ئه‌حكامه‌كانی نوێژی مردوو
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ئه‌حكامه‌كانی نوێژی مردوو
[ به كوردی ]
أحكام صلاة الجنازة
[ باللغة الكوردية ]
نوسینی : مامۆستا كه‌مال مه‌لا موحه‌مه‌د بۆسكینی
المؤلف : كمال ملا محمد بوسكینی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
المراجعة: بشتيوان صابر عزيز
نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
المكتب التعاوني للدعوة وتوعية الجاليات بالربوة بمدينة الرياض
2008 -1429
ئه‌حكامه‌كانی نوێژی مردوو
به‌شی یه‌كه‌م: حوكمی نوێژی مردوو:
نوێژی مردوو فه‌رزی كیفایه‌یه له‌سه‌ر مسوڵمانان، هه‌ر كاتێ هه‌ندێك له مسوڵمانان پێی هه‌ستان ئه‌وا له‌سه‌ر شانی ئه‌وانی تر لا ده‌چێت.ئه‌وه‌ش ڕای جه‌ماوه‌ری زانایانی ئیسلامه(1)، بگره ئیمامی نه‌وه‌وی و هه‌ندێ زانای تر -ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت- فه‌رموویانه واجب بوونی نوێژی مردوو كۆده‌نگ (إجماع) ی زانایانی ئیسلامی له‌سه‌ره(2).به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر واجب بوونی نوێژی مردوو:به‌رده‌وامی پێغه‌مبه‌ر -صلّى الله عليه وسلّم- و هاوهڵهكانیهتی له‌سه‌ر كردنی ئه‌و نوێژه، وه‌هه‌روه‌ها فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ره-صلّى الله عليه وسلّم- به‌كردنی، وه‌ك له‌و فه‌رموودانه‌ی خواره‌وه‌دا هاتوه:
1- قول النبی -صلّى الله عليه وسلّم- : (( ... صلّوا على صاحبكم)) (3) .واتا:فه‌رمووده‌ی پیغه‌مبه‌ر -صلّى الله عليه وسلّم- - له‌سه‌ره‌تای ئیسلام دا ده‌رباره‌ی ئه‌و پیاوه قهرزدارهی مردبوو-: (( ... نوێژ له‌سه‌ر هاوهڵهكهتان بكه‌ن )) . .
2- قول النبی - صلّى الله عليه وسلّم- : (( ... إنّ أخاكم قد مات فقوموا فصلّوا عليه )) يعني النجاشيّ (4).واتا : فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر - ده‌رباره‌ی نجاشی پاشای حه‌به‌شه: (( براكه‌تان مردوهدهی هه‌ستن نوێژی له‌سه‌ر بكه‌ن)) .
3- أمر النبی - صلّى الله عليه وسلّم- بالصلّاة على المرأة التي رُجمت (5).واتا:فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر -صلّى الله عليه وسلّم- به نوێژ كردن له‌سه‌ر جه‌نازه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ی -له‌سه‌ر زینا- ره‌جم كرابوو .
