×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان، ده‌روازه‌ی پازده‌یه‌م: له‌ باره‌ی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن وداگیركردنه‌وه، كه‌‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا دوو بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م : پێناسه‌ وحوكمی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن وداگیركردن، بابه‌تی دووه‌م : چه‌ند حوكمێكی په‌یوه‌ست به‌ ده‌ستبه‌سه‌راگرتن وداگیركردن .

    فیقهی ئاسان: پهرتووكی مامهڵهكان: دهروازهی پازدهیهم: دهستبهسهراگرتن وداگیركردنهوه

    الفقه الميسر: كتاب المعاملات: الباب الخامس عشر : فی الغصب

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: حاجی ئومێد عومهر چرۆستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    لهبارهی دهستبهسهراگرتن وداگیركردنهوه

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر موحهممهدی كوڕی عهبدوڵڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    بهڕیزان و خۆشهویستان له چوار چێوهی پهرتووكی مامهڵهكان، جارێكی تر هاتینهوه خزمهت ئێوهی بهرێز، ئهمجاره بهیارمهتی خوای گهوره لهبارهی دهستبهسهراگرتن وداگیركردنهوه دوو بابهتتان بۆ باسدهكهین، بابهتی یهكهم : پێناسه وحوكمی دهستبهسهراگرتن وداگیركردن، بابهتی دووهم : چهند حوكمێكی پهیوهست به دهستبهسهراگرتن وداگیركردن .

    بابهتی یهكهم : پێناسه وحوكمی دهستبهسهراگرتن وداگیركردن ( الغصب ).

    1- پێناسهی دهستبهسهراگرتن وداگیركردن ( الغصب ) :

    دهستبهسهراگرتن وداگیركردن لـــه زمانهوانیدا به مانای وهرگرتنی شتێك دێت به زوڵم وزۆرداری .

    له زاراوهی شهریعهتی ئیسلامیشدا : به واتای دهستبهسهراگرتن وداگیركردنی مافی كهسێكی تر دێت به زوڵم وزۆرداری ودهستدرێژی كردن و بهبێ بوونی هیچ ههقێك .

    2- حوكمی دهستبهسهراگرتن وداگیركردن: دهستبهسهراگرتن وداگیركردنی موڵك ومافی خهڵكی كارێكی حهرام و یاساغه له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا وزانایان كۆڕا و یهكدهنگن لهسهری، به بهڵگهی ئهو ئایهته پیرۆزهی كه خوای گهوره دهفهرموێت : ﱡﭐ ﲋ ﲌ ﲍ ﲎ ﲏ ﱠ ([1]) ، واتا : به ناههق و ستهمکاریی سهروهت و سامانی یهکتری مهخۆن، جا به داگیرکردن بێت، یان بهدهست بهسهردا گرتنی بێت به فڕوفێڵ، یاخود بهشێوهی بهرتیلدان بێت به فهرمانبهرو کاربهدهستێك، بۆ ئهوهی ماڵ و دارایی یهکێکی ترتان بۆ بڕ بدات، جا به شایهتیدانی ناحهق بێت، یان بهسوێندی درۆ .

    ههروهها پێغهمبهری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) له فهرموودهیهكی صهحیحدا فهرموویهتی : } لا یحل مال امریء مسلم إلا بطیب نفسه { ([2]) .

    واتا : ماڵ وسهروهت وسامانی هیچ كهسێك بۆ كهسیكی تر حهڵاڵ نیه به ڕهزامهندی ئهو كهسه خۆی نهبێت .

    ههورهها فهرموویهتی : } من اقتطع شبرا من الأرض ظلما طوقه الله يوم القيامة من سبع أرضين { ([3]) .

    واتا : ههركهسێك بستێك زهوی به زوڵم و زۆر له كهسێكی تر داگیر بكات، ئهوا خوای گهوره ههر حهوت زهویهكه له ڕۆژی دواییدا دهكاته گهردن وئهستۆیهوه .

    جا بۆیه ههر كهسێك زوڵم وستهمێكی له برایهكی موسڵمانی كردووه با تهوبهی لێ بكات، ومافی بهسهر خۆیهوه نههێڵێت، وداوای گهردن ئازادی له براكهی بكات له دونیا پێش ئهوهی ڕۆژی دوایی بێت وهیچ داد وبێدادێك سوودی نهبێت، لهم بارهیهشهوه پێغهمبهری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) فهرموویهتی : } من كانت له مظلمة لأخيه من عرضه أو شيء فليتحلله منه اليوم قبل أن لا يكون دينار ولا درهم إن كان له عمل صالح أخذ منه بقدر مظلمته وإن لم تكن له حسنات أخذ من سيئات صاحبه فحمل عليه { ([4]) .

