ئایا دروسته ئافره‌ت داوای شوكردن بكات
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ئایا دروسته ئافره‌ت داوای شوكردن بكات
[ به كوردی ]
عرض الفتاة نفسها للزواج
[ باللغة الكوردية ]
فه‌توا : لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و فه‌تواو بانگه‌واز و رێنمایی
فتوى : اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء والدعوة والارشاد
وه‌رگێڕانی: كه‌مال مه‌لا موحه‌مه‌د بۆسكینی
الترجمة: كمال محمد بوسكيني
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
المراجعة: بشتيوان صابر عزيز
نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
المكتب التعاوني للدعوة وتوعية الجاليات بالربوة بمدينة الرياض
2008 -1429
ئایا دروسته ئافره‌ت داوای شوكردن بكات؟
پرسیاری یه‌كه‌م له‌فه‌توای ژماره(17930)
پرسيار : ئايا دروسته ئافره‌ت ناوى خۆى و وه‌سف و وشێوه‌و ئاكاری له گۆفارو ڕۆژنامه‌كاندا بڵاو بكاته‌وه، به مه‌به‌ستی نیشاندانی ئاره‌زوی شوكردن و دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌ر؟
وه‌ڵام: بڵاو كردنه‌وه‌ی ئافره‌ت وه‌سف و شێوه‌و ئاكاری خۆي له گۆفارو ڕۆژنامه‌كاندا، به مه‌به‌ستی نیشاندانی ئاره‌زوی شوكردن و دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌ر پێچه‌وانه‌ی شه‌رم و حه‌یایه‌و له گه‌ڵ ئاداب و خو ره‌وشتی به‌رز دا یه‌ك ناگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و كرداره پێچه‌وانه‌یه له گه‌ڵ قه‌وامه‌ی وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی، له نیكاح دا چونكه له ئیسلامدا پێویسته داخوازی ئافره‌ت له ڕێگه‌ی وه‌لی ئه‌مره‌كه‌یه‌وه بێت.
ئه‌ندام ئه‌ندام ئه‌ندام جێگری سه‌رۆك سه‌رۆك
بكر أبو زيد عبدالعزيزآل الشيخ صالح الفوزان عبدالله بن غديان عبدالعزيز بن باز
پرسیاری دوه‌م له‌فه‌توای ژماره(15130)
پرسیار: ئه‌گه‌ر كچێك ته‌مه‌نی گه‌یشته 23 ساڵ وه هیچ كه‌سێكی گونجاو نه‌هات بۆ داخوازی، ئایا دروسته وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی ئاگادار بكاته‌وه كه ئاره‌زو ی شووكردن و منداڵ و ماڵ پێكه‌وه‌نانی هه‌یه یه ئاره‌زوی تام و چێژی ئارامی و به‌خته‌وه‌ری خێزانی هه‌یه ، وه داوا بكات له وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی كه هه‌وڵ بدات بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌رێكی گونجاو؟ هه‌ر وه‌ك چۆن خه‌لیفه‌ی مسوڵمانان عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ده‌گه‌ڕا بۆ پیاوی صاڵح بۆ (حه‌فسه‌ی) كچی خۆی، كه دواتر پێغه‌مبه‌ری خوا – صلى الله عليه وسلم- كردی به هاوسه‌ری خۆی، تكایه وه‌ڵامم بده‌نه‌وه، وه تكایه ئامۆژگاریه‌ك ئاڕاسته‌ی وه‌لی ئه‌مری ئه‌و ئافره‌تانه بكه‌ن كه تا ئێستا كه‌س نه‌هاتوه بۆ خوازبێنیان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێن به دوای هاوسه‌ری گونجاو بۆیان.
وه‌ڵام: دروسته ئافره‌ت وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی ئاگادار بكاته‌وه كه ئاره‌زو ی شووكردنی هه‌یه ، وه دروسته داوا بكات له وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی كه هه‌وڵ بدات بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌رێكی گونجاو .
وه دروسته وه‌لی ئه‌مری ئافره‌ت بگه‌ڕێ بۆ پیاوی صاڵح بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی دایه، به شێوه‌یه‌كی جوان و گونجاو، وه ڕه‌فتاری خه‌لیفه‌ی مسوڵمانان عومه‌ری كوڕی خه‌تاب-خوا لێی ڕازی بێت- كاتێ (حه‌فسه‌ی) كچی عه‌رز كردر له سه‌ر ئه‌بو به‌كرو عوسمان -خوا لێیان ڕازی بێت- پشتگیری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كات .
ئه‌ندام ئه‌ندام جێگری سه‌رۆك سه‌رۆك
عبد الله بن قعود عبدالله بن غديان عبد الرزاق عفيفي عبدالعزيز بن باز
پرسیاری یه‌كه‌م له‌فه‌توای ژماره(6400)
پرسيار : ئايا دروسته ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك پیاوێكی دیندارو به ڕه‌وشتی به دڵ بوو وه ئاره‌زوی كرد شوی پێ بكات داوای لێ بكات بیكات به هاوسه‌ری خۆی، هه‌ر وه‌ك چۆن دایكی مسوڵمانان خه‌دیجه داوای له پێغه‌مبه‌ری خوا كرد بیكا به هاوسه‌ری خۆی؟
وه‌ڵام: دروسته ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك پیاوێكی دیندارو به ڕه‌وشتی دۆزیه‌وه ئاره‌زوی كرد شوی پێ بكات به شێوه‌یه‌كی گونجاو داوای لێ بكات بیكات به هاوسه‌ری خۆی، هه‌ر وه‌ك چۆن دایكی مسوڵمانان خه‌دیجه - خوا لێی ڕازی بێت- داوای له پێغه‌مبه‌ری خوا – صلى الله عليه وسلم- كرد بیكا به هاوسه‌ری خۆی ، وه هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌و ئافره‌ته‌ی خۆی پێشكه‌شی پێغه‌مبه‌ری خوا كرد، كه له سوره‌ی ئه‌حزابدا باس كراوه، وه ڕه‌فتاری خه‌لیفه‌ی مسوڵمانان عومه‌ری كوڕی خه‌تاب كاتێ (حه‌فسه‌ی) كچی عه‌رز كردر له سه‌ر ئه‌بو به‌كرو عوسمان -خوا لێیان ڕازی بێت- پشتگیری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كات .
ئه‌ندام ئه‌ندام جێگری سه‌رۆك سه‌رۆك
عبد الله بن قعود عبدالله بن غديان عبد الرزاق عفيفي عبدالعزيز بن باز
وصلى الله وسلم على نبينا وحبيبنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
مانگی ره‌جه‌ب 1429 ك