×
رۆژووانی خۆشه‌ویست:ئه‌م كاتانه‌‌ ئیستغلال بكه‌ن به‌پاڕانه‌وه ‌و داوای لێخۆشبوون، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر په‌یوه‌ندیمان پته‌و تر بكه‌ین له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگار.كاته‌كان بریتین له‌:یه‌كه‌م سه‌عات له‌رۆژ/ پاش نوێژی فه‌جر و،دوایین سه‌عات له‌رۆژدا/ پێش خۆر ئاوابوون و، كاتی به‌ره‌به‌یان.

    بهنرخترین سێ كات ژمێر لهمانگی ڕهمهزاندا

    أثمن ثلاث ساعات في رمضان

    نوسینی : عهبدولله سابیر گهرمیانی

    الكاتب : عبد الله صابر كرمياني

    پێداچونهوهی : پشتیوان سابیر عزیز

    المراجعة : بشتيوان صابر عزيز


    بهنرخترین سێ كات ژمێر لهمانگی ڕهمهزاندا

    كات ژمێری یهكهم:

    یهكهم سهعات لهرۆژ/ پاش نوێژی فهجر

    ئیمام نهوهوی ـ ڕهحمهتی خوای لێ بێت ـ لهكتێبی ( الأذكار ) دهفهرموێت:" بزانهكهپیرۆزترین كات بۆ زیكری خوا لهرۆژدا زیكری پاش نوێژی بهیانیه ".

    پێغهمبهری خوا صلى الله عليه وسلم دهفهرموێت:"من صلى الفجر في جماعة ثم قعد يذكر الله حتى تطلع الشمس ثم صلى ركعتين كانت له كأجر حجة وعمرة تامة تامة تامة " رواه الترمذي وقال حديث حسن .

    واته: ئهوهی نوێژی بهیانی بهجهماعهت بكات، پاشان دانشێت بۆ زیكری خوا تا خۆر ههڵدێیت و دوو ركات نوێژ بكات، پاداشتی حهج و عومرهیهكی ههیهبهتهواوهتی...

    وهدهقی زانایان لهسهر ئهوهیهكه موستهحهبهئهو كاتهئیستغلال بكرێت بۆ زیكری خوا تا خۆر ههڵدێیت.

    وهلهفهرمودهی پێغهمبهر صلى الله عليه وسلم هاتوه : " اللهم بارك لأمتي في بكورها ".

    بۆیهنوستن مهكروهه لهپاش نوێژی بهیانیان؛چونكه كاتێكه رزق و رۆزی دابهش دهكرێن، وه باشتر وایه بهزیكر و دوعا و زیندو بكرێتهوهن بهتایبهتی لهمانگی ڕهمهزاندا، كهوا ئهجر و پاداشت زایتر دهبن تێیدا.

    كات ژمێری دووهم:

    دوایین سهعات لهرۆژدا/ پێش خۆر ئاوابوون:

    ئهم كات ژمێرهبهنرخهزۆر جار دهفهوتێت لهلایهن رۆژووانهوه بهبۆنهی ئامادهكردنی خواردن، وهئهم كارهباش نیه بۆ ئهو كهسهی بیهوێیت پاداشتی دهسكهوێت ، لهبهر ئهوهی ئهو كاتهبهنرخترین كاتهبۆ دوعاو پاڕانهوهو داواكردن لهخوای گهوره؛ چونكه لهو كاتانهیه كهدوعا وهردهگیرێت تێیدا، پێغهمبهری خوا صلى الله عليه وسلم دهفهرموێت:" ثلاث مستجابات : دعوة الصائم ، ودعوة المظلوم ،ودعوة المسافر " رواه الترمذي .

    واته: سێ دوعا وهردهگیرێت لهخاوهنهكهی: دوعای رۆژوان و،دوعای ستهم لێكراو و، دوعای موسافر.

    وهسهلهفی ساڵح ـ ڕهحمهتی خوایان لێ بێت ـ ئهم كاتهیان زۆر لا گرنگ و گهورهبوو چونكهكوتایی رۆژه. وهئهو كهسه موفهقه كه خوای گهوره یارمهتی بدات بۆ ئیستغلال كردنی ئهو كاته به دوعا كردن و داواكردن له خوای گهوره.

    كات ژمێری سێیهم:

    كاتی بهرهبهیان:مهبهست لهو كاتهیه كهپێش فهجره، خوای گهروه دهفهرموێت:{وَالْمُسْتَغْفِرِينَ بِالْأَسْحَارِ } (آل عمران: من الآية17) }.

    واته: لهبهرهبهیانهكاندا شهو نوێژ دهكهن و لهخوای میهرهبان دهلاڵێنهوه.

    رۆژووانی خۆشهویست:ئهم كاته ئیستغلال بكهن بهپاڕانهوه و داوای لێخۆشبوون تا كاتی بانگی بهیانی، بهتایبهتی ئێستا ئێمه له مانگی ڕهمهزانداین، بۆ ئهوهی زیاتر پهیوهندیمان پتهو تر بكهین لهگهڵ خوای پهروهردگار.

    وهخوای گهوره هانمان دهدات بۆ بهدهسهێنانی ئهو كاتهبهنرخانهو دهفهرموێت:{وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ غُرُوبِهَا وَمِنْ آنَاءِ اللَّيْلِ فَسَبِّحْ وَأَطْرَافَ النَّهَارِ لَعَلَّكَ تَرْضَى) (طـه:130) .

    واته: پێش ههڵاتنی خۆرو پێش خۆر ئاوا بوون، وهلهكاتی شهودا، ههروهها لهساتهكانی رۆژ، لهنێوان خۆرههڵاتن و خۆر ئاوا بووندا.

    لهكۆتاییدا ئهم فهرمودهی حهسهنی بهسری ـ ڕهحمهتی خوا لێی بێت ـ بهبیری خۆم و ئێوهی خۆشهویست دێنمهوه كهدهفهرموێت: دونیا بریتیه له سێ رۆژ:

    دوێنین: ئهوه رۆشتوه و لهگهڵ ئهوهی تێیدایه.

    سبهینی: ئهوه ممكنه پێی نهگهییت.

    ئهمرۆ:ئهوه تایبهته به تۆوهو و كاری تێیدا بكه.

    داواكارم لهخوای گهوره رۆژو و نوێژ و كردوه چاكهكانمان لێ وهرگرێت و یارمهتیمان بدات بۆ ئیستغلال كردنی ههموو كاتێك له مانگی ڕهمهزان.

    وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم