إلا الصيام ، الصوم لي وأنا أجزي به ، ترك شهوته وطعامه وشرابه من اجلي ، للصائم فرحتان : فرحة عند فطره وفرحة عند لقاء ربه ن ولخلوف فم الصائم أطيب عند الله من ريح مسك " ئيمامي بوخاری و موسلیم ڕیوایهتیان كردوه، گومانیش لهوهدا نیه كهفهرموودهئیجگار زۆرن لهسهر فهزڵ و گهورهی ڕۆژووی مانگی ڕهمهزان بهتایبهتی ، و ڕۆژوو بهگشتی ، خوای گهورهش پشت و پهنای ههموو لایهك بێت .

    پرسیار : تهفسیری ئایهتی ( وعلى الذين يطيقونه فدية ) چی یه ؟

    وهڵامی شیخ ابن باز ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) : زانایانی تهفسیری قورئانی پیرۆز ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ئاماژهیان داوهبهوهی كهخوای گهورهكاتێك ڕۆژووی مانگی ڕهمهزانی بۆ موسڵمانان تهشریع كردو فهرزی كرد لهسهریان لهسهرهتاوهسهرپشكی كردن و موخهیهری كردن لهنێوان ئهوهی لهمانگی ڕهمهزاندا بهڕۆژوو نهبن لهبری ئهوهدا خواردن بدهن بهههژاران وهیان بهڕۆژوو بن ، بێ كومان ڕۆژوو گرتنش باشتره، لهسهرهتاوهههركهس بیتوانیاهیهڕۆژوو بگرێت و بهڕۆژوو نهبوایهدهبوایهلهبری ههر ڕۆژێك خواردنی ههژارێكی بدایه، وئهگهر زیاتریش بدایهئهوهخێر تر بوو ، لهگهڵ ئهوهشدا قهزاو گرتنهوهی ڕۆژووهكهی لهسهر نهبوو ن خۆ ئهگهر ئهمهی نهكردایهو بو ڕۆژوو بوایهئهوهئهفزهڵتر بوو ، چونكهخوای گهورهدهفهرموێت : (وَأَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ ) البقره/١٨٤ ، واته : خۆ ئهگهر ڕۆژوو بگرن ئهوهخێرتر و باشترهبۆیان ئهگهر ئهوان بزانن ، بهڵام نهخۆش و موسافیر ئهتوانن ڕۆژوو بشكێنن بهڵام دواتر قهزای بكهنهوه، ئهویش لهبهرئهوهی خوای گهورهدهفهرموێت : (فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ) البقره/ ١٨٤ ، پاشان خوای گهورهئهم ئایهت و حوكمهی نهسخ كردهوهو سڕیهوه، و واجبی كرد لهسهر كهسێكی باڵغی لهش ساغی جێگیر ( المقیم ) كهڕۆژوو بگرێت و دروست نیه ئیتر خواردن دان لهبری ڕۆژوو گرتن ، ههروهها ڕێگاشی دا بهنهخۆش و موسافیر كهدهتوانن ڕۆژوو نهگرن بهڵام لهسهریان واجبه كهپاشتر بیگرنهوه، خوای گهوهرهش لهم بارهیهوهدهفهرموێت : ( شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآَنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ) البقره/ ١٨٥ ، واته مانگی رهمهزان ئهو مانگهیهكهقورئانی تیادا هاتهخوارهوه ، كهڕێنمونی كهرهبۆ گشت خهڵكی و كۆمهڵێك بهڵگهو نیشانهی ئاشكراو ڕوونشهبۆ هیدایهت دان و جودا كردنهوهحهق و باطل ، جا ههركهسێك لهئێوهمانگی ڕهمهزانی بینی ئهوهبا بهڕۆژوو بێت ، وهههركهسێكیشتان نهخۆش و موسافیر بوو ئهوهبا پاشتر بیان گرێتهوه، لهمهشدا خوای گهورهئاسانكاری دهوێت بۆ بهندهكانی و گرانی و كۆڵ قوریسی ناوێت بۆیان ، ، جا با بهتهواوی كاتی دیاری كراوی ئهو مانگهبهڕۆژوو بن ن پاشان پهروهردگار بهگهورهو بهێز بگرن لهسهر ئهوهی هیدایهتی داون بۆ سهر ڕێبازهكهی خۆی ، تاوهكو شوكر و سوپاسی خودا بكهن .

    ئهمجا مهسئهلهی خواردن دان بهههژاران لهبری ڕۆژوو گرتن تهنها لهحوكمی ئهو كهسانهدا مایهوه كهپیاوێكی پیر یان پیرهژنێكی گهورهكهنهتوانن بهڕۆژوو بن ههروهك لهئیبن و العباسهوه( خوای لێیان ڕازی بێت ) هاتوه، ههروهها لهئهنهسی كوڕی مالك و كۆمهڵێك لههاوهڵهبهڕێزهكان و سهلهفی ئهم ئومهتهوهوارد بوه، ئیمامی بوخاریش لهسهحیحهكهیدا ڕیوایهتی كردووهلهسهلهمهس كوڕی ئهكوهعهوه( خوای لێ ڕازی بێت ) بهو مانایهی سهرهوهكهباسمان كرد كهئهم ئایهتهی دواتر حوكمی ئایهتی پێشووتری نهسخ كرد و سڕیهوه، ئهو ئایهتهش كهحوكمهكهی سڕایهوهئهم ئایهتهبوو كهپێشتر ئاماژهمان پێدا كهخوای گهورهدهفهرموێت : ( وعلى الذين يطيقونه فدية طعام مسكين ) ههروهها موعازی كوڕی جهبهل ( خوای لێ ڕازی بێت ) و كۆمهڵێكیش لهسهلهف ( ڕهحمهتی خوایان لێ بێت ) بهو شێوهیهی سهرهوهڕیوایهتیان كردوه، بهههمان شێوهی پیاو و ژنی پیریش كهسێك كهنهخۆشێكی وابێت كهنهخۆشیهكهی ئومێدی چاك بوونهوهی لێ نهكرێت دهتوانێت لهبری ڕۆژووگرتن بۆ ههر ڕۆژێك خواردنی ههژارێك بدات و نهیگرێت و قهزا كردنهوهشیان لهسهر نیه ن سهبارهت بهكاتی دهركردنی ئهو خواردنهو دانی به ههژاران ئهو كهسهدهتوانێت لهسهرهتای مانگی ڕهمهزانهوهبیدات یان لهناوهڕاستی یهوهیان لهكۆتایی یهكهیهوه، بهڵام سهبارهت بهئافرهتی دووگیان و شیردهر ئهوه دهبێت ڕۆژوو بگرن مهگهر ناڕهحهت ببن ، ئهگهر ناڕهحهت بوون ئهوهدهتوانن ڕۆژوو نهگرن بهڵام دهبێت قهزای بكهنهوهن وهك نهخۆش و موسافیر ، ئهمهش سهحیح ترین ڕای زانایانهلهبارهی حاڵی ئافرهتی دووگیان و شیردهر ، وهههندێك لهزانایانیش ئهڵێن دهتوانن كهڕۆژوو نهگرن وهك پیاوی پیرو پیرهژن خواردن بدهن و قهزای نهكهنهوه، بهڵام سهحیح تر وایهكهئهوانیش وهك نهخۆش و موسافیر ڕۆژوو دهشكێنن و پاشتر قهزای دهكهنهوه، لهپێغهمبهریشهوه( درودی خوای لهسهر بێت ) ڕیوایهت كراوهلهفهرموودهیهكی ئهنهسی كوڕی مالكهوهگێڕراوهتهوه، كهئهوانیش واته ئافرهتی دووگیان و شیردهر دهبێت وهك نهخۆش و موسافیر قهزای ڕۆژووهكانیان بكهنهوه .