وه فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر -صلّى الله عليه وسلّم- له‌فه‌رمووده‌ی یه‌كه‌م دا: (صلّوا)، وه‌له‌فه‌رمووده‌ی دووه‌م دا: (فصلّوا)، وهلهفهرمودهی سێه‌م دا ووشه‌ی: (أمر): ئه‌مره‌و ئه‌مریش واتای پێویست بوون ده‌به‌خشێت، هه‌ر وه‌ك زانایانی ئوسوڵی فیقه فه‌رموویانه (الأمر يقتضي الوجوب ما لم يصرفه صارف عنه )(6).وهسوننهت وایه كهنوێژی مردوو به‌جه‌ماعه‌ت بكرێت، هه‌ر وه‌ك له زانایانی پێشین و زانایانی خه‌له‌ف نه‌قڵ كراوه(7).وهسوننهت وایه نوێژكه‌ر (مأموم)ه‌كان به‌سێ ڕيز یان زیاتر دابه‌ش ببن، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش چه‌ند فه‌رمووده‌و، كرداری پێغه‌مبه‌ره-صلّى الله عليه وسلّم- ، وه‌ك له خواره‌وه‌دا هاتوه:
1- عن مالك بن هبيرة رضي الله عنه: أنّه كان إذا صلّى على ميّت، فتقالّ الناس، جزّأهم ثلاثة صفوف، ثمّ قال: قال رسول الله -صلّى الله عليه وسلّم-: (( من صلّى عليه ثلاثة صفوف... أوجب )) (8).واتا: له مالیكی كوڕی هوبهیڕهوه گێڕدراوه‌ته‌وه كاتێ نوێژی جه‌نازه‌ی له‌سه‌ر مردوویه‌ك كردبایه‌و، ژماره‌ي خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌كه‌م زانیبایه، دةيكردن به‌سێ ڕیزو، ئینجا ده‌یگووت پێغه‌مبه‌ر - صلّى الله عليه وسلّم- فه‌رموویه‌تی: (( هه‌ر مردوویه‌كی- مسوڵمان-سێ ڕیز نوێژی له‌سه‌ر بكه‌ن ... ئهوهبهههشتی بۆ واجب ده‌بێت)) .ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت كهنوێزی مردو شه‌فاعه‌ته بۆ مردوه‌كه، وه‌پێغه‌مبه‌ر -صلّى الله عليه وسلّم- مسوڵمانان هان ده‌دات كهبهسێ ڕیز نوێژ لهسهرمردو بكه‌ن.
2- عن جابر بن عبد الله رضي الله عنهما قال: (( صلّى رسول الله -صلّى الله عليه وسلّم- على النجاشي فكنت في الصف الثاني أو الثالث )) (9).
واتا جابری كوڕی عبدالله -خوای گه‌وره له‌خۆی و باوكی ڕازی بێت- گوتويهتي: (( پێغه‌مبه‌ر - صلّى الله عليه وسلّم- نوێژی -غائب- ی جه‌نازه‌ی له‌سه‌ر نه‌جاشی - پاشای حه‌به‌شه كرد، منيش له دووه‌م یان سێیه‌م ڕیز بووم )) .
3- عن أبي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قال: (( نَعَى النبي- صلّى الله عليه وسلّم- إلى أَصْحَابِهِ النَّجَاشِيَّ ثُمَّ تَقَدَّمَ فَصَفُّوا خَلْفَهُ فَكَبَّرَ أَرْبَعًا )) (10).واتا: ئه‌بو هوڕه‌یڕه-خوای گه‌وره لێی ڕازی بێت- گێڕاویه‌ته‌وه: (( پێغه‌مبه‌ر - صلّى الله عليه وسلّم- هه‌واڵی مردنی نه‌جاشی به‌هاوه‌ڵه‌كانی دا، ئینجا پێشیان كه‌وت بۆ كردنی نویژی جه‌نازه- صلاة الغائب- و هاوه‌ڵه‌كانیش له‌دوای ڕیز بوون)) .
4- عن الشَّعْبِيِّ - رحمه الله- قال: أخبرني من شَهِدَ النبيّ- صلّى الله عليه وسلّم- : (( أتى على قَبْرٍ مَنْبُوذٍ فَصَفَّهُمْ وَكَبَّرَ أَرْبَعًا، قلت من حَدَّثَكَ؟ قال: ابن عَبَّاسٍ رضي الله عنهما)) (11).واتا: شه‌عبی -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- گوتوویه‌تی: كه‌سیك بۆی گێڕامهوهكهپێغهمبهر - صلّى الله عليه وسلّم- ی بینیوه: (( هاتۆته‌سه‌ر گۆڕێكی لاپه‌ڕ- یان گۆڕی منداڵیكی فڕێدراو- ئنجا هاوه‌ڵه‌كانی ڕیز كرد‌و - نوێژی له‌سه‌ر كرد- چوار تهكبیڕهی له‌سه‌ر لێ دا.
