ژیانی دڵ له پێویستیه‌كانی باوه‌ڕه
پۆڵێنه‌كان
- باوه‌ڕ به خوا << باوه‌ڕ << بیروباوه‌ڕ
Full Description
ژیانی دڵ له پێویستیه‌كانی باوه‌ڕه
من لوازم الإيمان حياة القلب
< – kurdish كوردی – كردي >
شێخ عبد الله ئه‌لمطلق
الشیخ عبد الله المطلق
وه‌رگێرانی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ترجمة : بشتیوان صابر عه‌زیز
ژیانی دڵ له پێویستیه‌كانی باوه‌ڕه
الحمد لله رب العالمين وصلى الله وسلم على أشرف الأنبياء والمرسلين نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين............ وبعد :
برای ئیماندارم تكام وایه له‌گه‌ڵمدا به وردی بیر له‌م ئایه‌ته بكه‌ینه‌وه له قورئانی پیرۆزدا كه‌وا خوای گه‌وره دایبه‌زاندوه وه‌كو ڕووناکی و ڕێنموونی بۆ خه‌ڵك وشیفاو چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خوشی دڵ و لاشه‌كان، وه رزگاركه‌ری مرۆڤایه‌تیه له تاریكیه‌كانی نه‌فامی بۆ روناكی ئیمان و باوه‌ڕ، رامێنی و تێفكرێنی قورئان ته‌نها ڕێگایه بۆ سوود لێ وه‌رگرتنی، وه ئه‌و ئایه‌ته بریتیه له فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره كه ده‌فه‌رموێت: ﴿ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﴾ [ الأنفال: 24 ] .
واتا: ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی بڕواتان هێناوه وه‌ڵامی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بده‌نه‌وه کاتێك که بانگتان ده‌که‌ن بۆ لای ئه‌و(ئایینه‌ی) که زیندووتان ده‌کاته‌وه بشزانن به‌ڕاستی (ویستی) خوا ده‌بێته به‌ربه‌ست له نێوان ئاده‌می و دڵی دا (واته ئه‌و په‌ڕی ده‌سته‌ڵاتی هه‌یه به‌سه‌ر دڵی به‌نده‌کانیدا) وه به‌ڕاستی هه‌ر لای ئه‌و کۆ ده‌کرێنه‌وه (له ڕۆژی دوایی) دا.
ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا هێناویه‌تی صلی الله علیه وسلم بریتیه له ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی به‌رهه‌مدار، وه هه‌ر مرۆڤێك ده‌سبه‌رداری مه‌نهه‌ج و په‌یڕه‌وی پێغه‌مبه‌ری خوا بێت صلی الله علیه وسلم ئه‌وه مردووه، ئه‌گه‌ر چی ڕێبكات له ڕێگا وبانه‌كان وكڕین و فرۆشتنیش ئه‌نجام بدات.
هه‌ر چۆن ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ری هه‌روه‌ها ئایه‌تێكی تریش هاتوه ده‌رباره‌ی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ﴿ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﴾ [ الأنعام 122] .
واتا: ئایا که‌سێك که مردوو(بێ بڕوا) بێت و ئێمه زیندوومان کرده‌وه‌و ڕووناکیه‌کمان بۆ فه‌راهه‌م هێنا (که‌قورئانه) به‌هۆی ئه‌وه‌وه له‌ناو خه‌ڵکیدا ده‌گه‌ڕێ و ده‌ڕوات ئایا وه‌ك ئه‌وه وایه که له‌ناو تاریکستانێکدا بێت که به‌هیچ جۆرێ ده‌رچوونی نیه لێی به‌و شێوه‌یه ڕازێنراوه‌ته‌وه بۆ بێ بڕوایان ئه‌و کرده‌وه (خراپانه‌ی) ده‌یان کرد.
برای ئیماندارم:
ئه‌و ژیانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم هێناویه‌تی بریتیه له باوه‌ڕ هێنان به خوای گه‌وره، وه بانگی خه‌ڵكی كردوه بۆ لای و موسڵمانانی به هۆیه‌وه ده‌ركردوه له تاریكی نه‌فامی بۆ روناكی ئیسلام.
سه‌رچاوه/ كتێبی الایمان: حقیقته – علاماته – ثمراته، لاپه‌ڕه:7.