    داواكارم لهخوای گهورهمن ئیوهش زیاتر شارهزا بكات لهدینهكهی خۆی و دامهزراوی و ثهباتمان بێ ببهخشێت ، و من و ئێوهو سهرجهم خوشك و برایانی موسڵمان بگێڕێت لهو كهسانهی كهخوای گهوهر هیدایهتیان دهدات و دهبنههۆكاریش بۆ هیدایهتدانی كهسانی تریش، خوای گهوهرش بیسهر و نزیكهلێمانهوهو پشت و پهنای ههموولایهك بێت . والسلام علیكم ورحمهاله وبركاته .

    پرسیار : ئهو كهسانهكێن ڕۆژوویان لهسهر واجب نیه ، ڕوونی بكهرهوهبۆمان خوای گهوهرهپاداشتی بهخێرت بداتهوه.

    وهڵامی شێخ ابن باز ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) : ئهو كهسانهی ڕۆژوویان لهسهر واجب نیه شێت و كهسێك لههۆش خۆی چووبێت، مناڵ پێش باڵغ بوون ن بهڵام ئافرهتی حهیزدار و زهیسان ڕۆژوویان لهسهر واجبه ، بڕڵام لهمانگی ڕهمهزاندا نایگرن بهڵكو پاشتر دهبێت قهزای بكهنهوه، بهڵام نهخۆش و موسافیر دروستهڕۆژوو بگرن ههروهها دروستهبیشیشكێنن ، بهڵام شكاندنی باشتره، دواتر دهبێت قهزای بكهنهوهلهغهیری ڕهمهزاندا ، ئهویش لهبهر ئهوهی خوای گهورهدهفهرموێت : (وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ) البقره/ ١٨٥ ، واته : ههركهسێك نهخۆش بوو یان لهسهفهردا بوو ئهتوانێت ڕۆژوو نهگرێت و پاشتر بیان گرێتهوه، بهڵام ئهگهر نهخۆشێك كهئومێدی ئهوهی لێ نهدهكرا كهچاك ببێتهوهئهویش بهووتهی نوژدار و دكتۆری خاوهن باوهڕ، ئهوهواجب نیه لهسهری ڕۆژوو بگرێت ههروهها قهزاشیان ناكاتهوه، بهڵام دهبێت لهبری ههر ڕۆژێك خواردنی ههژارێك بدات ، ئهویش نیو صاعهبهصاعی نهبهوی واته صاعی ئههلی مهدینه ،لهخواردنی قووتی ئهو شارهی تیایدا دهژی ، ئهمهش بهنزیكی مهزهندهدهكرێت بهكیلۆ و نیوێك، ههروهها پیاو و ژنی پیریش كهناتوانن و حهوسهڵهی گرتنیان نیه ئهتوانن ڕۆژوو نهگرن و لهبری ههر ڕۆژێك خوادرنی ههژارێك بدهن ، بۆ ههریهكهیان نیو صاع بهقوتی ئهو شارهی تیایدای دهژی ، و هیچ قهزاكردنهوهیهكیشیان لهسهر نیه ، بۆ ئهم مهبهستهش دروستهئهم جۆرهكهسانهكهفارهتی ڕۆژووهكانیان ( واته ئهو خوادرنهی كهباسكرا ) لهسهرهتای مانگی ڕهمهزانهوهیان لهكۆتایی یهوهبهیهكجار ههمووی بدهن ، یان لهنێوهندی مانگی ڕهمهزاندا هیچ شتێكی تێدا نی یهئهگهر ههموشی بدات بهههژارێك یان چهند ههژارێك ، بهههمان شێوهحاڵی ئافرهتی دووگیان و شیردهر ئهگهر لهسهریان ناڕهحهت بوو ، ڕۆژووهكانیان دهشكێنن و بهڕۆژو نابن ، وهك كهسانی نهخۆش و موسافیر ن بهڵام واجبه لهسهریان قهزای بكهنهوهدواتر .