    واتا : ههر كهسێك زوڵم وستهمێكی كردووه له ماڵ وشهرهف و ناموسی برایهكی موسڵمانی، ئهوه با ئهمڕۆ له دونیادا با ههقهكهی بداتهوه و گهردنی خۆی پێ ئازاد بكات، پێش ئهوهی ڕۆژێك بێت كه دینار و درههمی تێدا نهبێت، جا ئهگهر زوڵم وستهمی كردبێت له برایهكی و كار وكردهوهیهكی چاكهیهكی ههبێت، ئهوا به ئهندازهی ئهو زوڵم وستهمهی له براكهی كردووه خوای گهوره له چاكهكانی دهدات بهو كهسهی كه زوڵمی لێكردووه، خۆ ئهگهر چاكهی نهبوو ئهوا له خراپهی ستهملێكراوهكه دهخرێته سهر ستهمكارهكه .

    بابهتی دووهم : چهند حوكمێكی پهیوهست به دهستبهسهراگرتن وداگیركردن :

    1- واجبه لهسهر ئهو كهسهی ستهمی كردووه و ماڵ و مافی خهڵكی داگیر كردووه، دهست بهجێ وهك خۆی بیگێڕێتهوه بۆ خاوهنهكهی، خۆ ئهگهر فهوتاندبووی ئهوا واجبه بریتی ئهو ماڵهی بۆ بكرێتهوه، یان قهرهبووی بكاتهوه .

    2- ئهبێت ئهو كهسهی كه ماڵ وموڵكی خهڵكی داگیر كردووه، بهو زیادهیهوه كه هاتووهته سهری بگیڕێتهوه بۆ خاوهنهكهی، جا ئهو زیادهیه لكاو بێت پێهوهی یان جیا بێت لێی .

    3- ئهگهر هاتوو كهسی داگیر كار به ئارهزووی خۆی دهستكاری ئهو موڵك و ماڵهی كردبوو كه داگیر كردووه، به دروستكردنی بینا و خانوو یان به ناشتنی درهخت بێت، ئهوا ئهگهر خاوهنهكهی داوای كرد كه ئهو خانووه بڕوخێنێت یان ئهو درهخته ههڵبكێشێت، دهبێت جێ بهجێی بكات .

    4- ئهگهر هاتوو ئهو موڵك وماڵهی كه داگیر كراوه، گۆڕا بوو، یان كهمی كردبوو، یان له نرخهكهی هاتبووه خوار، ئهوا كهسی داگیركار زامنی ئهو كهمكردنهیه و دهبێت قهرهبووی خاوهنهكهی بكاتهوه .

    5- جاری وا ههیه داگیر كردن دهستبهسهراگرتن به ناكۆكی و به سوێندی درۆ دهكرێت .

    6- تهواوی ههڵسوكهوتی گهسی داگیركار ههمووی نادروست ونابهجێ وباتڵه، ئهگهر هاتوو خاوهنهكهی مۆڵهتی نهدابوو بهوهها كارێك .

    [ لهخوای گهوره و میهرهبان داواكارین كه به فهزڵ وبهخشندهیی خۆی یارمهتیمان بدات ئاگاداری موڵك ومافی خهڵكی بین، و وامان لێ بكات كه دهستمان نهچێته مافی برای موسڵمانمان، وه ئهگهر ههر مافێكیشمان بهسهرهوهیه دهسهڵاتمان بدات له دونیادا بیگێڕینهوه بۆیان پێش ئهوهی ڕۆژێك بێت كه پهشیمان بوونهوه داد وبێداد هیچ سودێكی ههبێت ] وهرگێڕ

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    ([1]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (2257) و موسلیم به فهرموودهی ژماره (1229) ڕیوایهتیان كردووه، لهفزی فهرموودهكهش لهفزی بوخاریه .

    ([2]) ئهحمهد ڕیوایهتی كردووه (5/72)، وه داره قوطنیش ڕیوایهتی كردووه (3/26)، وه شێخ ئهلبانی به فهرموودهیهكی صهحیحی داناوه، بڕوانه پهرتووكی ( الارواء به فهرموودهی ژماره 1459).

    ([3]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (2452-2453) و موسلیم به فهرموودهی ژماره (1610) ڕیوایهتیان كردووه، لهفزهكهش لهفزی موسلیمه .

    ([4]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (2449) ڕیوایهتی كردووه .