×
هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی له‌ وڵاتی سعودیه‌ ده‌رباره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی نوێژ.

    پرسیاری نۆیهم لهفهتواكان ژماره( 16371 )

    ههندێ جار بهڵام بهكهمی، دوو نوێژی فهرز كۆدهكهمهوه لهبهر سهفهركردن یان ههندێ جاریش بهسههوو دهچم ، ئایا چۆن لهم خووهدوور بكهومهوه؟ وهبیستوشمهكهدروسته دوو نوێژ لهیهك كاتدا كۆیكهیتهوه.

    وهڵام : واجبه ههموو نوێژهكان لهكاتی خۆیدا ئهنجام بدرێن ، مهگهر كاتێك لهسهفهردا بیت ، چونكه لهسهفهردا دروسته نوێژی نیوهڕۆ و عهسر پێكهوه كۆبكهیتهوه، ههروهها نوێژی شێوان وخهوتنانیش پێكهوه كۆبكرێتهوه لهیهك كاتدا ، ههروهها دروسته له كاتی نهخۆشیشدا بهههمان شێوهكۆیان بكهیتهوه، كاتێ كهزانیت ناڕهحهت دهبیت ئهگهر كۆیان نهكهیتهوه.

    پرسیاری نۆیهم لهفهتواكان ژماره( 20619 )

    دهڵێن كۆكردنهوهی نوێژ بهبێ هیچ ( عذر ) بیانویهكی شهرعی دروسته بۆ نمونه نوێژی شێوان لهگهڵ خهوتنان وهنوێژی نیوهڕۆ لهكهڵ عهسر كۆبكهیتهوه، ئهگهر چی كۆكردنهوهو پێشخستن بێت یان دواخستن ، دهڵێن جونكه ئهو خهڵكهجووتیارن وشوانی مهڕو ماڵاتن لهبهر ئهوه دروسته نوێژ كۆبكهنهوه؟

    وهڵام : واجبه موسڵمان ههموو نوێژهكانی لهكاتی خۆیدا بكات و ئهنجامیان بدات به پێیهی خواو پێغهمبهری خوا ( درودی لهسهر بێت ) ڕۆشنیان كردوهتهوهو بهیانیان كردوه بۆ موسڵمانان وهك خوای گهوره دهفهرموێت: { إنّ الصّلاة كانَت على المؤمنينَ كتاباً موقوتا } جا لهبهر ئهوه دروست نی یه دوو نوێژ كۆ بكرێتهوهوه بێ هیچ (عذر ) بیانویهكی شهرعی وهكو سهفهر كردن و نهخۆشی بارانی زۆر .

    پرسیاری چواردهههم لهفهتواكان ( ژماره( 17883 )

    لهڕیوایهتی ئیمامی موسلیم دا هاتووهكهپێغهمبهری خوا ( درودی خوای لێ بێت) نوێژی نیوهڕۆ و عهسری پێكهوه كۆكردوهتهوه و نوێژی شێوان و خهوتنانیشی پێكهوه كۆكردهوتوه بهههمان شێوه لهناو شاری مهدینهدا بووه_ واته لهسهفهردا نهبوه_ بهبێ بوونی ترس وباران بارین، ههر لهم بارهیهوه ووتراوه به ئیبن وعهباس و ئهم پرسیارهی لێ كراوه ئهویش ووتویهتی : ئهوه بۆ ئهوه بووه عبادهت و خواپهرستی لهسهر ئومهتهكهی گران نهبێت ، ئایا ڕاستی ئهم فهرموودهیه تا چهندێكهو دهرهجهی صحهی چهنده؟ وه ئایا ئهگهر فهرموودهكه صهحیحه بۆ ئێمه درووسته كه نوێژهكان كۆ بكهینهوه ههروه كو پێغهمبهری خوا ( درودی لهسهر بێت ) كردوونی، بهڵام بهشێوهی ههمیشهیی ، وه ئایا چۆن جهمع و تهوفیق دهكرێت لهنێوان ئهم فهرمووده و ئایهتی : { إنّ الصّلاة كانَت على المؤمنينَ كتاباً موقوتا } واته : ( نویژهكان كهلهسهر موسڵمانان فهرزن بهشێوهیهكی دیاری كراو لهكاتهكانی خۆیاندا ) ؟

    وهڵام : ئهم فهرموودهیه بهڵگه نی یه لهسهر ئهوهی كه دروست بێت ههمیشه نوێژهكان كۆبكرێتهوه، چونكه ئهمه پێچهوانهی سوننهت و كرداری پێغهمبهری خوایه( درودی خوای لهسهر بێت ) كهئهو ههموو نوێژهكانی لهكاتی خۆیدا كردوون ، ههروهها پێچهوانهی زۆرێك لهفهرموودهی تریشه، كهبهڵگهن لهسهر دیاری كردن ودهست نیشانكردنی كاتی نوێژهكان، ئهم فهرموودهیهش سهرجهم زانایان كۆن ویهكڕان لهسهر كارپێنهكردنی ههروهكو ئیمام تورموزی دهفهرموێت : ( پێدهچێت پێغهمبهری خوا ( درودی خوای لهر سهر بێت ) لهبهر (عذر) بیانویهكی شهرعی ئهوهی كردبێت جگه لهترس وباران بارین وسهفهر كردن ) .

    ئهندام ئهندام ئهندام ئهندام بهرێوهبهر

    وهرگێڕانی : زاگرۆس ههمهوهند