    پرسایر ، ئایا حومكی ئهو كهسهچی یهكهبهڕۆژوو دهبێت و ههندێك عیبادهت دهكات بهڵام نوێژهكانی ئهنجام نادات ، ئایا خوای گهورهڕۆژوو و عیبادهتهكانی تری لڕ وهردهگرێت ؟

    وهڵامی شیخ ابن باز ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) : بهناوی خوای گهورهو سوپاس و ستایش بۆ پهروهردگار ، سهحیح وایهكهسێك نوێژهكانی بهئهنقهست و عهمدهن نهكات ، بهو كارهی كافر دهبێت و لهبازنهی ئیسلام دهردهچێت ، بهمهش ڕۆژووهكهی دروست نیه و سهحیح نابێت و ههروهها عیبادهتهكانی تریشی تا ئهو كاتهی تهوبهدهكات و دهگهڕێتهوهبۆلای خوای گهورهن خوای گهورهش دهفهرموێت : ( وَلَوْ أَشْرَكُوا لَحَبِطَ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ) المائده/ ٨٨ ، واته ههركهسێك شهریكی بۆ خوا بڕیاردا ئهوهبێگومان ههموو كارهباشهكانی كهپێشتر كردوونی دهسڕێتهوه، ههروهها زۆرێك ئایهت و فهرموودهی تریش كهلهم بارهیهوههاتون ، وهههندێك لهزانایانی تریش پێیان وایهكوفری گهورهنیه و لهئیسلام دهرناچێت ، بهم شێوهش ڕۆژوو و عیبادهتهكانی تری ناسڕێتهوهو بهتاڵ نابێتهوه، ئهگهر دان بنێت بهوهدا كهنوێژ كردن واجبه بهڵام ئهم لهبهر تهمهڵی و تهوهزهلی نایكات ، بهڵام بهلای منهوه( واته : بهلای ابن باز ) هوهڕهئی یهكهمم پێ پهسهنده، كهبهنهكردن و وازهێنان لهنوێژ كردن مرۆڤ ئهگهر بهئهنقهست بێت ئهوهكافر دهبێت ئهگهر چی بهلایهوهش واجب بێت ، ئهمهش لهبهر ئهوهی زۆرێك لهبهڵگهو دهلیل كهئهم ڕاستی یهدهسهلمێنن ، ههروهك چۆن پێغهمبهر ( درودی خوای لهسهر بێت ) دهفهرموێت : " بین الرجل و بین الكفر والشرك ترك الصلاة " ئیمامی موسلیم ڕیوایهتی كردوه، واته : لهنێوان مرۆڤی موسڵمان و نێوان كوفر و هاوهڵ پهیداكردن بۆ خوای گهورهنهكرن و تهرككردنی نوێژه" ههروهها لهفهرموودهیهكی تردا هاتووهكهپێغهمبهر ( درودی خوای لێ بێت ٩ دهفهرموێت : " العهد الذي بيننا وبينهم الصلاة فمن تركها فقد كفر " ئیمامی ئهحمهد و تورموزی و ئیبن ماجهڕیوایهتیان كردووه، واته : ئهو بهڵێن و عههدهی ههی لهنێوان ئێمه( واته : ئوممهتی ئیسلام ) و نێوان ئهواندا ( واته كافراندا ) نوێژ كردن ،جا ئهگهر كهسێك تهركی كرد و ئهنجامی نهدا ئهوهبێگومان كافر بووه، ئیبن القیم یش ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) لهم بارهریهوهنامهیكی زۆر بهسوودی نووسیوهلهبارهی حوكمهكانی نوێژ و حوكمی تهرك كردن و نهكردنی ، بههیوای ئهوهی بیخوێننهوهو سوودی لێ وهربگرن .