شه‌عبی -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- گوتی: له‌و كه‌سه‌م پرسی: كێ ئه‌وه‌ی بۆ گێڕایته‌وه؟ -ئه‌ویش- گوتی: ئیبن و عه‌بباس -خوا لێی ڕازی بێت-)) .
5- عن جَابِرَ بن عبد اللَّهِ رضي الله عنهما قال: قال النبي - صلّى الله عليه وسلّم: ((قد تُوُفِّيَ الْيَوْمَ رَجُلٌ صَالِحٌ من الْحَبَشِ فَهَلُمَّ فَصَلُّوا عليه، قال: فَصَفَفْنَا فَصَلَّى النبي- صلّى الله عليه وسلّم - عليه وَنَحْنُ صُفُوفٌ ...)) (12).واتا: واتا جابری كوڕی عبدالله -خوای گهورهلهخۆی و باوكی ڕازی بێت- گوتويهتي: پێغه‌مبه‌ر - صلّى الله عليه وسلّم- فه‌رموویه‌تی: (( ئه‌مڕۆ پیاوێكی صالح - نه‌جاشی- له‌حه‌به‌شه مردوه- هه‌ستن نوێژی له‌سه‌ر بكه‌ن،- جابر ده‌ڵێت-: ئێمه‌ش - له‌دواي پێغه‌مبه‌ر -صلّى الله عليه وسلّم - ڕیز بووین و نوێژمان له‌سه‌ر كرد به‌چه‌ند ڕیزێك )) .
ئه‌و فه‌رموودانه‌ی پێشوو به‌ئاشكرا ئهوهدهگهیهنن كهسوننهته نوێژی مردوو به‌جه‌ماعه‌ت بكرێت وه‌هه‌روه‌ها سوننه‌ته نوێژكه‌ران به‌چه‌ند ڕیزێك دابه‌ش بن.وه‌ئه‌و فه‌رموودانه نیشانی ده‌ده‌ن كه‌ن وێژ كردن له‌سه‌ر مردوو به‌چه‌ند ڕیز كاریگه‌ری هه‌یه بۆ زیاد بوونی پاداشت و شه‌فاعه‌ت بۆ مردوه‌كه، هه‌رچه‌نده شوێنه‌كه‌ش فراوان بێت و نوێژكهرانیش له‌یه‌ك ڕیزیشدا جێگایان بێته‌وه،چونكه وا ده‌رده‌كه‌وێت كههاوهڵهكان كه له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر - صلّى الله عليه وسلّم- دا نوێژی مردوویان ده‌كرد ههرچهندهژمارهیان زۆر بوه‌و شوێنه‌كه‌ش -فه‌زا- به‌ره‌ڵا بوه‌و ده‌كرا به‌یه‌ك ڕیز ڕاوه‌ستن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێغه‌مبه‌ر - صلّى الله عليه وسلّم- به‌چه‌ند ڕیز دابه‌شی ده‌كردن .
زانای پایه‌به‌رز ئیبن و حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی ده‌فه‌رمێ: هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو كهصهحابی به‌ڕێز مالیكی كوڕی هوبهیڕهوه كاتێ نوێژی جه‌نازه‌ی له‌سه‌ر مردوویه‌ك كردبایه، نوێژكه‌رانی ده‌كرد به‌سێ ڕیز، ههرچهندهژمارهیان زۆر یان كه‌م بوایه(13).
كۆتایی
٨ی جومادی دوه‌می ساڵی 1428 كۆچی تا ئاڵقه‌ی دوه‌م به‌خوای گه‌وره‌تان ده‌سپێرم
وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
سه‌ر جاوهكان:
(1) بڕوانه:بدائع الصنائع(2/336)، وحاشيهى ابن عابدين (3/102) ، والمفهم شه‌رحی صحیحی موسليم(2/609)، والبيان شه‌رحی مهذب (3/50)، و المجموع(5/120)، والروض المربع(2/78)،و منار السبيل(1/294).