    پرسیار : ئایا منداڵێك كهباش و خراپ لهیهك جیابكاتهوه( الممیز ) فهرمانی پێ دهكرێت بهڕۆژوو گرتن ؟ وهئاپا ئهگهر لهكاتی گرتنی رۆژووهكهیدا باڵغ بوو ئهو ڕۆژوویهی گرتویهتی ئهو ڕۆژهبۆی دروسته؟

    وڵامی شێخ ابن باز ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) : مناڵ چی كچ بێت یان كوڕ ئهگهر گهشتنهتهمهنی حهوت ساڵی فهرمانیان پێ دهكرێت بهڕۆژوو گرتن ئهمهش لهبهر ئهوهكهڕابهێنرێن لهسهری ، لهسهر وهلی ئهمرهكانیشیان واجبه فهرمانیان پێ بكهن بهمهههروهك چۆن واجبهلهسهریان فهرمانیان پێ بكهن بهنوێژ كردن ، جا ههركاتێكیش باڵغ بوون ئهوهڕۆژوویان لهسهر واجب دهبێت ، وهئهگهر لهنێوهندی ڕۆژوو گرتنهكهیاندا باڵغ بوون ئهوا واجبی ئهو ڕۆژهیان لهسهر كهوتووه، بۆنمونهئهگهر وامان دانا منداڵێك لهكاتێك كهڕۆژ لهناوهڕاستی ئاسمانه( عند الزوال ) باڵغ بوو ، وهبهڕۆژووش بوو ، ئهوا ڕۆژووی ئهو ڕۆژهی لهسهر كهوتوهو نایگرێتهوه، سهرتای ئهو ڕۆژهبهر ڕۆژووی سوننهت كهوتوه و كۆتایهكهشی وهك فهرز دادهنرێت ، ئهمهئهگهر هاتوو پێشتر باڵغ نهبوو بوو بوهی كهمووی زبر وئهستوور لهچوار دهور ( زێی ) ی نهڕوا بوو كهبه( مووی بهر ) ناسراوه، یان ئهگهر كوڕبوو بههاتنهوهی ئاوی پیاوهتی لهگهڵ شههوهتدا ( مهنی ) باڵغ نهبوو بوو ، بهڵام كچ نیشانهیهكی تری زیادی ههیهبهناسینهوهی باڵغ بوونی ئهویش بینینی خوینی حهیزه( العادهالشهریه) .

    پرسیار : ئایا حوكمی ڕۆژوو چی یهبۆ ئافرهتی حهیزدار و زهیسان ، وهئایا ئهگهر قهزا كردنهوهیان دوایانخست تا ڕهمهزانێكی تر دێت ، چیان لهسهر دهبێت ؟

    وهڵامی شێخ ابن باز ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) : لهسهر ئافرهتی حهیزدار و ئافرهتی زهیسان وابجهكهڕۆژوهكهیان بشكێنن لهو كاتهی كهدهكهونهحهیز و زهیسانیهوه، وهبههیچ شێوهیهك دروست نی یهبۆیان ڕۆژوو بگرن وهیان نوێژ بكهن ، وهئهگهر ئهنجامیشیان دا ئهوهئهو نوێژو ڕۆژووهسهحیح نی یه، وهواجبهلهسهریان ڕۆژووهكانیان قهزا بكهنهوه، بهڵام واجب نی یهلهسهریان قهزاكردنهوهی نوێژهكانیان ، لهعائشهی دایكی موسڵمانانهوه( خوای لێ ڕازی بێت ) ثابت بووهكهپرسیایریان لێ كرد ، ئایا ئافرهتی حهیزدار قهزای نوێژو و ڕۆژووهكانی دهكاتهوه؟ ئهویش لهوهڵامدا فهرمووی : ئێمهفهرمانمان پێ دهكرا بهقهزا كردنهوهی ڕۆژووهكانمان، بهڵام فهرمانمان پێ نهكراوهبهقهزاكردنهوهی نوێژهكانمان ، ئهمهش ئیمامی موسلیم ڕیوایهتی كردووه، ههروهها زانایانی ئیسلامیش یهكدهنگ و یهكڕان لهسهر ئهوهووتهیهی دایكی موسڵمانان ، كهئافرهتانی حهیزدار و زهیسان قهزای ڕۆژووهكانیان دهكهنهوهبهبێ قهزا كردنهوهی نوێژهكانیان ، ئهمهش ڕهحمهتێكی پهروهردگار و ئاسانكاریهكهبۆ ئهوان ، چهونكهنوێژهكان لهڕۆژێكدا پێنج جار ئهنجام دهدرێن و گێڕانهوهی ئهمهش دهبێتهمایهی ناڕهحهتی و بارگرانی لهسهریان ن بهڵام ڕۆژوو لهساڵێكدا یهك جارهواته یهك مانگهو لێ دهبێتهوه، قهزاكردنهوهی ڕۆژوو نابێتهمایهی ناڕهحهتی و بارگرانی لهسهریان ، وهههركهسێكیشیان بهبێ هیچ بیانوویهكی شهرعی ( عذر الشرعی ) قهزاكردنهوهی ئهو ڕۆژانهدوابخات تا ڕهمهزانێكی تر دێت ، ئهوهبێگومان دهبێت تهوبهبكات لهو كارهی و لهگهڵ ئهوهشدا كهواجبهقهزایان بكاتهوهدهبێت لهبری ههڕۆژێكیش خواردنی ههژارێك بدات ، بهههمان شێوهئهگهر نهخۆش و موسافریش قهزاكردنهوهی ڕۆژووهكانیان بهبێ بوونی هیچ بیانوویهكی شهرعی ( عذر الشرعی ) دواخست تا ڕهمهزانێكی تر دێت ، ئهوهدهبێت تهوبهبكهت لهو كارهیان و دواتریش قهزایان بكهنهوهو لهبری ههڕۆژێكیش خواردنی ههژارێك بدهن ن بهڵام ئهگهر بهشێوهیهك بوو ئهو نهخۆشی و سهفهرهدرێژهی كێشا تا ڕهمهزانێكی تر دێت ، تهنها قهزا كردنهوهیان لهسهر دهبێت بهبێ واجب بوونی خواردن بهههژارێك ، كاتێك سهفهرهكهیان كۆتای پێهات و نهخۆشهكهش چاك بوویهوه.

    پرسیار : ئافرهتێك دهپرسێت و دهڵێت من كهكچ بووم سوڕی مانگانانهم بهسهردا دههات ئهو كاتهمن تهمهنم ١٤ چواردهساڵ بوو، لهڕاستی دا زۆر شهرم دهیگرتم بڵێم بهدایكم ، بهڵام كاتێكیش كهڕهمهزان تهواو دهبوو ڕۆژووهكانم قهزا نهدهكردهوه، وهئهمهش من باسی دهكهم پێش یانزهساڵ بوو ، ئایا حوكمی ئهمهچیه؟ وهبۆ ئاگادریشتان من ئێستا شووم كردوه، لهگهڵ ئهوهشدا سوڕی مانگانهی حهیزم زۆر بهشێوهیهكی ڕێك و پێك نی یه، ئهو كاتهشی كهكچ بووم ههندێك جار مانگێك دهكهومهحهیزهودوای ئهوهش سێ مانگ تا چوار مانگ بهردهوام نهئهكهوتمهحهیزهوه، گرنگ ئهوهیهمن بیرم نایهت ههموو ڕهمهزانێك لهوهو پێشتر كهوتومهتهحهیزهو یان نا ، ئایا من ئێستا چی بكهم ؟

    وهڵامی شێخ ابن باز ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) : لهسهر ت واجبهقهزای ههموو ئهو ڕۆژووانهبكهیتهوهكهپێشتر نهتگرتون دوای ئهوهی كهسوڕی مانگانهت بهسهردا هاتووه، لهگهڵ ئهوهشدا دهبێت تهوبهبكهیت لهو كارهت و داوای لێ خۆش بوونیش لهپهروهردگار بكهیت ، ههروهها كهفارهتی دواخستنی قهزاكردنهوهشیان بدهیت لهبری ههڕۆژێك خواردنی ههژارێك بدهیت ، كهئهندازهكهی نیو صاعه كهئهكاتهكیلو نیوێك لهقوتی ئهو شارهی كهتێیدا دهژیت ، ههموو ئهو خواردنهدهبێت بدهیت بهههژاران ، چونكهئافرهت كهكهوتهحهیزهوهئیتر تهكلیفی دهكهوێتهسهر واته ئهحكامهكانی ئیسلامی بهسهردا جێ بهجێ دهبێت ، لهفهرز بوونی نوێژ و ڕۆژوو ئهگهر تهمهنیشی لهخوار پازدهساڵیشهوهبێت .