(2) بڕوانه:حاشيه‌ى ابن عابدين (3/102) ، و المجموع(5/120).
(3) ئيمامي بوخاري له‌صحیحی خۆیدا گێڕاویه‌ته‌وه، له(كتاب)ی: (الحولات) ، له(باب): (في الحوالة)، به‌ژماره‌ی: (2168)، وة ئيمامي موسليم له‌صحیحی خۆیدا گێڕاویه‌ته‌وه، له(كتاب)ی: (الفرائض)، له(باب)ی: (من ترك ما‌لا...)، به‌ژماره‌ی:(1619) .
(4) ئيمامي بوخاري له‌صحیحی خۆیدا گێڕاویه‌ته‌وه، له(كتاب)ی: (الجنائز ) له(باب) ی: (الصفوف على الجنازة)، به‌ژماره‌ی: (1257)، وة ئيمامي موسليم له‌صحیحی خۆیدا گێڕاویه‌ته‌وه، له(كتاب)ی: (الجنائز)، له(باب)ی: (التكبیر على الجنازه)، به‌ژماره‌ی:(952) .
(5) ئيمامي موسليم له‌صحیحی خۆیدا گێڕاویه‌ته‌وه، له(كتاب)ی: (الحدود)، له(باب)ی: (من اعترف على نفسه بالزنا)، به‌ژماره‌ی:(1695) .
(6) بڕوانه: المجموع(5/120)، و المحلّى (3/336) .
(7)بڕوانه: المهذب (1/430)، والمبدع (2/220)، و المحلّى (3/345) .
(8) ئيمامي أبو داود لهسونهنی خۆیدا گێڕاویه‌ته‌وه، له(كتاب)ی:(الجنائز) ، له(باب)ی:(الصفوف على الجنازة)،به‌ژماره‌ی:(3166)، وهئيمامي ترمذی لهسونهنی خۆیدا گێڕاویه‌ته‌وه، له(كتاب)ی: (الجنائز)، له(باب)ی: (ما جا‌ء في الصلاة على الجنازة)،به‌ژماره‌ی:(1028). وهبه(حديث) يكي(حسن)ی داناوه، وئيمامي ابن ماجة لهسونهنی خۆیدا گێڕاویه‌ته‌وه، له(كتاب)ی:(الجنائز) ، له(باب)ی: (فيمن صلّى عليه جماعة)، به‌ژماره‌ی: (1490) ، وئيمامي حاكم لة (المستدرك (1/362)) ، وبهصحيحي داناوه .
(9) ئيمامي بوخاري له‌صحیحی خۆیدا گێڕاویه‌ته‌وه، له(كتاب)ی:(الجنائز) ، له(باب)ی: (من صفّ صفّين أو ثلاثة)، به‌ژماره‌ی: (1317) .
(10) ئيمامي بوخاري له‌صحیحی خۆیدا گێڕاویه‌ته‌وه، له(كتاب)ی:(الجنائز) ، له(باب)ی: (الصفوف على الجنازة)، به‌ژماره‌ی: (1318) .
(11) ئيمامي بوخاري له‌صحیحی خۆیدا گێڕاویه‌ته‌وه، له(كتاب)ی:(الجنائز) ، له(باب)ی: (الصفوف على الجنازة)، به‌ژماره‌ی: (1319) .
(12) ئيمامي بوخاري له‌صحیحی خۆیدا گێڕاویه‌ته‌وه، له(كتاب)ی:(الجنائز) له(باب)ی: (الصفوف على الجنازة)، به‌ژماره‌ی: (1320) .
(13) بڕوانه: فتح الباري (3/240) .