    پرسیار : ئافرهتێكی تر دهپرسێت و دهڵێت : من كاتێك كهیهكهمجار خوێنی مانگانهم بینی ڕهمهزان بوو ، ئهو كانهش تهمهنم سازدهساڵ بوو ، بهردهوامیش لهو كاتهدا ڕۆژووهكانم دهگرت ، دواتریش ئهو ڕۆژانهی كهلهحهیزدا بووم قهزام نهكردونهتهوه، لهگهڵ ئهوهشدا نهمزانیوهحهرامهڕۆژوو گرتن لهكاتی سوڕی مانگانهدا ، و نهشمزانیوهكهدهبێت قهزایان بكهمهوه، وهبۆ زانیاریشتان ئهمهی كهدهڵێم ساڵانێكی زۆری بهسهردا چووه؟ ئایا ئێستا دهبێت قهزایان بكهمهوه، خوای گهورهپاداشتی خێرتان بداتهوهوهڵاممان بدهنهوه.

    وهڵامی شێخ ابن باز ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) :

    یهكهم : دهبێت بزانیت نا بێت لهكاتی سوڕی مانگانهدا نهنوێژ بكهیت و نهڕۆژووش بگریت ، وهئهو خوشكهش كهباس لهوهدهكات كهلهكاتی سوڕی مانگانهدا نوێژی كردوهو ڕۆژووشی گرتوه، ئهوهههڵهی كردوه، و پێویستهتهوبهبكات لهو كارهی و داوای لێخۆش بوونیش بكات لهپهروهردگار ، چونكهعوزری نیهبهوهی كه( جهل ) نهیزانیوهلهوهها مهسئهلهیهكدا ، چونكهواجبهلهسهر پرسیار بكات .

    دووهم : دهبێت تهواوی ئهو ڕۆژانهی كهلهسوڕی مانگانهدا بووهو كهوتوهتهمانگی ڕهمهزانهوهقهزایان بكاتهوه، جا ئهگهر یهك ڕهمهزان بووهیان چهند ڕهمهزانێك بووه، چونكهلهكاتی سوڕی مانگانهدا دروست نی یهڕۆژوو گرتن ، وهواجبیشهلهسهری لهگهڵ ئهوهی كهڕۆژووهكانی قهزا دهكاتهوهلهبری ههر ڕۆژێكیش خواردنی ههژارێكیش بدات لهقوتی ئهو شارهی تێیدا دهژی و ئهندازهكهی نیو صاعه كهدهكاتهكیلۆ و نیوێك .

    پرسیار :ئایا ئهگهر ئافرهتێك پێش سپێدهی بهیانی ( الفجر ) پاك بوویهوهلهخوێنی حهیز و پاشتریش خۆی شۆرد ، و بهڕۆژوو بوو ، ئایا حومكی ئهمهچۆنه؟

    وهڵامی شێح ابم باز ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) : ڕۆژووی ئهم خوشكهسهحیحهو دروستهبهمهرجێك تهواو دڵنیا بێت لهوهی كهپێش شپێدهی بهیانی ( الفجر ) پاك بوهتهوه، ، گرنگ ئهوهیهئهو ئافرهتهدڵنیا بێت كهپاك بوهتهوه، چونكهههندێك لهئافرهتان وا دهزانن كهپاك بونهتهوهو كهچی باكیش نهبوهتهوهن لهبهر ئهوهههندێك لهئافرهتان بهپارچهیهك لۆكهوهدههاتنهخزمهت عائشهی دایكی موسڵمانان ( خوا لێ ی ڕازی بێت ) تاوهكو نیشانی بدهن كهپاك بونهتهوه، ئهویش پێ ی دهوتن : پهلهمهكهن تاوهكو تهواو سپی دهبێت .( مهبهست پێ ی ئهوهبوو تاوهكو تهواو دڵنیا دهبن لهنههاتنی خوێنی سوور و جۆرهكانی ) .

    پرسیار : ئایا حوكمی ئهو ئافرهتهچی یهكهپاش ئاوابوونی خۆر دهكهوێتهحهیزهوه، ئافرهتێك ئهگهر پاش كهمێك دوای ئاوابوونی خۆر كهوتهحهیزهوه، ئایا حوكمی ڕۆژوهكهی چی یه؟

    وهڵامی شێخ ابن باز ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) : وهڵامی ئێمهئهوهیهڕۆژووهكهی زۆر دروستهو هچی تیادا نی یه، تهنانهت ئهگهر ههستی كرد بهههندێ دیاردهی كهوتنهحهیزهوهپێش ئاوا بوونی خۆر ( وهك ئێشو ئازاری پشت و سك و هتد ..) بهڵام بههیچ شێوهیهك خوێنی نهبینی تا دوای ئاوا بوونی خۆر نهبێت ، ئهوهڕۆژوهكهی دروستهو تهواوه، چونكهئهوهی ڕۆژوو بهتاڵ دهكاتهوهبینیی خوێنی حهیزهنهك دیاردهو ههست پێ كردن و ئێشو ئازاری پێش خوێن بینین .

    پرسیار : ئایا حوكمی ئهو ئافرهتهچی یهلهنێوهندی ڕۆژی ڕهمهزاندا پاك دهبێتهوهلهخوێنی حهیز ؟

    وهڵامی شێخ ابن باز ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) : لهسهر دروسترین ڕای زانایان دهبێت كهپاك بوویهوهواز لهخواردن وخواردنهوهو ئهو شتانهبهێنێت كهلهسهر ڕۆژوهوان دهبێت وازیان لێ بهێنێت و ئهنجامیان نهدات ، ئهویش لهبهر نهمانی عوزرهشهرعی یهكهی ، وهههروهها دهبێت پاشتریش قهزای ئهو ڕۆژهش بكاتهوه، ههروهك چۆن ئهگهر لهنیوهڕۆدا موسوڵمان بۆیان دهركهوت ئهو ڕۆژهڕهمهزانه، ئهوا لهو كاتهدا موسوڵمانان دهبێت نیوهی ڕۆژهكهی تر واز لهخواردن و خواردنهوهو ئهو شتانهبهێنن كهلهسهر ڕۆژوهوان دهبێت وازیان لێ بهێنێت ، وهلهسهر ڕای جمهوری زانایانیش دهبێت پاشتر ئهو ڕۆژهقهزا بكهنهوه، بهههمان شێوهئهو موسافیرهشی كهلهنیوهی ڕۆژهكهدا دهگاتهوهشارهكهی خۆی و بهڕژوو نهبوه ، ئهویش دهبێت نیوهی ئهو ڕۆژهی كهگهشتوهتهوهشارهكهی خۆی وهك ڕۆژوهوانی لێ بێت و دواتریش ئهو ڕۆژهقهزا بكاتهوه، لهسهر سهحیح ترین ڕای زانایان ن چونكهئهو موسافیرهلهو كاتهدا عوزرهشهرعیهكهی نهماوه، خواش پشت وپهنای ههموو لایهك بێت .

    سهرچـــاوهی ئهم فهتوایانــهش دهتوانن بگهڕێتهوهبۆ دهقـــی عهرهبی یـــهكهی له( مجموع فتاوى ومقالات متنوعة ، تأليف الفقير إلى عفو ربه ، عبد العزيز بن عبد الله بن عبد الرحمن بن باز _ رحمه الله _ الجزء الخامس عشر جمع و ترتيب ، د ز محمد بن سعد الشويعر )

    لهكۆتایدا داواكارم لهخوای گهورهئهم كارانهبخاتهتهرازووی حهسهناتی شیخی ڕهحمهتی شێخ ابن باز ، إن شاء الله ، و لهگوناهی ئێمهو ئێوهش خۆش بێت .

    والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته